فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
فه‌زڵى حه‌ج و عومره فه‌زڵى حه‌ج و عومره فهزڵيان زۆره، هه‌روه‌ك له‌م حهديسانهدا ده‌رده‌كه‌وێت: ( العمرة الى العمرة كفارة لما بينهما، والحج المبرور ليس له جزاء إلاّ الجنة )البخاري/1773 ومسلم/1349. واته:عومره دواى عومره كه‌فاره‌ت و ڕهشكهرهوهى گوناهى نێوانيانه، وه حه‌جێكى چاك پاداشتى نيه ته‌نها به‌هه‌شت نه‌بێت.( تابعوا بين الحج والعمرة, فإنهما ينفيان الذنوب والفقر،كما ينفي الكير خبثَ الحديد والذهب والفضة)أخرجه الترمذي ( صحيح ). واته: حه‌ج و عومره له‌دواى حه‌ج و عومره بكه‌ن، چونكه حه‌ج و عومره تاوان و فه‌قيرى لاده‌به‌ن هه‌روه‌ك چۆن ئاگرى كوره‌ى ئاسنگه‌ر ژه‌نگ و پيسى ئاسن و زێڕو زيو لاده‌بات. ( من حج ( هذا البيت ) فلم يرفث ولم يفسق، رجع كيوم ولدتْه أمه)البخاري/1820. واته: هه‌ر كه‌سێك حه‌ج بكات به خاليسى له به‌ر خاترى خوا، وه له حهجهكهيدا جيماعى خێزانى نه‌كات و خراپهكاريش نه‌كات، ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له حه‌ج وه‌ك ئه‌و ڕۆژه‌ى له دايك بووه به پاكى و بێ تاوان.سه‌رچاوه کتاب حه‌ج و عومره له‌فه‌رمووده ڕاسته‌کان . |