چۆنيه‌تى عومڕه‌كردن له‌ سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا (ﷺ) وه‌ربگرن

چۆنيه‌تى عومڕه‌كردن له‌ سوننه‌تى  پێغه‌مبه‌رى خوا ()  وه‌ربگرن

إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِيْنُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْرِ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ .

وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُوْلُهُ.

(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اتَّقُواْ اللّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلاَ تَمُوتُنَّ إِلاَّ وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ)  (سورة آل عمران 102) .

(يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُواْ رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَـالاً كَثـِيـرًا وَنِـسَاء وَاتَّقُـواْ اللّهَ الَّذِي تَسَاءَلُـونَ بِــهِ وَالأَرْحَـامَ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلَيْـكُمْ رَقِيبًا) (سورة النساء : 1) .

(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلًا سَدِيدًا يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَمَن يُطِعْ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا) (سورة الأحزاب :70 ـ 71) .

أَمَّا بَعْدُ ...

فَإِنَّ أَصْدَقَ الحَدِيْثِ كِتَابُ اللهِ وَخَيْرَ الهَدْيِ هَدْيُ مُحَمَّدٍ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وَسَلَّمَ) وَشَرَّ الأُمُوْرِ مُحْدَثَاتُهَا وَكُلَّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَةٌ وَكُلَّ بِدْعَةٍ ضَلالَةٌ وَكُلَّ ضَلالَةٍ فِي النَّارِ .

عومڕه‌كردن له‌و واجبه‌ شه‌رعيانه‌يه‌ كه‌ شه‌ريعه‌تى ئيسلام له‌سه‌ر موسڵمانانى واجب كردووه‌ هه‌ر وه‌كو حه‌ج كردن له‌ ته‌مه‌نى ژياندا يه‌ك جاره‌ ئه‌گه‌ر تواناى ماددى و جه‌سته‌يمان هه‌بێت.

جا خوێنه‌رى به‌ڕێز: ئه‌و ناميلكه‌يه‌ى له‌به‌ر ده‌ستتدايه‌ باسى چۆنيه‌تى عومڕه‌كردن ده‌كات. هه‌ر وه‌كو چۆن پێغه‌مبه‌رى خواو () هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كانى (خوايان لێڕازى بێت) كردوويانه‌.

دياره‌ بۆ وه‌رگرتنى كرده‌وه‌ى موسڵمانان لاى خواى په‌روه‌رديگار سێ مه‌رجى سه‌ره‌كى هه‌يه‌:

1 – الايمان بالله و توحيده: باوه‌ڕ بوون به‌ خواى په‌روه‌رديگار و به‌ ته‌نها په‌رستنى و هاوه‌ڵى بۆ بڕيار نه‌دانى.

2 – الاخلاص: ئه‌و كرده‌وه‌يه‌ى كه‌وا ئه‌نجامى ده‌ده‌ين ته‌نها مه‌به‌ستمان ڕازيكردنى خواى په‌روه‌رديگار بێت.

3 – الموافقة لما جاء به الرسول (): ئه‌بێ وه‌كو ئه‌وه‌ بێت كه‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا () پێى هاتووة واته‌ ئه‌و كرده‌وه‌يه‌ى كه‌ پێى ده‌وترێ عيباده‌ت و خوا په‌رستى ده‌بێ به‌و شێوازه‌ بێت كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا () ئه‌نجامى داوه‌.

جا عومڕه‌كردنيش يه‌كێكه‌ له‌و عيباده‌ت و خوا په‌رستيانه‌ى كه‌ تۆى موسڵمان ئه‌نجامى ده‌ده‌يت، بۆيه‌ ده‌بێت وريا بيت شێوازى عومڕه‌كردنه‌كه‌ت هه‌ر له‌ ئيحڕام به‌ستن و ته‌واف كردن و سه‌عى كردن له‌ نێوان سه‌فاو مه‌ڕوادا و وه‌هه‌روه‌ها سه‌رتراشين و يان كورتكردنه‌وه‌ى وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا () بێت، بۆ ئه‌وه‌ى ماندووبونت و پاره‌و ماڵه‌كه‌ت به‌ زايه‌ع نه‌چێت و نه‌بيت به‌ كه‌سێكى ده‌ست به‌تاڵ له‌ دواڕۆژدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ماڵت سه‌رف كردووه‌و ماندووبون و ئه‌زيه‌تت كێشاوه‌. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت عومڕه‌يه‌ك ئه‌نجام بده‌يت وه‌كو ئه‌وه‌ بێت كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا () ئه‌نجامى داوه‌. ئه‌وه‌ به‌ ووردى ئه‌م ناميلكه‌يه‌ بخوێنه‌وه‌ و پرسيار له‌ كه‌سانى شاره‌زا بكه‌ له‌ سه‌فه‌ره‌كه‌تدا، نه‌وه‌كو بكه‌ويته‌ هه‌ڵه‌يه‌ك كه‌ كاريگه‌رى هه‌بێت له‌سه‌ر عومڕه‌كه‌ت بۆيه‌ به‌رده‌وام له‌م سه‌فه‌ره‌دا پرسيار له‌ مامۆستايانى ئايينه‌ بكه‌ چونكه‌ خواى په‌روه‌رديگار ده‌فه‌رمووێت:( فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ )  النحل: ٤٣  واته‌: پرسيار له‌ خاوه‌ن پيشه‌كان بكه‌ن كه‌ ئێوه‌ نايزانن. خاوه‌نى ئه‌م پيشه‌يه‌ مامۆستنايانى ئايينين چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا () ده‌فه‌رمووێت:( فإنما شفاء العي السؤال )  واته‌: چاره‌سه‌رو ده‌رمانى نه‌زانين، پرسيار كردنه‌. بۆيه‌ پرسيار بكه‌ و شت بخوێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى نه‌كه‌ويته‌ هه‌ڵه‌وه‌.

پێناسه‌ی عومڕه‌

العمرة لغة : الزيارة، وقيل أنها مشتقة من عمارة المسجد الحرام. الفتح ( 3 / 597 ).

عومڕه‌ له‌ زمانه‌وانيدا واته‌: سه‌ردان و زياره‌تكردنى مزگه‌وتى حه‌ڕام وه‌ ووته‌يه‌كى تر ده‌ڵێت عومڕه‌ وه‌رگيراوه‌ له‌ بيناكردنى مزگه‌وتى حه‌ڕام له‌ مه‌ككه‌.

وشرعاً: زيارة البيت الحرام بشروط مخصوصة مذكورة في الفقه . النهاية

. له‌ زاراوه‌ى شه‌رعدا: زياره‌تكردنى ماڵى حه‌ڕام واته‌ مزگه‌وتى حه‌ڕام كه‌ له‌ شارى مه‌ككه‌يه‌ وه‌ به‌ چه‌ند مه‌رجێكى تايبه‌ت كه‌ باسكراوه‌ له‌ په‌رتووكه‌ فقهيه‌كاندا

گه‌وریی و پاداشتی

ئه‌بو هره‌يره‌ ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌رى خوا () فه‌رموويه‌تى:( الْعُمْرَةُ إِلَى الْعُمْرَةِ كَفَّارَةٌ لِمَا بَيْنَهُمَا، وَالْحَجُّ الْمَبْرُورُ لَيْسَ لَهُ جَزَاءٌ إِلا الْجَنَّةُ ) . أخرجه البخاري: 1773، ومسلم: 1349 .واته‌: كردنى عومره‌يه‌ك تاوه‌كو عومڕه‌يه‌كى تر ڕه‌شكه‌ره‌وه‌ى تاوانه‌كانن، وه‌ حه‌جى وه‌رگيراوى باش هيچ پاداشتێكى نييه‌ جگه‌ له‌ به‌هه‌شت.

عبدالله ى كوڕى مه‌سعود (ڕه‌زای خوای لێبێت ) فه‌رموويه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا (): فه‌رموويه‌تى: (تابعوا بين الحج والعمرة فإنهما ينفيان الفقر والذنوب كما ينفي الكير خبث الحديد والذهب والفضة، وليس للحجة المبرورة ثواب إلا الجنة) أخرجه الترمذي في سننه كتاب الصوم باب ثواب الحج والعمرة برقم (810)، وقال الألباني في صحيح الترغيب والترهيب: حسن صحيح (1133) . واته‌: نزيك بكه‌نه‌وه‌ نێوان حه‌ج و عومڕه‌كه‌تان چونكه‌ ئه‌و دووانه‌يان فه‌قيرى و تاوان لاده‌به‌ن و نايانهێڵێت هه‌ر وه‌كو چۆن ئاگر پيسى و ژه‌نگى سه‌ر ئاسن و زێڕ و زيو لاده‌بات، وه‌بۆ حه‌جێكى وه‌رگيراوى باش هيچ پاداشتێك نييه‌ جگه‌ له‌ به‌هه‌شت.

هه‌موو كه‌سێك له‌ ژيانيدا جارێك  عومڕه‌كردنى له‌سه‌ر واجبه‌ ئه‌وه‌ش  قه‌ولى زۆربه‌ى زانايانى له‌سه‌ره‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك زانا ده‌فه‌رموون سوننه‌ته‌، له‌سه‌رووى هه‌موويان ئيمامى ماليك و ئه‌بوو حه‌نيفه‌يه‌ (خوايان لێڕازى بێت) ، به‌ڵام ئيمامى شافعى و ئيمامى احمد (ڕه‌حمه‌تى خوايان لێبێت) ده‌فه‌رموون واجبه‌ وه‌ جگه‌ له‌م دوو ئيمامه‌ به‌ڕێزه‌ كۆمه‌ڵێك زاناى تر بۆچوونيان وايه‌ كه‌ واجب بێت به‌چه‌ند به‌ڵگه‌يه‌ك:

1 – كاتێك پرسيار كرا له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا () ئايه‌ ئافره‌تان جيهاديان له‌سه‌ر واجبه‌؟ پێغه‌مبه‌رى خوا () فه‌رمووى (نَعَمْ ، عَلَيْهِنَّ جِهَادٌ لا قِتَالَ فِيهِ ، الْحَجُّ وَالْعُمْرَةُ ) رواه احمد (6/ 165) وابن ماجه (2906) وابن خزيمة (3074) وصححه الالبانى في سنن ابن ماجة. واته‌: به‌ڵێ جيهاديان له‌سه‌ر واجبه‌ به‌ڵام جيهاده‌كه‌ى ئه‌وان كوشتن و كوشتارى تێدا نييه‌ ئه‌ويش: حه‌ج كردن و عومڕه‌كردنه‌. مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌يه‌ ئه‌گه‌ر عومڕه‌كردن له‌سه‌ر ئافره‌ت واجب بێت ئه‌وه‌ ئه‌ولا تره‌ كه‌ له‌سه‌ر پياو واجب بێت.

2 – كه‌سێك هات بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا () وتى باوكم كه‌سێكى پيره‌ ناتوانێت حه‌ج و عومڕه‌ بكات و ناتوانێت سه‌فه‌ريش بكات؟ پێغه‌مبه‌رى خوا () فه‌رمووى (حج عن ابيك واعتمر) رواه الترمذى (930) و قال حسن صحيح، وأبو داود (1810) والنسائي (3617) وابن ماجه (2906) واحمد (4/10،11) . واته‌: له‌ جياتى باوكت حه‌ج و عومڕه‌ بكه‌.

3 – خواى په‌روه‌رديگار ده‌فه‌رمووێت: (وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا) آل عمران: ٩٧  . واته‌: حه‌قێكى خواييه‌ له‌سه‌ر هه‌مووتان كه‌ حه‌جى ماڵى خوا بكه‌ن ئه‌گه‌ر تواناتان هه‌بو، وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا () ده‌فه‌رموووێ ( إن العمرة قد دخلت في الحج إلى يوم القيامة ) رواه المسلم (1218) . واته‌: عومڕه‌ش هاتۆته‌ ناو حه‌جكردنه‌وه‌ تا ڕۆژى قيامه‌ت، كه‌واته‌ عومڕه‌ش واجبه‌و وه‌ هه‌ردووكيان ده‌بێت ئه‌نجام بدرێن.

4 – خواى په‌روه‌رديگار ده‌فه‌رمووێت : ( وَأَتِمُّوا الْحَجَّ وَالْعُمْرَةَ ) البقرة: ١٩٦ واته‌: حه‌ج و عومڕه‌ به‌ ته‌واوى و به‌ چاكى ئه‌نجام بده‌ن به‌ خالصى به‌ ته‌نها بۆ خواى په‌روه‌رديگار و به‌ده‌ست هێنانى ڕه‌زامه‌ندى خواى په‌روه‌رديگار. كۆمه‌ڵێك له‌ زانايان ئه‌م ئايه‌ته‌ ئه‌كه‌نه‌ به‌ڵگه‌ بۆ واجب بوونى عومڕه‌ چونكه‌ خواى په‌روه‌رديگار هه‌ردووكى پێكه‌وه‌ هێناون بۆيه‌ زانايان ده‌فه‌رموون هه‌ردووكيان واجبن كه‌ ئه‌نجامى بده‌ن له‌ ژياندا يه‌ك جار، ئه‌گه‌ر له‌ جارێك زياتر بێت ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ سوننه‌ت. هه‌موو كاتێكى ساڵ دروسته‌ موسڵمانان عومڕه‌ى تێدا بكه‌ن، كاتى ديارى كراوى نييه‌، جگه‌ له‌وه‌ نه‌بێت كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا () ڕه‌مه‌زانى جياكردۆته‌وه‌ له‌ زياتر ئه‌جر و پاداشتى له‌ مانگه‌كانى تر، هه‌ر وه‌كو خۆى ده‌فه‌رمووێت () (عمرة في رمضان تعدل حجة) رواه الترمذي (934) وإبن ماجه (2993). واته‌: عومڕه‌كردن له‌ مانگى ڕه‌مه‌زاندا وه‌كو حه‌جكردنێكه‌ له‌ ئه‌جر و پاداشتدا. كه‌وا بوو كاتى ديارى كراوى نييه‌، هه‌روه‌ها دروسته‌ له‌ پێش مه‌وسمى حه‌جكردن ئه‌نجامبدرێت، عبدالله‌ى كوڕى ئيمامى عمر (خوايان لێ ڕازى بێت) پرسيارى لێكرا ده‌رباره‌ى عومڕه‌كردن پێش مه‌وسمى حه‌ج فه‌رمووى هيچى تێدانييه‌، وه‌ له‌ شوێنێكى تر فه‌رمووى پێغه‌مبه‌رى خوا () عومڕه‌ى كرد پێش ئه‌وه‌ى حه‌ج بكات . رواه البخارى (1774).

ئه‌گه‌ر گه‌يشتيه‌ (ذوالحليفة)  سوننه‌ته‌ پێش ئيحڕام كردن خۆت بشۆيت و وه‌ سوننه‌ته‌ بۆ پياوان بۆنى خۆش له‌ لاشه‌يان بده‌ن، وه‌ بۆ ئافره‌تان كرێم و ڕۆنى به‌سوود له‌ لاشه‌يان بده‌ن وه‌ نابێت جلى له‌به‌ركراو بۆ ئيحڕام كردن بۆنى لێبدرێت.وه‌ سوننه‌ت وايه‌ له‌ (ذوالحليفة) دوو ڕكعات نوێژ بكه‌يت چونكه‌ شوێنێكى پيرۆزه‌ هه‌موو موسڵمانێك كه‌ بچێته‌ حه‌ج يان عومڕه‌، ده‌بێ بچێته‌ ئه‌و شوێنه‌ تايبه‌تيه‌ى كه‌ پێى ده‌وترێت (ميقات) ئه‌و شوێنانه‌ش جياوازن به‌ جياوازى ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌وا  لێى سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن بۆ حه‌ج، ميقاتى خه‌ڵكى عێراق (ئه‌بيار عه‌لى)يه‌، ده‌بێت عومڕه‌كار بچێته‌ ئه‌و شوێنه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئيحڕام ببه‌ستيت و ده‌ست بكات به‌ يه‌كه‌ يه‌كه‌ى ڕوكنه‌كانى عومڕه‌كردن.

يه‌كه‌م: ( ئيحڕام به‌ستن) الاحرام: وهو نيةُ الدخول فيها لقوله () (إنما الأعمال بالنيات) رواه البخاري (1)، ومسلم (1907).  واته‌: ئيحڕام ئه‌وه‌يه‌ كه‌ نيه‌تت هه‌بێت له‌ چوونه‌ ناو عومڕه‌كردن و جلى ئيحڕام ببه‌ستێت به‌ نيه‌تى عومڕه‌كردن چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا () فه‌رموويه‌تى(هه‌موو كرده‌وه‌يه‌ك به‌ نيه‌تيه‌تى). ئه‌و ئيحڕامه‌ى كه‌ تۆ ده‌يبه‌ستيت بريتيه‌ له‌ دوو پارچه‌ قوماش ئه‌وه‌ى ژێره‌وه‌يان پێى ده‌وترێت:

 ئيزار: له‌ ناوكت به‌ره‌و خواره‌وه‌ داده‌پۆشێت له‌ خۆتى لوول ده‌ده‌يت و به‌ڵام نابێت له‌ گويزينگه‌وه‌ بچێته‌ خواره‌وه‌. وه‌ ئه‌وه‌ى سه‌ره‌وه‌ پێى ده‌وترێت :

ريداْ  : ئه‌ويش له‌ سه‌رووى ناوكته‌وه‌ داده‌پۆشێت وه‌ له‌كاتى ته‌واف كردندا شانى ڕاستت ده‌هێنيته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ پۆشاكه‌كه‌ت ده‌يخه‌يته‌ ژێر باڵى ڕاست و قۆڵت له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌بێت ئه‌مه‌يان ته‌نها له‌ كاتى ته‌وافكردندايه‌ به‌ڵام ئافره‌ت جلى ئيحرام نابه‌ستێت و نابێت ده‌م و چاوى خۆشى دابپۆشێت و ده‌سته‌وانه‌ بكاته‌ ده‌ستى. وه‌ له‌ دواى له‌به‌ركردنى ئيحڕام ڕوو له‌قيبله‌ ده‌كه‌يت و به‌پێوه‌ ده‌ڵێيت (لبيك اللهم عمره‌)، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى به‌ ته‌ياره‌ سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن كه‌ نزيكى ميقات بونه‌وه‌ ئيحڕام ده‌كه‌ن. ئينجا دواى ئه‌وه‌ كه‌ به‌ڕێكه‌وتى بۆ شارى مه‌ككه‌ به‌رده‌وام ئه‌م زيكره‌ ده‌خوێنين به‌ ده‌نگى به‌رز چونكه‌ سوننه‌ته‌ تاوه‌كو ماڵه‌كانى مه‌ككه‌ به‌ديار ده‌كه‌وێت (لبيك اللهم لبيك، لبيك لا شريك لك لبيك إن الحمد والنعمة لك والملك، لاشريك لك).وه‌ سوننه‌ته‌ پێش ئه‌وه‌ى بچيته‌ ناو شارى مه‌ككه‌وه‌ خۆت بشۆيت ئه‌گه‌ر بۆت كرا، دواى ئه‌وه‌ به‌ قاچى ڕاست ده‌چيته‌ ناو مزگه‌وتى حه‌ڕامى پيرۆزه‌وه‌ ئه‌م زيكره‌ ده‌خوێنيت (بِسْـمِ الله، وَالصَّلاةُ، وَالسَّلامُ عَلى رَسولِ الله، اللّهُـمَّ افْتَـحْ لي أَبْوابَ رَحْمَتـِك).

دووه‌م: ( ته‌واف كردن ) الطواف: خواى په‌روه‌رديگار ده‌فه‌رمووێت: ( وَلْيَطَّوَّفُوا بِالْبَيْتِ الْعَتِيقِ )  الحج: ٢٩ واته‌: ته‌وافكردن به‌ ده‌ورى ماڵى خواى په‌روه‌رديگار. هه‌ر وه‌كو خواى په‌روه‌رديگار ده‌فه‌رمووێت: ( ئه‌ى موسڵمانان له‌ حه‌ج و عومڕه‌دا ته‌واف بكه‌ن به‌ ده‌ورى ئه‌و ماڵه‌ى ئازادكراوه‌ كه‌ مه‌به‌ستى مزگه‌وتى حه‌ڕامه‌ له‌ شارى مه‌ككه‌. كه‌ باوكى پێغه‌مبه‌ران ئيبراهيم و ئيسماعيلى كورى دروستيان كردووه‌(عليهما الصلاة والسلام).

(چۆنیه‌تی ته‌واف کردن)

كه‌ چويته‌ ناو مزگه‌وته‌وه‌ پۆشاكى سه‌ره‌وه‌ى ناوكت ده‌كه‌يته‌وه‌ و ناوه‌ڕاسته‌كه‌ى ده‌خه‌يته‌ ژێر باڵى ڕاستت و بۆ ئه‌وه‌ى شانى ڕاستت به‌ده‌ره‌وه‌ بێت، وه‌ هه‌ردوو سه‌رى پۆشاكه‌كه‌ ده‌ده‌يت به‌سه‌ر شانى چه‌پته‌وه‌. دواى ئه‌وه‌ له‌و گۆشه‌يه‌وه‌ ده‌ست ده‌كه‌يت به‌ ته‌واف كردن كه‌ به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌ى لێ يه‌ واته‌ نێوان به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌و گلۆپه‌ سه‌وزه‌كه‌، ڕوو له‌ به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌ ده‌كه‌يت و ده‌ستى ڕاستى لێده‌ده‌يت و ماچى ده‌كه‌يت به‌ڵام ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌بالغى هه‌بوو ئه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ ناكه‌يت چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆى ئه‌زيه‌ت دانى خه‌ڵكى ته‌نها له‌ دووره‌وه‌ ڕووى تێده‌كه‌يت و  ده‌ستى  ڕاستى بۆ به‌رز ده‌كه‌يته‌وه‌ و سه‌لامى لێ ده‌كه‌يت و ده‌ڵێيت ( بسم الله الله أكبر) چونكه‌ ماچكردن واجب نييه‌ به‌ڵكو سوننه‌ته‌ ئه‌گه‌ر ئه‌نجاميشى نه‌ده‌يت ئه‌وه‌ هيچ كاريگه‌ريه‌كى له‌سه‌ر ته‌وافكردنه‌كه‌ت نييه‌ و به‌تاڵى ناكاته‌وه‌، هه‌ر له‌ دووره‌وه‌ ده‌ستت به‌رز ده‌كه‌يته‌وه‌ و سه‌لامى لێ ده‌كه‌يت ، ئينجا ده‌ست ده‌كه‌يت به‌ ته‌واف كردن و كه‌عبه‌ى پيرۆزو به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ده‌سته‌ چه‌پت وه‌ مزگه‌وته‌كه‌ش ده‌كه‌وێته‌ ده‌سته‌ ڕاستت. له‌ كاتى ته‌واف كردن زيكرى خواى په‌روه‌رديگار و قورئان خوێندن و دوعاكردن بكه‌ تاوه‌كو ده‌گه‌يته‌ ڕوكنى يه‌مانى كه‌ له‌ ته‌نيشت زاويه‌ى به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌يه‌ ئه‌گه‌ر توانيت ده‌ستى لێ ده‌ده‌يت به‌ڵام ماچى ناكه‌يت. هه‌ردوو ڕوكنه‌كه‌ى تر نه‌ ماچيان ده‌كه‌يت و نه‌ ده‌ستيان لێ ده‌ده‌يت و نه‌ سڵاويان لێ ده‌كه‌يت، وه‌ له‌ نێوان ڕوكنى يه‌مانى و به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌ ئه‌م دوعايه‌ ده‌خوێنيت (رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ) كه‌ گه‌يشتيه‌وه‌ به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌ ئه‌وه‌ سوڕانه‌وه‌ى يه‌كه‌م ته‌واو بوو، ئا به‌م شيِوه‌يه‌ تاوه‌كو حه‌وت جار ده‌سوڕێيته‌وه‌ ئه‌و كاته‌ ته‌وافه‌كه‌ت ته‌واو ده‌كه‌يت، وه‌ سوننه‌ته‌ له‌ سێ ته‌وافى يه‌كه‌مدا كه‌مێك به‌ خێرايى بڕۆيت و شه‌قاوه‌كانت به‌ بچووكى و خێرايى بهاوێژيت. پاش ته‌واو بوونى ته‌وافكردن ئه‌وه‌ پارچه‌كه‌ى سه‌ره‌وه‌ت كه‌ پێى ده‌وترێ (ريداْ ) ده‌به‌يته‌وه‌ سه‌ر شانت واته‌ شانى ڕاستت داده‌پۆشيت و ئينجا دوو ڕكعات نوێژ ده‌كه‌يت له‌ دواى مه‌قامى ئيبراهيم ئه‌گه‌ر گونجا وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌گونجا ئه‌وه‌ له‌هه‌ر شوێنێكى مزگه‌وت بكه‌يت دروسته‌ ان شاْ  الله وه‌ له‌ ركعاتى يه‌كه‌م سوڕه‌تى:

( قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ   لَا أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ   وَلَا أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ   وَلَا أَنَا عَابِدٌ مَا عَبَدْتُمْ   وَلَا أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ   لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ  ) ده‌خوێنيت و وه‌ له‌ ركعاتى دووه‌م سوره‌تى: ( قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ   اللَّهُ الصَّمَدُ   لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ   وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ )  الإخلاص ده‌خوێنيت. ئينجا ده‌چيته‌ لاى ئاوى زه‌م زه‌م وه‌ لێى ده‌خۆيته‌وه‌و هه‌ندێكيش بكه‌ به‌سه‌ر سه‌رتدا، دواى ئه‌وه‌ بگه‌ڕێوه‌وه‌ بۆ لاى به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌و وه‌ ئه‌گه‌ر توانيت ده‌ستى پێدا ده‌هێنيت وه‌ ماچى ده‌كه‌يت، وه‌ ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌باڵغى هه‌بێت ئه‌وه‌ ده‌چيته‌ به‌رامبه‌ر به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌و ده‌ست به‌رز ده‌كه‌يته‌وه‌ وه‌ئيشاڕه‌تى بۆ ده‌كه‌يت و ده‌ڵێيت (بسم الله ، الله اكبر).

(چه‌ند تێبینه‌ك:)

- ئه‌گه‌ر گومانت بۆ دروست بوو له‌ ژماره‌ى سوڕانه‌وه‌كانت ئه‌وه‌ كه‌مه‌كه‌ هه‌ڵده‌بژێريت و ئه‌وه‌ى كه‌ ماوه‌ ته‌واوى ده‌كه‌يت. بۆ نموونه‌ نازانيت ئايه‌ سێ جار سوڕايته‌وه‌ يان چوار گومانت بۆ دروست بووه‌ له‌ سوڕانه‌وه‌كانت ئه‌وه‌ سێ جاره‌كه‌ هه‌ڵده‌بژێريت و چوار جارى تر ده‌سوڕێيته‌وه‌  تاوه‌كو ده‌يكه‌يته‌ حه‌وت جار.

- ئه‌گه‌ر هاتوو كاتى نوێژه‌ فه‌رزه‌كان هات يان نوێژى جه‌نازه‌ كرا ئه‌وه‌ ته‌وافه‌كه‌ به‌ جێ دێڵيت و نوێژ ده‌كه‌يت دواتر ته‌وافه‌كه‌ت ته‌واو ده‌كه‌يت له‌ كوێ ته‌وافت به‌جێ هێشتووه‌ له‌وێ ده‌ست پێده‌كه‌يته‌وه‌.

- ئه‌گه‌ر ده‌ست نوێژت شكا له‌كاتى ته‌واف كردن يان ئافره‌تێك كه‌وته‌ عاده‌ى مانگانه‌ ئه‌وه‌ ته‌وافه‌كه‌يان به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌ به‌ كه‌وتنه‌ عاده‌وه‌ يان به‌ نه‌مانى ده‌ست نوێژ، دوايى ده‌بێت ده‌ست نوێژ بگريته‌وه‌و ده‌ست بكه‌يته‌وه‌ به‌ ته‌واف كردن له‌سه‌ره‌تاوه‌.

- ئه‌نجامدانى نوێژى فه‌ڕز و ته‌واف كردن له‌ناو حجر اسماعيل دروسته‌ نييه‌ چونكه‌ به‌شێكه‌ له‌ كه‌عبه‌وه‌،به‌ڵام ده‌توانيت نوێژى سوننه‌تى تێدا بكه‌يت.

- ئه‌نجامدانى هه‌موو ڕوكنه‌كانى ته‌واف كردن وه‌ دروست نييه‌ ده‌ست هێنان و خۆخشاندن به‌ ديوارى كه‌عبه‌ى پيرۆز و مه‌قامى ئيبڕاهيمه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستى تفه‌ركى و ناخۆشى لابردن و چاره‌سه‌رى چونكه‌ ئه‌م كارانه‌ بيدعه‌ن و وه‌ پێغه‌ممبه‌رى خوا () ئه‌م كارانه‌ى ئه‌نجام نه‌داوه‌.

- دروست نييه‌ تێكه‌ڵ بوونى ئافره‌تان به‌ پياوان له‌كاتى چوون بۆ لاى به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌ و ڕوكنى يه‌مانى چونكه‌ قه‌ڵه‌باڵغيه‌كى زۆريان له‌سه‌ره‌.

- له‌دواى ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌ركه‌كانت ته‌واو كرد سوننه‌ت وايه‌ ئه‌وه‌نده‌ى له‌وێ ده‌مێنيته‌وه‌ به‌رده‌وام گواف بكه‌ى تا ئه‌و ڕۆژه‌ى ده‌گه‌ڕێيته‌وه‌.

- هه‌ندێك له‌ خه‌ڵكى وا له‌ ته‌وافكردن گه‌يشتوونه‌ كه‌ يه‌ك جار سوڕانه‌وه‌ به‌ ده‌ورى كه‌عبه‌دا به‌ يه‌ك جار حيسابه‌ ئه‌وه‌ش تێگه‌يشتنێكى هه‌ڵه‌يه‌ به‌ڵكو ڕاستيه‌كه‌ى ئه‌وه‌يه‌ كه‌ حه‌وت جار سوڕانه‌وه‌ به‌ يه‌ك ته‌واف حيسابه‌.

(مه‌رجه‌کانی ته‌واف کردن)

پێويسته‌ ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه‌ له‌هه‌ر كه‌سێكدا بێت بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ ته‌وافه‌كه‌ى به‌ ته‌واوى ئه‌نجام بدات:

1 – موسڵمان بێت.

 2 – عاقڵ بێت.

3 – نيه‌تى ته‌واف كردنى هه‌بێت نه‌ك له‌ خۆيه‌وه‌ ده‌ست بكات به‌ ته‌واف كردن.

4 - عه‌وڕه‌تى خۆى دابپۆشێت.

5- به‌ ده‌ست نوێژ بێت.

6- وه‌ ده‌بێت حه‌وت جاره‌كه‌ له‌ سه‌ر يه‌ك بێت.

7 – ده‌بێت مزگه‌وت بكه‌وێته‌ لاى ڕاست و به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌ش بكه‌وێته‌ لاى چه‌پ.

8 – ده‌بێت ته‌واف كردنه‌كه‌ى به‌ ده‌ورى هه‌موو به‌يتدا بێت.

9 – به‌ ڕۆيشتنه‌وه‌ بێت ئه‌گه‌ر تواناى هه‌بێت.

10– ده‌بێت ته‌وافكردن له‌ ناو مزگه‌وت ئه‌نجام بدرێت.

11 – ده‌بێت ده‌ستپێكى سوڕانه‌وه‌كه‌ت له‌ به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌وه‌ بێت وه‌ له‌ به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌شه‌وه‌ كۆتايى پێبێت.

سێيه‌م: خواى په‌روه‌رديگار ده‌فه‌رمووێت: ( إِنَّ الصَّفَا وَالْمَرْوَةَ مِنْ شَعَائِرِ اللَّهِ البقرة: ١58 وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا () ده‌فه‌رمووێت: ( اسعوا فإن الله كتب عليكم السعىَ) رواه احمد (27367) والحاكم (6943) والطبرانى (20041) . واته‌: ڕۆيشتن و هاتووچۆكردن له‌ نێوان صه‌فاو مه‌ڕوه‌دا چونكه‌ خواى په‌روه‌رديگار ده‌فه‌رموێ ( ڕۆيشتن له‌ نێوان صه‌فاو مه‌ڕوه‌دا يه‌كێكه‌ له‌ دروشمه‌كانى خواى په‌روه‌رديگار و شه‌ريعه‌تى پيرۆزى ئيسلام، وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا () ده‌فه‌رمووێ ( بڕۆن له‌ نێوان صه‌فاو مه‌ڕوه‌دا چونكه‌ به‌ ڕاستى خواى په‌روه‌رديگار سه‌عى له‌سه‌رتان واجب كردووه‌، واته‌: ڕۆيشتن له‌ نێوان صه‌فاو مه‌ڕوه‌.

( هاتوچۆکردن سه‌عی نێوان صه‌فاومه‌روه‌)

دواى ئه‌وه‌ى ته‌وافت ته‌واو كردو دوو ركعات نوێژت كرد ئينجا به‌ره‌و چياى صه‌فا به‌ڕێ ده‌كه‌وى پێش ئه‌وه‌ى بچيته‌ سه‌ر چياى صه‌فاوه‌ سوننه‌ته‌ ئه‌م ئايه‌ته‌ بخوێنيت    ( إِنَّ الصَّفَا وَالْمَرْوَةَ مِنْ شَعَائِرِ اللَّهِ فَمَنْ حَجَّ الْبَيْتَ أَوِ اعْتَمَرَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِ أَنْ يَطَّوَّفَ بِهِمَا وَمَنْ تَطَوَّعَ خَيْرًا فَإِنَّ اللَّهَ شَاكِرٌ عَلِيمٌ )  البقرة:158 وه‌ ئه‌گه‌ر نزيكى بويه‌وه‌ ئه‌م زيكره‌ ده‌خوێنيت ( نبدأ بما بدأ الله به) ئينجا ده‌چيته‌ سه‌ر چياى صه‌فاوه‌ ڕوو ده‌كه‌يته‌ كه‌عبه‌ و ده‌ست به‌رزده‌كه‌يته‌وه‌ سێجار ده‌ڵێيت ( الله أكبر ) ثاشان (لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد وهو على كل شيء قدير. لا إله إلا الله وحده أنجز وعده ونصر عبده وهزم الأحزاب وحده) دواى ئه‌وه‌ دوعا بۆ خۆت ده‌كه‌يت، وه‌ سێجار ئه‌م شته‌ دووباره‌ ده‌كه‌يته‌وه‌، پاشان له‌ صه‌فاوه‌ داده‌به‌زيت و به‌ره‌و چياى مه‌ڕوه‌ ده‌كه‌ويته‌ ڕێ، له‌ نێوان صه‌فاو مه‌ڕوه‌دا دوو ميلى سه‌وز كراون واته‌ (دوو نيشانه‌ى سه‌وز هه‌يه‌)، له‌ نێوان ئه‌م دوو ميله‌ سه‌وزه‌ به‌ هه‌ڕوه‌له‌ ده‌ڕۆيت وه‌ك ڕۆيشتنه‌ به‌ڵام كه‌مێك خێراتره‌، ئه‌مه‌ له‌ هه‌موو جاره‌كان دووباره‌ ده‌كه‌يته‌وه‌ ئه‌مه‌ تايبه‌ته‌ به‌ پياوان. ئافره‌تان به‌ هه‌ڕوه‌له‌ ناڕۆن. ئه‌مه‌ شه‌وتى يه‌كه‌م ته‌واو بوو ئينجا ده‌چيته‌ سه‌ر چياى مه‌ڕوه‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ڕوو له‌ كه‌عبه‌ ده‌كه‌يت و چيت كرد له‌ صه‌فادا له‌وێش هه‌مان شت دووباره‌ ده‌كه‌يته‌وه‌. به‌م شێوازه‌ هاتووچۆ ده‌كه‌يت تاوه‌كو هه‌ر حه‌وت جاره‌كه‌ ته‌واو ده‌كه‌يت، چونت بۆ مه‌ڕوه‌ جارێكه‌و هاتنه‌وه‌ت جارێكى تره‌ كه‌واته‌ چون و هاتن به‌ دوو جار بۆت حيسابه‌، له‌ صه‌فاوه‌ ده‌ست پێده‌كرێت و له‌ مه‌ڕوه‌وه‌ ته‌واو ده‌بێت. وه‌ به‌بێ ده‌ست نوێژيش دروسته‌ به‌ڵام باشتر وايه‌ ده‌ست نوێژت هه‌بێت.

4   4 – (سه‌ر تاشين يان كورتكردنه‌وه‌ى) الحلق أو التقصير: پێغه‌مبه‌رى خوا () ده‌فه‌رمووێت: (من لم يكن معه هدي فليطف بالبيت، وبين الصفا والمروة، وليقصر، وليحَلل) رواه البخلري (1560) ومسلم (1227) واللفظ للمسلم. وه‌ فه‌رموويه‌تى: () ( اللهم ارحم المحلقين، قالوا والمقصرين يا رسول الله؟ قال اللهم أرحم المحلقين، قالوا والمقصرين يا رسول الله؟ قال والمقصرين) رواه البخاري (1727) ومسلم (1301). واته‌:( هه‌ر كه‌سێك حه‌يوانى له‌گه‌ڵ خۆى نه‌هێناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى حه‌ج و عومڕه‌كه‌ى به‌يه‌كه‌وه‌ بكات (1)(1)( ئه‌م جۆره‌يان پێى ده‌ڵێن حه‌جى ( القيڕان ) واته‌ حه‌جى هاوتا له‌گه‌ڵ عومڕه‌. )  ئه‌وه‌ با عومڕه‌ بكات و ته‌واف بكات و له‌ نێوان صه‌فاو مه‌ڕوه‌دا بێت و بچێت و قژيشى كورت بكات و به‌مه‌ له‌ ئيحڕامه‌كه‌ى ده‌رده‌چێت و عومڕه‌كه‌ى ته‌واو ده‌بێت. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا () فه‌رموويه‌تى:( ڕه‌حمه‌تى خواى په‌روه‌رديگار له‌و كه‌سه‌ بێت كه‌ پرچى ده‌تاشێت هاوه‌ڵان فه‌رموويان ئه‌ى ئه‌وانه‌ى كورتى ده‌كه‌نه‌وه‌، فه‌رمووى () ڕه‌حمه‌تى خواى په‌روه‌رديگار له‌و كه‌سانه‌ بێت كه‌ پرچيان ده‌تاشن، فه‌رموويان ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كورتى ده‌كات جارى سێيه‌م فه‌رمووى ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ پرچيان كورت ده‌كه‌نه‌و به‌ڵام - ئافره‌ت پرچى ناتاشێت به‌ڵكو هه‌موو پرچه‌كه‌ى له‌ دواوه‌ لوولى يه‌كترى ده‌كات و به‌ده‌ستى ده‌يگرێت و له‌ كۆتايى پرچه‌كه‌ى به‌ ئه‌ندازه‌ى سه‌ره‌ په‌نچه‌يه‌ك ده‌بڕێت، واته‌ ته‌نها كورتى ده‌كاته‌وه‌  وه‌ كورت كردنه‌وه‌كه‌ى نابێت زۆر بێت، ده‌بێت به‌ ئه‌ندازه‌ى سه‌ره‌ په‌نجه‌يه‌ك بێت.

ئه‌گه‌ر هات و كه‌سێك له‌بيرى چوو سه‌رى بتاشێت يان كورتى بكاته‌و ئه‌گه‌ر گه‌ڕايه‌وه‌ بۆ ماڵ هه‌ر كاتێك كه‌وته‌وه‌ بيرى ده‌ست به‌جێ ئيحڕام ده‌به‌ستێ و سه‌رى ده‌تاشێى و يان كورتى ده‌كاته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌م كه‌سه‌ عوزرى هه‌يه‌ كه‌ له‌ بير چونه‌وه‌يه‌، وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا () ده‌فه‌رمووێت: (إن الله تجاوز عن أمتى ألخطأُ والنسيان وما استكرهوا عليه) رواه احمد (4/37،38) وابن ماجة (1/659) كتاب الطلاق، والبيهقى (7/356) كتاب الطلاق. واته‌: خواى په‌روه‌رديگار بوراوه‌ له‌ ئوممه‌تى من كه‌ له‌ شتێك به‌ هه‌ڵه‌ بيكه‌ن ياخود له‌بيريان بچێت يان به‌ زۆردى شتێكى پێ بكه‌ن.

(سێ تێبینی گرنگ )

يه‌كه‌م: له‌و سه‌فه‌ره‌ى كه‌ ئه‌نجامى ده‌ده‌يت و ئيحڕام له‌ ميقات ده‌به‌ستيت له‌ ئه‌بيار عه‌لى بۆ ئه‌وه‌ى عومڕه‌ بكه‌ى كه‌ى عومڕه‌كه‌ت ته‌واو كرد جارێكى تر ناتوانيت هه‌ر له‌م سه‌فه‌ره‌و له‌م مانگه‌دا جارێكى تر جلى ئيحڕام ببه‌ستيته‌وه‌ بۆ عومڕه‌كردنى دووه‌م.

دووه‌م: زۆرێك له‌ خه‌ڵكى كه‌ ده‌چن بۆ حه‌ج و عومڕه‌ زۆر هه‌وڵى ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ زياتر له‌ مه‌دينه‌و مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌رى خوا () بمێنه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ر نوێژێك له‌ مزگه‌وتى حه‌ڕام له‌ مه‌ككه‌ به‌ سه‌د هه‌زار نوێژ هه‌يه‌ به‌ڵام له‌ مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌رى خوا () يه‌ك به‌رامبه‌ر هه‌زار نوێژه‌، كه‌وابوو ئه‌و ئه‌جرو پاداشته‌ى له‌ مه‌ككه‌وه‌ ده‌ستت ده‌كه‌وێت له‌ مه‌دينه‌دا نييه‌ بۆيه‌ ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ين زياتر له‌ مه‌ككه‌ بمێنينه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى زياتر له‌ ئه‌جرو پاداشتى سه‌د هه‌زار نوێژه‌كه‌ بێ به‌ش نه‌بين.

سێيه‌م: هه‌روه‌ها كه‌سانێك وا گومان ده‌به‌ن ئه‌گه‌ر زياره‌تى مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌رى خوا () وه‌ قه‌بره‌كه‌ى نه‌كات ئه‌وه‌ كه‌م و كورتى له‌ حه‌ج و عومڕه‌كه‌يدا هه‌يه‌ به‌ڵام نه‌له‌ حه‌ج و نه‌له‌ عومڕه‌ش هيچ مه‌ناسيكێك و هيچ عيباده‌تێك كه‌ په‌يوه‌ست بێت به‌ حه‌ج و عومڕه‌وه‌ له‌ مه‌دينه‌دا نييه‌ به‌ڵكو هه‌مووى له‌شارى مه‌ككه‌دايه‌، ئه‌وانه‌ى وا بير ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌م فه‌رمووده‌ لاوازه‌و زه‌عيفه‌ ده‌كه‌نه‌ به‌ڵگه‌ى خۆيان كه‌ گوايه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا () فه‌رموويه‌تى: (مَن حَجَّ فَلَمْ يَزُرْني فقد جَفاني) -  سلسلة الاحاديث الضعيفة والموضوعة/ الضعية برقم (45)، وقال ابو حنيفة ما رأيت أكذب منه  واته‌: هه‌ر كه‌سێك بچێته‌ حه‌ج و سه‌ردانى من نه‌كات ئه‌وه‌ منى به‌كه‌م زانيوه‌ هيچ حيسابى بۆ نه‌كردووم.

(ئادابی سه‌ردانیکردنی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا ())

مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌رى خوا () يه‌كێكه‌ له‌و مزگه‌وتانه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا () ده‌رباره‌ى ده‌فه‌رمووێت: (لا تشد الرحال إلا إلى ثلاثة مساجد: المسجد الحرام، ومسجد الرسول صلى الله عليه وسلم، ومسجد الأقصى) رواه البخاري (1189)،ومسلم (1397). واته‌: دروست نييه‌ به‌ نيه‌تى پيرۆزى سه‌ردانى هيچ شوێنێك بكه‌يت ته‌نها سێ مزگه‌وت نه‌بێت، ئه‌وانيش مزگه‌وتى حه‌ڕام له‌ مه‌ككه‌و مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌رى خوا () له‌ مه‌دينه‌ و مزگه‌وتى ئه‌قصا له‌ فه‌ڵه‌ستينن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سه‌ردانكردنى مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌رى خوا () نه‌ ڕوكنێكى حه‌ج و عومڕه‌يه‌ نه‌ مه‌رجێكه‌ له‌ مه‌رجه‌كان، به‌ڵكو دروسته‌ له‌هه‌ر كاتێكى ساڵ سه‌ردانى بكه‌يت، هه‌ر كاتێك خواى گه‌وره‌ بۆتى ڕه‌خساندبێت بۆ ئه‌م وڵاته‌ سوننه‌ته‌ سه‌ردانێكى مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌رى خوا () بكه‌يت بۆ ئه‌وه‌ى نوێژى تێدا بكه‌يت چونكه‌ يه‌ك نوێژ له‌وێ به‌ هه‌زار نوێژ هه‌يه‌. وه‌ كاتێك كه‌ چويته‌ مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌رى خوا () به‌ پێى ڕاست ده‌چيته‌ ژووره‌و ده‌ڵێيت (أَعوذُ باللهِ العَظيـم وَبِوَجْهِـهِ الكَرِيـم وَسُلْطـانِه القَديـم مِنَ الشّيْـطانِ الرَّجـيم،( بِسْـمِ الله، وَالصَّلاةُ) (وَالسَّلامُ عَلى رَسولِ الله)، اللّهُـمَّ افْتَـحْ لي أَبْوابَ رَحْمَتـِك)* دواى ئه‌وه‌ى كه‌ چويته‌ ژووره‌وه‌ دوو ڕكعات نوێژى سڵاوى مزگه‌وت ده‌كه‌يت، پاشان ده‌چيته‌ لاى قه‌برى پێغه‌مبه‌رى خوا () به‌رامبه‌رى ڕاده‌وه‌ستى و ده‌ڵێيت (السلام عليك أيها النبي ورحمة الله وبركاته، الصلاة والسلام عليك يا رسول الله، اللهم اتة الوسيلة والفضيلة وابعثهُ المقام الذى وعدتهُ، اللهم اجزهُ عن أُمتِهِ أفضل الجزاء) پاشان كه‌مێك به‌ لاى ڕاست ده‌چيت و ده‌كه‌ويته‌ به‌رامبه‌ر قه‌برى ئيمامى ئه‌بو به‌كرى صديق (ڕه‌زای خوای لێبێت) سه‌لامى لێده‌كه‌يت و ده‌ڵێيت (السلام عليك يا أبا بكر يا صاحب رسول الله اللهم ارحمه واغفر له وارضى عنه) پاشان كه‌مێكى تر به‌لاى ڕاست ده‌چيت و ده‌كه‌ويته‌ به‌رامبه‌ر قه‌برى ئيمامى عمر (ڕه‌زای خوای لێبێت) سه‌لامى لێده‌كه‌يت و ده‌ڵێيت (السلام عليك يا عمر  يا خليفة رسول الله اللهم ارحمه واغفر له وارضى عنه) ئه‌وه‌ش وه‌ك ڕێز گرتنێك وايه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا () و هاوه‌ڵانى (ڕه‌حمه‌تى خوايان لێبێت ) موسڵمان نابێت له‌م مزگه‌ته‌دا ده‌نگى به‌رز بكاته‌وه‌و هه‌ڵسوكه‌وتى ناشيرين ئه‌نجام بدات چونكه‌ قه‌برى پێغه‌مبه‌رى خواى لێيه‌ () وه‌ هه‌وڵ بدات به‌ شێوازێكى جوان و ڕێك و پێك سه‌ردانى پێغه‌مبه‌رى خوا () بكات.وه‌ هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌ موسڵمانان له‌كاتى دوعاكردندا ڕوو ده‌كه‌نه‌ قه‌برى پێغه‌مبه‌رى خوا () و لێى ده‌پاڕێنه‌وه‌ ئه‌مه‌ش كارێكى ناردروست و شيركييه‌ په‌نا به‌ خواى گه‌روه‌ چونكه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت ( إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ عِبَادٌ أَمْثَالُكُمْ فَادْعُوهُمْ فَلْيَسْتَجِيبُوا لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ )    الأعراف: ١٩٤.وه‌ له‌ ته‌نيشت مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌رى خوا () گوڕستانى به‌قيعى لێيه‌ كه‌  ئه‌ويش سوننه‌ته‌ سه‌ردانى كردنى له‌كاتى سه‌ردانى كردنى سوننه‌ت وايه‌ ئه‌م دوعاى بخوێنين (السلام عليكم أهل الديار من المسلمين، يرحم الله المستقدمين منا ومنكم والمستأخرين وإنا إن شاء الله بكم للاحقون) أخرجه مسلم في صحيحه كتاب الجنائز باب ما يقال عند دخول القبور والدعاء لأهلها (2/669).

  له‌کۆتاییدا

- داواكارم له‌ خواى په‌روه‌رديگار عومڕه‌ى هه‌موو لايه‌كمان قه‌بول بكات و له‌و ئه‌جرو پاداشته‌ى كه‌ هه‌يه‌تى بێ به‌شمان نه‌كات وه‌ توانبيبێتم ڕوونكردنه‌وه‌يه‌كى ته‌واوم دابێت له‌سه‌ر چۆنيه‌تى عومڕه‌كرن و ئه‌ركه‌كان و سوننه‌ته‌كانى وه‌ هه‌ر شتێكى ڕاستم نوسيبێت له‌م ناميلكه‌يه‌دا ئه‌وه‌ له‌ لايه‌ن خواى باڵا ده‌سته‌وه‌يه‌ وه‌ هه‌ر شتێكى هه‌ڵه‌شم نوسيبێت ئه‌وه‌ له‌ منه‌وه‌يه‌ داوا له‌ خواى په‌روه‌رديگار ده‌كه‌م كه‌ له‌هه‌ڵه‌كه‌م ببورێت ان شاْ  الله .

- ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ عومڕه‌ ده‌كه‌يت و پاره‌يه‌كى زۆر سه‌رف ده‌كه‌يت و ماندوو بونێكى زۆر ده‌كێشيت نه‌كه‌ى به‌ هاواركردنه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا () و پاڕانه‌وه‌ لێى و هاواركردنه‌ هاوه‌ڵان ( خوايان لێڕازى بێت ) يان خۆ خشاندن به‌ ديوارى ئه‌م شوێنانه‌دا و هێنانه‌وه‌ى خۆڵ و گڵى سه‌ر مه‌زارگه‌كان و ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى شيركى و بيدعى و كرده‌وه‌ى ناشه‌رعى كه‌ واده‌كه‌ن حه‌ج و عومڕه‌كه‌ت به‌تاڵ بكه‌نه‌وه‌، بۆيه‌ زۆر وريابه‌ له‌م سه‌فه‌ره‌ پيرۆزه‌ پڕ خێرو به‌ره‌كه‌ته‌. عومڕه‌كه‌ى خۆت به‌م كرده‌وانه‌ به‌تاڵ نه‌كه‌يته‌وه‌، وه‌ هه‌روه‌ها كاتى خۆت به‌ دانيشتنى زۆر و قسه‌و باسى دونيا به‌ فيڕۆ مه‌ده‌، وه‌ زۆر ورياى غه‌يبه‌ت كردنى خه‌ڵكى به‌ له‌ كاتى ئيسڕاحه‌تكردن له‌ فنده‌ق چونكه‌ ئه‌مانه‌ وا ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌جرو پاداشتى عومڕه‌كه‌ت لێ كه‌م به‌كه‌نه‌وه‌. وه‌ جگه‌ له‌و كارانه‌ كه‌ ئه‌نجامى ده‌ده‌يت كه‌ خۆى تاوانه‌و له‌سه‌رى گوناهبار ده‌بيت.

واخر دعوانا أن الحمدلله رب العالمين وصل الله على نبينا محمد وعلى اله وصحبه وسلم

نووسينى : ماموستا سالار چۆمانى

پێش نوێژ و وتار خوێنى مزگه‌وتى كۆسره‌تان / چۆمان