فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
مانگى ڕه‌مه‌زان دهروازهيهك بۆ لێ خۆشبون و گه‌ڕانه‌وه بۆ لاى خوا مانگى ڕه‌مه‌زان دهروازهيهك بۆ لێ خۆشبون و گه‌ڕانه‌وه بۆ لاى خوا براى به‌ڕێزم .......خوشكى ژيرم سه‌لام و به‌ره‌كه‌تى په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر ئێوه‌ى به‌ڕێزو خۆشه‌ويست بێت: پاشان ئه‌م ناميلكهيهى كهلهبهردهست دايه ,پڕه له بۆن و بهرامى خۆشه‌ويستى من بۆ ئێوه خۆشم ئه‌وێن ته‌نها له‌به‌ر په‌روه‌ردگار داوام له‌خواى مه‌زن و باڵا ده‌سته كۆمان بكاته‌وه له‌به‌هه‌شته خۆشه‌كه‌ى خۆى .به‌بۆنه‌ى مانگى ڕه‌مه‌زانى پيرۆزه‌وه ئه‌م دياريه بچكۆلانه‌م لێ وه‌ربگرن به‌دڵێكى به‌ر فراوان , خواى په‌روه‌ردگار سهركهوتوتان بكات . * چۆن پێشوازى له‌م ميوانهى خودا بكه‌ين ؟ په‌روه‌دگار ده‌فه‌رمێت : {شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ } سورة البقرة (185) .واته مانگى ڕه‌مه‌زان ئه‌و مانگه‌يه كه قورئانى تێدا دابه‌زيوه كهڕێنموونى كه‌رى خه‌ڵكه ... براى به‌ڕێزم :خواى په‌روه‌ردگار تايبه‌تمه‌ندى به‌خشيوه به‌م مانگه كه‌زۆر جياوازتره له‌هه‌مو مانگه‌كانى تر كه‌پڕه له خێر و خۆشى له‌وانه : *بۆنى ده‌مى ڕۆژوان خۆشتره له‌لاى خوا له‌بۆنى مسك. *فريشته‌كانى خوا ده‌پاڕێنه‌وه وه داواى لێخۆشبون ده‌كه‌ن بۆ ڕۆژوان تاوه‌كو به‌ربانگ . *شه‌يتانى تێدا به‌ند ده‌كرێت . *ده‌رگاكانى به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه‌و ده‌رگاكانى دۆزه‌خى تێدا داده‌خرێن. *شه‌وى پيرۆزى قه‌درى تێدايه كهپاداشتى له هه‌زار مانگ خێرتره . *له‌كۆتايى شه‌وه‌كانى مانگى ڕه‌مه‌زان لێخۆشبونى تێدايه بۆ ڕۆژوان. *خوێنه‌رى خۆشه‌ويستم : ئه‌مه‌يه مانگى پيرۆزى ڕه‌مه‌زان ئه‌مه‌يه پيرۆزيهكانى و پاداشته‌كانى ، ئه‌بێت ئێمه چۆن پێشوازى بكه‌ين ؟ ئايا به‌وه‌ده‌بێت كه‌ئێمه خۆمان خه‌ريك بكه‌ين به‌شتى پڕ‌و پوچه‌وه يان له‌سه‌رمان قورس بێت و بهمانگێكى ناڕٍهحهت و پڕ ئازارى بزانين ....په‌نا به‌خودا له‌م پێشوازيه به‌ڵام..... به‌نده‌ى ڕاستگۆ‌و خوا ناس و پياوى چاك پێشوازى لێده‌كات به‌گه‌ڕاندنه‌وه بۆ لاى خودا وه‌خۆى ئاماده باش ده‌كات بۆ كۆكردنه‌وه‌ى تێشوى پڕ خێر‌و به‌ره‌كه‌ت ، وهساتهكانى ئه‌م مانگه نه‌خشين ده‌كات به‌كرده‌وه‌ى چاك و خێر . وه‌داوا له‌په‌روه‌ردگارى ده‌كات و ده‌سته‌كانى به‌رزده‌كاته‌وه بۆ لاى ئه‌و به‌نيازى پاداشت و خێر. ئێستاش ئێوه‌و چه‌ند كرده‌وه‌يه‌كى چاك له‌مانگى پيرۆزى ڕه‌مه‌زان: 1- ڕۆژوو : پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم) دهفهرموێَت: " كل عمل ابن آدم له الحسنة بعشر أمثالها إلى سبعمائة ضعف يقول عز وجل :إلا الصيام فإنه لي وأنا أجزي به ،ترك شهوته وطعامه وشرابه من أجلي ، للصائم فرحتان : فرحة عند فطره وفرحة عند لقا‌ء ربه ، ولخلوف الصائم أطيب عند الله من ريح المسك " .أخرجه البخاري ومسلم . واته : هه‌موو كرده‌وه‌يه‌كى به‌نى ئاده‌م يه‌ك بهدهيه تاوه‌كو حه‌وسه‌د قات په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ : ته‌نها ڕۆژو نه‌بێت بۆ منه‌و خۆم پاداشتى ئه‌ده‌مه‌وه , ڕۆژوان واز ده‌هێنێت لهئارهزووهكانى و وه‌هه‌روه‌ها له‌خواردن و خواردنه‌وه‌ش له‌پێناو من دا ڕۆژوان دوو خۆشى هه‌يه: خۆشى به‌ربانگ و خۆشى شاد بوون به‌ديدارى خودا وهبۆنى ده‌مى ڕۆژوان له‌لاى خودا له‌بۆنى مسك خۆشتره . *پێغه‌مبه‌رى خودا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت : "من صام رمضان إيمانا واحتساباً غفر له ما تقدم من ذنبه" .(اخرجه البخاري والمسلم ) ، هه‌ركه‌سێك ڕۆژوى مانگى ڕه‌مه‌زان بگرێت به‌باوه‌ڕو چاوه‌ڕێى پاداشت بێت ئه‌وه خوا له‌تاوانه‌كانى پێشوى خۆش ده‌بێت. 2- نوێژى ته‌راويح : خوداى په‌ره‌ردگار ده‌فه‌رمووێت : {وَعِبَادُ الرَّحْمَنِ الَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى الْأَرْضِ هَوْنًا وَإِذَا خَاطَبَهُمُ الْجَاهِلُونَ قَالُوا سَلَامًا * وَالَّذِينَ يَبِيتُونَ لِرَبِّهِمْ سُجَّدًا وَقِيَامًا} (الفرقان 63-64). واته : به‌نده‌كانى په‌روه‌ردگار ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌له‌سه‌ر خۆيان ده‌ڕۆن به‌سه‌ر زه‌وى دا (نه‌رم و نيانن) وه‌ئه‌گه‌ر نه‌زانه‌كان قسه‌يان له‌گه‌ڵ بكه‌ن به‌خراپى ئه‌مان قسه‌ى چاكيان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن (وه ئه‌وانه‌ن كه‌شه‌و نوێژ ده‌كه‌ن و لهكڕنوش و سوجده‌دان ) ته‌راويح پيشه‌ى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ويستمان بووه (صلی الله علیه وسلم) وه‌هه‌روه‌ها پيشه‌ى هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانى بووه . *عائشه (ڕه‌زاى خواى لێ بێت) ده‌فه‌رمێت ((واز مه‌هێنن له‌شه‌و نوێژ پێغه‌مبه‌رى خودا(صلی الله علیه وسلم) به‌رده‌وام كردوويه‌تى وه‌هه‌ركاتێك نه‌خۆش بوايه يان نهيتوانيايه ئه‌وه به‌دانيشتنه‌وه ده‌يكرد)). عومه‌رى كوڕى خطاب (ڕه‌زای خوای لێبێت): هه‌ركاتێك نيوه شه‌و ده‌بوو خێزان و منداڵه‌كانى هه‌ڵده‌ستان بۆ شه‌و نوێژ هاوارى ده‌كرد نوێژ ....نوێژ. وه ئيمامى ابن عمر (ڕه‌زاى خواى لێ بێت ) ده‌رباره‌ى ئه‌م ئايه‌ته {أَمَّنْ هُوَ قَانِتٌ آنَاء اللَّيْلِ سَاجِدًا وَقَائِمًا يَحْذَرُ الْآخِرَةَ وَيَرْجُو رَحْمَةَ رَبِّهِ } (الزمر :9) دهيفهرموو :ئه‌مه ده‌رباره‌ى ئيمامى( عوسمان كوڕى عه‌فان) (ڕه‌زای خوای لێبێت)دابه‌زيوه ئه‌ميش له‌به‌ر زۆرى شه‌و نوێژى ئيمامى ئيماندارانه (واته ئيمامى عوسمان ڕه‌زاى خواى لێ بێت ). *وه له(سائيب كوڕى زهيدهوه ) (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: ئيمامى مزگه‌وت (به‌رنوێژى خوێن)به‌سه‌ده‌ها ئايهتى قورئانى پيرۆزى ده‌خوێند تاوه‌كو ده‌بوه به‌ره به‌يان ئێمه له‌نوێژدا بووين . ئه‌ى براى ئيمان‌دار /باشتر وايه نوێژى ته‌راويح له‌گه‌ڵ ئيمام دا بكه‌يت تاوه‌كو پاداشتى گه‌وره‌ت ده‌ست كه‌وێت وه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمويه‌تى : " من قام مع إمامه حتى ينصرف كتب له قيام ليلة"(رواة أهل السنن). واته : هه‌ركه‌سێك نوێژى ته‌راويح له‌گه‌ڵ ئيمام دا بكات تاوه‌كو نوێژه كه ته‌واو ده بێت ئه‌وه به‌شه‌و نوێژ بۆى ده‌نوسرێ. 3- الصدقة (به‌خشين ) ئه‌ى براى خوێنه‌رم :پێغه‌مبه‌رى نازدار (صلی الله علیه وسلم)به‌خشنده ترين خه‌ڵك بووه به‌تايبه‌تى له مانگى ڕه‌مه‌زاندا وه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)ده‌فه‌رموێ : " أفضل الصدقة صدقة في رمضان"(أخرجه الترمذي عن ان‌س) ، واته : باش‌ترين به‌خشينێك به‌خشينه لهڕمهزاندا . *(لهزهيدى كوڕى أسلم )ه وه . ده‌گێڕنه‌وه ئه‌ويش له باوكيهوه ده‌ڵێت :له عومه‌رى كوڕى خه‌تابه‌وه بيستومه (ڕه‌زای خوای لێبێت)دهيفهرموو:پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمانى پێداين ببه‌خشين له‌ڕێگه‌ى خودا منيش ووتوم :ئه‌مڕۆ ئه‌بێ پێشى ئه‌بوبه‌كر (ڕه‌زای خوای لێبێت)بكه‌وم . بۆيه هه‌ڵسام نيوه‌ى ماڵه‌كه‌م برده خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێغه‌مبه‌ريش (صلی الله علیه وسلم)فه‌رمووى :ئه‌ى چيت جێ هێشتوه بۆ ماڵ و منداڵت ووتم :نيوه‌ى ,ئه‌بو به‌كر له‌و لاوه هاتو هه‌موو ماڵكهى هێنايه خزمه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)پێغه‌مبه‌ريش(صلی الله علیه وسلم)فه‌رمووى :ئه‌ى چيت جێ هێشتوه بۆ ماڵ و منداڵت ئه‌ويش فه‌رموى :خوا‌و پێغه‌مبه‌رم بۆ به جێهێشتون عومهريش فه‌رموى : له ئه‌مڕۆوه ناتوانم پێشبركێت له‌گه‌ڵ بكه‌م . مێژوو كه‌ڵه پياوى ئاوهاى به‌خۆوه بينيوه دينى په‌روه‌ردگار مرۆڤى ئاوهاى په‌روه‌رده كردوه . كه‌سانێك كهپێشبڕكێان له سه‌ر به خشين بووه ئه‌وه‌نده باوه‌ڕيان به‌ڕزق و ڕۆزى خودا بوه توانيويانه هه‌موو ماڵه‌كه‌يان ببه‌خشن له پێناوى خوا . ئه‌ى خوێنه‌رى به‌ڕێز : بپرسه له‌خۆت . بپرسه لهدهرونت ئايا ئهتوانى په‌روه‌رده‌ى ئه‌م قوتابخانه‌يه بيت . موسوڵمانى خۆشه‌ويست : ئه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى خاوه‌نى ماڵ و سامانن بير بكه‌نه‌وه خوا هه‌ر ئه‌و خوايهيه كههيچت نه‌بوه ده‌وڵه‌مه‌ندى كردى هه‌ر ئه‌ويش ئه‌توانێ بتگێڕێته‌وه دۆخى جاران تێبفكره و به‌خۆتا بچۆره‌وه . موسڵمانێتى ته‌نها به‌زمان نيهو به‌س پێويستمان بهكردهوهيه كرده‌وه‌ى هاو شێوه‌ى ئه‌بو به‌كر و عومه‌ر ئاسا . وهبهخشين چه‌ند جۆرێك ده‌گرێته‌وه : أ- بهخشينى خواردهمهنى : خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت : {وَيُطْعِمُونَ الطَّعَامَ عَلَى حُبِّهِ مِسْكِينًا وَيَتِيمًا وَأَسِيرًا * إِنَّمَا نُطْعِمُكُمْ لِوَجْهِ اللَّهِ لَا نُرِيدُ مِنكُمْ جَزَاء وَلَا شُكُورًا * إِنَّا نَخَافُ مِن رَّبِّنَا يَوْمًا عَبُوسًا قَمْطَرِيرًا * فَوَقَاهُمُ اللَّهُ شَرَّ ذَلِكَ الْيَوْمِ وَلَقَّاهُمْ نَضْرَةً وَسُرُورًا * وَجَزَاهُم بِمَا صَبَرُوا جَنَّةً وَحَرِيرًا } (الإنسان :8-12) پێشينانى خۆمان سووربون له‌سه‌ر بهخشينى خواردن و نان وه به يه‌كێك لهپهرسشته پيرۆزهكانيان داناوه ئه‌مه‌ش به‌تێركردنى كه‌سێكى برسى بێت يان به بهخشينى خواردن بێت بۆ برايه‌كى خواناس مهرجيش نى يه ئه‌و كه‌سه‌ى نانى دهدهيتێ فه‌قير بێت . پێغه‌مبه‌رى خودا‌ش (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت :" يا أيها الناس ، أفشوا السلام ، وأطعموا الطعام ، وصلوا الأرحام ، وصلوا بالليل والناس نيام ،تدخلوا الجنة بسلام"(رواه احمد و الترمذي ومحمد الألباني ).واته : ئه‌ى خه‌ڵكينه , سه‌لام بكه‌ن له‌نێوانتاندا , وهخواردنيش ببه‌خشن وه سه‌ردانى يه‌كتر بكه‌ن , وه‌نوێژ به‌شه‌و بكه‌ن له‌كاتێكدا هه‌موو خه‌ڵك خه‌وتون , ئه‌وه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه به‌سه‌لامه‌تى . وه‌هه‌ندێك لهپياو چاكان فه‌رموويانه : ئه‌گه‌ر ده كه‌س له‌هاوڕێكانم بانگ بكه‌م بۆ ماڵه‌وه‌و خواردنيان بده‌م ئه‌وه پێم باشتره لهڕزگاركردنى ده‌كه‌س لهنهوهكانى پێغه‌مبه‌ر (اسماعيل) عليه السلام ، وه‌زۆربه‌ى پياوه‌كانى ئه‌م ئومه‌ته كاتێك به‌ربانگ بوايه خه‌ڵكيان بانگ ده‌كرده سه‌ر سفره‌ى خواردنه‌كانيان له‌و پياو چاكانه , عبدالله كوڕى عمر ,داود الطائى ,مالك كورِى دينار ,أحمد كورِى حنبل , وه ( ابن عمر) پاش نوێژه‌كه‌ى به‌ربانگى نه‌ده‌كرده‌وه مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌تيوو فهقيرهكان نه‌بوايه. وهيهكێكى تر لهپياو چاكان ده‌ڵێت : ئێمه ئه‌گه‌ر به‌ر بانگ بوايه ده‌گه‌ڕاين به‌دواى خه‌ڵك دا ئه‌گه‌ر كه‌سێكيان ببينيايه ئه‌وه بانگمان ده‌كرد بۆ سه‌ر خوان وه ئه‌گه‌ر نه‌بوايه ئه‌وا خواردنه‌كه‌مان ده برده مزگه‌وت بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى مزگه‌وت به‌شدارى خواردنهكهيان بكردايه وه بهخشينى خوادردن زۆر په‌رستشى لێ ده‌بێته‌وه له‌وانه : بڵاوبونه‌وه‌ى خۆشه‌ويستى و هاوڕێيه‌تى له‌نێوان مسوڵماناندا به‌تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى خواردنيان له‌ماڵت خواردوه وه ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆچونه به‌هه‌شته‌وه وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ويستمان (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ : " لن تدخلوا الجنة حتى تؤمنوا ، ولن تؤمنوا حتى تحابوا" واته : (ناچنه به‌هه‌شته‌وه تاوه‌كو ئيمان نه‌هێنن وهئيمان ناهێنن تاوه‌كو يهكتريتان خۆش نه‌وێ) وه ئه‌و كۆڕ‌و سه‌ر خوانانه ئه‌گه‌ر باسى خوداى تێدا بكرێت ئه‌وه به‌په‌رستش ده نوسرێت . ب - (بانگ كردنى ڕۆژوان بۆسه‌ر خوان ) پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم) :" من فطر صائما كان له مثل أجره غير أنه لا ينقص من أجر الصائم شي‌ء"(أخرجه أحمد والنسائي وصححه الألباني ). هه‌ر كه‌سێك به‌ربانگى ڕۆژوانێك ئاماده بكات ئه‌وه پاداشتى ڕۆژوانهكهى ده‌ست ده‌كه‌وێت به‌بێ ئه‌وه‌ى له‌پاداشتى ئه‌و كه‌سه كه‌م بكات. براى ئيمان‌دار : ئه‌مه‌يه پاداشتى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه سفره‌و خوانهكانيان ڕازاوه‌و ئاماده‌يه بۆ ڕۆژوان بۆ ئه كه‌سانه‌ى له‌پێناوى خودا خۆيان گرتۆته‌وه له‌خواردن خواردنه‌وه و ئاره‌زووه كانيان . 4-خۆێندنى قورئانى پيرۆز : لێره‌دا براى ئيمان دارم حه‌ز ده‌كه‌م سه‌رنجتان بۆ دوو خاڵى سه‌ره‌كى ڕا بكێشم . أ-زۆر خۆێندنه‌وه‌ى قورئان :مانگى ڕه‌مه‌زان مانگى قورئان خوێندنه‌وه‌يه بۆيه پێويسته ئێمه‌ى ئيمان دار زۆر بايه‌خ به خۆێندنه‌وه‌ى بده‌ين وه‌هه‌وڵ بده‌ين به‌پێ ى توانا‌مان بێبه‌ش نه‌بين له خوێندنه‌وه‌ى دا . وه‌كو چۆن پياو چاكانى ئيسلام بۆ ئێمه‌يان نه‌خشاندوه جبريل فريشهتهى به‌ڕێزى خوا پێغه‌مبه‌رى نازدارى (صلی الله علیه وسلم)فێرى قورئانى ده‌كرد له‌مانگى ڕمه‌زاندا . *هه‌ندێك لهپێشينانى ئه‌م ئوممه‌ته قورئانيان ته‌واو ده‌كرد له‌سێ تهراويحى ڕمه‌زاندا. * وه هه‌ندێكيان له حه‌وت شه‌ودا وه هه‌ندێكيان له ده شه ودا . *قتاده (ڕه‌زای خوای لێبێت)هه‌ر هه‌فته‌يه‌ك خه‌تمه‌يه‌كى قورئانى ته‌واو ده‌كرد جگه له ڕمه‌زان له‌سێ ڕۆژدا خه‌تمه‌يه‌كى ئه‌نجام ده‌دا *ئيمامى زه‌رى (ڕه‌زاى خواى لێ بێ )كهڕهمهزان ده‌هات وازى له‌هه‌موو زانستێكى شه‌رعى ده‌هێنا و ڕ‌وى ده‌كرده خوێندنه‌وه‌ى قورئان به‌تايبه‌تى . ب-گريان له‌كاتى خوێندنه‌وه‌ى قورئاندا :پێشينانى ئه‌م ئومه‌ته كاتێك قورئانيان بخوێندايه دڵهكانيان ڕادهچهڵهكى له‌ماناى ئايهتهكانى تێده‌گه‌يشتن له عه‌بدالله ى كوڕى مه‌سعوده‌وه (ڕه‌زای خوای لێبێت) ووتويهتى:پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم)فه‌رموويه‌تى به سه‌رمدا بيخوێننه‌وه (واته قورئان)منيش ووتم به سه‌ردا بخوێنمه‌وه وه له كاتێكدا قورئان به‌سه‌ر تۆدا دابه‌زيوه ؟!! پێغه‌مبه‌ريش (صلی الله علیه وسلم)فه‌رموى :من پێم خۆشه لهيهكێكى تره‌وه گوێم لێ بێ منيش :سوره‌تى (نسا‌ء)م خوێنده‌وه تاوه‌كو گهيشتمه ئه‌م ئايه‌ته {فَكَيْفَ إِذَا جِئْنَا مِن كُلِّ أمَّةٍ بِشَهِيدٍ وَجِئْنَا بِكَ عَلَى هَؤُلاء شَهِيدًا} (النساء :41). پێغه‌مبه‌ريش (صلی الله علیه وسلم)فه‌رموى :به‌سمه كاتێك ئاوڕم دايه‌وه بينيم چاوه‌كانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)فرمێسكى پێدا ده هاته خواره‌وه *( له أبى هوره‌يره‌وه (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێ :كاتێك ئه‌م ئايه‌ته دابه‌زى {أَفَمِنْ هَذَا الْحَدِيثِ تَعْجَبُونَ * وَتَضْحَكُونَ وَلَا تَبْكُونَ} (النجم :59-60) . (اهل الصفة )ده‌ستيان كرده گريان تاوه‌كو فرمێسك به‌سه‌ر گۆناياندا ده‌هاته خواره‌وه وه‌كاتێك پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)ئه‌مه‌ى بيست له گه‌ڵياندا ده‌ستى كرد به گريان پاشان هه‌موومان ده‌ستمان كرد به‌گريان پێغه‌مبه‌ريش(صلی الله علیه وسلم)فه‌رموى (لا يلج النار من بكى من خشية الله )واته :ناڕواته نێو ئاگره‌وه هه‌ركه‌سێك له‌به‌ر خودا بگرى . *كاتێك (ابن عمر )(ڕه‌زای خوای لێبێت) سوره‌تى (المطففين)خوێنده‌وه تاوه‌كو گه‌يشته ئه‌م ئايه‌ته : {يَوْمَ يَقُومُ النَّاسُ لِرَبِّ الْعَالَمِينَ} سورة المطففين (6) ده‌ستى كرد به‌گريان تاوه‌كو كه‌وته سه‌ر زه‌وى به‌بێ هۆشى و نه‌يتوانى ئايهتهكانى دواى ئه‌وه ته‌واو بكات . *وه له مزاحم كوڕى زفر ده‌ڵێت : ئيمامى (سفيان ثورى ) نوێژى (مغرب ) ى پێمان كرد تاوه‌كو گه‌يشته {إِيَّاكَ نَعْبُدُ وإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ} گريا به‌شێوه‌يه‌ك كهنهيتوانى ته‌واوى بكات . *وه‌له (ابراهيمى كوڕى اشعث)ه‌وه ده‌ڵێت : شه‌وێكيان گوێم له(فضيل ) بوو سوره‌تى (محمد)ده‌خوێند ده‌ستى كرد به‌گريان وه‌ئه‌م ئايه‌ته‌ى دووباره‌كرده‌وه {وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ حَتَّى نَعْلَمَ الْمُجَاهِدِينَ مِنكُمْ وَالصَّابِرِينَ وَنَبْلُوَ أَخْبَارَكُمْ} (محمد:31). 5- دانيشتن له‌مزگه‌وت تاوه‌كو به‌ره‌به‌يان :پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر نوێژى به‌يانى بكردايه داده‌نيشت له‌مزگه‌وتدا تاوه‌كو خۆر هه‌ڵده‌هات . *اخرج الترمذي عن ان‌س عن النبي (صلی الله علیه وسلم) أنه قال : " من صلى الفجر في جماعة ثم قعد يذكر الله حتى تطلع الشمس ثم صلى ركعتين ، كانت له كأجر حجة وعمرة تامة تامة تامة" (صححه الألباني) واته : هه‌ركه‌سێك نوێژى به‌يانى به‌جه‌ماعه‌ت بكات پاشان دابنيشێ يادى خودا بكات تاوه‌كو خۆر هه‌ڵدێ و پاشان دوو ڕكات نوێژ بكات ئه‌وه پاداشتى حه‌جێكى ده‌ست ده‌كه‌وێت و عهمرهيهكى ته‌واو )) ئه‌مه له‌هه‌موو ڕۆژێكدا ئه‌ى ئه‌گه‌ر ئه‌مه له‌ڕۆژه‌كانى ڕه‌مه‌زان دا بێت ئه‌وه باشتره . *ئه‌ى براى ئيماندارم : خودا بتپارێزێت : پشت ببه‌سته به‌خودا بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م پاداشته به‌نرخه به‌شوێن كه‌وتنى ڕێبازى پياو چاكان وه بهتێكۆشانى ده‌رونت له‌پێناوى خوادا وه‌سه‌رئه‌نجام گهيشتنت به‌به‌هه‌شتى به‌رين . 6- الاعتكاف (مانه‌وه له مزگه‌وت) : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌مزگه‌وت ده‌مايه‌وه لهدهڕۆژى كۆتايى ڕه‌مه‌زاندا چونكه ئه‌م پهرهستشه زۆربه‌ى چاكان له‌خۆى ده‌گرێت وهكوقورئان خوێندن و نوێژ و يادى خودا‌و پاڕانه‌وه ... ئه‌وه‌ش هه‌ركه‌سێك نيه‌تى پاك بكاته‌وه بۆ خوا ئه‌وه خواى په‌روه‌ردگار ئه‌م پهرهستشهى بۆئاسان ده‌كات و ده‌توانێ زۆر له‌كاته‌كانى پڕ بكات له تێشوى خودا په‌ره‌ستى تاكو به به‌هه‌شتى به‌رين شاد بێت . 7- عه‌مره‌كردن :: پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت : "عمرة في رمضان تعدل الحجة"(أخرجه البخاري ومسلم) واته : عهمرهيهك له‌ڕه‌مه‌زاندا پاداشتى يه‌ك حه‌جى هه‌يه. خۆش به‌ختى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه عه‌مره ده‌كه‌ن له‌م مانگه پيرۆزه‌دا . 8- گه‌ڕان به‌دواى شه‌وى قه‌در: خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت : {إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ * وَمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ * لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍ} سورة القدر(1-3) . وه پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت : هه‌ركه‌سێك شه‌وى قه‌در به‌خه‌به‌ربێت باوه‌ڕى پێ بێت چاوه‌ڕوانى پاداشت بێت ئه‌وا خودا له‌تاوانه‌كانى پێشوى خۆش ده‌بێت . وه‌پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله علیه وسلم) به‌دواى شه‌وى قه‌دردا ده‌گه‌ڕا و وه‌فه‌رمانى بههاوهڵهكانى ده‌كرد كهبهدوايدا بگه‌ڕێن . وهخێزانهكانى به‌خه‌به‌ر ده‌هێنايه‌وه له‌شه‌وى كۆتايدا . وه‌هه‌ندێك ده‌گێڕنه‌وه كه‌وا هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان و پياو چاكان خۆيان ده‌شوشت و بۆنى خۆيان خۆش ده‌كرد لهدهشهوى كۆتايى مانگى ڕه‌مه‌زاندا به‌هيواى شادبوون به‌و شه‌وه و شادبوون بهپاداشتهكهى ئه‌ى لاوى خوێن گه‌رم هه‌وڵبده ئه‌م كاتانهت له‌ده‌ستنه‌چێت بيربكهوه چه‌نده‌ها جار ئه‌م شه‌وانه‌ى قه‌درت بهفيڕۆداوه پاداشته‌كه‌ى له‌ده‌ست چووه پاداشتێك كه له هه‌زار مانگ خێرتره . وه شه‌وى قه‌در له ده شه‌وى كۆتايى مانگى ڕه‌مه‌زاندا يه وهههوڵبدهين به يادو پاڕانه‌وه له‌خودا بيبهينه سه‌ر وه‌باشترين پاڕانه‌وه يه‌كيش ئه‌م پاڕانه‌وه‌يه ((اللهم إنك عفو تحب العفو فأعف عني)). خوايه تۆ لێبوردهيت و لێبوردنت خۆشده‌وێت خوايه گيان لێم ببوره . 9- زۆر پاڕانه‌وه و يادكردنى خوا: ئه‌م مانگه مانگى تێشووه ده‌ى بائه‌م هه‌له‌ت له‌ده‌ست نه‌چێت هه‌وڵبده زۆر يادى خوا بكه‌ين وه هه‌وڵ بده زۆرترين پاڕانه‌وه ئه‌نجام بده‌يت به‌تايبه‌تى له‌م كاتانه‌دا * له‌كاتى به‌ربانگ دا پاڕانه‌وه‌ى ڕۆژوان قه‌بوڵه‌و خوا ڕه‌تى ناكاته‌وه . * به‌ره‌به‌يان خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت {وَبِالْأَسْحَارِ هُمْ يَسْتَغْفِرُونَ } الذاريات * له‌سوجده دا كه نزيك ترين ساته له خواى گه‌وره‌وه . له كۆتايدا :: براى شيرينم خوشكى ئازيزم/ دواى ئه‌م گه‌شته‌مان به‌نێو بۆن و بهرامى ئه‌م مانگه پيرۆزه‌دا وهدهركهوتنى گه‌وره‌ى وپيرۆزى ئه‌م مانگه پڕلهخێره سه‌ره‌نجتان بۆخاڵێكى زۆر گرنگ ڕاده‌كێشم ئه‌زانن ئه‌ويش چى يه ؟ دڵسۆزى يه (الإخلاص ) به‌ڕێزان زۆرێك له خه‌ڵكى ته‌نها تينوێتى و برسێتى ماندو بوونى بۆ ئه‌مێنێته‌وه له ڕۆژوه‌كه‌ى . هيچى ده‌ست ناكه‌وێت له پاداشت . پياو چاكانى ئه‌م ئومه‌ته كرده‌وه‌كانيان زۆربهنهێنى ئه‌نجام داوه . * له( محه‌مه‌د كوڕى واسع )ه‌وه : ده‌فه‌رموێت : هه‌ندێك پياو ئه‌ناسم كه‌وا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانيان خه‌و تون چاوهكانيان پڕبووه له‌فرمێسك خێزانه‌كانيان نهيان زانى وه وه‌هه‌ندێك پياوى تر لهڕيزهكانى نوێژدا فرمێسك بهچاوهكانيان داهاتووه ته‌خواره‌وه ئه‌وه‌ى تهنيشتى ئاگاى لێ نه‌بووه . ئه‌ى لاوى به‌ڕێز / * تێبكۆشهو خۆت ئاماده باش بكه به‌ته‌واوه‌تى بۆ پێشوازى له‌م مانگه پيرۆزه چونكه ديارى خوايه بۆ به‌نده‌كانى بائه‌م ديارى يهى خودا به‌جوانى و به‌ڕێكى وه‌ربگرين زۆر تاوانه كاته‌كانمان له‌م مانگه‌دا به‌فيڕۆ بڕوات به‌گاڵته‌و گه‌پ بيبهينه سه‌ر و بێ هوده هيچ سوودێكى نه‌بێت به‌ڵكو تێشومان له‌م مانگه‌دا زۆر بكه‌ين به‌هيواى شادبوونمان بهدواڕۆژێكى گه‌ش .. وأخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين ئاماده‌کردنی : پشتیوان محمد |