فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئامۆژگاری بۆخوێندکاران ودایکان وباوکان ومامۆستایان ئامۆژگاری بۆخوێندکاران ودایکان وباوکان ومامۆستایان
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ الحَمْدُ للهِ وَحْدَهُ، وَالصَّلَاةُ وَالسَّلامُ عَلَى مَنْ لَا نَبيَّ بَعْدَهُ، لة ثاشاندا:ـ موسوڵمانان ئه‌مڕۆ سه‌ره‌تاى ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى خوێندنى ئه‌م ساڵمانه سه‌رى ساڵى تازه، ئه‌مڕۆ قوتابيان ده‌ستيان كرده‌وه به خوێندن، جا ئامۆژگاريهك بۆ خۆمان و بۆ مامۆستايان و قوتابيان و دايكان و باوكان إن شا‌ء الله، كه به ئه‌ركى سه‌رشانى خۆمانى ده‌زانين خواى گه‌وره نيه‌تمان خاڵص بكات، ئه‌م ئامۆژگارييه پێشكه‌ش به هه‌موو لايه‌ك بكه‌ين. داواكارين له خواى گه‌وره به‌ره‌كه‌تى تێ بخات و ببێته مايه‌ى سوود به‌خشين بۆ هه‌موو لايه‌ك، ساڵى خوێندنى تازه‌مان كه ده‌ست پێده‌كات بێ گومان ئه‌و قوتابخانهيهى كه منداڵه‌كانمان بۆى ده‌چن و ئه‌و پهيمانگاو دانيشتگايانهى كه گه‌نجه‌كانمان بۆى ده‌چن هه‌موويان سه‌ر به وه‌زاره‌تێكن پێى ده‌وترێت (وزارة التربية والتعليم) وه كه كوليه بێت ئه‌وه پێى ده‌وترێت (وزارة التعليم العالي والبحث العلمي). (التربية والتعليم) واته: په‌روه‌رده‌و فێركردن، واته: ئه‌و وه‌زاره‌ته ئه‌ركێكى گرنگى خستۆته ئه‌ستۆى خۆى بۆ فێركردن و په‌روه‌رده‌كردنى منداڵان و گه‌نجانى ئه‌م وڵاته. ئه‌م وه‌زاره‌ته ته‌نها فێركردن (التعليم) نيه، به‌ڵكو په‌روه‌رده‌شه (التربية)، وه په‌روه‌رده (التربية) گرنگتريشه له تهعليمهكهو له پێشيهتى، كه‌واته: بابزانين زانست و په‌روه‌رده‌ى منداڵان و گه‌نجه‌كانمان له‌سه‌رچى بكرێت باشه؟ كێن ئه‌وانه‌ى كه په‌روه‌رده ده‌كه‌ن و به‌رهه‌مى ئه‌و په‌روه‌رده‌كردنه چييه؟ بێگومان ئيسلام له‌گه‌ڵ فێركردنه، چونكه يه‌كه‌م ووشه‌ى قوڕئان كه له ئاسمانه‌وه هاته خواره‌وه ووشه‌ى: (اقرأ) العلق:1. واته: (بخوێنه‌وه) بوو, كه‌واته: ئه‌م دينه له سه‌ر بناغه‌ى خوێندنه‌وه دامه‌زراوه، يه‌كه‌م ئايهتى قورئان باسى خوێندنه‌وه ده‌كات. كه‌واته: دينى ئيسلام دينى زانست و پێگه‌ياندن و ڕۆشنبيرييه و هه‌ركه‌سێك وا بزانێت ئيسلام ڕێ له خوێندن ده‌گرێ ئه‌وه خه‌راپ تێگه‌يشتووه، ئيسلامهتى هانمان ده‌دات فێربين، تێبگه‌ين، زانستمان هه‌بێت؛ چونكه ئه‌وه‌ى زانستى هه‌بێت ئه‌و كه‌سه ده‌توانێت ڕه‌وشت و كردهوهكانيشى جوان بێت، ده‌توانێت كه‌سێكى سوود به‌خش بێت بۆ كۆمهڵگايهكهى، بۆ خێزانه‌كه‌ى، بۆ خودى نه‌فسى خۆى، بۆ قيامهتهكهى، ئيسلام زانستى ده‌وێت، ديندارييهتى به جه‌هاله‌ت ناكرێت، خوا پهرستيش به جه‌هاله‌ت ناكرێت، بۆيه زۆر له‌وانه‌ى كه نه‌خوێنده‌وارن به‌هۆى جه‌هل و نه‌زانينه‌وه تووشى زۆر هه‌ڵه‌و بيدعه ده‌بن، كه‌وا ده‌زانن به‌م په‌رستنه داهێنراوانه له خوا نزيك ده‌بنه‌وه، به‌ڵام له خوايان دوور ده‌خاته‌وه زۆر شت وا ده‌زانن شه‌رعييه و به‌ڵام شه‌رعيش نييه، بۆ؟ چونكه زانستى نييه، ئه‌وانه‌ى كه زانستيان نييه تواناى فێربوونيان نييه خواى گه‌وره ئاوا وازى لێ نه‌هێناون و بفه‌رمووێ: ئێوه قه‌ڵه‌متان له‌سه‌ر نييه نه‌خوێنده‌واره‌كان نه‌ك ئه‌وه‌ى كه تواناى فێربوونى نييه، خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموويه‌تى : (فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ) الأنبياء: ٧. واته:(پرسيار له ئه‌هلى زيكر بكه‌ن، ئه‌هلى زانست كه شتێكتان نه‌زانى بۆ خۆتان).كه‌واته تۆ به‌چى خۆت ڕزگار ده‌كه‌يت له زه‌ره‌رى نهفامييهتى، خۆت ڕزگاركه ئه‌ى نه‌خوێنده‌وار به پرسيار، پرسيار له كێ بكه؟ ئه‌هلى زيكر ئه‌هلى زانست، پرسياريان له زانايان بكه، ئه‌وه حه‌ڵاڵه ئه‌وه حه‌ڕامه، ئه‌وه دروسته ئه‌وه نادروسته، ئه‌وه ئه‌ركى سه‌رشانى تۆيه كه تۆ نه‌خوێنده‌وارى كه تۆ گه‌نجێكى يان منداڵێكى قابيلييهت و تواناى فێربوونت هه‌يه، تۆ واجبه له‌سه‌رت بخوێنى، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: فێربوونى زانست فه‌ڕزه، چۆن خواى گه‌وره پێنج نوێژه‌كانى فه‌ڕز كردووه له سه‌رت و ڕۆژوو گرتن فه‌ڕزه له سه‌رت، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: ((طَلَبُ الْعِلْمِ فَرِيضَةٌ عَلَى كُلِّ مُسْلِمٍ) صحيح الجامع، رقم: 3913. واته:(فێربوونى زانست فه‌ڕزه له‌سه‌ر هه‌موو موسوڵمانێك، به پياء و ژنه‌وه به كچ و كوڕه‌وه). له ئيسلام‌دا فێربوونى زانست فه‌ڕزه, نه‌ك ته‌نها بڵێ بيكه و به‌س، چۆن ئه‌گه‌ر فهڕزێك ئه‌نجام نه‌ده‌ى گوناهبار ده‌بيت، ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى تواناى فێربوونت هه‌يه ته‌نها پيره‌كان توانايان نه‌ماوه به‌س واجبى ئه‌وان پرسياركردنه ئه‌وانه‌ى كه تواناتان هه‌يه چۆن ئه‌گه‌ر نوێژێك نه‌كه‌ى گوناهبار ده‌بيت ئه‌گه‌ر هه‌وڵى فێربوونى زانستيش نه‌ده‌يت گوناهبار ده‌بيت. له‌كۆندا ئوممه‌تى ئيسلام، واته: باپيرانى ئێمه ئه‌و زانسته‌ى خوێندوويانه چى بووه و له كوێدا خوێندوويانه؟ ئه‌و زانسته بريتى بووه له كه‌لامى خودا ئه‌و قورئانه پيرۆزه و فه‌رمووده پيرۆزه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌و زانسته بووه كه خوێندوويانه، وه ئه‌و شهريعهتهش كه له‌وه‌وه ده‌رهاتووه و هه‌ر هۆكارێكيش كه لهويان بگه‌يه‌نێت له ماڵه‌كانى خودادا كه شوێنێكى پيرۆزه ده‌خوێندرا، مه‌جليسى زانستى پياوان و مه‌جليسى زانستى ئافره‌تان هه‌بووه، به‌رده‌وام چه‌ند ئافره‌تێك هه‌يه كه عالمهيه و گه‌يشتۆته ده‌ره‌جه‌ى دكتۆرا، له كۆندا موحهديسهيه (المحدثة) هه‌بووه كه مامۆستاشه و ئافرهتيشه، يه‌كێك له شێخه‌كانى ئيمامى بوخارى ئافره‌ته، ئه‌و علمه ئاوا له‌و شوێنه پيرۆزه كه مزگه‌وته‌كانن به شه‌رم و ئيمان و ڕه وشتهوه خوێندراوه، ڕابردووى ئوممه‌تى ئيسلامى كه ته‌ماشاى بكه‌ين ڕابردوويه‌كى پڕشنگدارو سه‌ر به‌رزو پڕ له شكۆى هه‌يه، به‌ڵام له دواى ئه‌وه‌ى كه داگيركه‌ر هات و ئه‌و وڵاتانه‌ى هه‌موو داگيركرد به عێراق و سورياو كوێت و سعوديه‌وه، دوايى داگيركه‌ر وه‌كو هێزى عه‌سكه‌رى چووه ده‌رێ به‌ڵام شتێكى هێنا له‌گه‌ڵ خۆى بۆ ئه‌و ولاتانهى ئێمه كه ئه‌ويش بريتى بوو له قوتابخانه. زانست له مزگه‌وت هاته ده‌ره‌وه و چووه قوتابخانه‌كان (وا تێ مه‌گه‌ن دژى قوتابخانهكانين) مه‌به‌ستمان ئه‌وه نييه، به‌ڵام به‌ڕاستى با بزانين كه زانست خوێندن له ماڵه‌كانى خودا ده‌ركرا ئه‌وه‌تا ئايا كه‌س ده‌بينن ئێستا له كۆڵانه‌كان و گه‌ڕه‌كه‌كاندا (10) قوتابى بڵێن: ده‌رس ده‌خوێنين له مزگه‌وت( ماڵى خودا) شتى وا ماوه؟!! تازه به تازه وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف دايناوه كه هه‌ر مامۆستايه‌ك بۆى هه‌يه (7) قوتابى هه‌بێت زياتر نا، ئه‌وه شتێكى بچووكه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر (7) قوتابى فه‌قێ له مزگه‌وت دابن به‌ڵام چه‌ند هه‌زار قوتابى له قوتابخانهيهكدا ده‌خوێنن!! زانست له ماڵى خودادا ده‌رهێنراو هێنرايه قوتابخانه‌كانه‌وه، له ماڵى خودا مامۆستا ده‌رسى ده‌وته‌وه ده‌ست به نوێژ‌و به ڕه‌وشت و به ئيمان، منداڵه‌كه‌ش به ئيمان و له خوا ترس له‌سه‌ر ئيمان و خوا په‌رستى و ڕه‌وشتى جوان په‌روه‌رده ده‌كرا و به و پێيه زانست ده‌خوێندرا. ئه‌مڕۆ له قوتابخانه‌كان گرنگ نييه مامۆستا هه‌رچى بێت!! گه‌ر مامۆستا ماركسى بێت و بڵێت: خوا نييه مامۆستا مامۆستايه ده‌بێت ده‌رس بڵێته‌وه و منداڵه‌كه‌ى خۆتى بۆ بنێرى كه فێرى بكات بڵێت: ئێمه له مه‌يموون دروست كراوين!! فێرى بكات بڵێت: جياوازى له نێوان پياوو ژن‌دا نييه له هيچ شتێك‌دا، مامۆستايه‌ك وانه ده‌ڵێته‌وه كه‌سێكى تر وانه ده‌ڵێته‌وه كه به‌عسى بوو ئيمانى به ئيسلامهتى و دينى خوا نه‌بوو. من بۆ خۆم مامۆستابووم له قوتابخانه‌ى ئاماده‌يى چوارقورنه به‌ڕێوبه‌رى قوتابخانه‌كه‌مان ڕ‌ازى نه‌بوو ده‌رسى دين بڵێمه‌وه، ده‌يووت: مامۆستا تۆ سه‌ر له قوتابيه‌كان دهشێوێنى!! بۆ؟ چونكه ئايهتهكانيان بۆ ده‌كه‌يته‌وه كوردى و تێيان دهگهيهنى. ووتم: كه‌واته بۆچى وانه‌ى دينتان داناوه له هه‌فته‌يه‌كدا دوو وانه!! ئه‌ويش وانه‌ى شه‌شه‌م كه قوتابى مێشكى ماندوو ده‌بوو تواناى نه‌ده‌ما به په‌له‌بوو دوو ووشه بخوێنێت و بڕواته‌وه به‌و حاڵه‌شه‌وه ڕ‌ازى نه‌بوو ده‌هات خۆى ده‌گرت له پشت ده‌رگاكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت باسى چى ده‌كه‌م بۆ قوتابيه‌كان!! دوايى ڕۆژێكيان ووتى: مامۆستا به‌ڕاستى با پێت بڵێم كاتى خۆى بڕيار وابوو ئه‌و كه‌سه‌ى كه وانه‌ى دين ده‌ڵێته‌وه ده‌بێت نهصرانى(گاور) بێت يان شيوعى بێت!! نابێت كه‌سێك بێت كه ئيمانى به كتێبه‌كه هه‌بێت؛ چونكه تێكيان ده‌دات!! چونكه پيێان ده‌ڵێين خوا بناسن، نوێژبكه‌ن، ڕه‌وشتتان جوان بێت، ئايا ئه‌وه تێكدانه؟! پاش هێنان و بردنێكى زۆر نهيان هێشت وانه‌ى دين بڵێمه‌وه. كه‌واته: كێ وانه‌ى دين بڵێته‌وه؟ ئافره‌تێكى سفور كه جل و به‌رگێكى شه‌رعى له به‌ردا نيه بچێت به‌رامبه‌ر كوڕان ڕاوه‌ستێت باسى دينيان بۆ بكات!!! يان مهسيحيهك يان شيوعيهك!! ئه‌وه ده‌بێت ده‌رسى دين بڵێته‌وه ئه‌و سياسه‌ته بۆگه‌نه فاشيله به‌عسيه تا ئێستاش له‌هه‌ندێ قوتابخانه‌كان هه‌رماوه. ووتمان: خوێندن له ماڵى خوا ده‌ركرا بۆ قوتابخانه‌كان له‌و قوتابخانانه‌دا ئه‌و جۆره كه‌سايه‌تيانه به‌رێوبه‌رن له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ به‌رێوبه‌ره چاكه‌كان ئه‌و جۆره كه‌سانه مامۆستان كه ئيمانيان به خوا نيهو ڕهوشتيشيان به پێى پێويست نيه چۆن بگات وه‌ك ڕه‌وشتى موسوڵمانان. له مزگه‌وت ئافره‌ت ناتوانێت به ئاخير مۆدێل خۆى بڕازێنێته‌وه‌و بێت له ته‌نيشت گه‌نجێك دابنيشێت و بڵێت: بۆ زانست خوێندن هاتووم، له ماڵى خوا ئه‌وه ناكرێت!! به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ماڵى خوا ده‌ركرا ئه‌وه له قوتابخانه، يان زانكۆ ده‌كرێت كوڕ‌و كچ خۆى ده‌ڕازێنێته‌وه‌و به يه‌كه‌وه داده‌نيشن له پۆلێكدا به بيانووى خوێندن ئه‌و خوێندنه كه سه‌يرى داهاتووى قوتابيهكانمان بكه‌ين ناڵێين: له دين هيچ نازانن، به‌ڵكو له دونياش هيچ نازانن و هيچيان پێ نيه!! چه‌ند قوتابيه‌ك له ناو كۆى گشتى قوتابيهكاندا خۆى ماندوو ده‌كات ئه‌گه‌رنا باقييهكهى فاشيلهو زۆربه‌ى به فاشيلى ده‌رده‌چێت له زانكۆ!! چونكه ئه‌گه‌ر پێى بڵێيت: وه‌ره كتێبێكم بۆ بخوێنه‌وه نازانێت بيخوێنێته‌وه و هه‌موو سه‌رو كه‌لله‌ى كتێبه‌كه ده‌شكێنێ!! تێياندايه بووه به مامۆستاش هێشتا دوو ووشه نازانێت له زمانى عه‌ره‌بى و دوو ووشه تێناگات له كه‌لامى خودا!! ئه‌وه ئيشى ئه‌و نييه!! چونكه عه‌ره‌بى فێربوون وه‌ك قه‌ده‌غه بێت وايه به بيانووى ئه‌وه‌ى كه زمانى عه‌ره‌به‌كانه!!! عه‌ره‌بيش ئێمه‌يان چه‌وساندۆته‌وه كه‌واته ئێمه دژى زمانى عهرهبيشين!! ئه‌وه نه‌فامێتى و جاهلييهته، چونكه ئه‌وه‌نده‌ى جۆرج بۆش و ئه‌مريكا زوڵم و خيانه‌تيان له ميللهتى كورد كرد سه‌دام به‌و هه‌موو ديكتاتۆريهتهى خۆيه‌وه نهيكرد كه داوا ده‌كه‌م له خواى گه‌وره سه‌دام له جه‌هه‌ننه‌مدا بهێلێته‌وه بۆ هه‌تاهه‌تايى كه بێ باوه‌ڕين به هه‌موو ده‌سته‌و ڕژێمهكهى، به‌ڵام ئه‌و به ئاشكرا دوژمنت بوو به‌حساب ئه‌و دۆستمان بوو، چى بۆ گه‌لى كورد كرد؟!! مه‌زانن زۆرى بۆ ئێمه كردبێت ئه‌وه‌ى بۆ ئێمه كراوه بۆ هه‌موو پارێزگاكانى عێراق كراوه و ئه‌وان نه‌فره‌تى لێده‌كه‌ن و ئێمه سڵاواتى بۆ ده‌نێرين!! هيچيش له‌وان زياترمان بۆ نه‌كراوه. كه‌واته براكانم با تێبگه‌ين به‌رژه‌وه‌ندى خۆمان و خوێندن و قوتابخانه‌كانمان واته چى؟ منداڵه‌كانمان ده‌نێرين بۆ قوتابخانه بۆچى؟ په‌روه‌رده‌و فێركردن ئامانجى تێدايه، مه‌به‌ستێكى تێدايه چ به‌رنامه‌يه‌كى په‌روه‌رده‌يى خوێندنت هه‌بێت ئه‌وه ده‌ته‌وێت ئه‌و منداڵه له داهاتوو ئه‌و كه‌سه ده‌رچێت كه ده‌ته‌وێت، كاتێك ئێمه سه‌رچاوه‌ى فێربوون له قورئانى پيرۆزو فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وه‌رنه‌گرين و بچين له ڕۆژئاواى وه‌ربگرين چاوه‌ڕێكه‌ن دواى چه‌ند ساڵێك ئه‌و جيله جيلێكى ئه‌وروپاييان لێده‌رده‌چێت؛ چونكه ئه‌و خوێندنه ئه‌وه به‌رهه‌مه‌كه‌ى ده‌بێت، جيلێكى ئه‌وروپى نه‌ك جيلێكى ئيماندارو ئه‌ميندار، جيلێكى به‌ڕه‌وشت و جيلێكى چاكه‌كار نا ئه‌وه نامێنێت، قوتابيهو ده‌خوێنێت جنێو به باوكى ده‌ڵێت و نازانێت ڕێزى دايك و باوكى چييه و ڕێزى گه‌وره و بچووك چييه، دراوسێ و مافى دراوسێ و ئه‌و جۆره شتانه نه‌ماوه، بۆ؟ چونكه پهروهردهيهك ناخوێنن له قوتابخانه ئه‌وه‌ى من ده‌يڵێم: زيادهڕهوى نييه مه‌نهه‌جى قوتابخانه بهێنن له‌وانه‌يه (10ـ12) وانه بخوێنن يه‌ك وانه‌يان نييه كه ڕه‌وشت و ئيمانێكى جوان و ڕاست فێرى قوتابى بكه‌ن يه‌ك دانه بێنن!! (كيميا، فيزيا، ئهحيا، بيركارى) باشه دواى چى؟ ئه‌ى كوا ڕه‌وشت؟ ئه‌ى ئيمان ئه‌ى بيرو باوه‌ڕێكى ڕاسته‌قينه؟!! ئه‌ى ئه‌و منداڵه چۆن هه‌ڵس وكه‌وت له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ى خۆى بكات؟! له‌گه‌ڵ دايك و باوكى؟! له‌گه‌ڵ دراوسێى، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى ڕه‌وشتى چۆن بێت، دينهكهى چى بێت؟! هه‌ڵس وكه‌وتى چى بێ....هيچ هيچ؟!! گوێى پێ مه‌ده‌ن ئه‌وه بۆ خۆى شه‌وانه سه‌يرى ته‌له‌فزيۆن و سه‌ته‌لايت ده‌كات، له كۆڵان شتى چاك ده‌بينن و ورده ورده په‌روه‌رده ده‌بن، ئه‌وه خيانه‌ت كردنه له‌و جيله، خيانه‌ت كردنه له‌و ميللهتهو له‌و گه‌له له ئێمه؟! بۆيه له سه‌ره‌تاى ساڵى تازه‌دا ده‌ڵێم: با په‌يامێك بێت بۆ باوكان و دايكان بۆ منداڵان و بۆ قوتابيه‌كان بۆ مامۆستايان بگره بۆ حكومه‌تيش، با چاوێك به خوێندن و په‌روه‌رده‌كردن بخشێنينه‌وه؛ چونكه ڕۆژ به ڕۆژ گه‌نجه‌كانمان له ده‌ست ده‌چن، كه له ده‌ست ده‌چن ناڵێين له ده‌ستى دين ده‌چن به‌ڵكو له ده‌ستى وڵاته‌كه‌ش ده‌چن ئه‌و گه‌نجه‌ش كه‌وا په‌روه‌رده بوو كه به‌لێ كوڕه به‌ڵام گه‌نجێكه ڕه‌وشتى ئافرهتانهيه له شكڵيدا دا له قسه‌كردنيدا له شێوازيدا غيره‌ت و پياوه‌تی و شه‌هامه‌ت و كه‌ڕامه‌ت و ئه‌و شتانه‌ى ورده ورده له ناو ده‌چن به‌س خه‌مى ئهوهيهتى كه چ جۆره كرێمێكى تر په‌يدا بكات بۆ ده‌م و چاوى جله‌كه‌ى چۆن له‌به‌ر بكات؟ چۆن خۆى بڕازێنێته‌وه؟ بۆ ئايا خه‌مى ئهوهيهتى وڵات كاوله؟! خه‌ڵك پێويستى به يارمه‌تى ئه‌و هه‌يه؟! پێويستيان به‌وه‌يه كه كه‌سێك ده‌ربچێت پياو بێت و ئه‌ركى ئه‌م ئوممه‌ته بخاته سه‌ر شانى خۆى گه‌نجى ئێمه بير له‌وه ناكاته‌وه ئه‌مڕۆ، به‌ڵكو كێشه‌ى ئه‌وه‌ى هه‌يه كه به‌يانى فڵانه كچه دێت چۆن له قوتابخانه يه‌كترى ببينن ئه‌وه به‌لايه‌وه گرنگه، خوێندنى چى و داهاتووى چى و گه‌ل و وڵات و نيشتمانى چى!! گه‌نج ئه‌وه‌ى له خهياڵادا نه‌ماوه، بۆ؟ چونكه به‌س به‌ناو په‌روه‌رده‌و فێركردنه ئه‌گينا وه‌ره په‌روه‌رده‌ى چى و فێركردنى چى؟ چى فێردهكهيت ئه‌و منداڵه با ئه‌و په‌ڕى ئه‌وه‌نده له كيمياو فيزيا شاره‌زابێت، با زمانى ئينگليزى ئه‌وه‌نده بزانێت وه‌كو ئينگليزێك قسه بكات دوايى چى؟ ئه‌وپه‌ڕى 100 ئينگليز هه‌يه كه جياوازى به خوشك و دايكى خۆى نه‌كات!! هه‌يانه جياوازى له نێوان حه‌ڕام و حه‌ڵاڵ دا ناكات؟!! واته: كه كوڕه‌كه‌ت ئينگليزى فێر بوو، چ شتێكى زۆر گرنگى لێ ده‌رچوو ئه‌گه‌ر ڕه‌وشت نه‌بێت ئه‌گه‌ر ئيمان نه‌بێت ئه‌گه‌ر زانست به‌و دينهى له باو‌و باپيرانهوه هاتووه كه عيززهت و كه‌ڕامه‌تى ئێمه‌ى پێوه‌يه ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌ما با كوڕه‌كه‌ت هه‌ر فێرى ئينگليزى ببێت چييه؟!! واته چى؟! ئه‌وپه‌ڕى خۆشى بكوژێت ناتوانێت وه‌كو ئينگليزێك قسه بكات!! چى له مه‌سه‌له‌كه گۆڕدرا؟! كيمياى خوێند و فيزياى خوێند و ئهحياى خوێند ناڵێم ئه‌وانه پێويست نين با هه‌مووى بخوێنن به‌ڵام له‌سه‌ر حيسابى دينهكه نه‌بێت، نه‌ك ئه‌وانه جێى ئيسلامهتيمان بۆ بگرنه‌وه و ئاگامان له‌و زانسته ڕاستهقينهيه نه‌بێت كه خزمه‌تى وڵات ده‌كات خزمه‌تى نيشتمان ده‌كات خزمه‌تى خه‌ڵكى ده‌كات خزمه‌تى خۆى ده‌كات به‌هه‌شتت بهنسيب ده‌كات، كه ئاگامان له‌و زانسته نه‌مێنێت به‌هۆى شتێكى تره‌وه ئه‌ومان له بير بچێته‌وه ئه‌وه هه‌ڵه‌يه...بۆيه كه سهيركهيت ئه‌وه‌ى له ئيسلام دوور كه‌وته‌وه و پهروهردهكهشى په‌روه‌رده‌كردنێكى ته‌واو نه‌بوو ئه‌وه ئه‌و منداڵانه وا ده‌زانن ئێمه په‌روه‌رده‌يان ده‌كه‌ين بۆ وڵات ئاوه‌دانكردنه‌وه، به‌ڵام له ڕاستيدا په‌روه‌رده‌يان ده‌كه‌ين بۆ وڵات كاول كردن. چاك بزانن ده‌بن به وهسيلهيهكى(ده‌مار)، نه‌ك وهسيلهيهكى (ئيعمار)و ئاوه‌دانكردنه‌وه ئه‌و گه‌نجانه‌ى كه تۆ ده‌رسيان پێ ده‌ڵێيت ئه‌و گه‌نجانه‌ى كه تۆ په‌روه‌رده‌يان ده‌كه‌يت و قوتابخانه‌يان بۆ ده‌كه‌يته‌وه هه‌ر ئه‌وانه ده‌بن به خۆركهيهك، وه كرمى ناو داره‌كه هه‌ر خۆى ئه‌و وڵاته به‌هۆى ئه‌وانه‌وه لێك ده‌ترازێ و ههڵدهوێ شێ، چونكه ڕه‌وشت نه‌ما ئوممه‌ت نامێنێ كه ئه‌مانه‌ت نه‌ما كه غيره‌ت نه‌ما كه ڕاستگۆى نه‌ما كه ئيمان نه‌ما وڵات ده‌مێنێ؟! نيشتمان ده‌مێنى كۆمه‌ڵگا ده‌مێنێ ؟! ئه‌و كۆمه‌ڵگايه به ده‌ستى خۆمان تێك ده‌ده‌ين. كه‌واته: ده‌بێت ئاگامان لێ بێت بزانين په‌روره‌ده چ په‌روه‌رده‌يه‌كى منداڵه‌كانمان ده‌كات چ په‌روه‌رده‌يه‌كى گه‌نجه‌كانمان ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌و پهروهرهدهيه په‌روه‌رده‌يه‌كى ڕاست و دروست و چاك نه‌بێت ئه‌وه زه‌ره‌ر له منداڵ دهدريت زه‌ره‌ر له نيشتمان وگه‌ل ده‌درێت. دواتر دايك و باوك، بزانن ئه‌ركى سه‌رشانى ئێوه زۆر گه‌وره‌يه هه‌ر ئه‌وه‌نييه بڵێى: له كۆڵ خۆمى بكه‌مه‌وه و پاڵى پێوه بنێم بۆ قوتابخانه بڕوات، ڕۆژانه پرسيارى لێبكه چى خوێندووه؟ سوودى له‌چى بينيووه؟ هاوڕێيه‌تى كێ ده‌كات؟ له‌گه‌ڵ كێ ده‌گه‌ڕێت؟ بۆ كوێ چوو؟ بۆ دوا كه‌وت؟ بۆ زوو هاته‌وه؟ چونكه ئێمه له سهردهمێكين به سه‌به‌بى ئه‌و هه‌موو كه‌ناڵه ئاسمانيانه بهسهبهبى ئينته‌رنێت و به سه‌به‌بى مۆبايل و به سه‌به‌بى ئه‌و هه‌موو سى دى و دى ڤى دى و ڤيديۆيه و ڕه‌وشت كه‌م بۆته‌وه په‌نا به‌خواى گه‌وره ئاگات لێ نييه منداڵه‌كه‌ت تووشى لادانى جنسى بووه، تووشى به‌دڕه‌وشتى بووه بۆ خۆشت هه‌ستى پێناكهيت دوايى بۆت چاره‌سه‌ر ناكرێت، دواى شكستخواردوو ده‌بيت و سه‌رت شۆڕ ده‌بێت. ئاگات له كوڕه‌كه‌ت و كچه‌كه‌ت بێت، هه‌ر مه‌ڵێ گرنگ ئه‌وه‌يه ده‌ڕوات بۆ قوتابخانه، نيوهڕۆش دێته‌وه ته‌واو هه‌قم نيه، بۆ قوتابخانه ده‌ڕوات چاودێرى بكه؛ چونكه تۆ لێى به‌رپرسى، مه‌هێڵه هاوڕێيه‌تى مرۆڤى خه‌راپ بكات، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت:((الْمَرْءُ عَلَى دِينِ خَلِيلِهِ)) رواه أحمد والترمذي وأبو داود والبيهقي في : شعب الإيمان.، واته:(مرۆڤ له‌سه‌ر دينى هاوڕێيهكهيهتى)، له‌سه‌ر دين نه‌ك هه‌ر ڕه‌وشت و به‌س، واته: هاوڕێ نه‌ك هه‌ر خودى هاوڕێيهكهى ده‌گرێت به‌ڵكو دينهكهشى ده‌گرێت، كه ئه‌و منداڵه‌ى تۆ هاورێيه‌تى ئينسانێكى بێ دين بكات بێ دين ده‌رده‌چێت كه هاوڕێيه‌تى ئينسانێكى به‌دڕه‌وشت بكات به‌دڕه‌وشت ده‌رده‌چێت، ده‌بێت ئاگامان لێ بێت بزانين كه منداڵه‌كه‌ى تۆ كێ هاوڕێيه‌تى، له كۆڵان كێ هاوڕێيه‌تى؟ لێى بپرسه‌وه؛ چونكه تۆ به‌رپرسى، خواى گه‌وره ڕۆژى قيامه‌ت موحاسه‌به‌ت ده‌كات ئاخۆ بۆ ئيهمالت كرد بۆ پهروهرهدهت نه‌كرد؟! ده‌ورى مامۆستا: مامۆستا پله‌ى به‌رزه له ئيسلام به مه‌رجێ ئه‌و مامۆستايه مامۆستايه‌كى ڕاست بێت به مه‌رجێك مه‌به‌ستى خزمه‌ت كردنى وڵاته‌كه‌ى و خزمه‌ت كردنى ئه‌و منداڵانه بێت كه له ئه‌ستۆى ئه‌ودان و ئه‌مانه‌تن لاى نه‌ك ته‌نها ئه‌وه مه‌به‌ستى بێت ده‌وامه‌كه‌ى به‌سه‌ر به‌رێت به‌هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت و مووچه‌كه‌ى وه‌ربگرێت هه‌قى نييه و ته‌واو به‌يانى دێ ده‌چێته پۆله‌وه (10) ده‌قه چاره‌گێك پێش ده‌ستكردن به وانه به قسه‌ى ئه‌ملاو ئه‌ولا قوتابيه‌كان سه‌رگه‌رم ده‌كات و سه‌ره‌نجام هيچى به هيچ نه‌كردووه!! ئه‌و قوتابيه يه‌كه‌م ڕۆژ كه چووه قوتابخانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕۆژه‌ى كه دێته ده‌ره‌وه له ته‌رازووى ده هيچ جياوازى نييه به‌س تۆزێك خوێنده‌وارى فێربووه و ده‌زانێت شتێك بخوێنيێتهوه ئه‌گينا وه‌ره قوتابيه‌كى پۆلى پێنج و پۆلى شه‌ش بێنه!! هيچ جياوازييه‌كيان نييه بگره ئه‌وه‌ى پۆلى شه‌شى ته‌واو كرد بيهێنه بزانه چى پێيه؟! كوا تۆ له چ بوارێكدا چالاكى و له چ بوارێكدا سوودت وه‌رگرتووه ده‌توانى سوود به خۆت و خێزان و نيشتمانت بگهيهنى، هه‌رچه‌نده به هۆى ئه‌و (12) ساڵه‌وه له‌وانه‌يه ئيشيشى له‌گه‌ڵ دايك و باوكى نه‌كردبێت و له‌وانه‌يه دينهكهشى ئيهمال كردبێت و له‌وانه‌يه نوێژ‌و ڕۆژووشى له سه‌ر خوێندنه‌كه‌ى چوواندبێت نهتيجهكهش ئه‌و نهتيجهيه بێت؟! كه‌واته: مامۆستايان به‌رپرسن له‌و قوتابيانه, به‌رپرسن له‌و قسانه‌ى كه ده‌يكه‌ن و له‌و كرده‌وانه‌ى كه دهينوێنن له‌و ڕه‌وشته‌ى كه هه‌يانه، مامۆستا پێشه‌نگه وه قوتابى ئاوێنهيهكه، ڕه‌وشتى مامۆستاكه‌ى تێدا ده‌داته‌وه هه‌ميشه وايه قوتابى كاريگه‌ره به مامۆستاكه‌ى كه ته‌ماشاى كرد قوتابيه كچه‌كانمان كه ده‌چنه قوتابخانه‌و مامۆستايه‌كى كچ وانه‌يان پێده‌ڵێت جلێكى بێ شه‌رعى له‌به‌ره جلێكى خوا نه‌ترسانه‌ى له‌به‌ره به مۆدێلێك و به جۆرێك هاتۆته قوتابخانه‌و ئه‌و قوتابيه كچه‌ش هه‌وڵ ده‌دات وه‌ك ئه‌و بكات و وه‌ك ئه‌و ده‌رده‌چێت، ئه‌وه پياوه‌كانيش به هه‌مان شێوه دێنه‌وه له قوتابخانه‌و له هه‌ڵس وكه‌وتى له قسه‌كردنى له ئاكاريدا ئه‌گه‌ر به شێوه‌يه‌كى باش نه‌بێت ئه‌و قوتابيه كاريگه‌ر نه‌بێت به‌و مامۆستايه. مامۆستا دێت كوفر ده‌كات له پێش چاوى ئه‌و قوتابيه و قوتابيهكهش كوفر ده‌كات، كه‌واته نه‌ك هه‌ر خۆت كافر ده‌رچووى, قوتابيهكانيشت تووشى كوفر كرد!! تۆ ئێستا پێت بڵێم دوو دێڕ بخوێنه‌وه نازانى به‌ڕاستى بيخوێنيته‌وه دێت به هه‌موو عه‌قڵى خۆى ده‌ڵێت: وه‌ڵڵا ئه‌م قورئانه شتى زيادى تێدايه!! ئه‌وه تازه تهخهرووجى كردووه بووه به مامۆستا!! ڕۆشنبيره شتێكى گرنگى لێ ده‌رچووه!! ڕۆژێكيان يه‌كێكيان پێى ووتم: ئه‌و قورئانه شتى زيادى تێدايه، ووتم: فه‌رموو ئه‌وه قورئانه پێم بڵێ كام شتى زيادى تێدايه، يهكسهر ڕاوه‌ستاو ووتم: نا برا پێم بڵێ: كام سوڕهتهو كام ئايه‌ته پێم خۆشه پێم بڵێى: با بزانم، هه‌زارو چوارسه‌دو ئه‌وه‌نده ساڵه ئه‌و قورئانه هاتووه هيچ كه‌سێك حه‌ددى نه‌بووه بڵێت: ئه‌و ئايه‌ته زيادهيه، جه‌نابت تازه تهخهڕوجت كردووه بوويته ڕۆشنبير پێم بڵى ئه‌و قورئانه يه‌ك ئايهت يان كام سوڕه‌ت زياده، ڕاوه‌ستاو ووتى: من نازانم كامه‌يه به‌ڵام وا ده‌ڵێن!! ووتم : بۆ وا ده‌ڵێن: هۆكاره‌كه‌ى چييه؟ ووتى: ده‌ڵێن ئهمرييكيهكان ده‌ستيان تێخستووهو شتيان گۆڕيوه‌و دهستكاريان كردووه، له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ ئه‌و برايه خوا هيدايه‌تى بدات ـ إن شا‌ء الله ـ نيه‌تى خه‌راپ نه‌بووه، بزانه چۆن كاريگه‌ر بووه و كه‌وتۆته ژێر هه‌ندێك شت كه ده‌ڵێن: ئه‌مريكيه‌كان دهستكارييان كردووه‌و شتيان خستۆته ناوه‌وه!! كهوانيه! ووتم: وه‌كو چى ووتى: وه‌كو ئه‌وه‌ى كه مافى ئافره‌ت زه‌وت كراوه له قورئان!! ووتم: كام مافه‌ى ئافره‌ت؟! ووتى: بۆ ئافره‌ت نابێت هيچى به‌ده‌ست بێت، بۆ نابێت ئافره‌ت سه‌ركرده بێت!! منيش به ئاشكرا ووتم: خۆ ئه‌و سهركردانهمان كه ئه‌و قسه‌يه ده‌كه‌ن وه ئيش به‌م قورئانه ناكه‌ن ده‌با هه‌ريه‌كه له‌وان لاچێت، ژنه‌كانيان دانێن له جێگه‌ى خۆيان، خۆ ئه‌وان قورئان ڕێگه‌ى لێ نه‌گرتوون!! بۆش ئيمانى به قوڕئان نيه بڵێت: قوڕئان ڕێمان لێ ده‌گرێت ئافره‌ت دانێن و ببينن وڵاتێكى كافر ببينن ئافره‌ت سه‌ركرده‌ى بێت! له‌كوێ ئافره‌ت سه‌ركرده‌يه، به هه‌رحاڵ ئه‌و وڵاتانه خۆ كافرن بۆ ئافره‌ت دانانێن ببێته سه‌ركرده؟ دياره ئافره‌ت شياو نيه بۆ ئه‌و شوێنه تواناى ئافره‌ت ئه‌وه نيه سه‌ركردايه‌تى وڵات بكات، ئه‌گه‌ر تواناى ههبووايه ئه‌و وڵاته كافرانه قورئان ڕێى لێ نه‌گرتوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ى ئافره‌ت بۆ نابينن سه‌ركرده بێت مه‌گه‌ر به كه‌مى هه‌بێت، براكه‌م ئه‌وه ڕۆشنبيرييهت نييه تۆ فێرى بوويت، مامۆستايه‌تى ئاوا ناكرێت، سبه‌ينێ به‌و جۆره بيركردنهوانهوه بچێته سه‌ر قوتابى، قوتابيش كه‌م ئه‌زموونه، نازانێت به‌و جۆره مێشكه قوتابى تێك ده‌دات و عهقيدهى تێك ده‌چێت و بيروباوه‌ڕى تێك ده‌چێت ئه‌و قوتابيه سه‌رى لێ شێواوه، كه‌واته: مامۆستا به‌رپرسه، مامۆستا واجبى سهرشانيهتى كه بێت و له بيروباوهڕيدا له ڕهوشتيدا كارێكى وا بكات منداڵه‌كان، قوتابيه‌كان سوود به‌خش بن نه‌ك زيان به‌خش، پێش هه‌موو شت ڕه‌وشت و بيرو باوه‌ڕو ڕاستگۆيى ئه‌مانه ئه‌و شتانه‌ن كه پێويسته مامۆستايان ئه‌ركى سه‌ر شانيانه كه فێريان بكه‌ن ئه‌گه‌ر فێريان نه‌كه‌ن خيانه‌ته و ناپاكيه، به‌ڵام بگره هه‌ندێكيان نه‌ك هه‌ر فێريان ناكه‌ن، ده‌ڵێن: قه‌ده‌غه‌يه كه هاتيه قوتابخانه نابێت نوێژ بكه‌يت!! ڕێگه به قوتابى نادرێت له كاتى نوێژ كه فه‌ڕزى خوايه ئه‌و خوايهى كه تۆى دروست كردووه ئه‌ى مامۆستاى فاشيل ئه‌و خوايه فه‌ڕزى كردووه له‌سه‌رى چۆن ڕێى لێدهگريت نوێژ نه‌كات؟! پێم ناڵێيت: تۆ چيت؟ له كوێ هاتى؟ له بيرت چۆته‌وه خواى گه‌وره تۆى له‌چى دروست كردووه، له بيريشت چۆته‌وه بۆ كوێ ده‌ڕۆيت؟ دوايى زه‌ليل ده‌بيت، ڕيسوا ده‌بيت، ئه‌وكاته وه‌ك فيرعهون بڵێى: ئيمانم هێنا تازه ئيمانى چيت هێنا چه‌ند ساڵه مامۆستايت و له‌وانه‌يه هه‌زار قوتابيت له‌به‌رده‌ست بێت تۆ ڕێيان لێ ده‌گريت، وه‌كو فيرعهونێك وه‌كو ئه‌بو جه‌هلێك تۆ ناهێليت نوێژ بكه‌ن ئه‌ى چۆن به خۆت ده‌ڵێيت موسوڵمان و دين‌دار، بۆ له ههوييهكهت وشه‌ى موسوڵمان ڕه‌ش ناكه‌يته‌وه؟! كۆڵه‌كه‌ى ئيسلام نوێژه جا ئايا نوێژ هه‌ر له ماڵه‌كان و مزگه‌وته‌كان هه‌يه كه چوونه مزگه‌وت كه چوونه قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌كان ده‌بێت قه‌ده‌غه بكرێت؟! ئه‌وه‌ى نوێژ قه‌ده‌غه بكات ئه‌وه فيرعهونه ئه‌وه‌ى كه قه‌ده‌غه‌ى ده‌كات ئه‌بو جه‌هله، يه‌كه‌م سوڕه‌تى قورئان له‌سه‌ر ئه‌وه دابه‌زى كه ئه‌بو جه‌هل و ئه‌و تاوانبارانه ڕێگه‌يان له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌گرت له نوێژ كردن، وه‌كو خواى گه‌وره باسى كرد: ( أَرَأَيْتَ الَّذِي يَنْهَى عَبْدًا إِذَا صَلَّى ) العلق. ، ده‌ڵێن: تۆ به حوكمى خوێندن نابێت له قوتابخانه نوێژ بكرێت!! بۆ قه‌ده‌غه‌يه كێ قه‌ده‌غه‌ى كرد؟! تۆ تاعه‌تى هيچ مه‌خلوقێك نه‌كه‌يت له بێ شه‌رعيدا هه‌زار ده‌وڵه‌ت بڕيارت بۆ بدات، هه‌زار ده‌ستوور بڕيارى له‌سه‌ر بدات، بڕيارێك پێچه‌وانه‌ى شه‌رع بێت مه‌يكه مامۆستا گيان، له خوا بترسه و مه‌ڵێ: مه‌عاشم ده‌بڕن!! ته‌قواى خوا بكه ده‌تپارێزێ خواى گه‌وره ڕزقت ده‌دات. كه‌واته: به‌و بيانووه خۆت مهپهڕێنهوه تۆ كه مامۆستايت و به‌رپرسى له‌و قوتابيانه ئيمانيان فێر بكه‌و ڕه‌وشتى جوانيان فێربكهو وهسهتيهت و ميانڕهويان فێر بكه دوور له توندڕه‌وى و تيرۆرستى و دوور له بهڕهڵڵايى و به‌دڕه‌وشتى! يان ووشه‌ى په‌روه‌رده ڕه‌ش بكرێته‌وه و به‌س بڵێت فێركردن، ته‌واو مادام وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌يه ده‌بێت بزانێت منداڵه‌كان له‌سه‌رچى په‌روه‌رده بكرێن، مه‌چۆ به ئه‌نقه‌ست كوڕ‌و كچێك له ته‌نيشت يه‌ك دابنێيت!! گوناهت ده‌گاتێ، وه‌ك ئه‌وه وايه ئاگرو به‌نزين به يه‌كه‌وه دابنێيت چى لێ ده‌رده‌چێت؟! دياره چى لێ ده‌رده‌چێت، هه‌ندێكيان ده‌ڵێن نه‌وه‌ڵڵا له ئێستاوه ڕايان بهێنى چاكه نه‌ك گه‌وره ببن تێكه‌ڵ هه‌ر ده‌بن له زانكۆ، كه‌واته: با له مه‌كته‌ب ڕايان بهێنن!! ئه‌گه‌ر تۆ وه‌كو نه‌عامه سه‌رت نهخهيته ناو كونێكه‌وه ده‌زانيت چى ڕووده‌دات له‌و تێكه‌ڵ كردنه ئه‌وه‌ى كه مامۆستاى ئايينييه، ئه‌وه‌ى كه دكتۆره ده‌زانێت چ كاره‌ساتێك ڕووده‌دات له قوتابخانه، مامۆستاى ئايينى به‌پێى ئه‌وه‌ى كه پرسيارى شه‌رعى لێده‌كرێت، دێن ده‌ڵێن: مامۆستا كاره‌ساتێكى وامان لێ قه‌وماوه ئافره‌ته‌كه چى بكات كه له سێى ناوهنديه!! كچه‌كه چى بكات له پۆلى چوار‌و پێنجى ناوهنديه!! كاره‌ساتى لێ قه‌وماوه! تۆش ده‌ڵێيت: ڕاى بهێنم له ئێستاوه!! به‌ڵێ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بێ ڕه‌وشتى ڕاى بهێنيى، ئه‌گه‌ر بێيت و ڕاى بهێنى موقاوه‌مه‌ى هه‌بێت ئه‌وه تۆ فێڵ له خۆت و له‌و منداڵانه ده‌كه‌يت كه له سه‌ر ئه‌وه ڕانايهن به تايبه‌تى له قۆناغى ههرزهكاريدا، هه‌رزه‌كاره له‌و قۆناغه‌دا كه تێكه‌ڵت كردن چ ڕادێنى!! له سه‌ره‌تاييدا منداڵ هه‌ڵس وكه‌وتى تێك ده‌چێت چ جاى ئه‌وه‌ى له گه‌وره‌يى و ناوه‌نديدا! ده‌وڵه‌ته كافره‌كان ئێستا داوا ده‌كه‌ن و كردووشيانه كه كوڕ‌و كچ لێك جيا بكرێنه‌وه بۆ خزمه‌تى زانست بۆ ئه‌وه‌ى كوڕهكانيش سوود له زانست وه‌ربگرن و كچهكانيش تێبگه‌ن زانست ماناى چييه؟ نه‌ك هه‌ر به يه‌كه‌وه مه‌شغوڵ بن و داڵغه به‌يه‌كه‌وه لێ بده‌ن، به‌ڵام هى ئێمه نا، له ئه‌مريكا چوارسه‌د قوتابخانه‌ى كچان به ته‌نها كراوه‌يه، وه (66) جاميعهى تايبه‌ت به كچانى لێيه، كه ئه‌وان لافى پێشكه‌وتن و شارستانيه‌ت لێده‌ده‌ن، به‌ڵام به داخه‌وه وڵاتى ئێمه له خه‌راپه لاساييان ده‌كه‌نه‌وه به‌ڵام له چاكه‌دا نا!! مامۆستاى وامان هه‌يه هيچ بڕيارێكى پێ نيه هه‌ر له خۆيه‌وه عينادى ده‌كات و ده‌ڵێت: ده‌بێت پێكه‌وه دابنيشن!! ئه‌گه‌ر مامۆستا مهبهستيشى بێت ده‌توانێت كوڕ‌و كچ لێك جيابكاته‌وه ئه‌گه‌ر بڕيارى په‌روه‌رده‌شى له‌سه‌ر نه‌بێت مامۆستايان ده‌توانن هه‌ر بيكه‌ن، ده‌توانێت ئه‌گه‌ر هه‌ر بۆى نه‌كرا كچه‌كان بكاته پۆلێكهوهو كوڕهكانيش له پۆلێكى تر، ده‌توانيت كه مامۆستا بيت شتێك بكه‌يت كه له خوا بترسێيت، به‌ڵام كه نهيكرد بۆ ڕۆژى قيامه‌ت حيسابى خۆت هه‌ڵگره!! كه‌واته: ئه‌و گه‌نجه‌ى كه ڕه‌وشتى تێك ده‌چێت تاوانباريكى سپڵهيه، ئه‌مڕۆ تۆزێك موخاليفه به‌ڵام سبه‌ينێ تاوانباره چاك بزانه!! مه‌شڕوب خۆرى گه‌وره و پياوكوژى گه‌وره و دزى گه‌وره و خيانهتكارى گه‌وره ئه‌و منداڵهيه!!كه ئه‌مڕۆ هه‌ڵس وكه‌وتى تۆزێك تێك چووه‌و گوێى نادهيتێ!! كه‌واته تۆ په‌روه‌رده‌ى ده‌كه‌يت بۆ ئه‌وه‌ى پياو كوژێكى خراپ و ترسناكى لێ ده‌رچێت!! مه‌شڕوب خۆرێكى خراپى لێ ده‌رچێت!! خيانهتكارێكى ترسناكى لێ ده‌رچێت!! په‌نا به خواى گه‌وره، كه‌واته ئه‌و جيله گرنگه بايه‌خى پێبدرێت دوا ڕۆژى گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر شانى ئه‌و جيلهيه كه ئه‌مڕۆ په‌روه‌رده‌ى ده‌كه‌ين، وه چۆنى په‌روه‌رده بكه‌يت به‌رهه‌مه‌كه‌ى ئاوا دهدوريتهوه كه په‌روه‌رده‌ى بكه‌يت له‌سه‌ر ئيمان و ڕه‌وشت، له‌سه‌ر چاكهكارى ئه‌وه‌ى له داهاتوودا پێى ده‌گه‌يت كه‌سانى چاكه‌كار ده‌بن و ده‌بنه مايه‌ى به‌خته‌وه‌رى بۆ وڵات و گهلهكهشيان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئيهماليان بكه‌يت و گوێيان پێنهدهيت ئه‌و جيله په‌روه‌رده ده‌بێت له داهاتوودا ئه‌وانه وڵات بگرنه ده‌ست ده‌بێت چى ڕوو بدات؟!! خوا په‌نامان بدات. داواكارم له خواى گه‌وره سهركهوتوومان
بكات و هيدايه‌تى مامۆستايان بدات به ژن و پياوه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ببنه نموونهيهكى
باش پێش ئه‌وه‌ى به قسه ئامۆژگارى بكه‌ن به ڕه‌وشت و هه‌ڵس وكهوتيان قوتابى سووديان
لێ وه‌ربگرێت. داواكارم له خواى گه‌وره هيدايه‌تى حكومه‌ت و په‌روه‌رده‌ش بدات به‌ڕاستى
په‌روه‌رده‌ى گه‌نجه‌كانمان و منداڵه‌كانمان له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌يه‌كى باش بكه‌ن. وَالحمدُ للهِ، والصَّلاةُ والسَّلامُ علَى رَسُولِ الله. وتارێکی نوسراوی دکتۆرعبداللطیف أحمد نووسینه‌وه‌ی : هێژا نه‌ورۆز زنجیره بڵاوکراوه‌کانی ڕه‌سه‌ن له‌چوارقورنه |