فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
هه‌ڵوێستى مامۆستايانى سه‌له‌فى كوردستان سه‌باره‌ت بهبارودۆخهى ئه‌مڕۆی كوردستان
هه‌ڵوێستى مامۆستايانى سه‌له‌فى كوردستان سه‌باره‌ت بهبارودۆخهى ئه‌مڕۆی كوردستان
بسم الله الرحمن الرحيم الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على نبينا محمد وآله وصحبه أجمعين، وبعد. هه‌ڵوێستى مامۆستايانى سه‌له‌فى سه‌باره‌ت به‌م بارودۆخه‌ى ئێستا كه به‌سه‌ر كورد و كوردستاندا هاتووه ، كه‌له سايتى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف بڵاوكراوه‌ته‌وه پێويسته خه‌ڵك ئه‌مه بخوێنێته‌وه نه‌ك له‌ده‌مى خه‌ڵكى جاهيل و نه‌فام هه‌ڵوێستى مامۆستايانى سه‌له‌فى به‌شێوازێكى چهواشهكاريانه وه‌ربگرێت: ڕوونكردنه‌وه‌يه‌كى شه‌رعى له لايه‌ن مامۆستايانى سهلهفـى كوردستانه‌وه سه‌باره‌ت به شه‌ڕى داعش به‌رامبه‌ر به ميللهتى كورد . روانگه‌ى يه‌كه‌م : سه‌باره‌ت به گه‌لى كورد : 1 ـ ئێمه‌ى مامۆستايانى سهلهفـى باوه‌ڕمان وايه كه وڵاته‌كه‌مان وڵاتێكى موسڵمانه (سه‌ره‌ڕاى بوونى كه‌م و كورتى تيايدا) .. له‌به‌ر ئه‌وه نه شايسته‌ى به‌ناو ئه‌نفالى دوێنێى سه‌رده‌مى به‌عس بوون وه نه شايسته‌ى به‌ناو جيهادى ئه‌مڕۆشن ، چونكه جيهاد دژى گه‌لێكى كافرى دژايهتيكار ده‌كرێت نه‌ك به‌رامبه‌ر گه‌لێكى موسڵمانى ئاشتيخوازى وه‌كو كورد ، وه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى مامۆستايانى سهلهفيش هى ئه‌مڕۆ نيه به‌ڵكو هه‌ر له ڕۆژانى خێڵى حه‌مه‌وه و پێشتريش ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان بووه . 2 ـ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستدرێژى نه‌كردۆته سه‌ر خاكى هيچ كه‌سێك به‌ڵكو تا ئێستاش كۆمه‌ڵێك ناوچه‌ى كوردستان هه‌يه له كورد داگير كراوه ، كه‌وابوو نه به بيانوى كافربوونه‌وه ئه‌م ميللهته شايسته‌ى جيهاد دژ كردنن چونكه باسمان كرد كه ميلله‌تێكى موسڵمانه ، وه نه به بيانوى سته‌م و ده‌ست درێژيكاريشهوه شايسته‌ى جيهاد دژ كردنن چونكه ده‌ركه‌وت كه‌وا كورد سته‌ملێكراو و خاك لێ داگير كراون ، وه به‌ڕاستى جێگاى سه‌رسوڕمانه ئه‌وانه‌ى كه لافـى جيهاد لێ ده‌ده‌ن پشت له جوله‌كه بكه‌ن و جيهادى دژ نه‌كه‌ن كه هه‌م كافر و هه‌م داگيركه‌ر و ستهمكاريشه به‌ڵام چه‌كه‌كانيان ئاراسته‌ى گه‌لى كوردى موسڵمانى سونى مه‌زهه‌بى سته‌م لێكراو بكه‌ن! روانگه‌ى دووه‌م : سه‌باره‌ت به داعش : 1. ئێمه‌ى مامۆستايانى سهلهفـى باوه‌ڕمان وايه كه داعش به‌هه‌ڵه له دين حاڵى بوون ، وه موسڵمان و كافريان لێ تێكه‌ڵاو بووه ، وه له جياتى دژايهتى كردنى كافرى داگيركه‌رى سته‌مكار موسڵمانى كوردى ستهملێكراوى ئاشتيخواز و نه‌وه‌كانى صلاح الدين ده‌كوژن و سه‌ريان ده‌بڕن هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى : ((يقتلون أهل الإسلام ويدَعون أهل الَاوثان)) واته : موسڵمانان ده‌كوژن و واز لهبێباوهڕاندێنن . 2. ئه‌و به ناو جيهادهى كه ئه‌وان ده‌يكه‌ن له خزمه‌تى ئيسلام و موسڵماندا نيه وه‌كو له بهرههمهكهيدا ده‌ركه‌وتوه و زياتريش ده‌رده‌كه‌وێت ، به‌ڵكو ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ى لێ ده‌كه‌وێته‌وه : أ ـ ڕاكێشانى ده‌ستى دوژمن بۆ ناو خاكى موسڵمانان ، وه بيانوودان به دوژمن كه ده‌ست له وڵاتى موسڵمانان وه‌ربده‌ن . ب ـ كوشتنى خه‌ڵكێكى زۆر له موسڵمانانى بێ تاوان . ت ـ به كوشتدانى گه‌نجێكى زۆرى ناحاڵى خۆيان . پ ـ ناشرينكردنى ئيسلام و موسڵمانان . ج ـ نه‌هێشتنى ئه‌من و ئاسايش له نێو وڵاتى موسڵمانان . ح ـ ته‌سك كردنه‌وه‌ى بوارى بانگه‌وازى بۆ دينى خوا . خ ـ كاولكارى و وێرانكارى وڵاتانى موسڵمانان و ئاواره‌بوونى ده‌يان هه‌زار خێزان كه هه‌رێمى كوردستان جێگايانى كردۆته‌وه . د ـ ناشرين كردنى وشه‌ى جيهاد هه‌روه‌كو چۆن به‌عسيه‌كان وشه‌ى ئه‌نفاليان ناشرين كرد. 3. بيروبۆچوونى داعش هيچ له زانايان و مامۆستايانى سهلهفـى پشتگيرى ناكات به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه تێكڕاى زانايان و مامۆستايانى سهلهفـى دژى ئه‌و بيروبۆچوونه زێدهڕهويهى ئه‌وانن ، هه‌روه‌كو چۆن خهواريجهكانى سه‌رده‌مى ئيمامى عه‌لى ڕه‌زاى خواى لێ بێ هيچ له صهحابهيان له‌گه‌ڵ نه‌بوو ئه‌مڕۆش داعش هيچ له‌زانايان و مامۆستايانى سهلهفـى شوێنكه‌وته‌ى صهحابهيان له‌گه‌ڵدا نيه . 4. هيچ كاتێك كه‌سانى زێدهرهوى ته‌كفيرى سهلهفـى نه‌بوون وناشبن ، بۆيه ناحاڵى بوون و نهفامێتيه كه به‌وان بوترێت (سهلهفـى جيهادى) هه‌رچه‌نده ئه‌و ناوه‌ش له خۆيان بنێن ، چونكه به‌ناو جيهادهكهى ئه‌وان وه‌كو جيهادى سه‌له‌ف نيه .. به‌ناو جيهادى ئه‌مڕۆى ئه‌وان پڕه له خاڵى ره‌ش وه‌كو كاولكارى و ڕه‌شه‌كوژى و دووره له‌و ڕه‌وشته به‌رزه پڕ بهزهيهى كه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) و سه‌له‌ف له‌سه‌رى بوون . 5. ئامۆژگاريمان بۆ داعشه‌كان ئه‌وه‌يه كه بگه‌رێنه‌وه بۆ لاى زانايانى ئه‌هلى سوونه و شوێن كه‌سانێكى نه‌ناسراو و نه‌زان نه‌كه‌ون ، وه ده‌ست هه‌ڵبگرن له كوشتارى موسڵمانان و لاوازكردنى ئوممه‌تى ئيسلام ، وه داواى لێبوردن له خواى گه‌وره و پاشان له ميللهتى كوردى موسڵمانيش بكه‌ن . روانگه‌ى سێيه‌م: هه‌ڵوێست و ئه‌ركى مامۆستايانى ئاينى و به‌رپرسانى حوكمى و ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندن و پێشمه‌رگه و تێكڕاى ميللهتيش . يه‌كه‌م : ئه‌ركى سه‌رشانى مامۆستايانى ئاينى : ئه‌وه‌يه كه خه‌ڵكى په‌روه‌رده نه‌كه‌ن له‌سه‌ر توندڕه‌وى و زێده‌ڕه‌وى و حه‌ماسه‌تێكى به‌ره‌ڵا و ته‌كفيركردنى موسڵمانان چونكه ئه‌م جۆره په‌روه‌رده توندڕوێتيه به‌رهه‌مه‌كه‌ى بريتيه له‌و واقعه‌ى كه ئه‌مڕۆ ده‌يبينين ، له‌به‌ر ئه‌وه پێويسته لهسهريان هه‌موو كاتێك به‌گشتى و ئه‌مڕۆش به‌تايبه‌تى له هه‌وڵى په‌روه‌رده‌يه‌كى ميانڕه‌وى ئه‌و ميللهتهبن له‌سه‌ر ئه‌و ئيسلامهى كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و سه‌له‌ف له‌سه‌رى بوون ، وه هه‌روه‌ها ئه‌ركى سهرشانيانه كه وره‌ى خه‌ڵكى كوردستان به‌رز بكه‌نه‌وه و فێريان بكه‌ن كه پارێزگارى كردن له موسڵمانان و خاكى ئه‌م وڵاته واجبێكى شهرعيه و پێويسته له‌سه‌ر تاك تاكى ئه‌م ميللهته به‌م ئه‌ركه پيرۆزه هه‌ستێت . دووه‌م:كاربه‌ده‌ستان : . 1 ـ ئه‌ركى سه‌رشانى كاربه‌ده‌ستان ئه‌وه‌يه كه به دڵسۆزيهوه پارێزگارى له‌م خاك و وڵاته و ده‌ستكه‌وته‌كانى بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى ئه‌م وڵاته بخه‌نه پێش هه‌موو بهرژهوهنديهكى تر . 2 ـ هه‌روه‌ها ئه‌ركى سه‌رشانى كاربه‌ده‌ستانه كه ڕێگرى بكه‌ن له دروستبوونى گه‌راى زێده‌ڕه‌وى له وڵاته‌كه‌ماندا .. به‌ڵام ئه‌مه نه‌كرێت به بيانويه‌ك بۆ دژايهتى كردنى ئيسلامى ڕاسته‌قينه ، وه پێويسته خۆيان شانازى به ئيسلامه‌وه بكه‌ن نه‌ك له كاردانه‌وه‌ى كه‌سانێكى زێده‌ڕه‌و خۆيان توشى هه‌ڵه بكه‌ن به‌رامبه‌ر به ئيسلام چونكه تاوه‌كو ئه‌وان زياتر له خزمه‌تى ئيسلام‌دا بن ئه‌وا زياتر ڕووڕهشى بۆ كه‌سانێك ده‌مێنێته‌وه كه به‌ناوى ئيسلامه‌وه دژايهتى ئه‌و ميللهته موسڵمانه ده‌كه‌ن . سێيه‌م : ميديا و ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندن : ئامۆژگاريمان ئه‌وه‌يه كه زياتر هه‌ستيارانه و ڕاستگۆيانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م واقعه‌دا بكه‌ن و هه‌واڵى بچووك گه‌وره نه‌كه‌ن و ئه‌و ميللهته نه‌تۆقێنن ، وه هه‌ندێ شت كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى ميللهتدا نيه باس نه‌كرێت و بڵاونه‌كرێته‌وه . چواره‌م : هێزه‌كانى پێشمه‌رگه : ئامۆژگاريمان بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌يه كه به‌ده‌ست و بازويهكى ئيماندارانه و بوێرانه‌وه پاسه‌وانى له‌م گه‌له موسڵمانه و خاكه‌كه‌ى بكه‌ن ، وه خۆڕاگر و ته‌باو يه‌كڕيز و وره به‌رزبن ، وه پشتيوانيان به خوا بێت بۆ پاراستن و سهرخستنيان چونكه سه‌ركه‌وتن ته‌نها لاى خواى په‌روه‌ردگاره ، وه زۆريادى خوا بكه‌ن و خۆيان به دوور بگرن له تاوان ، وه خۆيان له پێشتر بزان بۆ خزمه‌ت كردنى ئيسلام و موسڵمانان له به‌رامبه‌ره‌كانيان . پێنجه‌م : تێكڕايى گه‌لى كوردستان : ئامۆژگاريمان بۆ تێكڕاى ئه‌م ميللهته موسڵمانه ئه‌وه‌يه كه وره به‌رز و خۆڕاگر بن وه به پڕوپاگه‌نده وره‌يان لاواز نه‌بێت ، وه هه‌ريه‌كێك له تاك تاكى ئه‌م ميللهته خۆى به به‌رپرسيار بزانێت له‌به‌رامبه‌ر پاراستنى ئه‌من و ئاسايشى وڵاته‌كه‌مان ، وه ڕێگر بن له‌وانه‌ى كه تێكده‌ر و زێدهڕه و دوژمنى ئه‌م ميللهتهن ، وه پشتيوانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بن به گوێره‌ى تواناى خۆيان ، وه وانه‌زانن كه داعش يانى ئيسلام به‌ڵكو ئيسلام ئه‌وه‌يه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و صه‌حابه و سه‌له‌ف له‌سه‌رى بوون و به درێژايى مێژوويش ميللهتى كوردى موسڵمان شانازيان پێوه كردووه و ده‌كه‌ن ، وه ئومێديشيان وابێت كه ئه‌مه فيتنهيهكه و تێده‌په‌ڕێت به پشتيوانى خواى په‌روه‌ردگار ، وه پێويسته له‌سه‌ر هه‌موو لايه‌كمان به‌كاربه‌ده‌ستان و مامۆستايانى ئاينى و تێكڕايى ميللهتيش خزمه‌تى ئاواره و لێقه‌وماوان بكه‌ين و هاوكاريان بين . وه له كۆتايدا : ئێمه‌ى مامۆستايانى سه‌له‌فى ئيدانه و مه‌حكومى ئه‌و كاره تيرۆرستى و توندڕه‌وانه‌ى داعش ده‌كه‌ين و خه‌ڵكى موسڵمانى كورد دڵنياده‌كه‌ينه‌وه كه مامۆستايانى سه‌له‌فى پشتگيرن له ديفاعى پێشمه‌رگه و هاوڵاتيان له پاراستنى وڵات و گه‌له‌كه‌مان له‌م ده‌ستدرێژى كردنه ناڕهوايهيان ، بۆيه داوا ده‌كه‌ين خۆڕاگر و وره به‌رز و خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه‌ى به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتووه ، هه‌ر لێره‌وه داوا له مامۆستايانى ئاينى ده‌كه‌ين مينبهرهكانيان به‌كاربێنن بۆ پشتيوانى كردن له ئاينى پيرۆزى ئيسلام و ميللهتى كوردى موسڵمان ، وه له كاتى دروست بوونى هه‌ر ئه‌گه‌رێكى نه‌خوازراودا هاوڵاتيان و په‌يڕه‌وكارانى مه‌نهه‌جى سه‌له‌فى ئامۆژگارى ده‌كه‌ين به ته‌نسيق له‌گه‌ڵ هێزه ميلليهكان ديفاعى شه‌رعى له خوێن و ماڵ و سامان و ناموسى ئه‌م ميللهته بكه‌ن ، وه له ڕێنمايى سهرپهرشتيكاره فه‌رميه‌كانى ميحوه‌ره‌كان ده‌رنه‌چن ، وه به ماڵ و سامان و خوێن به هاناى بريندار و لێقه‌وماوانه‌وه بچن . داواكارين له خواى گه‌وره كه ئه‌من و ئاسايشى وڵاتمان بپارێزێ و له سته‌مى دهستدرێژيكاران په‌نامان بدات ، والحمد لله رب العالمين . د.عبداللطيف أحمد مصطفى (لهجياتى مامۆستايانى سه‌له‌فى كوردستان) .تێبينى: ئه‌م نووسراوه لهسايتى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و سايتى كه‌ناڵى ئامۆژگارى بڵاوكراوه‌ته‌وه . وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم |