ئينته‌رنێت ده‌روازه‌يه‌ك بۆ تاقى كردنه‌وه‌ى باوه‌ڕ و ڕه‌وشت و ژيرى
ئينته‌رنێت ده‌روازه‌يه‌ك بۆ تاقى كردنه‌وه‌ى باوه‌ڕ و ڕه‌وشت و ژيرى

بسم الله‌ الرحمن الرحیم

ئينته‌رنێت گه‌وره‌ترين شۆڕشێكه‌ سه‌رى هه‌ڵدابێت له‌جيهانى زانستدا وه‌به‌ربڵاوترين گۆڕه‌پانه‌ بۆ تاقى كرنه‌وه‌ى ((باوه‌ڕ و ڕه‌وشت و ژيرى)). چاكه‌كردن ده‌رگاى واڵايه‌ وه‌هه‌روه‌ها خراپه‌كاريش ده‌رگاى واڵايه‌. ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ئالووده‌ى ئينته‌رنێته‌و به‌كارى ده‌هێنێ ئازاده‌ له‌هه‌ر ووته‌يه‌ك كه‌ده‌يڵێ و به‌ئاره‌زووى خۆى ئه‌ڕوانێ, نه‌چاودێر هه‌يه‌ و نه‌به‌ربه‌ست و نه‌سنوور !!  به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه‌ ئاره‌زوو خوازبوو به‌چاكه‌, و ودووربين بوو وه‌پاشه‌ڕۆژى له‌يادبوو ئه‌وه‌ خوا ده‌كات به‌چاودێر و تووشى تاوان نابێت, وه‌به‌پێچه‌وانه‌وه‌:  ئه‌گه‌ر سنوورى بۆ ئاره‌زووه‌كانى دانه‌نا وشوێن ئاره‌زوو و مه‌به‌سته‌كانى كه‌وت وه‌پاشه‌ڕۆژى له‌يادنه‌بووئه‌وه‌ بێ گومان ده‌كه‌وێته‌ داوى تاوانه‌وه‌ وه‌سه‌رئه‌نجام تووشى سه‌رشۆڕى و زه‌بوونى و زه‌ليلى ئه‌بێت.  بۆيه‌ مرۆڤى ژير ئه‌و كه‌سه‌يه‌ ئينته‌رنێت بۆ كارى چاكه‌خوازى به‌كارده‌هێنێت. وه‌پشت به‌خۆى نابه‌ستێت به‌ڵكو خودا ده‌كاته‌ چاودێرو پاڵپشتى تاوه‌كو نه‌كه‌وێته‌ نێو گێژاوى تاوانه‌وه‌ كه‌سه‌رفرازبوون له‌و گێژاوه‌ زۆر ئه‌سته‌مه‌. بۆيه‌ پێويسته‌و جێى بايه‌خه‌ هه‌ركاتێك به‌شدارى ئينته‌رنێت ده‌كه‌يت ده‌بێت هاوكارى و به‌شدارى كرنه‌كه‌ت شه‌رعى بن و قه‌ده‌غه‌كراو نه‌بن وه‌كو ((نووسينى بابه‌تى ناڕه‌واو نابه‌جێ _ جنێودان و فريودانى خه‌ڵك _  بڵاوكردنه‌وه‌ى ده‌نگوباس و هه‌واڵى بێ بناغه‌ و درۆ _ كردنه‌وه‌ى سايته‌ به‌دڕه‌وشتيه‌كان...)), وه‌هه‌ركاتێك ڕه‌خنه‌يه‌كت له‌بابه‌تێك هه‌بوو پێويسته‌ ڕه‌خنه‌كانت زانستى بن.

زه‌نگى ئاگاداركردنه‌وه‌

 مرۆڤى ژير ده‌بێت ئاگادارى هه‌نگاوه‌كانى شه‌يتان بێت, كه‌شه‌يتان به‌رده‌وام له‌هه‌وڵى له‌خشته‌بردنى مرۆڤه‌ به‌ره‌و تاوان و خراپه‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌خوا, وه‌كو خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: (.....وَلاَ تَتَّبِعُواْ خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ ) البقرة168  واته‌:شوێن هه‌نگاوه‌كانى شه‌يتان مه‌كه‌ون چونكه‌ بێگومان ئه‌و دوژمنێكى ئاشكراتانه‌. پێويسته‌ متمانه‌ به‌م دوژمنه‌مان نه‌كه‌ين باچه‌ند خاوه‌نى دين و ئاين و زانستيش بين به‌ڵكو ته‌نها پشت به‌خوا ببه‌ستين بۆ ئه‌وه‌ى پارێزراومان بكات له‌كارى تاوان و خراپه‌كارى, وه‌هه‌ر مرۆڤێك پشتى به‌خۆى به‌ست ئه‌وه‌ سه‌رئه‌نجام تووشى تاوان ده‌بێت وه‌هه‌ركه‌سێك پشتى به‌خودا به‌ست ئه‌وه‌ بێ گومان خودا له‌تاوان ده‌يپارێزێت.

تاقى كردنه‌وه‌

ئينته‌رنێت گه‌وره‌ترين قوتابخانه‌يه‌  بۆ تاقى كردنه‌وه‌ى ئاره‌زووه‌كان, ئه‌گه‌ر چاوێك به‌قورئاندا بخشێنين بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌يوسف _عليه السلام_ كه‌يه‌كێكه‌ له‌پێغه‌مبه‌ره‌كان كاتێك تووشى تاقى كردنه‌وه‌ بوو له‌لايه‌ن (زوڵه‌يخا) وه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئاره‌زووه‌كانى به‌په‌له‌ هه‌ڵهات و متمانه‌ى به‌خۆى نه‌كردو په‌ناى برده‌به‌ر خودا وه‌پاشان فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر خودا پارێزه‌رم نه‌بوايه‌ ئه‌وه‌ تووشى داوێن پيسى ده‌بووم. بڕوانه‌ ئه‌ى ئيماندارى خۆشه‌ويست قوتابخانه‌ى (يوسف) قوتابخانه‌ى باوه‌ڕو ڕه‌وشته‌ وه‌خواى گه‌وره‌ ئه‌م به‌نده‌ خۆشه‌ويسته‌ى خۆى ده‌ربازكرد له‌گێژاوى ئه‌و ته‌ڵه‌كه‌يه‌ چونكه‌ په‌ناى بۆ خوا برد.

به‌ربه‌سته‌كانى تاوان له‌ ئينته‌رنێت دا

١ـ به‌كارهێنانى ئينته‌رنێت بۆ مه‌به‌ستێكى ديارى كراو:

پێويسته‌ كاتێك ئينته‌رنێت به‌كارده‌هێنى ئامانجێكى ديارى كراوت هه‌بێت و له‌كاتێكى ديارىكراوداو بۆ مه‌به‌ستێكى ڕوون و ئاشكرا به‌كارى بهێنيت, به‌ڵام له‌كاتى به‌بێ مه‌به‌ست گه‌ڕان به‌ئينته‌رنێتدا بێ گومان تووشى تاوان ده‌بيت و كاتيش به‌فيڕۆ ده‌ده‌يت.

٢ـ له‌خواترسان (التقوى):

له‌خواترسان گه‌وره‌ترين قه‌ڵغان و به‌ربه‌سته‌ له‌به‌رامبه‌ر تاوان وه‌كو ئيمامى (ابن الجوزى) فه‌رمويه‌تى: ((ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى له‌خوا ده‌ترسيت و خاوه‌نى باوه‌ڕيت, باوه‌ڕو كرده‌وه‌ چاكه‌كانت مه‌گۆڕه‌ به‌كه‌ساسى تاوان و خراپه‌, و ئارام بگره‌, و له‌شوێن ئاره‌زووه‌كانت هه‌نگاو هه‌ڵ مه‌گره‌)) پاشان ده‌فه‌رموێت: ((زاڵ بوون به‌سه‌ر تاواندا گه‌وره‌ترين چێژوه‌رگرتنه‌, باشه‌ نابينى ئه‌و كه‌سه‌ى تاوان به‌سه‌ريدا زاڵبووه‌ چه‌نده‌ داماوو كه‌ساسه‌)). پێويسته‌ مرۆڤى موسڵمان كاتێك ئينته‌رنێت به‌كارده‌هێنێ دووربكه‌وێته‌وه‌ له‌و سايت و ماڵپه‌ڕانه‌ى كه‌ووروژێنه‌رن ، هه‌روه‌ها له‌و پێگانه‌ى كه‌ وته‌ى ناشرينى تێدا بڵاوده‌كرێته‌وه‌ هه‌روه‌ها له‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ئاره‌زووت ئه‌بزوێنن وه‌له‌و وێنانه‌ى كه‌ئابڕووبه‌رن. ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئاره‌زووه‌كانى دوورنه‌خاته‌وه‌ له‌كارى خراپه‌ ئه‌وه‌ بێ گومان شوێنى ده‌كه‌وێ و ئه‌نجامى ئه‌دات, وه‌نموونه‌ى ئاره‌زووى مرۆڤ وه‌كو كه‌ره‌سته‌ داگيرساوه‌كانه‌ وه‌كو (نه‌وت_ به‌نزين...هتد), كه‌هه‌رچه‌نده‌ له‌ئاگره‌وه‌ دووربێت ئه‌وه‌نده‌ پارێزراوتر ده‌بێت, وه‌به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ نزيك بێت ئه‌وه‌نده‌ ئاره‌زووه‌كان زياتر ده‌بزوێن.

٣ـ نه‌زه‌رنه‌كردن: هۆكارێكى تر بۆ سه‌رفرازبوون و ده‌ربازبوون له‌تاوان (نه‌زه‌رنه‌كردن)ه‌.

له‌به‌رئه‌وه‌ ئينته‌رنێت چه‌نده‌ها وێنه‌ى ئابڕووبه‌رى تێدايه‌ پێويسته‌ مرۆڤ چاوى خۆى له‌و وێنانه‌ بپارێزێت بۆ ئه‌وه‌ى دڵى هه‌ست به‌ئارامى بكات چونكه‌ چاو ئاوێنه‌ى دڵه‌ وه‌چاوپۆشين ده‌بێته‌ مايه‌ى به‌ربه‌ستكردنى ئاره‌زووه‌كان, وه‌خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:  ( قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ) النور30 واته‌ : ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر  به‌ پياوانى ئيماناران بڵێ : با چاويان بپارێزن (له‌سه‌رنجدانى ئافره‌تانى نامه‌حره‌م) هه‌روه‌ها نامووس و عه‌وره‌تى خۆيان له‌حه‌رام بپارێزن بێگومان ئه‌وه‌ پاكترو پوختتره‌ بۆيان (بۆ دڵ و ده‌روون ورواڵه‌ت و رۆح و لاشه‌يان) به‌ڕاستى خوا ئاگاداره‌ به‌و هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتارانه‌ى كه‌ ده‌يكه‌ن . وه‌شێخ الاسلام (ابن تيميه‌) ده‌رباره‌ى ئه‌م ئايه‌ته‌ فه‌رمويه‌تى: خواى په‌روه‌ردگاره‌ نه‌زه‌رنه‌كردن و داوێن پاكى به‌گه‌وره‌ترين هۆكار ده‌ژمێرێت بۆ پاك كردنه‌وه‌ى ده‌روون, وه‌پاك كردنه‌وه‌ى ده‌روون پاك كردنه‌وه‌يه‌تى له‌هه‌موو تاوانێك وه‌كوزوڵم و درۆو هاوه‌ڵ بڕياردان و...هتد

٤ـ ووردبوونه‌وه‌ و جه‌خت كردنه‌وه‌:

مرۆڤ له‌ئينته‌رنێت زۆر هه‌واڵ و بابه‌ت ده‌خوێنێته‌وه‌ يان ده‌يبيستێ بۆيه‌ پێويسته‌ ووردبێته‌وه‌ له‌و بابه‌تانه‌ نه‌وه‌ك درۆبن وه‌پێويسته‌ به‌ڕاسته‌وخۆى بڵاويان نه‌كاته‌وه‌ تاوه‌كو دڵنيا ده‌بێت له‌ڕاست و دروستى هه‌واڵه‌كه‌. ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌واڵه‌كه‌ چاكه‌و خێرى تێدابوو بۆ موسڵمانان.  ئه‌وكاته‌ پێويسته‌ له‌سه‌ر موسڵمان ئه‌و هه‌واڵانه‌ پشت ڕاست بكاته‌وه‌ و پاشان بڵاويان بكاته‌وه‌ وه‌چه‌نده‌ها مرۆڤ ئينته‌رنێت وه‌كو سه‌رچاوه‌يه‌ك به‌كارده‌هێنێ وائه‌زانێ سروشه‌و هه‌ڵه‌ى تێدانى يه‌. وه‌پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی اللە علیە وسلم) ده‌فه‌رموێت: (( كفى بالمرء كذبا أن يحدث بكل ما أسمع)) رواه مسلم, واته‌: به‌سه‌ بۆ كه‌سێك به‌ درۆزن بناسرێ ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌يبيستێ بيگێڕێته‌وه‌. وه‌خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموويه‌تى: {وَإِذَا جَاءهُمْ أَمْرٌ مِّنَ الأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُواْ بِهِ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَى أُوْلِي الأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنبِطُونَهُ مِنْهُمْ وَلَوْلاَ فَضْلُ اللّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لاَتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلاَّ قَلِيلاً} النساء83 وه‌زاناى پايه‌به‌رز (عبدالرحمن السعدى) ده‌رباره‌ى ئه‌م ئايه‌ته‌ ده‌فه‌رموێت: ((له‌م ئايه‌ته‌ خواى په‌روه‌ردگار فێرى ئيمانداران ده‌كات كه‌هه‌ر هه‌واڵ و ده‌نگ و باسێكيان  بيست پێويسته‌ ڕاسته‌وخۆ بڵاوى نه‌كه‌نه‌وه‌ بۆيه‌ هه‌رهه‌واڵێك كه‌په‌يوه‌سته‌ به‌موسڵمانانه‌وه‌ پێويسته‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆلاى زانايانى ئايينى و پاشان ئه‌وانه‌ى كه‌خاوه‌نى هزرو بيرو زانست و ڕاوبۆچوونن, كه‌ده‌توانن چاكسازى و چاكه‌خوازى جيابكه‌نه‌وه‌ له‌گه‌نده‌ڵى و خراپه‌كارى به‌شێوه‌يه‌ك كه‌بير ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه‌ دڵخۆشكه‌ر بێت بۆ ئيمانداران و سوودى تێدابێت بڵاَوى ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر تاوان و زيانى تێدابوو بۆ موسڵمانان ئه‌وه‌ دايده‌پۆشن و بڵاوى ناكه‌نه‌وه‌. بۆيه‌ خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموويه‌تى: (...لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنبِطُونَهُ مِنْهُمْ ...) سورة النساء(83), واته‌: ئه‌وانه‌ خاوه‌نى زانست و بيروڕان ده‌گه‌نه‌ ئه‌نجام به‌هۆى ژيرى و زانستيانه‌وه‌.

وه‌هه‌روه‌ها ئه‌م ئايه‌ته‌ به‌ڵگه‌يه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌سى شياو بۆ جێگه‌ى شياو بێت وه‌به‌ڵگه‌يه‌ له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنى ئه‌و هه‌واڵانه‌ى كه‌جيێ گومانه‌وجێى متمانه‌ نين. وه‌پێويسته‌ مرۆڤى موسڵمان له‌هه‌موو باس و خواسێكدا بڕيارنه‌داو قسه‌ نه‌كات ئه‌گه‌ر خاوه‌ن زانستيش بوو به‌ڵكو باشتروايه‌ به‌رژه‌وه‌ند پارێزبێت چونكه‌ هه‌ندێك جار خاوه‌ن زانست ڕاى جياوازى هه‌يه‌ كه‌له‌گه‌ڵ ڕاستيدا يه‌ك ناگرێته‌وه‌ و ده‌رئه‌نجامى خه‌مڵاندنێكى نادروست كه‌زۆر دووره‌ له‌ڕاستى و واقيعه‌وه‌, به‌ڵكو ده‌بێت ووردبين و له‌سه‌رخۆبين چونكه‌ مرۆڤى بزێو (هه‌ڵه‌شه‌) زۆر هه‌ڵه‌ ده‌كات وه‌كو ووتوويانه‌ (الخطأ زاد العجول), واته‌: هه‌ڵه‌ تێشووى بزێوانه‌. دانايى ئه‌وه‌يه‌ مرۆڤ ڕاوبۆچوونى خۆى بپارێزێ و ئاشكراى نه‌كات تاوه‌كو ڕووداوێك پێويستى ده‌كات وه‌پێويسته‌ دووربين و ڕاوێژكاريش بێت. كه‌سى بزێوو هه‌ڵه‌شه‌ پێش ئه‌وه‌ى زانستى بێت ووته‌ ده‌رده‌بڕێ و پێش ئه‌وه‌ى تێ بگات وه‌ڵام ئه‌داته‌وه‌ و پێش ئه‌وه‌ى تاقى بكاته‌وه‌ ستايشى خه‌ڵك ده‌كات وه‌سه‌رزه‌نشتى خه‌ڵك ده‌كات دواى ئه‌وه‌ى سوپاس كراون. وه‌بزێوى و هه‌ڵه‌شه‌يى په‌شيمانى له‌دوايه‌ وه‌له‌سه‌رخۆى و هێمنى بێوه‌ى و سه‌لامه‌تى له‌دواوه‌يه‌.

٥ـ خواى په‌روه‌ردگار چاودێره‌:

جوانترين ئامۆژگاريه‌ك بۆ مرۆڤ ((چاودێرى خودايه‌)). هه‌ركه‌سێك خودا بكات به‌چاودێر به‌سه‌ر خۆيه‌وه‌ ئه‌وه‌ سه‌لامه‌ت و پارێزراو ده‌بێت له‌تاوانى ئينته‌رنێت. مرۆڤى موسڵمان به‌جوانى له‌م ناوه‌ڕۆكه‌ تێ ده‌گات و بيرى لێ ده‌كاته‌وه‌ چونكه‌ په‌نهانى هه‌موو لاى خوا ئاشكرايه‌ وه‌هه‌ركاتێك مرۆڤ  كارێكى به‌نهێنى ئه‌نجامدا (چاك بوو يان خراپ) خواى په‌روه‌ردگار ئاشكراى ده‌كات.

ووته‌ى زانايانى پێشين

*(باوكى حازم سه‌له‌مه‌ى كوڕى دينار) فه‌رمويه‌تى: ((هه‌ركه‌سێك په‌يوه‌ندى نێوان خۆى و خواى چاك بكات ئه‌وه‌ خواى په‌روه‌ردگار په‌يوه‌ندى نێوان ئه‌و مرۆڤه‌و خه‌ڵكى چاك ده‌كات, وه‌به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ركه‌سێك په‌يوه‌ندى نێوان خۆى و خوا تێك بدات ئه‌و خواى په‌روه‌ردگار په‌يوه‌ندى نێوان ئه‌و و خه‌ڵكى تێك ده‌دات. وه‌ ئه‌گه‌ر خواى په‌روه‌ردگار يه‌كێكى خۆش بوێت ئه‌وه‌ خه‌ڵكيش ئه‌و كه‌سه‌يان خۆش ده‌وێت وه‌هه‌ركه‌سێكيش خوا ڕقى لێ بێت ئه‌وه‌ خه‌ڵكيش ڕقيان لێ ده‌بێت.

*(معتمر كوڕى سلێمان) ده‌فه‌رموێت: ((مرۆڤ له‌نهێنى شه‌ودا تووشى تاوان ده‌بێت به‌ڵام كه‌ڕۆژ بوويه‌وه‌ كه‌ساسى و داماوى تاوانه‌كه‌ى پێوه‌ ئاشكرايه‌)).

*(ابن الجوزى) ده‌فه‌رموێت: ((مرۆڤ زۆرجار تاوانێك به‌نهێنى ئه‌نجام ده‌دات خوا پێى ناخۆشه‌, خواى گه‌وره‌ ئه‌و تاوانه‌ ئاشكرا ده‌كات ئه‌گه‌ر دواى ماوه‌يه‌كى زۆريش بێت وه‌خه‌ڵكيش باسى تاوانباره‌كه‌ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر به‌رچاويشيان نه‌كه‌وتبێت. وه‌ ڕه‌نگه‌ هه‌ندێك جار خواى په‌روه‌ردگار له‌نێو خه‌ڵكدا ئابڕووى مرۆڤى تاوانبار ببات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى تاوانى هه‌يه‌ ئاشكرابێت وه‌بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت خواى په‌روه‌ردگار كرده‌وه‌ى هيچ كه‌سێك وون ناكات تاوانبار بێت يان چاكه‌كار, خۆ ئه‌گه‌ر چاكه‌كاريش بێت ئه‌وه‌ خواى په‌روه‌ردگار چاكه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ ئاشكرا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى خۆشيان بوێت)).

*(ابن الجوزى) ده‌فه‌رموێت: ((كرده‌وه‌ى كه‌نارگيرى زۆرجار سه‌رئه‌نجام ئاشكرا ده‌بێت. چه‌نده‌ها خواپه‌رست هه‌يه‌ له‌په‌نهانى و نهێنى دا له‌به‌ر سزاى خوا يان له‌به‌ر گه‌وره‌ى خوا واز له‌ئاره‌زووه‌كانى ده‌هێنێت بۆنى خۆشى چاكه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ له‌نێو خه‌ڵكدا بڵاوده‌بێته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ى بزانن ئه‌و كه‌سه‌ له‌كوێيه‌!! وه‌هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و مرۆڤه‌ له‌تاوان دووربكه‌وێته‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ بۆنى خۆشى چاكه‌كانى زۆرتر ده‌بن, وه‌هه‌ندێ جار دواى مردنى پياوێكى چاك بۆنى خۆشى هه‌ر ده‌مێنێته‌وه‌ وه‌خه‌ڵكى به‌چاكه‌ باسى ده‌كه‌ن و ناوى ده‌به‌ن نموونه‌ى زانايانى خواناس هه‌ندێكيان دواى سه‌دساڵ له‌مردنيان باس ده‌كرێن وه‌هه‌ندێكى تريان ناويان هه‌ر ده‌مێنێته‌وه‌ تاوه‌كو ڕۆژى دوايى به‌پێى كرده‌وه‌ چاكه‌كانيان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤێك تاوانباربوو ئه‌وه‌ بۆنى ناخۆشى تاوان به‌نێو خه‌ڵكدا بڵاوده‌بێته‌وه‌ تاوه‌كو خه‌ڵكى ڕقيان لێ ده‌بێت)).

*(ابو الدرداء) ده‌فه‌رموێت: ((مرۆڤ تاوانێك ده‌كات له‌نهێنى دا خواى په‌روه‌ردگار ڕق ده‌خاته‌ دڵى ئيماندارانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌و مرۆڤه‌ بێ ئه‌وه‌ى ئه‌و مرۆڤه‌ هه‌ست بكات)).

*(ابن الجوزى) ده‌فه‌رموێت: ((هه‌رچه‌نده‌ مرۆڤ خواى په‌روه‌ردگار به‌گه‌وره‌ بزانێ و ڕێز له‌په‌رستشه‌كانى بگرێ ئه‌وه‌نده‌ش خه‌ڵك ئه‌و مرۆڤه‌ به‌گه‌وره‌ ده‌زانن و ڕێزى لێ ده‌گرن)).

كۆتايى

كه‌واته‌ ئه‌ى ئيماندار ئه‌بێت ئاگادارى زيانه‌كانى ئينته‌رنێت بيت به‌ڵام ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه‌ نيه‌ بۆ كاروبارى چاكه‌كارى به‌هه‌مان تێڕوانين بۆى بڕوانين به‌ڵكو هه‌ركه‌سێك تواناى هه‌بێت ده‌توانێت له‌كاروبارى بانگه‌وازو چاكه‌كاريدا به‌كارى بهێنێ وه‌سوود له‌ئينته‌رنێت  وه‌ربگرێ به‌دوور له‌هه‌ر تاوانێك.

براى به‌ڕێزم به‌چه‌ند پرسيارێك ماڵئاوايت لێ ده‌كه‌م:

ئايا هه‌ست به‌دڵته‌نگى و لاوازى ناكه‌يت كاتێك چاوت بڕيوه‌ته‌ ئافره‌تێكى ڕووت؟

ئايا هه‌ست به‌ڕه‌شبينى و دوورى له‌خوا ناكه‌يت كاتێك جنێو به‌كه‌سێك ده‌ده‌يت؟

ئايا هه‌ست به‌بێزارى ناكه‌يت كاتێك چه‌ند كاتژمێرێك به‌بێ سوود كات له‌ئينته‌رنێت به‌سه‌ر ده‌به‌يت؟

به‌پێچه‌وانه‌وه‌

ئايا هه‌ست به‌ئارامى ناكه‌يت كاتێك ئه‌نته‌رنێت بۆ كارى چاكه‌ به‌كارده‌هێنى و دووريت له‌تاوان؟

ئه‌مانه‌و چه‌ندين پرسيارى تر كه‌ پێويست ده‌كات به‌هێمنى و ژيرى تێبفكرى و به‌دواى وه‌ڵامێكى دروست دا بگه‌ڕێى بۆيان

نامه‌يه‌كى به‌په‌له‌ بۆ به‌كارهێنه‌رانى ئينته‌رنێت

بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى ئينته‌رنێت به‌كارده‌هێنێ ئه‌م نامه‌يه‌م ديارى يه‌كى بچكۆلانه‌يه‌ بۆ تۆى به‌ڕێز له‌چه‌ند ووشه‌يه‌كى ساده‌داو ئامۆژگارىيه‌كى كورته‌ له‌چه‌ند ڕاوه‌ستانێكداو داوام له‌ په‌روه‌ردگارا كه‌ببێته‌ مايه‌ى سوودمه‌ندىو ڕێنموونى بۆ ڕێگه‌ ڕاسته‌كه‌ى ئيسلام.

تێڕامان و ڕاوه‌ستانى يه‌كه‌م: ئينته‌رنێت چى يه‌؟ وه‌ چۆن په‌يدابوو؟

له‌ سه‌ره‌تايى ئه‌يلولى ١٩٦٩ى زايينى توانرا زانيارى له‌نێوان دوو كۆمپيوته‌ردا په‌يوه‌ست بكرێت كه‌چه‌ند مه‌ترێك دوورىيان بوو له‌كاليفۆرنيا له‌ڕێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه‌. ئه‌مه‌ سه‌ره‌تايى په‌يدابوونى ئه‌م تۆڕه‌ ئينته‌رنێتى يه‌ بوو. دوايى زاناكان ڕۆژ به‌ڕۆژ توانيان په‌ره‌ به‌م تۆڕه‌ بده‌ن تاوه‌كو ژماره‌ى خه‌ڵك گه‌يشته‌ (١٨٠) مليۆن به‌كارهێنه‌ر بۆ تۆڕى ئينته‌رنێت له‌ڕێگه‌ى (٢٥) مليۆن ئامێرى كۆمپيوته‌ره‌وه‌, كه‌ ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترين داهێنان بوو له‌ڕووى زانستى يه‌وه‌ له‌ چه‌رخى بيسته‌مدا. تێڕامان و ڕاوه‌ستانى دووه‌م: ئينته‌رنێت يه‌كێكه‌ له‌نيشانه‌ بچووكه‌كانى ڕۆژى دوايى, خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: (وَاللَّهُ خَلَقَكُمْ وَمَا تَعْمَلُونَ) [الصافات:٩٦].  وه‌ ده‌فه‌رموێت: (عَلَّمَ الْإِنسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ) [العلق:٥]. وعن أبي هريرة (ڕه‌زای خوای لێبێت) قال: قال رسول الله (صلی اللە علیە وسلم) ــ: (لاتقوم الساعة حتى تظهر الفتن ويكثر الكذب وتتقارب الاسواق ويتقارب الزمان) وفي الرواية (ويقترب الزمان ويكثر الهرج, قيل وما الهرج؟ قال: القتل) رواه أحمد. زاناى پايه‌به‌رز (إبن باز) ـ ڕه‌زاى خواى لێ بێت ـ ده‌رباره‌ى ووشه‌ى ((يتقارب الزمان)) دةفةرمويَت: ئةوةية كةلةم سةردةمةدا رِووى داوة لةنزيكى نيَوان شارةكان و وولاَتةكان لةرِيَطةى داهيَنانى تازةوة نموونةى وةكو ئۆتۆمبێل و فڕۆكه‌و كه‌ناڵه‌كان و ...

براى به‌ڕێزم: ئه‌گه‌ر تۆزێك ڕابوه‌ستين و بيربكه‌ينه‌وه‌ ده‌بينين ئينته‌رنێت گه‌وره‌ترين هۆكارێكه‌ كه‌دوورترين په‌يوه‌ندى نزيك ده‌كاته‌وه‌, پاشان ئه‌گه‌ر بڕوانينه‌ فه‌رمووده‌كه‌ ده‌فه‌رموێت: (تتقارب الاسواق) واته‌ (بازاڕه‌كان نزيك ده‌كرێنه‌وه‌) به‌ماناى (تۆ ده‌توانيت هه‌رچيت بوێت ده‌ستت ده‌كه‌وێت زۆر به‌ئاسانى له‌ڕێگه‌ى ئينته‌رنێته‌وه‌ بۆ كڕين و فرۆشتن). پێگه‌ى ئينته‌رنێتى هه‌يه‌ تايبه‌ته‌ به‌م بواره‌ نزيكه‌ى (٣٥٠) هه‌زار شت و مه‌كى تێدا هه‌يه‌ بۆ فرۆشتن. تێڕامان و ڕاوه‌ستانى سێ يه‌م:ئينته‌رنێت و بانگه‌واز بۆ ڕێگه‌ى خوا, ئه‌م بانگه‌وازه‌يان بۆ بانگه‌وازخوازانى ڕێگه‌ى خوايه‌.

بانگه‌واز خواز ده‌توانێت سوودى گه‌وره‌ له‌م داهێنانه‌ وه‌ربگرآ, وه‌ هۆكارێكى گه‌وره‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى نووسين و بابه‌ته‌ شه‌رعى يه‌كانه‌ كه‌خه‌ڵكى ئه‌توانن سوودمه‌ندبن له‌ڕێگه‌ى پێگه‌ ئيسلامى يه‌كانه‌وه‌, وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆڕانێكى تازه‌ ده‌توانيت په‌يوه‌ندى بكه‌يت به‌زاناو پياوه‌ ناوداره‌كانى بوارى بانگه‌وازه‌وه‌ كه‌وه‌ڵامى پرسياره‌كانت بده‌نه‌وه‌. وه‌ خه‌ڵكێكى زۆرى بيانى له‌ڕێگه‌ى ئينته‌رنێته‌وه‌ بوون به‌ئيسلام و موسڵمان بوونى خۆيانيان ئاشكرا كردووه‌.

تێڕامان و. ڕاوه‌ستانى چواره‌م: ئينته‌رنێت و به‌كارهێنانى بۆ مه‌به‌ستى خراپ:

ڕاسته‌ ئه‌م تۆڕه‌ سوودى هه‌يه‌ به‌ڵام زيانى زۆرتره‌ له‌ سوودى. وه‌ خه‌ڵكى تووشى نه‌خۆشى كات كوشتن كردووه‌, به‌شێوه‌يه‌ك هه‌ر منداڵێكى ئه‌مه‌ريكى له‌ ٦سه‌عات_ ١٠سه‌عات ڕۆژانه‌ ئينته‌رنێت به‌كارده‌هێنن, بۆيه‌ دايك و باوكه‌كان ناچاربوون چاودێرى بخه‌نه‌ سه‌ر منداڵه‌كانيان بۆ ئه‌وه‌ى بۆ مه‌به‌ستى خراپ به‌كارى نه‌هێنن, وه‌ نيشانه‌ى بێزارى به‌ڕووخسارياندا دياره‌ له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو بابه‌ته‌ خراپانه‌ى كه‌ له‌ئينته‌رنێتدا ڕۆژ به‌دواى ڕۆژ له‌زيادبوندايه‌. ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر بآ باوه‌ڕه‌كان ئه‌مه‌ حاڵيان بێت ده‌ى ده‌بێت ئێمه‌ چى بكه‌ين؟! وه‌ زيانى ئه‌م تۆڕه‌ زۆر زۆره‌, سه‌رژمێرى كراوه‌ له‌ ٧٠% خه‌ڵك ئينته‌رنێت بۆ مه‌به‌ستى خراپ به‌كارده‌هێنن, وه‌ له‌ ٨٥% ئه‌مريكى يه‌كان بۆ مه‌به‌ستى به‌دڕه‌وشتى به‌كارى ده‌هێنن, وه‌ له‌ ٩٥% گه‌نجه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌چنه‌ پێگه‌ى خراپه‌وه‌. وه‌ حه‌زده‌كه‌م سه‌رنجتان بۆ ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ ڕاستى يه‌ ڕابكێشم كه‌ ئافره‌تێك ده‌يگێڕێنه‌وه‌و ده‌ڵێت: من خاوه‌نى سێ منداڵم, مێرده‌كه‌م پياوێكى له‌خواترس بوو و نوێژى به‌يانيانى له‌مزگه‌وت ده‌كردو ڕۆژه‌كانى ته‌رخان كردبوو بۆ خودا په‌رستى به‌تايبه‌تى ڕۆژى هه‌ينى ته‌رخان كردبوو بۆ سه‌ردانى هه‌ژاران و نزيكه‌كانى, به‌ڵام كه‌ئه‌م تۆڕه‌ى به‌كارهێنا "تۆڕى ئينته‌رنێت", سه‌رئه‌نجام ڕۆژ له‌دواى ڕۆژ سيس تر ده‌بوو له‌په‌رستشه‌كانى به‌وێنه‌يه‌ك نوێژه‌كانى له‌كاتى خۆى نه‌ده‌كرد وه‌ زۆربه‌ى كاته‌كانى ته‌رخان كردبوو بۆ پێگه‌ خراپه‌كان  له‌پێناوى ئاره‌زووه‌كانى وه‌ منى ته‌واو په‌رێزاو خست بوو. ئه‌ى خوێنه‌رى به‌ڕێز: خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: {ێعْڵمُ خَائِنَه‌َ الْأَعْيُنِ ۆمَا تُخْفِى الصُّدُورُ} سوره‌ غافر(19) . خواى په‌روه‌ردگار ئاگاى له‌هه‌موو شته‌كانه‌ نهێنى و ئاشكراكان, باش بزانه‌ چێژى دونيا كاتى يه‌ و كۆتايى پێ دێت. وه‌ له‌خوا بترسه‌ كاتێك كه‌ده‌چيته‌ سه‌ر ئينته‌رنێت, خوا چاودێره‌ به‌سه‌رته‌وه‌ ئاگات لێ بێت. تێڕامان و ڕاوه‌ستانى پێنجه‌م: ئالووده‌بوون (مه‌ست بوون) به‌ئينته‌رنێت:   ئالووده‌بوون ته‌نها به‌ماده‌ بێ هۆشكه‌ره‌كان نى يه‌, به‌ڵكو هه‌ندێك خه‌ڵكى ئالووده‌ ده‌بن به‌ئينته‌رنێت, له‌سيفه‌ته‌كانى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ئالووده‌ بوون (مه‌ست بوون) به‌ئينته‌رنێت:

1. حه‌زكردن و ته‌واو سه‌رقاڵ  بوون به‌ ئينته‌رنێت.

2. هه‌ست به‌ئازار كردن له‌گه‌ڵ دابڕان له‌ئينته‌رنێت.

3. دڵا ته‌نگى و بێزارى و ناڕه‌حه‌تى به‌ڕووخسارى كه‌سى ئالووده‌بوو (مه‌ست بوو).

4. له‌ده‌ستدانى كارو پيشه‌.

5. كه‌وتنه‌ نێو گێژاوى تاوان و به‌دكارى يه‌وه‌.

تێڕامان و ڕاوه‌ستانى شه‌شه‌م: چه‌ند ئامۆژگارى يه‌ك بۆ به‌كارهێنه‌رى ئينته‌رنێت:

1) ئه‌گه‌ر پێويستت نه‌بوو به‌ئينته‌رنێت به‌كارى مه‌هێنه‌ وه‌ ڕێگه‌ به‌منداڵه‌كانت مه‌ده‌ كه‌به‌كارى بهێنن.

2) ئه‌گه‌ر پێويستت به‌ئينته‌رنێت هه‌بوو ئه‌وا ئه‌م خاڵانه‌ڕٍه‌چاو بكه‌:

- ئه‌م تۆڕه‌ ئينته‌رنێتيه‌ فه‌راهه‌م مه‌كه‌ بۆ منداڵا و تازه‌ پێگه‌يشتوو.

- پێويسته‌ ئينته‌رنێت كاتێك به‌كارى ده‌هێنى سوودى هه‌بێت وه‌كو سوودى شه‌رعى (بانگه‌واز ـ بڵاوكردنه‌وه‌ى زانست) يان به‌كاربهێنرێ بۆ لێكۆڵينه‌وه‌و توێژينه‌وه‌ى ماسته‌رو دكتۆرا, وه‌ پێويسته‌ خۆت بپارێزيت له‌به‌كارهێنانى وه‌كو هۆكارێكى كات به‌سه‌ربردن يان گه‌ڕان به‌دواى ڕووداو كه‌هيچ پێويستيت پێ نه‌بێت.

- وورياو ئاگاداربه‌! شه‌يتان فريوت نه‌دات به‌بيانووى به‌شداربوون له‌م تۆڕه‌ به‌ناوى هه‌مه‌جۆرو ڕه‌نگاو ڕه‌نگ وه‌ هه‌ندێك جار به‌ناوى ((بانگه‌واز له‌ڕێگه‌ى خوا)) . وه‌ خۆت وه‌ڵامى ئه‌م پرسياره‌ بده‌ره‌وه‌ ئايا زۆربه‌ى كات پێگه‌و ماڵپه‌ڕى ئيسلامخوازان به‌كارده‌هێنى يان ماڵپه‌ڕى به‌دڕه‌وشتى و به‌دكارى؟؟

ئه‌ى خوێنه‌رى خۆشه‌ويست: پێويسته‌ له‌سه‌رمان په‌يوه‌ست بين به‌ئاينمان و به‌ڕه‌وشتمان وه‌هه‌وڵا بده‌ين ڕۆژ به‌دواى ڕۆژ ڕه‌نگ دانه‌وه‌ى زياتر له‌ووته‌و كرده‌وه‌مان ده‌ركه‌وێت, وه‌ تاوان بچووك بێت يان گه‌وره‌ هه‌ر سه‌رپێچى يه‌ كه‌واته‌ تۆ بير له‌گه‌وره‌و بچووكى تاوان مه‌كه‌ره‌وه‌ به‌ڵكو بير له‌گه‌وره‌ى ئه‌و زاته‌ بكه‌ره‌وه‌ كه‌سه‌رپێچيت كردووه‌ كه‌ئه‌ويش ((خواى په‌روه‌ردگاره‌)). وه‌ پێشينانى ئێمه‌ باشترين نموونه‌ى خوداپه‌رستى بوون, ئه‌وه‌تا (( ربيع كوڕى خيثم)) ئه‌وه‌نده‌ چاوى به‌رامبه‌ر تێڕوانينى ئافره‌ت نووقاندووه‌ ئافره‌ته‌كان واگومانيان بردووه‌ كه‌كوێره‌.

كه‌واته‌ براى به‌ڕێزو خوشكى ئازيز: كاتێك له‌سه‌ر ئينته‌رنێتيت و په‌نجه‌ت خستۆته‌ سه‌ر ((Enter)) بيربكه‌ره‌وه‌ خوا چاودێره‌, خوا بيسه‌رو بينه‌ره‌. بۆيه‌ خۆت له‌ ماڵپه‌ڕه‌ خراپه‌كان به‌ دوور بگره‌, وه‌ ئه‌و پێگه‌يه‌ش كه‌مايه‌ى ئاشنابوونته‌ به‌ئاين و ڕه‌وشت خۆتى تێدا زياتر شاره‌زابكه‌.

ڕاوه‌ستانێك بۆ سه‌رزه‌نشت كردنى ده‌روونت:

 براى خوێنه‌ر بزانه‌:

- تێڕوانين بۆ ئافره‌ت قه‌ده‌غه‌يه‌ له‌شه‌رعدا.

- بيستنى گۆرانى و مۆسيقا قه‌ده‌غه‌يه‌.

- پێويسته‌ له‌سه‌رت بيروباوه‌ڕت زياتر پته‌وبكه‌يت.

- پێويسته‌ له‌سه‌رت كه‌دووره‌ په‌رێزبيت له‌بێ باوه‌ڕو ڕه‌وشته‌كانى.

-  پێويسته‌ له‌و شوێنه‌ دووربيت كه‌تاوانى خواى تێدا ده‌كرێت.

له‌كۆتايى دا:

ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌تان بۆ ده‌كه‌مه‌ ديارى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی اللە علیە وسلم) فه‌رموويه‌تى : (( بين يدي الساعة فتنا كقطع الليل المظلم, يصبح الرجل مسلما ويمسي كافرا ويمسي مؤمنا ويصبح كافرا)). واته‌: كاتێك كه‌ڕۆژى دوايى نزيك ده‌بێته‌وه‌ كێچه‌ڵا و ئاژاوه‌يه‌كى زۆر بڵاوده‌بێته‌وه‌ وه‌كو پارچه‌يه‌كه‌ له‌شه‌وێكى تاريك تاوه‌كو پياو واى لێ دێت به‌به‌ره‌به‌يان موسڵمانه‌و به‌ئێواره‌ بێ باوه‌ڕ, وه‌ به‌ئێواره‌ باوه‌ڕدارو به‌به‌ره‌به‌يان بێ باوه‌ڕ.

ئاماده‌كردنى په‌يڕه‌و محمد

زنجيره‌ى په‌روه‌رده‌و بانگه‌واز   سایتی به‌هه‌شت