کۆمه‌ڵێك ئادابی شه‌ڕعی ئادابی چواره‌م ئادابه‌کانی جه‌ژن
کۆمه‌ڵێك ئادابی شه‌ڕعی ئادابی چواره‌م ئادابه‌کانی جه‌ژن

پێشه‌كى

الحمد لله رب العالمين ، والصلاة والسلام على نبينامحمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وآله وصحبه أجمعين ، وبعد .

به‌ڕێزان له‌ جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان و قورباندا چه‌ند ئادابێك هه‌ن پێويسته‌ موسوڵمانان به‌ر له‌وه‌ى يه‌كێك له‌م دوو جه‌ژنه‌يان به‌سه‌ر دا بێت زانست و زانياريان پێيان هه‌بێت ، زۆربه‌ى ئه‌و ئادابانه‌ى باسيان ده‌كه‌ين جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان و قوربان وه‌كو يه‌كن له‌ جێ به‌جێ كردنيان تياياندا ، ته‌نها چه‌ند ئادابێك  نه‌بێت هه‌ندێكيان تايبه‌تن به‌ جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان ، وه‌ هه‌ندێكيان تايبه‌تن به‌ جه‌ژنى قوربان ، به‌ پيشتيوانى خواى گه‌وره‌ يه‌ك له‌ دواى يه‌ك باسيان ده‌كه‌ين .

ئادابه‌كانى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان و قوربان ئه‌و ئادابانه‌ى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان و قوربان تيايدا هاوبه‌شن ، بريتين له‌مانه‌ى خواره‌وه‌:-

1) خۆشوشتن پێش ڕۆيشتن بۆ نوێژى جه‌ژن : عن نافع : أن عبدَاللهِ بن عمر (ڕه‌زای خوای لێبێت) كَانَ يغْتَسلُ يَوْم الْفطر قبل أَن يَغْدُوَ إِلَى الْمُصَلى) رواه مالك (177/1) والشافعي (73) وعبدالرزاق (5754) وسنده صحيح . واته‌: نافع ووتى: عبدالله ى كوڕى عومه‌ر (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌يان لێبێت) غوسلى ده‌ركرد له‌ ڕۆژى جه‌ژندا پێش ئه‌وه‌ى بچێت بۆ شوێنى نوێژى جه‌ژن .

2) له‌به‌ركردنى جوانترين پۆشاك: عن عبدالله ابن عباس رضي الله عنهما قال: (كَانَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) يَلْبَسُ يَوْمَ الْعِيدِ بُرْدَةً حَمْرَاءَ) الصحيحة: (1279) .  واته‌: عبدالله ى كوڕى عباس (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌يان لێبێت) ووتى: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ ڕۆژى جه‌ژندا جلێكى زۆر جوانى خه‌ت خه‌تى له‌به‌ر ده‌كرد .وه‌ هه‌روه‌ها له‌ فه‌رمووده‌يه‌كى تردا هاتووه‌ عومه‌رى كوڕى خه‌تاب ( ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێبێت) جارێكيان له‌ بازاڕ پۆشاكێكى زۆر جوان ده‌بينێت ، يه‌كسه‌ر ئه‌م پۆشاكه‌ ده‌بات بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) پێى ده‌ڵێت: (إِبْتَعْ هَذِهِ تَجَمَّلْ بِهَا لِلْعِيدِ وَالْوُفُودِ) صححه الالباني في صحيح وضعيف سنن أبي داود: 1077. واته‌: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌م پۆشاكه‌ جوانه‌ بكڕه‌ بۆ ئه‌وه‌ى خۆتى پێ بڕازێنيه‌وه‌ له‌ ڕۆژى جه‌ژندا ، وه‌ له‌وكاتانه‌ى وه‌فدى شارو ووڵاتانى ده‌ره‌وه‌ى مه‌دينه‌ دێنه‌لات .

3) گۆڕينى ڕێگا له‌كاتى چوون و هاتنه‌وه‌ له‌ نوێژى جه‌ژن: سوننه‌ت وايه‌ مرۆڤ كاتێك له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌ڕوات بۆ نوێژى جه‌ژن له‌ كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌ ڕێگايه‌كى تردا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ى ، بۆ ئه‌وه‌ى زياتر خه‌ڵك بيبينێ و جه‌ژنانه‌ و سه‌لاميان لێ بكات ، ئه‌بو هوڕه‌يڕه‌ ده‌ڵێ: (كان النبي (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) إِذَا خَرَجَ يَوْمَ الْعِيدِ فِي طَرِيقٍ ، رَجَعَ فِي غَيْرِهِ) صحيح مشكاة المصابيح: 1447. واته‌: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌گه‌ر له‌ ڕۆژى جه‌ژندا به‌ ڕێگه‌يه‌كدا ده‌رچووبايه‌ به‌ره‌و نوێژ به‌ ڕێگايه‌كى تردا ده‌گه‌ڕايه‌وه‌ .

4) چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ نوێژى جه‌ژن به‌ پياده‌ : عبدالله ى كوڕى عومه‌ر (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌يان لێبێت) ووتى : (كَانَ يَخْرُجُ إلَى الْعِيدِ مَاشِيًا ، وَيَرْجِعُ مَاشِيًا) صحيح الجامع: 4932. واته‌: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌رده‌چوو له‌ماڵه‌وه‌ بۆ نوێژى جه‌ژن به‌ پياده‌ ، وه‌ ده‌گه‌ڕايه‌وه‌ به‌ پياده‌ .

5) ته‌كبير لێدان: سوننه‌ت وايه‌ موسوڵمانان له‌ جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان و قورباندا زۆر ته‌كبير لێ بده‌ن كه‌ بريتيه‌ له‌ ووتنى: (اللهُ أكبرُ اللهُ أكبرُ ، لَا إِلَه إِلَّا اللهُ اللهُ أكبرُ ، اللهُ أكبرُ وَللَّهِ الْحَمدُ) . سه‌ره‌تاى ده‌ست پێكردنى ئه‌م ته‌كبيرانه‌ له‌ جه‌ژنى ڕه‌مه‌زاندا له‌ به‌يانى ڕۆژى جه‌ژندا له‌ كاتى ده‌رچوون له‌ ماڵه‌وه‌ بۆ نوێژى جه‌ژن ده‌ست پێده‌كات ، هه‌تا ئه‌و كاته‌ى نوێژى جه‌ژن ده‌كرێت ، له‌ دواى نوێژى جه‌ژن چيتر ته‌كبير لێ نادرێت ، به‌ به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌ صه‌حيحه‌: (كَانَ النَّبِيُّ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) يَخْرُجُ يَوْمَ الْفِطْرِ فَيُكَبِّرُ حَتَّى يَأْتِيَ الْمُصَلَّى ، وَحتى يَقْضِي الصَّلَاةَ فَإِذَا قَضَى الصَّلَاةَ قَطَعَ التَّكْبِيرَ) السلسلة الصحيحة: 171. واته‌: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كاتێك له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌رده‌چوو له‌ ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زاندا ته‌كبيراتى لێ ده‌دا هه‌تا ئه‌و كاته‌ى ده‌گه‌يشت به‌ شوێنى نوێژوو نوێژى جه‌ژنى ده‌كرد ، كاتێك نوێژى جه‌ژنى ته‌واو كردبايه‌ ته‌كبير لێدانى ده‌پچڕاندوو چيتر ته‌كبيرى لێ نه‌ده‌دا . وه‌ سه‌ره‌تاى ته‌كبير لێدان له‌ جه‌ژنى قوربان دا له‌ به‌يانى  ڕۆژى عه‌ره‌فه‌ ده‌ست پێ ده‌كات هه‌تاوه‌كو نوێژى عه‌سرى چواره‌مين ڕۆژى جه‌ژنى قوربان ، ئه‌مه‌ له‌ ئيمامى عه‌لى و عبدالله ى كوڕى مسعود (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌يان لێبێت) واريد بووه‌ .انظر: الوجيز في فقه السنة والكتاب العزيز: 191.  وه‌سوننه‌ت وايه‌ پياوان به‌م ته‌كبير لێدانه‌ ده‌نگيان هه‌ڵبڕن له‌ ڕێگاو مزگه‌وت و ماڵ و بازاڕ .

به‌ڕێزان جێى خۆيه‌تى لێره‌دا بيدعه‌يه‌كتان بۆ ڕوون بكه‌مه‌وه‌ ، ئه‌ويش بريتى يه‌ له‌ خوێندنى قورئان به‌ ده‌نگ له‌ مزگه‌وته‌كان له‌ نێوان ته‌كبيراته‌كانى جه‌ژندا، وه‌كو ده‌بيستين زۆربه‌ى جار سوره‌تى ره‌حمان يان سوڕه‌تێكى تر ئايه‌ت ئايه‌ت له‌نێو ته‌كبيره‌كان ده‌خوينرێت ، وه‌ له‌سه‌رووى گشت ئايه‌تێك قورئان خوێنه‌كه‌ ڕاده‌وستێت ئينجا ته‌كبير لێده‌درێت ، ئه‌م كرداره‌ به‌م شێوه‌يه‌ له‌ شه‌ريعه‌تى ئيسلامدا پێى ده‌وترێت (بيدعه‌) ، واته‌: عيباده‌تێكى داهێنراو له‌ ديندا كه‌ له‌ سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌م عيباده‌ته‌ نه‌بووه‌ و نه‌كراوه‌ ، وه‌ فرمانيشى پێ نه‌كراوه‌ ، هه‌ر كه‌سێك هه‌ندێك زانيارى هه‌بێت به‌ زاسنتى قورئان و سوننه‌ت بۆى ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا ئه‌م قورئان خوێندنه‌ى له‌ نێو ته‌كبيره‌كان ده‌كرێت بيدعه‌يه‌ و داهێنراوه‌ ، چونكه‌ له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) قورئان له‌ نێو ته‌كبيره‌كان نه‌خوێندراوه‌ ، به‌ڵكو ته‌نها ته‌كبير لێدراوه‌ به‌ ده‌نگى به‌رز هه‌ر كه‌سه‌ى له‌ ڕاستى خۆى .

كه‌واته‌ كاتێك زانيمان و بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌م كرداره‌ به‌م شێوه‌يه‌ بيدعه‌ ، پێويسته‌ بزانين ئايا بيدعه‌ له‌ شه‌ريعه‌تى ئيسلامدا ڕێ پێدراوه‌ يان قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ ، به‌بێ هيچ گومانێك بيدعه‌ له‌ ديندا نه‌ك له‌ دونيادا شتێكى قه‌ده‌غه‌كراوه‌و تاوانه‌ ، به‌ به‌ڵگه‌ى زۆرێك له‌ ئايه‌ت و فه‌رمووده‌ ڕاسته‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ، بۆ نموونه‌ ئيمامى مالك (ڕه‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌ى لێبێت) سه‌باره‌ت به‌ حه‌ڕاميه‌تى بيدعه‌ له‌ ديندا به‌ به‌ڵگه‌ى ئايه‌تێكى قورئانى پيرۆز ده‌ڵێت: (مَن ابْتَدَعَ في الإِسلامِ بدعةً يَراها حَسَنةً ، فَقَدْ زَعَمَ أَن مُحمّداً (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خانَ الرّسالةَ ،لِأَن اللهَ يقولُ: الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا  المائدة: ٣ ، فما لم يكُنْ يومئِذٍ ديناً فلا يكونُ اليومَ ديناً)الاعتصام للشاطبي: 1/49. واته‌: هه‌ر كه‌سێك بيدعه‌يه‌ك له‌ناو ئاينى ئيسلام دابهێنێت ، وه‌ ئه‌م بيدعه‌يه‌ به‌ شتێكى چاك و خێر و عيباده‌تى دابنێت،ئه‌م كه‌سه‌ به‌ ته‌ئكيد واى گومان بردووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خيانه‌تى له‌م په‌يامه‌ كردووه‌ كه‌ له‌لاى خواى گه‌وره‌ بۆى هاتووه‌ و نه‌ى گه‌ياندووه‌ ،چونكه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (ئيمڕۆ ئاينه‌كه‌تانم بۆتان ته‌واو كرد ،وه‌

نيعمه‌تاكانم به‌سه‌ردا ڕشتن وه‌ ڕازيم كه‌ ئيسلام ئاينتان بێت .

وه‌هه‌روه‌ها له‌ سوننه‌تدا زۆر به‌ڵگه‌ى صحيح هاتووه‌ له‌سه‌ر حه‌ڕاميه‌تى بيدعه‌ له‌ ديندا،بۆ نموونه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)ده‌فه‌رموێت: (مَنْ أَحْدَثَ فِي أَمْرِنَا هَذَا مَا لَيْسَ مِنْهُ فَهُوَ رَدٌّ) .البخاري:2697، ومسلم: 4589. واته‌: هه‌ركه‌سێك عيباده‌تێك له‌ دينى ئێمه‌دا دابهێنێت،وه‌ ئه‌م عيباده‌ته‌ له‌ ديندا نه‌بوو (واته‌ ئێمه‌ نه‌مان كردوو يان فرمانمان پێنه‌كردبوو) ئه‌وه‌ ئه‌م عيباده‌ته‌ ڕه‌دكراوه‌يه‌ و قه‌بووڵ نيه‌. وه‌ ده‌فه‌رموێت: ( كُلُّ بِدْعَةٍ ضَلَالَة وَكُلُّ ضَلَالَةٍ فِي النَّارِ) صحيح ابن ماجه:45. واته‌: گشت بيدعه‌يه‌ك  گومڕاييه‌ وه‌گشت گومڕاييه‌كيش بۆ ئاگره‌،واته‌ خاوه‌نه‌كه‌ى بۆ ئاگره‌ ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌نه‌كات .

به‌ڕێزان بيدعه‌ له‌ شه‌ريعه‌تى ئيسلامدا بۆيه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى لێكراوه‌و به‌ گومڕايى و سه‌ر لێشێواويو ڕه‌دكراوه‌يى وه‌سف كراوه‌ ،حيكمه‌ته‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پاراستنى دينى ئيسلام له‌ گۆڕين و ده‌ست كارى كردن ،دينى ئيسلام چۆن له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هاتووه‌ ده‌بێت ئاوا بڕوات تا ڕۆژى دوايى ، ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌ دينى يه‌هودى و نه‌صرانى بده‌ينه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا هۆكارى ته‌حريف و گۆڕينى ئايينه‌كه‌يان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بيدعه‌كاره‌كانيان له‌ به‌ناو زانا و بنگخوازانيان ، به‌ ناوى دين حه‌ڕاميان بۆخه‌ڵك ده‌كرد به‌ حه‌ڵاڵ و حه‌ڵاڵيان بۆ ده‌كردن به‌ حه‌ڕام ، به‌ڵام ئاينى ئيسلام چونكه‌ كۆتا ئايينه‌ له‌ ئاينه‌ ئاسمانيه‌كان خواى گه‌وره‌ له‌ هه‌موو سه‌رده‌مێكدا تا هاتنى ڕۆژى دوايى كۆمه‌ڵه‌ كه‌سانێك له‌سه‌ر ڕێبازى پێغه‌مبه‌رى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌هێڵێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى پاسه‌وانى له‌ ڕێبازه‌ ڕاسته‌كه‌ى ئيسلام بكه‌ن و ڕه‌ددى بيدعه‌ و بيدعه‌كاران بده‌نه‌وه‌و بۆ خه‌ڵك ڕوون بكه‌نه‌وه‌ كه‌ بيدعه‌ چيه‌ وه‌ سوننه‌ت چيه‌، ڕێگاى ڕاست چيه‌ و لا ڕێيى چى يه‌،له‌به‌ر درێژبوونه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه‌ نه‌بێت به‌ ده‌يان به‌ڵگه‌ى تر هه‌يه‌ له‌سه‌ر حه‌ڕاميه‌تى بيدعه‌ له‌ ديندا نه‌ك له‌ دونيادا،كه‌ ده‌ڵێم نه‌ك له‌ دونيادا مه‌به‌ست ئه‌وه‌يه‌ بيدعه‌ له‌ شتى دونياييدا دروسته‌ و حه‌ڕام نيه‌ ، بۆ نموونه‌ وه‌كو سواربوونى ته‌ياره‌  ،ته‌ياره‌ ڕاسته‌ له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) نه‌بووه‌ به‌ڵام ته‌ياره‌  شتێكه‌ په‌يوه‌ندى به‌ دونياوه‌ هه‌يه‌ و نادرێته‌ پاڵ دين بۆيه‌ شتێكى دروسته‌ و حه‌ڕام نيه‌،پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموويه‌تى: (إن كَانَ شَيْءٌ مِنْ أَمْرِ دُنْيَاكُمْ فَشَأْنُكُمْ ، وَإِنْ كَانَ شَيْءٌ مِنْ أَمْرِ دِينِكُمْ فَإِلَيَّ) الصحيحة: 3977. واته‌:ئه‌گه‌ر شتێك په‌يوه‌ندى به‌ كارو بارى دونياتانه‌وه‌ هه‌بوو ئه‌وه‌ كه‌يفى خۆتانه‌ چۆن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێك په‌يوه‌ندى به‌ كاروبارى دينتانه‌وه‌ بێت ئه‌وه‌ په‌يوه‌ندى به‌منه‌وه‌ هه‌يه‌و ده‌بێت بۆ لاى من بگه‌رێندرێته‌وه‌  واته‌ ( به‌ بێ من بۆتان نيه‌ شتێك به‌ ناوى دينتانه‌وه‌ بكه‌ن ، به‌لام كارو بارى دنيا كه‌يفى خۆتانه‌ له‌وانه‌يه‌ له‌ زۆر شتى دنيا ئێوه‌ شاره‌زاتر بن ) .

6). له‌ كاتى جه‌ژنانه‌كردندا سونه‌ت وايه‌ موسڵمانان به‌يه‌كترى بڵێن: (تقبَّلَ اللهُ مِنَّا وَمِنْكُمْ):  واته‌ خواى گه‌وره‌ عيباده‌ته‌كان له‌ ئێمه‌ و ئێوش قبوڵ بكات ، وه‌كو عيباده‌تى رۆژوگرتن و زه‌كاتدان و سه‌رفتره‌ و ته‌راويح و حه‌ج كردن و قوربانى كردن .  له‌ فه‌رموده‌يه‌كى صه‌حيحدا هاتووه‌ جُبيرى كورى نُفير ده‌ڵێت:(كانَ أصحابُ النبي (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) إذا إلتَقَوا يومَ العيدِ ، يقولُ بعضُهم لبعضٍ: تقبلَ اللهُ مِنّا ومِنْكَ) قال الحافظ: إسناده حسن ، تمام المنة: 354. واته‌: هاوه‌ڵانى بێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ ڕۆژى جه‌ژن دا ئه‌گه‌ر به‌ يه‌كترى گه‌يشتبان هه‌ندێكيان به‌ هه‌ندێكيان ده‌ووت: (تَقَبَّلَ اللهُ مِنّا ومِنْكَ)  .

 به‌ڕێزان له‌م خاڵه‌شدا جێى خۆيه‌تى بيدعه‌يه‌كى ترتان بۆ ڕوون بكه‌مه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بيناسن و خۆتانى لێ به‌ دوور بگرن ، ئه‌ويش بريتيه‌ له‌ سه‌ڵه‌واتدان له‌ كاتى توقه‌كردندا ،  سه‌ره‌تا(بۆ ئه‌وه‌ى كه‌س به‌ هه‌ڵه‌ تێنه‌گات) پێويسته‌ بزانين سه‌ڵه‌واتدان له‌ سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) عيباده‌ته‌و كارێكى خێرو چاكه‌ به‌ تايبه‌تى له‌ رۆژى هه‌ينيدا ، يان له‌ دواى ته‌واوبوونى بانگ پێش خوێندنى دوعاى وه‌سيله‌ ، يان له‌ دواى ته‌حياتدا ، سه‌ڵه‌وات له‌و كاتانه‌دا پێويسته‌وخێره‌ چونكه‌ له‌م كاتانه‌دا به‌ڵگه‌ى صه‌حيحى له‌ سه‌ره‌ ، به‌ڵام له‌ كاتى ته‌وقه‌كردندا هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى صه‌حيحى له‌ سه‌ر نيه‌ ، وه‌ ئاينى پيرۆزى ئيسلام پێكهاتوه‌ له‌ قورئان و فه‌رمووده‌ى صحيح نه‌ك فه‌رمووده‌ى لاواز ، هۆكارى بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌و بيدعه‌يه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ كاركردن به‌ فه‌رمووده‌يه‌كى لاواز ، ئه‌و فه‌رمووده‌يه‌ى باس له‌ سه‌ڵه‌واتدان ده‌كات له‌ كاتى ته‌وقه‌ كردندا زانايانى عيلمى حه ديپ به‌ (لاوازيان ) داناوه‌ وه‌كو ئيمامى (إِبْنُ حِبَّان) و (دَارَقُطْنِي) وه‌ (أَلْبَانِي) ره‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌يان لێبێت ، بۆ زياتر زانيارى سه‌باره‌ت به‌لاوازى فه‌رمووده‌كه‌ سه‌يرى كتابى (سلسلة الأحاديث الضعيفة والموضوعة) بكه: 2/106.

7). سه‌ردانى كردنى خزم و دۆستان و جێ به‌ جێ كردنى سيله‌ى ڕه‌حم : جێ به‌ جێ كردنى سيله‌ى ڕه‌حم له‌ هه‌موو كاتێكدا پێويسته‌ نه‌ك ته‌نها له‌ كاتى جه‌ژندا ، به‌لام با جه‌ژن ببێته‌ كليلى كردنه‌وه‌ى ئه‌م  ده‌رگايه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى په‌يوه‌ندى خزمايه‌تى و دۆستايه‌تيان پچراندووه‌ .

8). خۆپارستنى پياوان و ئافره‌تانى نامه‌حره‌م  له‌ تێكه‌لى و نه‌زه‌روو ته‌وقه‌ كردن : بۆ هيچ كورو كچێكى نامه‌حره‌م دروست نيه‌ له‌ رۆژانى جه‌ژن و غه‌يرى جه‌ژندا سه‌يرى يه‌كترى بكه‌ن و ته‌وقه‌ له‌گه‌ل يه‌كترى بكه‌ن ، ئه‌گه‌ر چى ئه‌و كورو كچه‌  يان ئه‌و پياوو ئافره‌ته‌ ئامۆزاى يه‌كتريش بن ، يان يان كوره‌ پوروو كچه‌ پوور بن ، يان كچه‌ خاڵ و كوره‌ پووربن ، يان ژنه‌كه‌ خالۆژنى كوره‌كه‌ بێت ، يان مامۆژنى بێت ، يان خوشكى خێزانى بێت ، هيچ يه‌ك له‌مانه‌ بۆيان نيه‌ تێكه‌لى يه‌كترى ببن و نه‌زه‌ر بكه‌ن و ته‌وقه‌ له‌گه‌ل يه‌كترى بكه‌ن ، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ فه‌رمووده‌يه‌كى صه‌حيحدا فه‌رموويه‌تى: (لَأَنْ يُطْعَنَ في رَأْسِ أَحدِكُم بِمِخْيَطٍ مِنْ حَدِيدٍ خيرٌ لَهُ مِنْ أَنْ يَمَسَّ امرأةً لا تَحِلُّ لَهُ)  صحيح الجامع: 5045 . واته‌: يه‌كێك له‌ ئێوه‌ به‌ ده‌رزيه‌كى ئاسن له‌ سه‌رى بدرێت بۆى باشتره‌ له‌وه‌ى ده‌ست بدا له‌ ئافره‌تێك كه‌ بۆى حه‌لال نه‌بێت ده‌ستى لێبدات .

9. چۆنيه‌تى نوێژى جه‌ژن : جه‌ژنى ره‌مه‌زان و قوربان له‌ چۆنيه‌تى نوێژدا وه‌كو يه‌كن ،پێك هاتوون له‌ دوو ركه‌عه‌ت ، له‌ ركعه‌تى يه‌كه‌مدا له‌ دواى ته‌كبيره‌ى ئيحرام حه‌وت جار ده‌لێت  ( الله اكبر ) وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ست به‌رزكردنه‌وه‌و زكر كردن له‌گه‌ل ئه‌م ته‌كبيرانه‌ له‌ نێوان زانايان دوو بۆچون هه‌يه‌، هه‌ندێكيان ده‌لێن باشتر وايه‌ ده‌ست به‌رز نه‌كرێته‌وه‌ وه‌ هيچ زكرێك نه‌كرێت چونكه‌ هيچ به‌لگه‌يه‌ك له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) نه‌ هاتووه‌ باس له‌ ده‌ست به‌رزكردنه‌وه‌و ته‌سبيحاتى بێغه‌مبه‌رى خوا بكات (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ كاتى ئه‌م ته‌كبيرانه‌دا . وه‌ هه‌ندێكيان ده‌لێن : دروسته‌ له‌ كاتى ئه‌م ته‌كبيرانه‌دا ده‌ست به‌رز بكريته‌وه‌ ، وه‌ له‌   به‌ينى ته‌كبيره‌كان ته‌سبيحات بكرێت چونكه‌ ده‌ست به‌رزكردنه‌وه‌ له‌ عبدالله‌ى كورى عومه‌ر واريد بووه‌  ئه‌و وايكردوه‌ ، وه‌ ته‌سبيحاته‌كه‌ش له‌ عبدالله‌ ى كورى مسعود واريد بووه‌ ئه‌و وايكردوه‌ ، پاشان له‌ دواى ئه‌و حه‌وت ته‌كبيره‌ سوره‌تى فاتيحه‌ ده‌خوێندرێت له‌گه‌ل سوره‌تێكى تر له‌ قورئان ، ئينجا ده‌چيته‌ ركوع و سجود ، پاشان كه‌ هه‌ستايه‌وه‌ بۆ ركاعه‌تى دووه‌م پێش خوێندنى سوره‌تى فاتيحه‌ پێنج جار ده‌لێيت ( الله أكبر ) ئينجا ده‌ست ده‌كه‌يت به‌ خوێندنى سوره‌تى فاتيحه‌ و سوره‌تێكى تر له‌ قورئان ، ئينجا ده‌چيته‌ ركوع و سجود و ته‌حيات ده‌خوێنيت و سه‌لام ده‌ده‌يته‌وه‌ .

هه‌ندێك ئادابى تايبه‌ت به‌ جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان

1. خواردنى چه‌ند ده‌نكه‌ خورمايه‌ك پێش ڕۆييشتن به‌ره‌و نوێژى جه‌ژن .

2.  دانى زه‌كاتى سه‌رفتره‌ پێش ڕۆيشتن به‌ره‌و نوێژى جه‌ژن ، وه‌ دروستيشه‌ ڕۆژێك يان دوو ڕۆژ پێش جه‌ژن بدرێت ، وه‌ ده‌بێت خواردن بێت پاره‌ نابێت ، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بۆ زه‌كاتى سه‌رفتره‌ فه‌رموويه‌تى: خواردن ببه‌خشن نه‌يفه‌رمووه‌ پار ببه‌خشن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاره‌يان هه‌بووه‌ .

هه‌ندێك ئادابى تايبه‌ت به‌ جه‌ژنى قوربان

1) سوننه‌ت وايه‌ له‌ ڕۆژى جه‌ژنى قوربان دا مرۆڤ هيچ نه‌خوات هه‌تا له‌ نوێژى جه‌ژن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و له‌ گۆشتى قوربانيه‌كه‌ى ده‌خوات .

2) ئه‌و كه‌سه‌ى نيه‌تى قوربانى كردنى هه‌يه‌ له‌سه‌ره‌تاى مانگى (ذي الحجة) نابێت نينۆك و هيچ موويه‌كى له‌ لاشه‌ى بكاته‌وه‌ هه‌تا ئه‌و كاته‌ى قوربانيه‌كه‌ى ده‌كات .

وآخر دعوانا أن الحمدُ لله رب العالمين

وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم

16ي ڕه‌مه‌زانى ساڵى 1435ه – سۆران – 15/7/2014م

کۆکردنه‌وه‌وئاماده‌کردنی : مامۆستا هه‌ڵگۆردمصطفی گه‌ڵاڵی