جیاوازی چی يه‌ لە نێوان شیركی گەورە و شیركی بچووك؟

جیاوازی چی يه‌ لە نێوان شیركی گەورە و شیركی بچووك؟

شیركی گەورە: تەوحید لە بنەڕەتەوە ناهێلێت و مرۆڤ پێی لە دین دەچێتە دەرەوە

شیركی بچووك: لە گوناهە گەورەكانە وتەواوێتی تەوحید ناهێلێت. بەڵام مرۆڤ پێی لە دین دەرناچێت.

شیركی گەورە: هەموو كردەوەكانی مرۆڤ هەڵدەوەشێنێتەوە.

شیركی بچووك: تەنها ئەوكردەوەیە هەڵدەوەشێنێتەوە كە زاڵ بووە تیایدا، یا لەبنەڕەتەوە هەر لە سەرەتاكەیەوە تێی كەوتووە.

شیركی گەورە: خاوەنەكەی هەتا هەتایی لە دۆزەخدا دەمێنێتەوە و بەهەشت لەسەری حەرامە.

شیركی بچووك: سزای بەردەوامی دۆزەخ بۆ خاوەنەكەی دابین ناكات. بەڵكو هۆی چوونە ناو دۆزەخەو ئەگەر خوا بیەوێت دەیخاتە ناوی و ئەگەریش بیەوێت لێی دەبوورێت.

شیركی گەورە: خوا دوای مردنی خاوەنی ئەو شیركە، پێش تۆبە؛ لەو شیركە گەورەیە خۆش نابێت.

شیركی بچووك: لێخۆش بوون لەو جۆرە لە ژێر ویست و مەشیئەتی خودایەو مەجالی لێ‌ بوردنی هەیە

شیركی گەورە: خاوەنەكەی خوێن و ماڵی حەڵاڵ دەبێت بەهۆی شیركی گەورە. واتە: دروستە خوێنی بڕێژرێت وماڵی بە غەنیمەت بگیرێت؛ چونكە لە موسڵمانان ناژمێردرێت، بۆیە پارێزراو نابێت.

شیركی بچووك: خوێن و ماڵی خاوەنەكەی پارێزراو دەبێت چونكە خاوەنەكەی بە موسڵمان دەژمێردرێت. بەڵام موسڵمانێكی تاوانبارو كەم باوەڕە.

[كەواتە لە هەردوو بابەتی شیركی گەورەو بچووك بۆمان دەركەوت كە شەریك بۆ خوا دانان تەنها بریتی نییە لە نوێژ كردن و سوجدەبردن بۆ غەیری خوا بەڵكو هاواركردنە غەیری خواو ئیعتیقاد پێ‌ بوونیشی شیركی گەورەیه‌!.

ئاماده‌ کردنی : د.عبداللطيف أحمد.