فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئه‌حکام و ئادابه‌کانی ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان ئه‌حکام و ئادابه‌کانی ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان پێشه‌كى الحمدلله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم ، أما بعد: خوێنه‌رى به‌ڕێز ئه‌وه مانگى ڕه‌مه‌زانى پيرۆز به‌ره‌و پيرمانه‌وه دێت ، ئێمه‌ش ده‌بێت به خۆشحاڵى و دڵێكى پڕ ئيمانه‌وه پێشوازى لێبكه‌ين ، چونكه ئه‌م مانگه پيرۆزه مانگى ڕه‌حمه‌ت و لێ‌خۆش بوونى خواى گه‌وره‌يه بۆ به‌نده‌كانى ، به‌ڵام ئه‌م ڕه‌حمه‌ت و لێ‌خۆش بوونه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌يه كه هه‌ڵده‌ستن به گوێڕايه‌ڵى كردنى خواى گه‌وره به به‌رۆژووبوون و باقى عيباده‌ته‌كانى تر له نوێژ‌و زه‌كات و كرده‌وه چاكه‌كان . به پێويستم زانى هه‌ڵبستم به كۆكردنه‌وه‌و ئاماده‌كردنى بابه‌تێك كه باس له ئه‌حكام و ئادابه‌كانى به‌ڕۆژوو بوون بكات له سونه‌ت و واجبات و هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كانى ، بۆ ئه‌وه‌ى موسوڵمانان به چاوڕۆشه‌نى و به‌شێوه‌يه‌كى زانستى پێشوازى له‌م مانگه پيرۆزه بكه‌ن و تووشى هه‌ڵه و تاوان نه‌بن تيايدا . (ئه‌حكامه‌كانى به‌ڕۆژووبوون) ڕوكنه‌كانى ڕۆژوو ڕۆژووى مانگى ڕه‌مه‌زان پێك هاتووه له دوو روكن ، هه‌ر كه‌سێك ئه‌م دوو ڕوكنه‌ى له ڕۆژيه‌كه‌ى دا نه‌بێت ئه‌وا ڕۆژوه‌كه‌ى به‌تاڵه و دروست نيه ، ئه‌م دوو ڕوكنانه‌ش بريتين له‌مانه‌ى خواره‌وه: 1.نيه‌ت هێنان به دڵ له‌گشت شه‌وه‌كانى مانگى ڕه‌مه‌زان : مه‌به‌ست له‌م ڕۆژووگرتنه دا ده‌بێت ته‌نها ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره بێت ، مه‌به‌ست ڕياو سومعه نه‌بێت . پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (مَنْ لَمْ يُجْمِعِ الصِّيَامَ قَبْلَ الْفَجْرِ فَلا صِيَامَ لَهُ) صحيح أبي داود : 2118. واته: هه‌ر كه‌سێك نيه‌تى ئاماده نه‌كات بۆ ڕۆژوو بوون پێش بانگى به‌يانى ، ئه‌و كه‌سه ڕۆژووى بۆ نيه. شێخ ابن عثيمين (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) ده‌ڵێت: هه‌ندێك له‌زانايان ده‌ڵێن هه‌ر كه‌سێك له‌يه‌كه‌م شه‌وى مانگى ڕه‌مه‌زان نيه‌تى هێنا ئه‌م نيه‌ته‌ى كيفايه‌ته بۆ گشت ڕۆژووه‌كانى تر به مه‌رجێك له دواى يه‌كتريان بگرێت و هيچ شتێك نه‌بێته هۆكارى پچڕانى ڕۆژوه‌كه‌ى ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕۆژێكيان به‌هۆى عوزرێكه‌وه پچڕان كه‌وته ڕۆژووه‌كه‌ى به‌ڕۆژوونه‌بوو ، كاتێك ده‌ست به‌به‌ڕۆژووبوون ده‌كاته‌وه ده‌بێت دووباره نيه‌ته‌كه‌ى بهێنێته‌وه . كتاب الصيام وكتاب الاعتكاف: 8. 2.خۆگرتنه‌وه له‌خواردن وخواردنه‌وه : واته وازهێنان له‌گشت جۆره‌خواردن و خواردنه‌وه‌يه‌ك له دواى بانگى به‌يانى تا خۆر ئاوابوون . الوجيز في فقه السنة والكتاب العزيز: 236 . (هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كانى ڕۆژوو) 1-2 خواردن و خواردنه‌وه به عه‌مدى : هه‌ر كه‌سێك به‌بێ له بير چوون و به ئاره‌زووى خۆى شتێك بخوات يان بخواته‌وه ڕۆژووه‌كه‌ى به‌تاڵ ده‌بێت و ده‌بێت دواى ڕه‌مه‌زان بيگرێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك به له‌بير چوون ، يان به هه‌ڵه ، يان به زۆرى شتێكى خوارد يان خوارده‌وه ڕۆژووه‌كه‌ى دروسته و گێڕانه‌وه‌و كه‌فاڕه‌تى بۆ نيه .الفقه الميسر وأدلته : 199 . 3- خۆ ڕشاندنه‌وه به عه‌مدى : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (مَنْ ذَرَعَهُ الْقَيْءُ وهو صائمٌ فَلَيْسَ عَلَيْهِ قَضَاء ، ومَنْ اسْتَقَاءَ فَلْيقْضِ ) صحيح الجامع: 6243. واته: هه‌ر كه‌سێك ڕشانه‌وه‌ى هات به‌بێ ويستى خۆى له‌كاتێكدا كه‌به‌ڕۆژووبوو ڕۆژووه‌كه‌ى دروسته‌و گێڕانه‌وه‌ى ئه‌م ڕۆژووه‌ى له‌سه‌رنيه ، وه هه‌ر كه‌سێك خۆى ڕشانده‌وه به ويستى خۆى (ئه‌م كه‌سه ڕۆژووه‌كه‌ى شكاوه‌و) با بيگرێته‌وه . 4-5 توشبوونى ئافره‌ت به خوێنى (حه‌يز و نيفاس): هه‌ر ئافره‌تێك له ڕۆژانى مانگى ڕه‌مه‌زاندا توشى هه‌ر يه‌ك له‌م دوو جۆره خوێنه بێت ئه‌وا ڕۆژووه‌كه‌ى به‌تاڵ ده‌بێت ، ئه‌م جۆره ئافره‌تانه له‌م كاتانه‌دا ده‌بێت ڕۆژوه‌كه‌يان بشكێنن و دواى ڕه‌مه‌زان بيگرنه‌وه . 6- جووت بوون : هه‌ر ژن و مێردێك له ڕۆژانى مانگى ڕه‌مه‌زاندا بچنه لاى يه‌كترى و جووت ببن ، ئه‌وا ڕۆژووى هه‌ردوكيان به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌و ده‌بێت دواى ڕه‌مه‌زان ڕۆژووه‌كه‌يان بگرنه‌وه ، وه ده‌بێت پياوه‌كه كه‌فاره‌ت بدات ، كه بريتيه له (ئازاد كردنى كۆيله‌يه‌كى باوه‌ڕدار) ، ئه‌گه‌ر تواناى نه‌بوو يان ده‌ستى نه‌كه‌وت ، ئه‌وا ده‌بێت (دوو مانگ به‌بێ پچڕان)به‌ڕۆژوو بێت ، وه ئه‌گه‌ر تواناى به‌ڕۆژوو بوونى نه‌بوو ئه‌وا ده‌بێت (شه‌ست فه‌قير تێر بكات) . 7- ده‌رخستنى ئاوى مه‌نى به ده‌ست يان به‌غه‌يرى ده‌ست له ڕۆژانى مانگى ڕه‌مه‌زان : هه‌ندێك له زانايان ده‌ڵێن ئه‌م كرداره ڕۆژوو به‌تاڵ ده‌كاته‌وه، وه ده‌بێت دواى ڕه‌مه‌زان ڕۆژووه‌كه بگێردرێته‌وه به‌ڵام كه‌فاره‌تى بۆ نيه . مجموع فتاوى ابن باز : 15/267 . به‌ڵام هه‌ندێك له زانايانى تر ده‌ڵێن ڕۆژوو به‌م كرداره نادروست و حه‌رامه هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌و وه گێڕانه‌وه‌و كه‌فاڕه‌تيشى بۆ نيه . تمام المنة (418/ 420) وسبل السلام (2/226). (حوكمى ڕۆژووى ئافره‌تى حاميله و شيرده‌ر) ئه‌و ئافره‌تانه‌ى حه‌مليان هه‌يه يان شير ده‌ده‌نه منداڵه‌كانيان ئه‌گه‌ر هاتوو ڕۆژووگرتن مه‌ترسى و زيانى هه‌بوو بۆيان ، يان بۆ منداڵه‌كانيان ، ئه‌وه بۆيان دروسته به ڕۆژوو نه‌بن ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌ترسى نه‌بوو بۆ خۆيان و منداڵيان ئه‌وه واجبه له‌سه‌ريان به ڕۆژوو ببن . جا هه‌ر كاتێك به‌هۆى مه‌ترسى گيانى خۆيان يان منداڵيان ڕۆژيه‌كه‌يان شكان ، سه‌باره‌ت به گرتنه‌وه‌و كه‌فاره‌تى ڕۆژوويان سێ جۆر بۆ چوون هه‌يه له نێو زانايان . 1.هه‌ندێكيان ده‌ڵێن ته‌نها كه‌فاره‌ت ده‌ده‌ن گرتنه‌وه‌يان بۆ نيه: به‌به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رموودانه، عبدالله ى كوڕى عباس (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێبێت) ، ده‌ڵێت: (إذا خافتِ الحاملُ على نفسها ، والمرضعُ على ولدها في رمضان قال: يُفطرانِ ، ويُطعمانِ مكانَ كُلِّ يوم مسكيناً ، ولا يقضيانِ صوماً) . صحيح على شرط مسلم ، (الاروا‌ء): 4/19. واته: هه‌ر كاتێك ئافره‌تى حاميله ترسا له نه‌فسى خۆى ، وه ئافره‌تى شيرده‌ر ترسا له منداڵه‌ى له مانگى ڕه‌مه‌زاندا ، ئه‌وه ڕۆژووه‌كه‌يان ده‌شكێنن ، وه خواردن ده‌ده‌ن به فه‌قير له جياتى گشت ڕۆژێكيان(واته: به‌رامبه‌ر هه‌ر ڕۆژێك ده‌بێت فه‌قيرێك تێر بكه‌ن) وه گرتنه‌وه‌يان بۆ نيه . وه عبدالله ى كوڕى عباس و عبدالله ى كوڕى عومه‌ر ده‌ڵێن: (الحاملُ والمرضعُ تُفطرُ ولا تقضى) . صححه الألباني في إرواء الغليل : 4/20 . واته: ئافره‌تى حاميله و شيرده‌ر ئه‌گه‌ر مه‌ترسيان هه‌بوو ڕۆژيان ده‌شكێنن و نايگرنه‌وه (ته‌نها دانى خواردنيان له‌سه‌ر) . 2.وه هه‌ندێك له زانيان ده‌ڵێن ته‌نها گێڕانه‌وه‌يان له‌سه‌ره: ده‌ڵێن چونكه حوكمى ئه‌م جۆره ئافره‌تانه وه‌كو حوكمى كه‌سى نه‌خۆش وايه ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ) البقرة: 185. واته: هه‌ر كه‌سێك نه‌خۆش بوو يان له‌سه‌فه‌ر بوو بۆى هه‌يه ڕۆژووه‌كه‌ى بشكێنێت و پاشان دواى ڕه‌مه‌زان بيگرێته‌وه . ده‌ڵێن خواى گه‌وره له‌م ئايه‌ته پيرۆزه‌دا ته‌نها باسى گرتنه‌وه‌ى كردووه باسى دانى خواردنى نه‌كردووه . فتاوى اللجنة الدائمة : 10/220 . 3.وه هه‌ندێك له زانايان ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر له‌به‌ر مه‌ترسى منداڵه‌كه‌ى ڕۆژووه‌كه‌ى بشكێنێت ئه‌وه ده‌بێت له‌گه‌ڵ گرتنه‌وه‌ى ڕۆژووه‌كه‌ى خواردنيش بدات ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌به‌ر مه‌ترسى خۆى بێت ته‌نها گێڕانه‌وه‌ى له‌سه‌ره . مجموع فتاوى ورسائل ابن عثيمين : 19/164. تێبينى : ئافره‌تان كرده‌وه به‌كام يه‌كێك له‌م بۆچونانه بكه‌ن بۆيان دروسته ان شا‌ء الله . (ئه‌و شتانه‌ى دروسته و حه‌ڵاڵه بۆ كه‌سى به‌ڕۆژوو ئه‌نجاميان بدات) 1.ئاو به خۆ داكردن به مه‌به‌ستى فێنك كردنه‌وه : هه‌ندێك له هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌ڵێن: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئاوى به‌سه‌ر سه‌رى خۆي‌دا ده‌كرد له‌وكاته‌ى به‌ڕۆژوو بوو به‌هۆى تێنووه‌تى يان گه‌رما . صحيح سنن أبي داود : 2072. 2.ئاو له ده‌م و لووت وه‌ركردن : به‌ڵام به‌بێ زياده‌ڕه‌وى و هه‌ڵمژينى تووند ده‌بێت به شێوه‌يه‌كى وا بێت ئاو نه‌چێته خواره‌وه . 3.حيجامه‌كردن : هه‌ندێك له زانايان ده‌ڵێن: حيجامه‌كردن له كاتى به‌ڕۆژوو بوون دروسته ئه‌گه‌ر نه‌بێته مايه‌ى زيان و لاوازى كه‌سه‌كه . به به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رموودانه ، عبدالله ى كوڕى عباس (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێبێت) ده‌ڵێت: (أنَّ النبيَّ (صلی الله علیه وسلم) إحْتَجَمَ وهو صائمٌ) . أخرجه البخاري : 1939. واته: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) حيجامه‌ى كرد له‌كاتێكدا كه به‌ڕۆژوو بوو . وه سه‌باره‌ت به فه‌رمووده‌ى: (أفطرَ الحاجمُ والمحجومُ) . الاروا‌ء : 931. واته: ئه‌و كه‌سه‌ى حيجامه ده‌كات و ئه‌و كه‌سه‌ى حيجامه‌ى بۆ ده‌كرێت ڕۆژووى هه‌ردوكيان ده‌شكێت ، شێخ البانى ڕه‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌ى لێبێت ، ده‌ڵێت: ئه‌م فه‌رمووده‌يه حوكمه‌كه‌ى مه‌نسوخه به‌و فه‌رمووده‌يه‌ى ئه‌بو سه‌عيدى خودرى ڕيوايه‌تى كردووه‌و ده‌ڵێت : (أَرْخَصَ النبيُّ (صلی الله علیه وسلم) في الحجامةِ للصائم) الإروا‌ء : 4/74. واته: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ڕێگاى داوه به حيجامه‌كردن بۆ كه‌سى به‌ڕۆژوو ، هه‌ندێك له زانايان ده‌ڵێن خوێن به‌خشينيش بۆ كه‌سانى پێويست به‌خوێن دروسته ئه‌گه‌ر مه‌ترسى لاوازى و زيان نه‌بێت بۆ خوێن به‌خشه‌ره‌كه . الفقه الميسر وأدلته : 197. 4.ماچ كردن و خۆگه‌ياندنى پياو به خێزانه‌كه‌ى به مه‌رجێك به‌سه‌ر نه‌فس و شه‌هوه‌ته‌كه‌ى زاڵ‌بێت : عائشه‌ى دايكى باوه‌ڕداران ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خێزانه‌كانى ماچ ده‌كرد و خۆى پێده‌گه‌ياندن له كاتێكدا كه به ڕۆژوو بوو ، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌م كاته‌دا زۆر خۆ گربوو . أخرجه البخاري : 1927 ، ومسلم : 1106. 5. ئه‌گه‌ر كه‌سێك به شه‌و پێش بانگى به‌يانى تووشى جه‌نابه‌ت بوو پاشان نه‌ى توانى به په‌له سه‌رى بشوات يه‌كسه‌ر بانگى به‌يانيدا بۆ ئه‌و كه‌سه دروسته دواى بانگى به‌يانى سه‌رى بشوات و ڕۆژووه‌كه‌ى دروسته ، وه هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كه‌سێك به ڕۆژ له خه‌ويدا توشى جه‌نابه‌ت بوو ڕۆژووه‌كه‌ى دروسته ، به‌ڵام ده‌بێت به په‌له غوسلى جه‌نابه‌ت له‌سه‌رخۆى ده‌ربكات . 6.به‌كارهێنانى سيواك : دروسته بۆ كه‌سى به‌ڕۆژوو سيواك به‌كار بهێنێت ، چونكه هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك نه‌هاتووه نه‌هى له به‌كارهێنانى سيواك بكات له‌كاتى به‌ڕۆژوو بوون . 7.تام كردنى خواردن ، به‌ڵام به مه‌رجێك نه‌چێته خواره‌وه . 8.به‌كارهێنانى ده‌رزى ، ته‌نها ده‌رزى مغزى نه‌بێت ، چونكه هێز و توانا ده‌داته مرۆڤ و شوێنى خواردن و خواردنه‌وه ده‌گرێته‌وه . 9.به‌كار هێنانى معجونى ددان ، به مه‌رجێك تامى نه‌چێته خواره‌وه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌بێ ويستى خۆى چووه خواره‌وه ئه‌وه هيچى له‌سه‌ر نيه ، وه هه‌روه‌ها قه‌تره‌ى گوێ و چاو ڕۆژوويان پێ ناشكێت ، چونكه كونى چاو و گوێ په‌يوه‌نديان به كونى خواردن و خواردنه‌وه نيه ، به‌ڵام قه‌تره‌ى كه‌پوو(لووت) شێخ ابن باز ده‌ڵێت: دروست نيه چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) نه‌هى كردووه له مباله‌غه كردنى ئاو له‌لووت وه‌ركردن له‌كاتى به‌ڕۆژوو بوندا له‌به‌ر مه‌ترسى چوونه خواره‌وه‌ى . مجموع فتاوى ابن باز : 15/260 . 10.به‌كارهێنانى بۆنى خۆش : دروسته به‌كار هێنانى بۆنى خۆش ته‌نها بۆنى بوخور نه‌بێت ، چونكه بوخوور قه‌باره‌ى هه‌يه و ده‌گات به مه‌عيده ، فتاوى الصيام / 43 . وه هه‌روه‌ها بێگومان جگه‌ره كێشانيش ڕۆژوو ده‌شكێنێت چونكه دووكه‌ڵى هه‌يه و قه‌باره و چه‌ندين مادده‌ى خراپى تێدايه و ده‌گات به مه‌عيده . 11.به‌كارهێنانى به‌خاخ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى نه‌خۆشى ته‌نگه‌نه‌فه‌سيان هه‌يه: ئه‌و كه‌سانه‌ى نه‌خۆشى ڕه‌بۆيان هه‌يه بۆيان دروسته به‌خاخ به‌كاربهێنن چونكه به‌خاخ هه‌واكه‌ى ده‌فڕێت و نامێنێت و قه‌باره‌ى نيه وه‌كو جگه‌ره‌و بوخور ، ناگات به مه‌عيده . فتاوى أركان الاسلام : 475. 12.به‌كارهێنانى حه‌بى مه‌نعى خوێنى حه‌يز : به‌ڵام به مه‌رجێك زيانى نه‌بێت بۆ ئافره‌ته‌كه ، ئه‌گه‌ر زيانى هه‌بوو بۆى دروست نيه . الفقه الميسر وأدلته : 197. 13. به‌كارهێنانى كلى چاو : عائيشه‌ى دايكى باوه‌ڕداران ده‌ڵێت: (إكْتَحَلَ رسولُ الله (صلی الله علیه وسلم) وهو صائمٌ) صحيح سنن ابن ماجه : 1369. واته: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) كلى له چاو كرد له كاتێكدا كه به ڕۆژوو بوو . 14.خواردنه‌وه‌ى تفى ناو ده‌م : چونكه مرۆڤ ناتوانێت هه‌موو ده‌مێك تفى ده‌مى فڕێ بدا‌و ده‌مى ووشك بكات ، به‌ڵام چڵم و به‌ڵغه‌م هه‌ر كاتێك هاته ناو ده‌م نابێت قووت بدرێت و ده‌بێت فڕه بدرێت . مجموع فتاوى ابن باز : 15/313. 15.بۆ ئافره‌تان دروسته به‌ڕۆژوو ببن ئه‌گه‌ر شه‌وانى ڕه‌مه‌زان پێش بانگى به‌يانى پاك بوونه‌وه له‌خوێنى سوورى مانگانه يان نيفاس ، ده‌بێت يه‌كسه‌ر نيه‌تى ڕۆژوو بهێنن و به ڕۆژوو ببن ، وه ده‌بێت غوسل ده‌ر بكه‌ن به په‌له ئه‌گه‌ر بۆيان گونجا ، ئه‌گه‌رنا دروسته بۆيان دواى بانگى به‌يانى به په‌له غوسل ده‌ربكه‌ن و نوێژيان بكه‌ن و وه ڕۆژووه‌كه‌يان بگه‌ينه سه‌ر. (ئادابه‌كانى به ڕۆژوو بوون) 1.پارشێو كردن : سونه‌ت وايه موسوڵمانان پێش بانگى به‌يانى پارشێو بكه‌ن ، وه چه‌ند دره‌نگ تر بێت خێرتره ، وه مرۆڤ به‌رده‌وام بێت له خواردن و خواردنه‌وه‌ى تا ئه‌و كاته‌ى بانگ ده‌درێت ، گوێ نه‌درێت به‌و بيدعه‌يه‌ى له زۆرێك له مزگه‌وته‌كان ده‌كرێت كه ده‌ڵێن: (الإمساك) واته: ده‌ست به‌ردارى خواردن و خواردنه‌وه بن ، ئه‌م شته بيدعه‌يه و ئه‌صل و ئه‌ساسى نيه له‌شه‌ريعه‌ته پاك وته‌واوه‌كه‌ى ئيسلام ، با مۆژن بۆ خۆى هه‌ر بڵێت (الإمساك) تۆ گوێى پێ مه‌ده و له خواردن و خواردنه‌وه‌ت به‌رده‌وامبه تائه‌و كاته‌ى بانگ ده‌درێت . 2. په‌له‌كردن له‌ڕۆژوو شكاندن له‌دواى خۆرئاوابوون و بانگ : سونه‌ت وايه له دواى خۆرئاوا بوون و بانگى مه‌غريب په‌له بكرێت له ڕۆژوو شكاندن ، خێر‌و سونه‌ت له‌مه‌دايه . 3.دوعا كردن له‌كاتى ڕۆژوو شكاندن: سونه‌ت وايه له‌كاتى ڕۆژوو شكاندن ئه‌م دوعايه بكرێت: (ذَهَبَ الظَّمَأُ وَابْتَلَّتِ العروقُ ، وثَبَتَ الأَجْرُ إن شاءالله) صحيح سنن أبي داود : 2066. واته: تێنوويه‌تى ڕۆيشتن ، وه‌ده‌ماره‌كان ته‌ڕبوون له دواى ووشك بوونيان ، وه (إن شاءالله) ئه‌جر و پاداشت ده‌ست كه‌وت له لاى خواى په‌روه‌ردگار . 4.پاراستنى زمان له غه‌يبه‌ت كردن و قسه هێنان و بردن و جنێودان و بوهتان كردن . 5. قورئان خوێندن و سه‌ده‌قه كردن . 6.ته‌راويح كردن و عيباده‌ت كردن به‌شه‌و : به تايبه‌تى له ده شه‌وى كۆتايى مانگى ڕه‌مه‌زان بۆ ده‌ست كه‌وتنى ئه‌جرو پاداشتى (ليله القدر ) . 7.شكاندنى ڕۆژوو به قه‌سب يان خورما يان ئاو : سوننه‌ت وايه له دواى بانگى مه‌غريب به چه‌ند ده‌نكه قه‌سپێك يان خورما ڕۆژوو بشكێندرێت ، ئه‌گه‌ر نا به ئاو . وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم ئاماده کردنی مامۆستا هه ڵگۆرد مصطفی گه ڵاڵی |