مەرجەکانی وەر گرتنی کردەوە لای خوای گەورە

مەرجەکانی وەر گرتنی کردەوە لای خوای گەورە

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه أجمعين. أما بعد:

بێگومان دروست بوونى مرۆڤه كان له لايه ن خواى باڵاده سته وه مه به ستێكى ديارى كراوى هه يه كه ئه ويش په رستن و به ندايه تى كردنى خواى گه وره يه هه روه ك خواى گه وره ده فه رمووێت) وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ( الذاريات: ٥٦ واته : من جنۆكه و مرۆڤه كانم دروست نه كردووه ته نها بۆ به ندايه تى كردنى من نه بێت و من بپه رستن و كڕنوش و سوژده م بۆ ببه ن. كه واته زانيمان كه خواى گه وره ئێمه و جنۆكه كانى بۆ عيباده ت دروست كردووه بۆيه پێويسته بزانين عيباده ت چيه ؟

قال شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله : ((العبادة إسم جامع لكل ما يحبه الله ويرضاه من الاقوال و الافعال الظاهرة و الباطنة)) مجموع فتاوى جزء : 1 / صفحة : 3 واته : عيباده ت ناوێكى گشت گيره بۆ هه موو ئه و شتانه ده وترێ كه خواى گه وره پێ خۆشه و پێ ى رازيه له گوفتار و ڕه فتاره ده ره كى و ناوه كيه كان.

ئيبن ته يميه (ڕه حمه تى خواى لێ بێت) دوو شتى زۆر گرنگ باس ده كات له ناو پێناسه كه ى ئه ويش ئه وه يه كه ده فه رمووێت: عيباده ت ئه وشته يه (ما يحبه الله ويرضاه) واته : خواى گه وره پێى خۆش بێت ، وه پێ ى ڕازى بێت . بۆئه وه ى ڕونتر بێت نمونه يه ك باس ده كه ين، ئه گه ر بێت و كه سێك نوێژى نيوه ڕۆ بكات وه كو چۆن پێغه مبه ر (صلی اللە علیە وسلم) چوار ڕكاعه تى كردووه ئه وا ئه و نوێژه لاى خواى گه وره خۆشه ويسته و پێشى ڕازيه ، به ڵام كه سێك هه ر نوێژى نيوه ڕۆ بكات به ڵام بيكاته پێنج ركاعه ت ياخوت شتێكى ترى بۆ زياد بكات ئه وا به م شته ناوترێت عيباده ت چونكه ڕاسته لاى خواى گه وره خۆشه ويسته چونكه نوێژه به ڵام مه رجى دووه مى تێدانيه كه ده بێت خواى گه وره پێشى ڕازى بێت كه واته هه ردووكيان به يه كه وه به ندن چونكه زۆر جار كه سانێك به حيسابى خۆيان عيباده ت ده كه ن شتانێك ده كه ن كه مه به ستيان پێ نزيك بوو نه وه يه له خواى گه وره به ڵام ئه نجامه كه ى هيچ نيه و هيچى پێ نابڕێ به ڵكو جارى واهه يه له سه ريشى قه رزار ده بێته وه به هۆى ئه وه ى كه شتێكى كردووه به ناوى دين به ڵام دين نه بووه و پێغه مبه ر (صلی اللە علیە وسلم) نه يكردووه و هاوه ڵه به ڕێزه كانيشى نه يان كردووه (ڕه زاى خوايان لێبێت) كه واته ئه مه عيباده ت نيه به ڵكو بيدعه يه . بۆيه زۆر پێويسته موسڵمانان بزانن ئه و مه رجانه چين كه ده بێته هۆى وه رگرتنى كرده وه كان لاى خواى گه وره چونكه ئه گه ر ئه و مه رجانه ى كه باسى ده كه ين له هه ر عيباده تێك دا نه يه ته دى ئه وا خاوه نه كه ى ڕه نج به خه سارو ماندوو بوونه كه ى بێ سوده ، وه له وه ش ترسناكتر ئه وه يه كه ئه گه ر هاتوو ئه م شته ى تۆ ده يكه ى عيباده ت نه بێ و به ناوى دين بيكه يت ئه وا تاوان بارى چونكه شتێكى زيادكراوت له دين داهێنا كه پێيده وترێت بيدعه وه پێغه مبه ر (صلی اللە علیە وسلم) ده فه رمووێت: ((مَن احدث في امرنا هذا ماليس منه فهو رد))( رواه البخاري: (2697) ومسلم: (1718)) واته : هه ركه سێك شتێك دابێنێ و ئه مر و فه رمانى ئێمه ى له سه ر نه بێ و ئێمه نه مان كردبێ ئه وا ئه م شته ى به سه ر داده درێته وه و لێى وه رناگيرێ، وه دياره كه بيدعه تاوانه كه ى چيه كه پێغه مبه ر (صلی اللە علیە وسلم) ده فه رمووێت: ((وكل بدعة ضلالة و كل ضلالة في النار))( رواه احمد برقم (14373) و مسلم (867) و النسائي (1578) و إبن ماجة (45).) واته : هه موو داهێنراوێك له دين دا گومڕاييه وه هه موو گومڕاييه كيش بۆناو ئاگره . بۆيه براى موسڵمان ده بێت زۆر وريابيت شتێك نه كه يت كه پێغه مبه ر (صلی اللە علیە وسلم) وه هاوه ڵان (ڕه زاى خوايان لێ بێت) نه يان كردوه ئه وه نده بكه كه پێغه مبه ر (صلی اللە علیە وسلم) كردوويه تى به سته ، خۆناته وێ له وان به دين تر بيت، له سه ر سوننه ت بڕۆ و واز له شته داهێنراوه كان بهێنه چونكه دڵنيابه لێت وه رناگيرێ وه قبوڵ بوونى كرده وه زۆر گرينگه نه ك ته نها كردنى چونكه هاوه ڵانى پێغه مبه ر (صلی اللە علیە وسلم) زۆر جار ده گريان به ڕاى تۆ بۆچى گريابن؟ تاوانيان ده كرد؟ يان عيباده تيان؟ نه بوو نه خێر به ڵكو بۆئه وه ده گريان ده يان فه رموو: ده بێ خواى گه وره ئه و كرده وانه مان لێ قبوڵ  بكات كه كردوومانن كه واته زۆر گرينگه ئه وه نده ى ئێمه ده يكه ين له نوێژ و ته راويح و نوێژى سوننه ت و ڕۆژو گرتن و حه ج و عه موره كردنمان ئه وه نده مان قه بوڵ  بێت به سمانه بۆ دواڕۆژى خۆمان ئه ويش به ڕه چاوكردنى ئه م سێ مه رجانه يه كه باسى ده كه ين ان شاء الله به گوێره ى ئايه ت و فه رمووده ڕاسته كانى پێغه مبه رى خوا (صلی اللە علیە وسلم) .

(( مه رجه كانى وه رگرتنى كرده وه ))

1ـ الايمان بالله و توحيده:

مه رجى يه كه م ئه وه يه كه ده بێ موسڵمان بێت و ئيمانى به خواو و مه لائيكه ته كان و پێغه مبه ران و په يامه ئاسمانييه كان و ڕۆژى دوايى و قه زاو قه ده ر خه يرو شه ڕرى هه بێت ، وه ده بێت كه سێكى موه حيد بێت واته هاوه ڵ و شيرك بۆ خواى گه وره بڕيارنه دات ئه بێ خواى په روه ردگار به تاك دابنێ له دروست كراوه كان و وه هه روه ها له په رستنيشدا چونكه ئه گه ر وانه بێت ئه وا كرده وه كان هه مووى به فيڕۆ ده چێت خواى گه وره ده فه رمووێت: ( وَقَدِمْنَا إِلَىٰ مَا عَمِلُوا مِنْ عَمَلٍ فَجَعَلْنَاهُ هَبَاءً مَّنثُورًا ) الفرقان: ٢٣ واته : كاتێك ته ماشاى كرده وه كانمان كردن كه واديار بوو كه كرده وه كانيان باش و چاكن به ڵام ئێمه گێڕامانن به تۆزو خۆڵ له ناومان بردن وه كو ئه و تۆزه مان لێكردن كه ديارنيه ته نها كه ڕۆژ لێى دات ئينجا به ده رده كه وێ وه ئه م كرده وانه يان هيچ سودى بۆيان نابێت تاوه كو ئيمان نه هێنن به خواى تاك و ته نها شوێن ڕێبازى پێغه مبه ره كه يان نه كه ون (صلی اللە علیە وسلم) .

سوفيانى ثهقه فى ئه فه رمووێ: پياوێك پرسيارى له پێغه مبه ر كرد (صلی اللە علیە وسلم) و فه رمووى: يارسول الله شتێكم پێ بڵێ له ئيسلام كه له دواى تۆ پرسيار له كه سى تر نه كه م وه به سم بێت پێغه مبه ر (صلی اللە علیە وسلم) فه رمووى: ((قل آمنت بالله ثم استقم)) رواه مسلم : (38)  واته : بڵێ باوه ڕم به خواى گه وره هه يه و به ته نها ده يپه رستم و وه له سه ر ئه مه به رده وامبه تا ده مرى . وه خواى گه وره ده فه رمووێت:) وَلَوْ أَشْرَكُوا لَحَبِطَ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَعْمَلُونَ ( الأنعام: ٨٨ واته : خواى گه وره باسى پێغه مبه ران ده كات (عليهم الصلاة والسلام) ئه فه رموێ ئه گه ر هاتباو هاوه ڵ  و شه ريكيان بۆ خوا بڕيار دابا ئه وا كرده وه كانمان بۆ پوچه ڵ  ده كردنه وه و هيچمان لێ وه رنه ده گرتن چونكه خواى گه وره له گه ڵ شيرك و هاوتابڕياردان هيچ كرده وه يه ك وه رناگرێ ته نانه ت له پێغه مبه رانيش ،هه روه ها خواى گه وره ده رباره ى پێغه مبه رى خۆمان (صلی اللە علیە وسلم) ده فه رمووێت: ( وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ ) الزمر: ٦٥ واته : ئه ى پێغه مبه ر (صلی اللە علیە وسلم) ئێمه نيگامان بۆت كردووه هه روه كو چۆن بۆ پێغه مبه رانى پێش تۆمان كردوه ئه گه ر هاوه ڵ و شريك بۆ خواى گه وره بڕياربده يت ئه وا كرده وه كانت به تاڵ و پووچ ده كه ينه وه وه ده ت كه ين به كه سێكى خه ساره ت مه ندوو ده ست به تاڵ له ڕۆژى دوايى چونكه خواى گه وره له گه ڵ شيرك هيچ كرده وه يه ك وه رناگرێ ئه گه ر پێغه مبه ريش بێت. وه شيرك ئه و شته يه كه له كاتى عيباده ت كردندا شتێك بكه ى بۆ غه يرى خوا بۆنمونه داوا له غه يرى خوا بكه ى و حه يوان بۆ غه يرى خوا سه ر ببڕى و له سه ر مه رقه ده كان بۆئه وه ى به دواى بانگه وازه كه تانه وه بێت يان داواى يارمه تى له پێغه مبه رێكى مردوو يان پياو چاكێكى مردووه بكه يت .

2ـ الإخلاص: وهو العمل لله من غير رياء و لا سمعة.

مه رجى دووه م له مه رجه كانى وه رگرتنى كرده وه كان لاى خواى گه وره (الإخلاص)ه واته ئه و كرده وه ى كه ده يكه ى ته نها مه به ستت تێييدا خواى گه وره بێت نه ك مه به ستت باسكردنى خه ڵك و پێش چاوى خه ڵكى بێت بۆ ئه وه ى باست بكه ن به چاكه . چونكه ئه گه ر هاتوو كارى باشت كرد به ڵام مه به ستت باسكردنى خه ڵك بێت ئه وا له ڕۆژى دوايى هيچ پاداشتى له سه ر وه رناگرى و به كه ڵكت نايه ت چونكه پاداشته كه ت له دوونيا وه رگرته وه كه خه ڵك به باشه باست بكات. خواى گه وره ده فه رمووێت:( فَادْعُوهُ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ ) غافر: ٦٥ واته : داوا له خواى گه وره بكه ن كاتێك ويستتان داواى شتێك بكه ن ،وه عيباده ت و چاكه كردنتان ته نها بۆ خواى گه وره و مه به ستان له دينداريدا ته نها ئه و بێت. بۆيه پێغه مبه رى خوا (صلی اللە علیە وسلم) ده ى فه رموو: (( أسعد الناس بشفاعتي يوم القيامة من قال لا إله إلا الله خالصا من قلبه)) (رواه البخاري برقم (99)و (6570)) واته : به خته وه رترين كه س له ڕۆژى قيامه ت به رشه فاعه ت و تكاى من ده كه وێت ئه و كه سه ى كه بڵێ هيچ كه سێك شايه نى په رستن نيه به حه ق و ڕاستى جگه له الله نه بێت له ناخى دڵيه وه بێت و ته نها مه به ستى خوابێت.

3ـ الموافقة لما جاء به الرسول (صلی اللە علیە وسلم) .

مه رجى سێيه م كه به ڕاستى به مه رجێكى ئه ساسى و سه ره كى داده نێم چونكه زۆرێك له موسڵمانان لێى بێ ئاگان ده ركى پێ ناكه ن وائه زانن ئه و شته ى كه ده يكه ن ته نها پێى بڵێن عيباده ت ئه وا به سه به ڵام ره چاوه ى ئه م خاڵه سه ره كيه ناكرێ له كاتى كردنى هه رعيباده تێك ئه ويش ئه م شته ى كه ده يكه ن ده بێت (وه كو ئه وه بێت كه پێغه مبه ر (صلی اللە علیە وسلم) هێناويه تى و كردوويه تى چونكه ئه گه ر وه كو ئه ونه بێت ئه وا وه رناگيرێ وقبوڵ  ناكرێ . خواى گه وره ده فه رمووێت ( وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا ) الحشر: ٧ واته : ئه وه ى كه پێغه مبه ر (صلی اللە علیە وسلم) پێتان ده به خشێ و فه رمانتان پێده كات ئێوه وه رى بگرن و جێ به جێ ى بكه ن، وه قه ده غه ى هه رشتێكتان لێبكات ئێوه مه ى كه ن و خۆتانى لێ به دوور بگرن. وه پێغه مبه رخوا (صلی اللە علیە وسلم) ده فه رمووێت: (من أحدث في امرنا هذا ما ليس منه فهو ردٌ) ( رواه البخاري (2697) ومسلم (1718)) واته : هه ركه سێك شتێك دابهێنێت له دينداو ئه مرو فه رمانى ئێمه ى له سه ر نه بێت ئه وا به سه رى داده درێته وه و لێى قبوڵ ناكرێ . وه له ڕيوايه تى ئيمام موسلم داهاتوه ده فه رمووێت: (من عمل عملا ليس عليه امرنا فهو ردٌ) (رواه مسلم (1718))  واته : هه ركه سێك كرده وه يه ك بكات و ئه مرى ئێمه ى له سه ر نه بێت و ئێمه نه مان كردبێت ئه وا به سه رى داده درێته وه و ڕه ت ده كرێته وه و ليێ وه رناگيرێ. مه به ست له م دوو فه رموودانه ئه وه يه كه كه سێك به ناوى دين شتێك بكات و له دينيشدا نه بێت واته پێغه مبه ر (صلی اللە علیە وسلم) و هاوه ڵانى (ڕه زاى خوايان لێبێت) نه يان كردبێت ئه وا پێى ناوترێ عيباده ت و ديندارى چونكه ئێمه ياسايه كمان هه يه كه زانايان فه رمويانه ((الاصل في العبادة التوقيف)) واته : ئه صل له عيباده ت كردندا راوه ستانه له سه رى مه به ست ئه وه يه ده بێ به م شێوازه بێت كه پێغه مبه ر (صلی اللە علیە وسلم) پێى هاتووه و كردوويه تى هه روه كو ئيمامى مالك (ره حمه تى خواى لێبێت) ده فه رمووێت: ((مالم يكن يومئذٍ ديناً فلا يكن اليوم ديناً))  واته : هه رشتێك ڕۆژى خۆى مه به ست زه مانى پێغه مبه ره (صلی اللە علیە وسلم) دين نه بووبێت و پێغه مبه ر (صلی اللە علیە وسلم) و هاوه ڵانى نه يان كردبێت ئه وا ئه مڕۆ نابێته دين به ڵكو ده بێته شتێكى داهێنراو و بيدعه ئه گه ر به ناوى دينيش بكرێت . موسڵمانى به ڕێز ئه بێ زۆر ووريا بيت له ئه نجامدانى هه ركرده وه يه ك كه ده يكه ى ده بێ ڕه چاوى ئه م سێ مه رجانه بكه ى يه كێك له م سێ مه رجانه ى تێدانه بێت ئه وا كرده وه كه مه قبول نيه و وه رناگيرێ بۆ نموونه ده ته وێت عيباده تێك بكه ى وه كو ئه و دوو ركاعه ته ى كه به ناوى سوننه ت ده كرێ له پێش نوێژى جومعه ڕاسته ئه و كه سه ى ئه م دوو ركاعه ته ده كات مه رجى يه كه م و دووه مى تێدايه كه ئيمان و ئيخلاصه كه يه به ڵام مه رجى سێ يه مى تێدانيه كه موافه قه ى سوننه تى پێغه مبه ر نيه  (صلی اللە علیە وسلم) چونكه پێغه مبه ر (صلی اللە علیە وسلم) له م كاته دا ئه م دووركاعه ته ى نه كردووه بێجگه له وه هه رشتێكى تريش

له كۆتاييدا داواكارم له خواى گه وره كه له كردنى كرده وه كانمان ته نها مه به ستمان لێى ئه و بێت و له سه ر سوننه تى پێغه مبه ربێت(صلی اللە علیە وسلم)  بۆئه وه ى كرده وه يه كى پاك و دروست و وه رگيراوبێت وه خواى گه وره له كه م و كورتيه كانمان ببورێ وه داواكارم له خواى گه وره كه ئه م نوسينه م ته نها ڕه زامه ندى ئه و بوبێت لێمى قبوڵ  بكات آمين.

و آخر دعوانا أن الحمدلله رب العالمين

وصلى الله وسلم على النبي الامي محمد و على آله وصحبه ومن تبعهم باحسان الى يوم الدين

واخر دعوانا أن الحمدلله رب العالمين وصلى الله على نبينا محمد وعلى اله وصحبه وسلم

نوسینی مامۆستا سالار چۆمانی پێش نوێژو وتار خوێنی مزگەوتی کۆسرەتان / لەچۆمان زنجیرەڕێنمایەکانی دێرین ژمارە (١٩)

http://www.fermude.com/fermude%201433/w/fermude.gif