فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چۆنیه‌تی زه‌کاتی زێڕو زیو و پاره و شتومه‌کی فرۆشتن چۆنیه‌تی زه‌کاتی زێڕو زیو و پاره و شتومه‌کی فرۆشتن پێشه‌كى به‌ڕێزان به پێويستم زانى كه‌وا هه‌ڵبستم به نووسين و ئاماده‌كردنى ناميلكه‌يه‌ك باس له چۆنيه‌تى ده‌ركردنى زه‌كاتى زێڕو زيو و پاره و شتوومه‌كى فرۆشتن بكات ، بۆ ئه‌وه‌ى موسوڵمانان به شێوه‌يه‌كى زانستى و ته‌واو زه‌كاتى ماڵه‌كه‌يان ده‌ربكه‌ن و تووشى هه‌ڵه نه‌بن ، پێويسته موسوڵمانان بزانن كه‌ا زه‌كات ڕوكنێكه له ڕوكنه‌كانى ئيسلام ، خواى گه‌وره فه‌ڕزى كردووه له‌سه‌ر ئه‌و موسوڵمانانه‌ى ماڵه‌كه‌يان گه‌يشتۆته ئه‌ندازه‌ى زه‌كات ، وه ساڵێك به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ياندا سووڕابێته‌وه ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ( خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِمْ بِهَا) التوبة: 103. واته: لێيان وه‌ربگره هه‌ندێك له ماڵه‌كه‌يان ، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ماڵه بۆيان ببێته مايه‌ى پاك بوونه‌وه‌يان له تاوان و ڕه‌ووشته خراپه‌كان . بێگومان ئه‌و موسوڵمانانه‌ى زه‌كاتى ماڵه‌كه‌يان ناده‌ن خواى گه‌وره سزايه‌كى به ئێشيان ده‌دات ، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (يَأْتِي الْمَالُ الَّذِي لَمْ يُعْطَ الْحَقُّ مِنْهَا ، فَتَطَأُ الإِبِلُ سَيِّدَهَا بِأَخْفَافِهَا ، وَيَأْتِي الْبَقَرُ وَالْغَنَمُ فَتَطَأُ صَاحِبَهَا بِأَظْلافِهَا ، وَتَنْطَحُهُ بِقُرُونِهَا ، وَيَأْتِي الْكَنْزُ شُجَاعًا أَقْرَعَ ، فَيَلْقَى صَاحِبَهُ ، فَيَفِرُّ مِنْهُ ، ثُمَّ يَسْتَقْبِلُهُ وَيَفِرُّ مِنْهُ ، فَيَقُولُ : مَا لِي وَمَا لَكَ ؟ ! فَيَقُولُ : أَنَا كَنْزُكَ أَنَا كَنْزُكَ ، فَيتَلَقَّاهُ صَاحِبُهُ بِيَدِهِ فَيَلْقَمُ يَدَهُ) حسن صحيح (صحيح أبي داود: 1462. واته: له ڕۆژى دواييدا ئه‌و ماڵه‌ى حه‌قى لێ نه‌دراوه و زه‌كاتى لێ ده‌ر نه‌كراوه دێت بۆ لاى خاوه‌نه‌كه‌ى ، ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه ووشتر بێت ئه‌وا ئه‌م ووشتره دێت به پێيه‌كانى به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌كه‌وێت و سزاى ده‌دات ، وه ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه مه‌ڕو بزن و مانگا بێت ئه‌وا ئه‌م مانگا يان ئه‌م مه‌ڕه دێت به پێيه‌كانى به‌سه‌ر لاشه‌ى خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌كه‌وێت ، وه به قۆچه‌كانى لێى ده‌دا و سزاى ده‌دات ، وه ئه‌و ماڵه ئه‌گه‌ر زێڕ و زيو و پاره بێت له خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌بێت به مارێكى گه‌وره و سه‌رلووس به‌هۆى زۆرى ژه‌هره‌كه‌ى سه‌رى تووكى پێوه نه‌ماوه ، ئه‌م ماره ده‌گات به خاوه‌نه‌كه‌ى ئه‌ويش له ترسى ڕا ده‌كات ، پاشان ماره‌كه پێى ده‌گات ، ئه‌ويش پێى ده‌ڵێت تۆ چيت له من ده‌وێت ؟ ماره‌كه پێى ده‌ڵێت: من ئه‌و ماڵه‌ى تۆم كه هه‌ڵت گرتبوو زه‌كاتت لێ ده‌رنه‌ده‌كرد ، ئينجا ماره‌كه يه‌كسه‌ر له دواى گه‌يشتن پێى پڕ ده‌داته ده‌ستى و قووتى ده‌دات ، وه له فه‌رمووده‌يه‌كى تردا هاتووه ده‌فه‌رموێت ئه‌م ماره خۆى له ملى ده ئاڵێنێت و سزاى ده‌دات . وه زۆر سزاى تر باسكراوه له قورئان و سوننه‌ت سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ى زه‌كات ناده‌ن ، جا هه‌ر كه‌سێك ده‌يه‌وێت له سزاى به ئێش و به‌هێزى خواى گه‌وره بپارێزرێت ئه‌وه با ته‌قواى خواى گه‌وره بكات و زه‌كاتى ماڵه‌كه‌ى به شێوه‌يه‌كى شه‌رعى ده‌ربكات . (چۆنيه‌تى ده‌ركردنى زه‌كاتى زێڕ) زێڕ ئه‌گه‌ر گه‌يشتن به (20) مسقاڵ ، وه ساڵێكى به‌سه‌ردا سوڕايه‌وه ، له‌م (20) مسقاڵه ده‌بێت (نيو) مسقاڵ بكرێت به زه‌كات ، الملخص الفقهي: 1/262. بەڵام بێگومان زێر لەم سەردەمەی خۆمان چەند جۆرێکی هەیە وەک عەیار ٢٤ و ٢١ و ١٨ بۆیە : نيصابى زەكاتى زێر لە عيار (( 24 )) 17 مسقالە کە دەکاتە 85 غرام لەوکاتەدا زەکاتی لێ دەکەوێت . وە عيار (( 21)) ئەگەر گەییشتە 19,5 نۆزدە مسقال و نیو کە بەغرام دەکاتە 97 غرام لەوکاتدا زەکاتی لێ دەکەوێت . وە عيار (( 18 )) ئەگەر گەییشتە 22,5 بیست و دوو مسقاڵ و نیو کە بە غرام دەكاته 113 غرام لەوکاتدا زەکاتی لێ دەکەوێت . هەر یەک لەمانە ئەگەر ساڵێکی بەسەردا سورایەوە ؛ بۆ دەرکردنی زەکاتەكة پرسیار لەزێرنگر دەکرێت بەونرخەی تۆ بیفرۆشی بەزێرنگر ؛ پاشان پارەکە گشتی دابەشی ٤٠ بکە رێژەی دەرکردنی زەکاتەکەی دەردەکەوێت . (حوكمى زه‌كاتى ئه‌و زێڕ و زيوه‌ى ئافره‌ت خۆى پێ ده‌ڕازێنێته‌وه) زانايان ده‌ڵێن به به‌ڵگه‌ى قورئان و سوننه‌ت ئه‌م زێڕ و زيوه‌ى ئافره‌ت خۆى پێ ده‌ڕازێنێته‌وه له خه‌ناوكه و بازن و خڕخاڵ و ئه‌نگوستيله واجبه زه‌كاتى لێ ده‌ر بكرێت ، به به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ى عبدالله ى كوڕى عه‌مر ڕيوايه‌تى كردووه ، ده‌ڵێت: ئافره‌تێك خۆيى و كچه‌كه‌ى هاتنه لاى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ، له ده‌ستى كچه‌كه‌ى دوو بازنه‌ى گه‌وره و ئه‌ستوور له زێڕ هه‌بوو ، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) به‌و ئافره‌ته‌ى فه‌رموو: (أَتُعطِينَ زكاةَ هذا ؟) واته: ئايا زه‌كاتى ئه‌و بازنه زێڕه ده‌ده‌يت ؟ ئافره‌ته‌كه ووتى: نه‌خێر ، ئينجا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: (أَيَسُرُّكِ أَنْ يُسَوِّرَكِ اللَّهُ بِهِمَا يَوْمَ الْقِيَامَةِ سِوَارَيْنِ مِنْ نَارٍ) واته: ئايه پێت خۆشه خواى گه‌وره له ڕۆژى دواييدا ئه‌م دوو بازنه زێڕه‌ت بۆ بكات به دوو بازنه‌ى ئاگرين . صحيح سنن أبي داود: (1382) .وه زۆر به‌ڵگه‌ى تر‌ى له‌سه‌ره به‌ڵام ئه‌م به‌ڵگه‌يه به‌سه بۆ كه‌سێك حه‌قى بوێت و له خوا ترس بێت ،وه سه‌باره‌ت به‌و زانا و ماموستايانه‌ى ده‌ڵێن زه‌كاتى لێ ناكه‌وێت قسه‌ى ئه‌وان و قسه‌ى ئه‌و زانا و ماموستايانه‌ى ده‌ڵێن زه‌كاتى لێ ده‌كه‌وێت له ته‌رازووى قورئان و سوننه‌ت ده‌ده‌ين قسه‌ى كاميان به‌ڵگه دار بوو ئه‌وه ده‌بێت گوێڕايه‌ڵى ئه‌و بكرێت ، بێگومان قسه‌ى ئه‌و زانا‌و ماموستايانه ته‌واوه كه ده‌ڵێن زه‌كاتى لێ ده‌كه‌وێت چونكه به‌ڵگه‌ى ڕاست و ڕوون و ئاشكرايان به ده‌سته‌وه‌يه . فقه السنة: 1/404 ،الموسوعة الفقهية الميسرة: 3/39. (چۆنيه‌تى ده‌ركردنى زه‌كاتى زيو) ئه‌گه‌ر زيو بگاته (200) درهه‌مى زيو ، وه ساڵێكى به‌سه‌ردا بسووڕێته‌وه ، ده‌بێت (5) پێنج درهه‌مى زيوى لێ ده‌ر بكرێت و بكرێت به زه‌كات . شێخ ابن عثيمين (ڕه‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌ى لێ بێت) له كتابى (شرح الممتع) دا ده‌ڵێت: (10) درهه‌مى ئيسلامى ده‌كاته (7) مسقاڵ ، بۆيه (200) دوو سه‌د درهه‌م ده‌كاته (140) مسقاڵ ، وه به غرام ده‌كاته (595) غرام ، كه‌واته هه‌ر كه‌سێك (140) مسقاڵ زيوى هه‌بوو زه‌كات له زيوه‌كه‌ى ده‌كه‌وێت و ده‌بێت پرسيار له نرخه‌كه‌ى بكات و به ئه‌ندازه‌ى (5) پێنج درهه‌م زيو پاره بكاته زه‌كات . شرح الممتع: 2/632. (چۆنيه‌تى زه‌كاتى پاره) هه‌ر كه‌سێك پاره‌ى به ئه‌ندازه‌ى نرخى (١٧) مسقاڵ زێڕی عەیار ( ٢٤) ی هه‌بێت ، وه ساڵێكى به‌سه‌ردا سووڕا بێته‌وه ، ئه‌م پاره‌يه ده‌بێت زه‌كاتى لێ بدرێت . چۆنيه‌تى زه‌كاته‌كه‌شى به‌م شێوه‌يه ده‌بێت ، گشت پارەکە دابەشی ٤٠ بکە ئەو رێژەیەی دەردەچێت حەدی زەکاتەکەیەتی ؛ وە پارەکە چ عیراقی بێت یان دۆلار بێت یان هەر پارەیەکی تر بێت بەم شێوەیەی باسم کرد زەکاتی لێ دەدرێت . (حوكمى زه‌كاتى ئه‌و پاره‌يه‌ى له قه‌رزه) زانايان ده‌ڵێن قه‌رز دوو جۆره: جۆرى يه‌كه‌م: بريتى يه له‌و قه‌رزه‌ى مرۆڤ هه‌ر كاتێك بيه‌وێت ئومێدى گه‌ڕانه‌وه‌و وه‌رگرتنه‌وه‌ى هه‌يه ، له‌و كاته‌دا ده‌بێت زه‌كاتى ئه‌م قه‌رزه بدرێت ، ئه‌گه‌ر گه‌يشتبێته حه‌دى زه‌كات و ، وه ساڵێكى به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه . جۆرى دووه‌م: بريتى يه له‌و قه‌رزه‌ى مرۆڤ ئومێدى گڕانه‌وه‌و وه‌رگرتنه‌وه‌ى نه‌بێت ، به‌هۆى فه‌قيرى قه‌رزداره‌كه ، يان ئينكاركردنى قه‌رزه‌كه و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى به زوڵم ، له‌م كاته‌دا ئه‌م قه‌رزه زه‌كاتى لێ نادرێت ئه‌گه‌ر به ئه‌ندازه‌ى حه‌دى زه‌كاتيش بێت ، به‌ڵام هه‌ر كاتێك ئه‌م جۆره قه‌رزه‌ى وه‌رگرته‌وه ده‌بێت زه‌كاتى گشت ماڵه‌كانى لێ بدات. الموسوعة الفقهية الميسرة: 3/38. (چۆنيه‌تى زه‌كاتى شتوومه‌كى فرۆشتن) مه‌به‌ست له شتوومه‌كى فرۆشتن گشت ئه‌م شتانه ده‌گرێته‌وه كه بۆ فرۆشتن دانراوه ، وه‌كو خان‌و و زه‌وى و قوماش و پێڵاو ئاژه‌ڵ و هه‌تا كۆتايى هه‌ر شتێك بفرۆشرێت به عه‌ره‌بى پێى ده‌وترێت (عروض التجارة) واته: ئه‌و ماڵه‌ى دانراوه بۆ فرۆشتن ، شتوومه‌كى فرۆشتن زه‌كاتى لئ واجبه به‌به‌ڵگه‌ى قورئان و سونه‌ت خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ( خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً ) التوبة: ١٠٣. واته: زه‌كات له هه‌ندێك له ماڵه‌كه‌يان وه‌ربگره . وه هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) كاتێك معاذى كوڕى جه‌به‌لى نارد بۆ يه‌مه‌ن پێى فه‌رموو (فأَعْلِمْهُمْ أَنَّ اللهَ افتَرضَ عليهم صدقةً في أموالِهم تُؤخذُ من أَغنيائهم و تُرَدُّ على فقرائِهم) صحيح البخاري: 1331. واته: ئه‌ى معاژ فێريان بكه و ئاگاداريان بكه‌وه كه‌وا خواى گه‌وره فه‌ڕزى كردووه له سه‌ريان ده‌ركردنى زه‌كات له ماڵه‌كه‌يان ، ئه‌م زه‌كاته وه‌ربگيرێت له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانيان وه بدرێت به فه‌قيره‌كانيان . زانايان ده‌ڵێن ووشه‌ى (أموال) له‌م ئايه‌ت و فه‌رمووده‌يه دا عامه ، واته ووشه‌يه‌كى گشت گيره چۆن پاره و زێڕ و زيو و ئاژه‌ڵ و دانه‌وێڵه ده‌گرێته‌وه ئاواش شتومه‌كى فرۆشتن ده‌گرێته‌وه ، بێگومان شت و مه‌كى فرۆشتن پێى ده‌وترێت ماڵ بۆيه وه‌كو پاره‌و زيڕو زيو زه‌كاتى لێ ده‌درێت . شرح الممتع : 2/664 ، الملخص الفقهي: 1/266. وه سه‌باره‌ت به چۆنيه‌تى ده‌ركردنى زه‌كات له شت و مه‌كى فرۆشتن به‌م شێوه‌ى خواره‌وه‌يه: هه‌ر كه‌سێك شتومه‌كى فرۆشتنى هه‌بوو جا هه‌ر جۆرێك بێت ، ده‌بێت شتومه‌كه‌كه‌ى حيساب بكات ئه‌گه‌ر ڕێژه‌كه‌ى گه‌يشتبووه حه‌دى زه‌كات كه ده‌كاته نرخى (20) بيست مسقاڵ زێڕ ، وه ساڵێكى به‌سه‌ر دا سوڕابێته‌وه ، ئه‌وه ده‌بێت زه‌كاتى لێ ده‌ر بكات ، جا ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سه شتومه‌كه‌كه‌ى به جومله ده‌فرۆشت ئه‌وه ده‌بێت حيسابه‌كه‌ى به نرخى جومله حيساب بكات ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتومه‌كه‌كه‌ى به دانه دانه ده‌فرۆشت ئه‌وه ده‌بێت شتومه‌كه‌كه‌ى به نرخى دانه حيساب بكات . الشرح الممتع: 3/672. وه به گوێره‌ى نرخى فرۆشتن ئه‌م كه‌ل و په‌له ئه‌قرسێنرێت و زه‌كاتى لێ ده‌رده‌كرێت ، وه ده‌بێت به شێوه‌يه‌كى وورد گشت كه‌ل و په‌لى فرۆشتن حيساب بكات بۆ نمونه ئه‌گه‌ر كه‌سێك دووكانى قوماشى هه‌بێت ده‌بێت گشت جۆره‌كانى قوماشى حيساب بكات ، يان ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌ياره يان زه‌وى يان خان‌و يان دوكان يان مه‌ڕ و ماڵات بۆ فرۆشتنيان دانابێت ، وه ئه‌م شتانه ساڵێكيان به‌سه‌ر دا سوڕابێته‌وه ده‌بێت زه‌كاتى لێ ده‌ربكرێت ، به‌ڵام ئه‌م خانوو و سه‌ياره و دوكانانه‌ى بۆ كرێ دانراون زه‌كات ته‌نها له كرێكه‌يان ده‌رده‌كرێت ئه‌گه‌ر گه‌يشتبێته حه‌دى زه‌كات ، وه ساڵێكى به‌سه‌ر دا سوڕابێته‌وه . الملخص الفقهي: 1/268. (ئايا كێن ئه‌و كه‌سانه‌ى زه‌كاتيان پێ ده‌شێت؟) ئه‌و كه‌سانه‌ى زه‌كاتيان پێ ده‌شێت هه‌شت جۆرن له خه‌ڵكى ، ئه‌م هه‌شت جۆره خواى گه‌وره له‌م سوڕه‌تى ته‌وبه‌دا باسى كردوون ، ده‌فه‌رموێت: ( إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ وَابْنِ السَّبِيلِ فَرِيضَةً مِنَ اللَّهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ )التوبة: 60. خواى گه‌وره له‌م ئايه‌ته پيرۆزه دا زه‌كاتى تايبه‌ت كردووه به‌م هه‌شت جۆرانه‌ى خواره‌وه: يه‌كه‌م: الفقراء: واته ئه‌و كه‌سانه‌ى زۆر موحتاجن هيچيان نيه ، يان ماڵێكى زۆر كه‌مى هه‌يه و به‌شى ناكات ، بۆ نمونه كه‌سێك هيچ موچه‌يه‌كى نيه يان كارێكى واى نيه مه‌سروفى خۆى و مناڵه‌كانى پێ بكات ، يان زۆر قه‌رزداره ، زانايان ده‌ڵێن: كه‌سى فه‌قير له مسكين موحتاج تره بۆيه خواى گه‌وره له‌م ئايه‌ته دا فه‌قيرى پێش مسكين خستوه . دووه‌م: المساكين: واته ئه‌و كه‌سانه‌ى ماڵ و پاره‌يان هه‌يه ، به‌ڵام به‌شيان ناكات ، بۆ نمونه كه‌سێكه موچه‌ى هه‌يه له حكومه‌ت به‌ڵام به‌شى ناكات زۆر جار له‌سه‌رى قه‌رزداريش ده‌بێته‌وه به‌هۆى زۆرى مه‌سروف يان كرێى خانوى . سێيه‌م: العاملون عليها ، أي على الزكاة: واته ئه‌و كه‌سانه‌ى زه‌كات كۆ ده‌كه‌نه‌وه ، يان پارێزگارى ده‌كه‌ن . چواره‌م: المۆلفه قلوبهم: واته: ئه‌و كه‌سانه‌ى ئومێدى موسوڵمان بونيان لێ ده‌كرێت و گه‌وره و پێشه‌واى خه‌ڵكين ، يان ئه‌و كه‌سانه‌ى تازه موسوڵمان بونه بۆ ئه‌وه‌ى دڵيان زياتر له‌سه‌ر ئيسلام جێ‌گير بێت . پێنجه‌م: الرقاب: واته: ئه‌و كۆيلانه‌ى ده‌يانه‌وێت خۆيان له گه‌وره‌كه‌ى خۆيان بكڕنه‌وه‌و ئازاد ببن له كۆيلايه‌تى . شه‌شه‌م: الغارمون: واته: ئه‌و كه‌سانه‌ى قه‌رزدارن و تواناى دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه‌يان نيه. حه‌وته‌م: فى سبيل الله: واته: ئه‌و كه‌سانه‌ى جيهاد ده‌كه‌ن له پێناو خواى گه‌وره ، وه ناويان نيه له ده‌فته‌رى موجاهيدان ئه‌وانه‌ى ماڵيان پێ ده‌به‌خشرێت ، وه زۆرێك له زانايان وتويانه ئه‌گه‌ر كه‌سێك خۆى يه‌كلا بكاته‌وه بۆ خوێندن و فێر بوونى زانستى شه‌ريعه‌ت ، زه‌كاتى پێ ده‌درێت ، چونكه زانستى شه‌ريعه‌ت ده‌چێته ژێر تێكۆشان له پێناو خواى گه‌وره . الفقه الميسر وأدلته: 176. هه‌شته‌م: ابن سبيل: واته ئه‌و كه‌سه‌ى ڕێبواره چووه بۆ شارێك يان ووڵاتێك له‌م شوێنه دا پاره‌ى پێ نامێنێت بۆ ئه‌وه‌ى پێى بگه‌ڕێته‌وه ووڵات و شاره‌كه‌ى ، دروسته زه‌كاتى پێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى بگاته‌وه شوێنه‌كه‌ى . وآ‌خر دعوانا أن الحمدلله رب العالمين وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم 30 شعبان 1435 ه – سؤران – 28 / 6 / 2014 م کۆکردنه‌وه‌وئاماده‌کردنی : مامۆستا هه‌ڵگۆردمصطفی گه‌ڵاڵی |