فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
خوشكى به‌ڕێزم ورياى ته‌له‌فۆن به خوشكى به‌ڕێزم ورياى ته‌له‌فۆن به له‌م ڕۆژگاره‌دا كچانى ئيسلام له‌كوێن؟! ئايا كۆده‌بنه‌وه بۆ فێربوونى قورئان؟! زۆربه‌يان كۆده‌بنه‌وه بۆ گاڵته‌كردن و شتى هيچ و پووچ.. يان شه‌و نهخهوتنه به‌ديار ته‌له‌فزيۆن و سه‌ته‌لايت و ئينته‌رنێته‌وه.. يان گوێ گرتنه له گۆرانى يه به‌ره‌ڵايه ڕووخێنه‌ره‌كان.. يان دانيشتنه بۆ سه‌يركردنى ڤيديۆ كليپهكان.. زۆربه‌ى كات كاريان قسه‌كردنه له‌گه‌ڵ پياوانێك كه‌هيچ ڕه‌وشت و سيفه‌تێكى ئايينى تێياندا به‌دى ناكرێت جگه له‌باسى خۆشه‌ويستى درۆ و عه‌شق نه‌بێت.. كچان وازيان له نوێژ هێناوه و به‌ده‌م چوونه‌وه‌ى بانگهوازهكانيان بيرچووهتهوه.. قورئانيان پشت گوێ خستووه و په‌يوه‌ست بوون به‌ژيانى دونيايى كۆتاى پێ هاتوو.. ته‌له‌فۆن كردنيان بۆ پرسيار كردن له‌ده‌نگ و باسى خزم و كه‌س و كاريان نى يه, به‌ڵكو بۆ بێزاركردنى خه‌ڵك و دۆزينه‌وه‌ى هاوسه‌رى داهاتوويانه, كه هه‌رگيز به‌و شێوه‌يه بۆيان ناڕه‌خسێت. چه‌ند ڕۆژێك لهمهوپێش به‌سه‌رهاتى كچێكيان بۆ گێڕامه‌وه, كه‌به‌هۆى خراپى به‌كارهێنانى ته‌له‌فۆن ژيانى خۆى له‌ده‌ستدا و له‌ناوى برد.. ئه‌مه چيرۆكێكى ڕاستى يه نه‌ك خه‌ياڵى, هه‌زاره‌ها ڕووداوى هاوشێوه‌ى ئه‌مه ڕوويان داوه و ڕۆژانه ڕوودهدهنهوه.. كچه داماوه‌كه ده‌ڵێت: له‌ڕێگاى ته‌له‌فۆنه‌وه گه‌نجێكم ناسى، كه بۆ پرسيارى ماڵێك ته‌له‌فۆنى كردبوو, پێم ووت: ژماره‌كه هه‌ڵه‌يه و ده‌نگم نه‌رم و ناسك كرده‌وه و به‌شێوه‌يه‌كى ڕێك و جوان قسه‌م له‌گه‌ڵى كرد.. [په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ : (فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ وَقُلْنَ قَوْلًا مَعْرُوفًا) ( سورة الأحزاب : 32) . واته :... له كاتى قسه‌كردندا ناز مه‌كه‌ن به‌ناسكى قسه مه‌كه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سانى دڵ نه‌خۆش ته‌ماحتان تێنه‌كه‌ن ، با ووتهكانيشتان ووته‌ى چاك بێت ]. وريابن به‌ناسكى و نه‌رمى قسه‌كردن له‌گه‌ڵ پياوان بزان چى لهدڵيان دروست ده‌كات: ده‌ڵێت: پاش ئه‌و ته‌له‌فۆنه چه‌ند جارێكى تر ته‌له‌فۆنى كرده‌وه.. په‌يوه‌ندى نێوانمان ورده ورده په‌ره‌ى سه‌ند, وام هه‌ست ده‌كرد كه‌ماوه‌ى ده ساڵه يه‌كتر دهناسين. شه‌يتانيش وه‌سوه‌سه‌ى خسته دڵمه‌وه.. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه واى ده‌رده‌خست كه‌خۆشى ده‌وێم, ده‌يوت:ـ سۆز و ئهوينم ڕاست و پاكه و ئامانجم پێكهێنانى ژيانى هاوسه‌رێتى يه له‌گه‌ڵتا, له‌كاتێكدا هێشتا يهكتريشمان نه‌بينيبوو.. ( ئاى چ كچێكى داماو و گێله, به‌و درۆ بريقهدارانه هه‌ڵخه‌ڵه‌تا, شه‌يتانيش هانده‌رى بوو و كرده‌وه‌ى ناشايستهى بۆى جوان و ڕازاوه كرد..). له‌ڕێگاى نامه و ته‌له‌فۆنه‌وه كاتێكمان ديارى كرد بۆ يه‌كتر بينين.. چه‌ند جارێك به بێ پرسى ماڵه‌وه و به‌نهێنى يهوه پێكه‌وه ڕۆشتينه ده‌ره‌وه, (ئه‌و فهرموودهيهم بير چوو كه پێغه‌مبه‌رى خوا (ﷺ) ده‌فه‌رموێ : " لا يخلون رجل بامرأة إلا كان الشيطان ثالثها "( صححه العلامة الألباني في السلسلة الصحيحة : 1 / 792 ، برقم : 430 ) واته : هه‌رگيز پياوێك له گه‌ڵ ئافره‌تێكدا به ته‌نها نابن ، ئيللا شه‌يتان سێ يه‌ميان ده‌بێت . له‌لاى خێزانه‌كه‌م درۆم ده‌كرد و ده‌موت بۆ لاى كچێكى ديندارى هاوڕێم ده‌ڕۆم كه‌زۆر خۆشم ده‌وێت. له چاوپێكهوتنهكانماندا خۆشه‌ويستى و پاكى پيشان ده‌دا و ده‌يوت: چركه‌يه‌ك به‌بێ تۆ ناژيم و ناتوانم لێت دووربم, ژيانم دۆزه‌خ و ژه‌هراوى يه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵت نه‌بم.. چه‌نده‌ها جار پێكه‌وه وێنه‌مان گرت , و چه‌ند وێنهيهكمى برد.. پاش به‌سه‌رچوونى چوار ساڵ لهپهيوهندى نێوانمان داواى كارى خراپه ( زينا)ى لێ كردم, وتى هيچ گرنگ نى يه ئه‌م كاره ئێستا ئه‌نجامى بده‌ين يان كاتێكى دى, چونكه ده‌بيت به‌خێزانم له داهاتوودا.. لێره‌دا بيرم له‌ووته‌كانى كرده‌وه و ترسێكى گه‌وره داى گرتم.. چى بكه‌م؟! ڕيشاڵه‌كانى باوه‌ڕ كه‌چه‌نده‌ها ساڵه پشت گوێم خستووه له‌ناخمدا ده‌ستى كرد بهجووڵان.. ئه‌و ويژدانهى ماوه‌يه‌كى زۆره نووستووه ڕاچڵهكايهوه و به‌ئاگا هاته‌وه به‌ڵام دواى چى؟؟ پاش ئه‌و هه‌موو بێ ئاگايى يه.. ده‌ستم كرد به لهخۆپرسينهوه, كوا هاوسه‌رێتى؟! له‌كوێ يه ئايين, كه‌س و كار, داوێن و شه‌ره‌ف, خه‌ڵك و ئاگر, كچێتى. ئه‌مه ئابڕووچوونێكه ده‌ربازبوونى نيه. پێم ووت: هه‌رگيز ئه‌وه ڕوونادات پێش ژيانى هاوسه‌رێتى كهپهيمانت پێم داوه..وتى: ئه‌ى داماو گه‌ر ئێستا قايل نه‌بيت, لاى هه‌موو خه‌ڵك و خێزانه‌كه‌ت ئابڕووت ده‌به‌م.. وێنه‌كانت, گفتوگۆكانت له‌گه‌ڵمدا به‌ته‌له‌فۆن هه‌موويم تۆمار كردووه, ئابڕووى خۆت و بنه‌ماڵه‌كه‌ت له‌ژێر دهستمدايه.. ئه‌و ساته بوو بهدۆزهخێك وه‌سف ناكرێت, هه‌ڵه و تاوانى خۆم بوو هێنامه سه‌ر خۆم, چ سوودێكم ده‌ست كه‌وت له‌و ته‌له‌فۆنانه؟؟ له‌و په‌يوه‌ندى يه ناشه‌رعى و ڕێ پێ نه‌دراوه؟؟ كچه‌كه به‌چى گه‌ڕايه‌وه؟ ئه‌و گورگه ناچارى كرد و توانى زه‌برى پێ ببات به‌هۆى ئه‌و داوه‌ى كه ئه‌مه چه‌ند ساڵێكه ئارامى گرتووه له‌سه‌رى تا نێچيرهكهى ده‌ست بكه‌وێت.. به نائومێدى و سه‌رشۆڕى هاته‌وه.. بێ هاوسه‌ر, بێ زه‌ماوه‌ند, بێ نيشان و ماره‌يى.. ئه‌مه ته‌نها ئابڕووچوون و گيرۆده بوون و سه‌رشۆڕى يه, خه‌م و خهفهتێكى هه‌تا هه‌تايى يه.. چۆن ڕووبه‌ڕووى بنه‌ماڵه‌كه‌ى ببێته‌وه؟؟ براكانى كه متمانه‌يان پێ هه‌بووه و شانازى بهخوشكهكهيانهوه ده‌كه‌ن.. ئه‌و ته‌مه‌نه‌ى ماويه‌تى به چ جۆرێك له‌گه‌ڵيان ته‌واوى بكات و بيباته سه‌ر؟؟ ده‌ڵێت: خوايه ئه‌م هه‌موو شه‌رمه‌زارى و بێ ئابڕوويى يه به‌خۆمم كرد ته‌نها له‌به‌ر يه‌ك ووته بوو.. خوشكه‌كه‌م : دواى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م چيرۆكه پڕ ئازاره, وريابه نه‌ك تۆش ڕووداوى له‌و جۆره‌ى ئه‌م كچه‌ت به‌سه‌ر بێت و خۆت و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت له‌ناوبه‌رى و به‌هاترين شت كه هه‌ته له‌ده‌ستى بده‌ى, ئه‌و شه‌ره‌ف و پاكێتى يهى كه‌شانازى پێوه ده‌كه‌يت و ژيانت له‌سه‌رى به‌نده. ووتهيهك كه‌ده‌بێ بگوترێت يه‌كه‌م:ـ ئه‌مه يه‌كێكه لهچيرۆكه ڕاستى يه‌كان, كه كه‌سانى موسڵمانيش لهژيانى ڕۆژانهياندا تووشى ڕووداوى له‌م شێوه‌يه ده‌بن.. ئه‌م كچه‌ش يه‌كه‌مين و دوايين قوربانى نى يه, به‌ڵكو چه‌نده‌ها كچى تريش له‌بنه‌ماڵه موسڵمانه‌كان وه‌ك ئه‌م كچه ده‌بن به‌قوربانى.. ڕاسته له‌سه‌ره‌تادا هه‌ڵه‌ى كرد به‌ڵام كاتێك زانى ئه‌و گورگه نييه‌تى خراپه, ده‌بوايه ڕێگاى بۆ خۆش نهكردايه و به‌ئاسانى ئاڵاى سپى بۆ هه‌ڵ نهكردايه و خۆى نه‌دايه به‌ده‌سته‌وه. ئه‌گه‌ر ئارامى بگردايه و سزا و ئه‌شكه‌نجه‌دانى باوك و براكانى ههڵبژاردايه باشتر بوو له‌وه‌ى كه‌خۆى بكات بهنێچيرى ئه‌و گورگه دڕنده‌يه.. پێويست بوو ڕاستى بدركاندايه بۆ كه‌سێك كهمتمانهى پێ يه‌تى وه‌كو دايكى, تا ڕێگاى ڕاستى پيشان بدايه و يارمه‌تى بدايه. پاشان ته‌وبه‌ى بكردايه و په‌ناى بۆ خوا ببردايه بۆ ئه‌وه‌ى بيپارێزێ له‌و به‌ڵا كوشنده‌يه. به‌و خوايه كه هيچ په‌رستراوێك نى يه جگه له‌خۆى, ئه‌و كاته ئه‌و سزايه‌ى كه چاوهڕوانێتى له‌لايه‌ن كه‌س و كارى, خواى گه‌وره ئاسان و سووكى ده‌كرد بۆى. به‌تايبه‌تى كاتێك بزانن كارى خراپه‌ى نه‌كردووه وه هێشتا كچه.. وه په‌يمانى هاوسه‌رێتى پێ داوه بۆيه قسه‌ى له‌گه‌ڵى كردووه. به‌ڵام كاتێك بۆى ده‌ركه‌وتووه كه بۆ تێركردنى ئاره‌زووه پيسهكانى ده‌يه‌وێت, خۆى ده‌رباز كردووه له‌ده‌ستى, و ئێستاش په‌شيمان و ته‌وبه‌كاره.. دووه‌م: ـ پێويسته كچ هه‌وڵ نه‌دات بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ى زه‌نگى ته‌له‌فۆن گه‌ر كه‌سێكى ناسراو نه‌بوو, كه‌ناچار بوو وه‌ڵامى دايه‌وه, به‌پێ ى پێويست و به‌گوێره‌ى پرسيار وه‌ڵام بداته‌وه, ڕێگا نه‌دات تا بكه‌وێته ده‌مه ته‌قێ كردن له‌گه‌ڵى و ئه‌ويش سه‌رنجى به‌لاى خۆي‌دا ڕابكێشێ و قسه‌ى خۆشى بۆ بكات. دڵنيابه درۆ ده‌كات, چونكه گه‌ر ڕاست بكات وه تۆى بوێت ئه‌وا دێت بۆ لاى بنه‌ماڵه‌كه‌ت بۆ خوازبێنيت, نه‌وه‌ك گه‌نجێكى تر پێشى بكه‌وێ و تۆى له‌ده‌ست ده‌رچێت.. قسه‌كردن بهدزيى يهوه له‌گه‌ڵت مه‌به‌ستى ته‌نها هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه نه‌ك هاوسه‌رێتى.. له‌م بۆنه‌يه‌دا چيرۆكى كچێكى ژيرى دراوسێمان دێته‌وه ياد: بيست ساڵ له‌مه‌و پێش ئه‌م كچه له ته‌مه‌نى گه‌نجى دا بوو, مامۆستا بوو له دواناوه‌ندى يه‌كى كچان.. خوا ده‌زانێت زۆر دڵخۆش ده‌بم بهكچانى موسڵمان كه ئه‌وه‌نده ووشيار و پاك و ڕه‌وشت به‌رزن و بهغيرهتانه ڕووبه‌ڕووى كوڕه گورگه‌كان ده‌بنه‌وه.. كورته‌ى چيرۆكه‌كه: له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى كچه مامۆستاكه له‌ده‌وام, گه‌نجێكى ناسراوى خه‌ڵكى گه‌ڕه‌كه‌كه‌ى خۆيان ڕێى پێ ده‌گرێت و ده‌ڵێت: تۆ جوانى و من تۆم خۆش ده‌وێت و موعجيبم به‌تۆ... ئايا وه‌ڵامى ئه‌م كچه مامۆستايه چى بێت؟ ئايا قسه‌ى سووك و ناخۆشى پێ كرد؟ يان بێ ده‌نگ بوو و بير‌ى له‌قسه‌كانى ده‌كرده‌وه, كه ئايا ڕاست ده‌كات يا درۆ؟ لهڕۆشنايى ڕۆژدا و له‌كاتێكدا كه خه‌ڵك شه‌رم له‌يه‌كترى ده‌كه‌ن و له‌به‌رچاوى هه‌موو خه‌ڵك ڕووى تێ كرد و ووتى: ئه‌ى فڵان كه‌س, ووتت منت خۆش ده‌وێت, باشه من ڕازيم كهببى به هاوسه‌رم.. به مه‌رجێك, باوك و كه‌س و كارت بێنيت بۆ خواز بێنيم, ئه‌و كات منيش ده‌ڵێم تۆم ده‌وێت و خێزانه‌كه‌م ڕ‌ازى ده‌كه‌م. له‌وێدا كوڕه‌كه كه زانى كچه‌كه به درۆ و فێڵه‌كه‌ى زانيوه, هه‌ڵهات و ئيتر نه‌يوێرا لابكات به دواوه و په‌ندێكى وه‌رگرت كه هه‌رگيز له‌گه‌ڵ كچدا نه‌دوێت.. دواى چه‌ند ساڵێك گه‌نجه‌كه كچێكى تر ماره ده‌كات و كچه‌كه‌ش مێرد به كوڕێكى دى ده‌كات.. ده تۆش وه‌ها به غيره‌ت و لێهاتووبه.. هه‌ر كه‌س ويستى خراپه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدات, به‌ره‌نگارى ببه‌وه تا سه‌ر شۆڕ و ڕيسوا ببێت و به نه‌هامه‌تى بگه‌ڕێته‌وه, نه‌كه‌ى قه‌ت گوێ شل بكه‌ى بۆ درۆ و به‌ڵێنه‌كانى, واى پيشان نه‌ده‌ى كه تۆى به ئاسانى ده‌ست ده‌كه‌وێت.. به‌و خوايه هه‌ر گه‌نجێك مه‌به‌ستى پاك بێت و ڕاست بكات و بيه‌وێت ژن بهێنێت, ئه‌وا خوا خۆى يارمه‌تى ده‌دات و ئاسانى ده‌كات بۆى. پێغه‌مبه‌رى خوا (ﷺ) فه‌رموويه‌تى (هه‌ر كه‌سێ خێرێك پيشانى خه‌ڵكى بدات ،ئه‌وا خێرى پێ ده‌گات به‌ئه‌ندازه‌ى خێرى هه‌موو ئه‌وانه‌ى كارى پێ ده‌كه‌ن. ) جا ڕه‌حمه‌تى خوا له‌و موسڵمانه‌ى كه ئه‌م بابهتهییه بڵاوى ده‌كاته‌وه له پێناوى خوا ئاماده‌كردنى مهيرهبان محمد |