فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
کۆمه‌ڵێك ئادابی شه‌رعی ئادابی سێیه‌م ئادابه‌کانی پۆشینی جل وبه‌رگ کۆمه‌ڵێك ئادابی شه‌رعی ئادابی سێیه‌م ئادابه‌کانی پۆشینی جل وبه‌رگ پێشه‌كى الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وآله وصحبه أجمعين , وبه نستعين . ((ئادابه‌كانى پۆشينى جل و به‌رگ )) 1.سوننه‌ته له‌كاتى پۆشينى جل و به‌رگدا بڵێيت: ( الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي كَسَانِي هَذَا وَرَزَقَنِيهِ مِنْ غَيْرِ حَوْلٍ مِنِّي وَلَا قُوَّةٍ) صحيح الجامع:6086. ، واته: سوپاس و ستايش بۆ ئه‌و خودايه‌ى كه ئه‌م جله‌ى پێبه‌خشيم و پێى پۆشيم به‌بێ هيچ هه‌وڵ و كۆشش و توانايه‌كى خۆم . پێغه‌مبه‌رى خودا (ﷺ) ده‌فه‌رموێت هه‌ركه‌سێك له كاتى پۆشينى جل وبه‌رگدا ئه‌م زيكره بڵێت خواى گه‌وره له‌گشت تاوانه بچووكه‌كانى رابردوو و داهاتووى خۆش ده‌بێت . صحيح الجامع:6086. 2.وه سوننه‌ته له‌كاتى پۆشينى جلێكى تازه و نوێ‌دا بڵێيت: (اللَّهُمَّ لَكَ الْحَمْدُ كَمَا كَسَوْتَنِيهِ أَسْأَلُكَ خَيْرَهُ وَخَيْرَ مَا صُنِعَ لَهُ وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّهِ وَشَرِّ ما صنع له) الجامع الصغير وزيادته:8793. واته:خودايه سوپاس و ستايش بۆ تۆ كه ئه‌م جله نوێيه‌ت پێبه‌خشيم (سوننه‌ت وايه خودى ناوى جله‌كه بڵێى) ,داواى خێر‌و چاكه‌ى ئه‌م جله‌ت لێده‌كه‌م , وه داواى خێر‌و چاكه‌ى ئه‌وه‌ى بۆى دروست كراوه ,وه په‌نات پێده‌گرم له‌شه‌ڕ و خراپه‌ى ئه‌م جله , وه ئه‌وه‌ى بۆى دوروستكراوه . مرقاة المفاتيح شرح مشكاة المصابيح:7/2780.
3. وه سوننه‌ته ئه‌گه‌ر موسڵمانێكت بينى جلێكى نوێ و تازه‌ى پۆشى بوو پێى بڵێيت: (إلبَسْ جديداً وعِشْ حميداً ومُتْ شهيداً) الصحيحة:352. ، وته:خواى گه‌وره جلى نوێت پێببه‌خه‌شێت ,وه ژيانێكى باش و پر خێر به‌سه‌ر ببه‌يت ,وه به‌شه‌هيدى وه‌فات بكه‌يت . شرح حصن المسلم:62. .عه‌بدوللاى كوڕى ئيمامى عومه‌ر (خواى گه‌وره له خۆى و باوكى ڕ‌ازى بێت) ده‌ڵێت جارێكيان پێغه‌مبه‌رى خوا(ﷺ) ئيمامى عومه‌رى بينى جلێكى سپى پۆشى بوو,پێى فه‌رموو ئه‌ى عومه‌ر ئه‌م جله‌ت تازه ونوێيه يان شوشتراوه؟ ئمامى عومه‌ر ووتى ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر خوا(ﷺ) تازه و نوێيه , ئنجا پێغه‌مبه‌رى خوا(ﷺ) ئه‌م دوعايه‌ى بۆ كرد:( البَس جديداً وعش حميداً ومت شهيداً) الصحيحة:352. . وه‌هه‌روه‌ها أبو نضرة ده‌ڵێت:ئه‌گه‌ر يه‌كێك له هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌رى خوا(ﷺ) جلێكى تازه ونوێى پۆشيبوايه پێى ده‌وترا:(تُبلي ويُخلفُ الله تعالى) صحيح الترمذي:1838. ، واته:ئه‌م جله ماوه‌يه‌كى زۆر بپۆشيت وبيڕێزێنيت ,پاشان خواى گه‌وره جلێكى ترت بۆ بخاته شوێنى . عون المعبود:11/44. 4.وه سوننه‌ته له‌كاتى پۆشينى جل وبه‌رگدا لاى راست پێش لاى چه‌پ بخه‌يت : أبو هريره ده‌ڵێت:( كَانَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) إِذَا لَبِسَ قَمِيصًا بَدَأَ بميامنه) صحيح الجامع:4779. واته:پێغه‌مبه‌رى خوا(ﷺ) ئه‌گه‌ر جلێكى قه‌ميسى بپۆشيبوايه به‌لاى راست ده‌ستى پێده‌كرد. 5.گرينگى دان به پاك و خاوێنى جل و به‌رگ: جابرى كوڕى عبدلله ده‌ڵێت:پێغه‌مبه‌رى خوا (ﷺ) هاته لامان پياوێكى بينى سه‌رو پرچى ئاڵۆز و ناڕێك بوو , فه‌رمووى ئايه ئه‌و كه‌سه شتێكى ده‌ست ناكه‌وێت سه‌ر و پرچى پێ ڕێك و داهێنراو بكات ؟ وه پياوێكى تر‌ى بينى جلێكى پيسى له‌به‌ر بوو , فه‌رمووى:وه ئه‌م كه‌سه‌ش ئايه ئاوى ده‌ست ناكه‌وێت جله‌كه‌ى پێ بشوات ؟ الصحيحة:493. 6.نابيَت ثياوان جلي خوارةوةيان دريَذ بيَت بؤ خوارةوةى ئةذنؤي ثيَيان:ثيَغةمبةرى خوا(ﷺ) دةفةرمويَت:( مَا أَسْفَلَ مِنَ الْكَعْبَيْنِ فَفِي النَّارِ) صحيح الجامع:5529. واته: ئو شوێنه‌ى كه پۆشاكى به‌سه‌ردا درێژ بۆته‌وه بۆ ژێرئه‌ژنۆى پێ ده‌چێته ئاگر . حاشية السوطي على سنن النسائي:8/198. به‌ڵام جلى ئافره‌تان ده‌بێت درێژبێت بۆ ژێر پێيان بۆ ئه‌وه‌ى پێيه‌كانيان ده‌رنه‌كه‌وێت , جارێكيان (أم سلمه) به پێغه‌مبه‌رى خواى فه‌رموو(ﷺ) ئه‌ى ئافره‌تان چى له جلى خۆيان بكه‌ن ؟ فه‌رمووى با بستێك له ژێر پێيان درێژ بێت ,أم سلمه ووتى:ئه‌گه‌ر ته‌نها بستێك له‌ژێر پێيان درێژ بێت پێيه كانيان ده‌رده‌كه‌وێت(به‌هۆى به‌ركه‌وتنى دارێك يان به‌ردێك له كاتى ڕۆيشتنيان)پاشان پێغه‌مبه‌رى خوا(ﷺ) فه‌رمووى (فَيُرْخِينَه ذِرَاعًا لَا يزدن عَلَيْهِ) رواه النسائي والترمذي وصححه. واته: با به ئه‌ندازه‌ى قۆڵێك درێژى بكه‌نه‌وه و زياتر به‌سه‌رى درێژ نه‌كه‌نه‌وه . 7.نه پۆشينى جلى ته‌نك و ته‌سك:پێغه‌مبه‌رى خوا(ﷺ) ده‌فه‌رموێت:( صِنْفَانِ مِنْ أَهْلِ النَّارِ لَمْ أَرَهُمَا: قَوْمٌ
مَعَهُمْ سِيَاطٌ كَأَذْنَابِ الْبَقَرِ يَضْرِبُونَ بِهَا النَّاسَ وَنِسَاءٌ كَاسِيَاتٌ
عَارِيَاتٌ مُمِيلَاتٌ مَائِلَاتٌ رؤوسهم كَأَسْنِمَةِ الْبُخْتِ الْمَائِلَةِ لَا
يَدْخُلْنَ الْجَنَّةَ وَلَا يَجِدْنَ رِيحَهَا وَإِنَّ رِيحَهَا لَتُوجَدُ مِنْ مَسِيرَةِ
كَذَا وَكَذَا) رواه مسلم:2128. واته: دوو جۆر هه‌ن له‌خه‌ڵكى ئه‌هلى ئاگرن
من نه‌مبينيون,جۆرێكيان قامچيان پێيه وه‌كو كلكى مانگا وان پێى له‌خه‌ڵكى ئه‌ده‌ن,وه‌جۆرى
تريان ئافره‌تانێكن به حيساب جليان له‌به‌ره به‌ڵام له ڕاستيدا ڕووتن(به‌هۆى ته‌نكى
و ته‌سكيان),وه له كاتى ڕۆيشتندا خۆيان باده‌ده‌ن و سه‌رنجى پياوان بۆ لاى خۆيان
ڕاده‌كێشن,پرچيان كۆده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر سه‌ريان وه‌كو پشتى وشتر,ئه‌م جۆره ئافره‌تانه
ناچنه به‌هه‌شت وه بۆنيشى ناكه‌ن كه‌چى بۆنى به‌هه‌شت ده‌كرێت له مه‌ودايه‌كى زۆر
زۆر دوور . وه پياوانيش بۆيان دروست نيه جلى ته‌نك و ته‌سك بپۆشن بۆئه‌وه‌ى عوره‌تيان ده‌رنه‌كه‌وێت. 8.نابێ پياوان جل وبه‌رگى تايبه‌ت به ئافره‌تان بپۆشن,وه نابێت ئافره‌تانيش جل و به‌رگى تايبه‌ت به پياوان بپۆشن : پێغه‌مبه‌رى خوا(ﷺ) ده‌فه‌رموێت:(لَعَنَ اللَّهُ الْمُتَشَبِّهِينَ مِنَ الرِّجَالِ بِالنِّسَاءِ والمتشبِّهات من النِّسَاء بِالرِّجَالِ) صحيح ، مشكاة المصابيح :4429 . واته:خواى گه‌وره نه‌فره‌تى كردووه له‌و پياوانه‌ى خۆيان ده‌شوبهێنن به ئافره‌تان ، وه ئه‌و ئافره‌تانه‌ى خۆيان ده‌شوبهێنن به پياوان . وه أبو هريره ده‌ڵێت:( لَعَنَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) الرَّجُلَ يَلْبَسُ لِبْسَةَ الْمَرْأَةِ وَالْمَرْأَةَ تَلْبَسُ لِبْسَةَ الرَّجُلِ) صحيح مشكاة المصابيح:4469. واته:پێغه‌مبه‌رى خوا(ﷺ) نه‌فره‌تى كردووه له‌پياوه‌ى جله‌كه‌ى وه كو ئافره‌ت ده پۆشێت,وه ئه‌و ئافره‌ته‌ى جله‌كه‌ى وه‌كو پياو ده‌پۆشێت شرح سنن ابي داود للعباد:5/460. وه‌هه‌روه‌ها نابێت پياوان و ئافره‌تان خۆيان به كافران بشويهێنن له جل وبه‌رگ و غه‌يرى جل وبه‌رگ,پێغه‌مبه‌رى خوا(ﷺ) ده‌فه‌روێت:( مَنْ تَشَبَّهَ بِقَوْمٍ فَهُوَ مِنْهُمْ) حسن,مشكاة المصابيح:4347. واته:هه‌ركه‌سێك خۆى بشوبهێنێت به‌هه‌ر گه‌لێك (له كافران) ئه‌وه له‌وانه له‌م سيفه‌ته‌دا. 9.نابێت پياوان جلى حه‌رير بپۆشن ,به‌ڵام بۆ ئافره‌تان دروسته: پێغه‌مبه‌رى خوا(ﷺ) ده‌فه‌رموێت:(حُرّمَ لباسُ الحريرِ والذهبِ على ذكورِ أمتي وأُحِلَّ لإناثِهم) إرواء الغليل:277. واته:حه‌ڕام كراوه پۆشاكى حه‌رير، وه هه‌روه‌هاله‌به‌ركردن و به خۆوه كردنى زێڕ له‌سه‌ر پياوانى ئوممه‌ته‌كه‌م ,وه حه‌ڵاڵ كراوه بۆ ئافره‌تانى ئوممه‌ته‌كه‌م . 10.نابێت پياوان و ئافره‌تان جلى شوهره بپۆشن: واته ئه‌و جله‌ى كه خاوه‌نه‌كه‌ى پێى له‌ناو خه‌ڵك مه‌شهور ده‌بێت و به‌چاوێكى سه‌ير ته‌ماشاى ده‌كه‌ن, پێغه‌مبه‌رى خوا (ﷺ) ده‌فه‌رموێت: (مَنْ لَبِسَ ثَوْبَ شهرةٍ منَ الدُّنْيَا أَلْبَسَهُ اللَّهُ ثَوْبَ مَذَلَّةٍ يَوْمَ الْقِيَامَةِ) حسن,مشكاة المصابيح:4346. واته:هه‌ركه‌سێك جلى شوهره له دونيادا بپۆشێت خواى گه‌وره له ڕۆژى دواييدا جلى زه‌ليلى و شه‌رمه‌زارى پێده‌پۆشێت . 11.ئافره‌تان له‌كاتى نوێژكردنياندا ده‌بێت گشت لاشه‌يان به جلێكى فراوان و ئه‌ستوور دابپۆشن: ته‌نها ده‌ستو ده‌م و چاويان نه‌بێت . مجموع فتوى ابن باز:10/409. ، ئه‌گه‌ر هاتوو جگه له ده‌ست و ده‌م وچاو يان شوێنێكيان له نوێژدا ده‌ركه‌وت ئه‌وه نوێژه‌كه‌يان دروست نيه،چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا(ﷺ) ده‌فه‌رموێت:( لَا يَقْبَلُ اللهُ صَلَاةَ حَائِضٍ إِلَّا بِخِمَارٍ) صحيح أبي داود:648. واته:خواى گه‌وره نوێژى هيچ ئافره‌تێكى بالغ قه‌بول ناكات ته‌نها به داپۆشينى پرچى سه‌رى نه‌بێت . وه له فه‌رموده‌يه‌كى تردا ده‌فه‌رموێت:(المرأةُ عورةٌ) صحيح مشكاة المصابيح:3109. ، واته: ئافره‌ت عه‌وره‌ته . 12.وه پياوانيش نابێت له كاتى نوێژكردنياندا جلێكى وا بپۆشن ببێته مايه‌ى ده‌ركه‌وتنى عه‌وره‌تيان,وه‌نابێت سه‌رشانيان ڕووت بێت له كاتى نوێژكردنيان:چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا(ﷺ) ده‌فه‌رموێت:(لَايُصلينَّ أحدكُم فِي الثَّوْب الْوَاحِد لَيْسَ على عَاتِقيهِ مِنْهُ شَيْء ) متفق عليه ، مشكاة المصابيح:755. واته: با هيچ يه‌كێك له ئێوه نوێژ نه‌كات له جلێكدا كه هيچ شتێكى له‌م جله له‌سه‌ر هه‌ردوو شانه‌كانى نه‌بێت . 13.وه دروست نيه بۆ هيچ كه‌سێك له پياوان و ئافره‌تان و منداڵان كڕين و پۆشينى ئه‌م جۆره جل و به‌رگانه‌ى وێنه‌ى مرۆڤيان و ئاژه‌ڵانيان له‌سه‌ره. مجموع فتاوى ورسائل العثيمين: 2/274. ، وه زانايان ده‌ڵێن دروست نيه نوێژ به‌م جۆره جل و به‌رگانه ئه‌نجام بدرێت ,به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك نوێژى به‌م جۆره جل و به‌رگانه كرد ئه‌وه نوێژه‌كه‌ى دروسته به‌ڵام تاوان بارده‌بێت ئه‌گه‌ر بزانێت پۆشينى ئه‌م جۆره جلانه دروست نيه . فتاوى اللجنة الدائمة:6/181. ، وه‌هه‌روه‌ها دروست نيه پۆشينى ئه‌و جله وێنه‌ى سه‌ليبى له‌سه‌ره , يان نوێژكردن پێى . 14.وه‌هه‌روه‌ها دروست نيه پۆشين و كرينى ئه‌م جۆره جلانه‌ى نوسراوى ناشه‌رعى له‌سه‌ره: جا به‌هه‌ر جۆره زمانێك بێت,بۆيه پێويسته موسڵمان بزانێت پێش ئه‌وه‌ى جلێك بكڕێت با باش سه‌يرى بكات,ئه‌گه‌ر نوسراو يان وێنه‌ى له‌سه‌ر بوو با نه‌يكڕێت ،چونكه زانايان ده‌ڵێن كڕين و فرۆشتنى ئه‌م جۆره جلانه حه‌ڕامه و دروست نيه . مجموع فتاوى ورسائل العثيمين:12/284. 15.وه نابێت زياد له پێويست جل و به‌رگ بكڕدرێت:چونكه ده‌بێته ئيسراف,وه حوكمى ئيسرافيش له ئيسلام‌دا دروست نيه و حه‌ڕامه,پێغه‌مبه‌رى خوا (ﷺ) ده‌فه‌رموێت:(كُلُوا واشربوا وتصدقوا والبسوا في غير إسراف ولا مَخِيلة) صحيح الجامع:4505. واته :بخۆن و بخۆنه‌وه و خێر بكه‌ن وجل بپۆشن به‌بێ زياده پێويست و له‌سنوور ده‌رچوون ، وه به‌بێ خۆ به‌گه‌وره دانان و سه‌رسام بوون . 16.نابێت ئافره‌تان بۆنى خۆش له جله‌كانيان بده‌ن له‌و كاته‌ى ده‌چنه ده‌ره‌وه وه له‌ماڵيان بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى گومانى بوونى پياوى بێگانه‌ى لێده‌كرێت,بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ست به بۆنى جل و به‌رگه‌كه‌ى نه‌كه‌ن:پێغه‌مبه‌رى خوا(ﷺ) ده‌فه‌رموێت:( إذا استعطرت المرأة فمرت على القوم ليجدوا ريحها فهي زانية) الجامع الصغير:323 . واته:ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بۆنى خۆشى به‌كارهێنا,ئينجا تێپه‌رى به‌لاى پياوانى نامه‌حره‌م بۆ ئه‌وه‌ى بۆنى خۆشى لێبكه‌ن ئه‌وه ئه‌و ئافره‌ته وه‌كو ئافره‌تى زينا كار وايه،(چونكه به‌هۆى ئه‌م بۆنه خۆشه‌ى پياوان والێده‌كات سه‌يرى بكه‌ن,وه هه‌ر پياوێكيش سه‌يرى بكات ئه‌وه به‌چاو زيناى له‌گه‌ڵ كردووه و ئافره‌ته‌كه بووه‌ته هۆكارى زيناى چاوى پياوه‌كه . التيسير بشرح جامع الصغير:2/216. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئافره‌ت خۆى له پياوى نامه‌حره‌م به دوور بگرێت بۆى هه‌يه بۆنى خۆش له خۆى بدات. 17.وه سه‌باره‌ت به جل و به‌رگى سوور بۆ پياوان خيلاف هه‌يه له نێوان زانايان سه‌باره‌ت به دروستى ونادروستى: زانايانى مه‌زهه‌بى مالكى و شافعى به دروستيان داناوه ، وه زانايانى مه‌زهه‌بى حه‌نه‌فى و حه‌نبه‌لى به مه‌كروه و خراپيان داناوه ، وه هه‌ريه‌ك له‌م مه‌زهه‌بانه به‌ڵگه‌ى خۆيان پێيه . فتاوى موقع الألوكة:1. ، به‌ڵام شێخ ئه‌لبانى ره‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌ى لێبێت له كتابى(أصل صفة الصلاة النبي(ﷺ) ) ده‌ڵێت: مه‌زهه‌بى شافيعى و ماليكى ته‌واو تره,چونكه ئه‌و فه‌رمودانه‌ى باسى نه‌هى كردن ده‌كات له پۆشينى جلى سوور هيچيان صحيح نين . أصل صفة الصلاة النبي (ﷺ),1/145 . 18.له كاتى داكردنى جل و به‌رگدا بڵێ (بسم الله): چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا (ﷺ) له فه‌رموده‌يه‌كى صه‌حيحدا ده‌فه‌رموێت په‌رده له نێوان چاوى جنۆكه‌كان و به‌نى ئاده‌م كاتێك ده‌چن بۆحه‌مام و سه‌رئاو ووتنى (بسم الله) يه ، كه‌واته وتنى (بسم الله) ده‌بێته مايه‌ى په‌رده له نێوان چاوه‌كانى جنۆكه‌و لاشه‌ى تۆ كاتێك جله‌كانت داده‌نێت . وآ‌خر دعواناأن الحمد لله رب العالمين اللهم تقبل منا إنك أنت السميع العليم وتب علينا إنك أنت التواب الرحيم وصلى الله على نبينا وآله وصحبه وسلم ئاماده‌کردنی: مامۆستا هه‌ڵگۆرد مصطفی گه‌ڵاڵه‌یی |