فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
جگه‌ره‌كێشان حه‌رامه و كڕين و فرۆشتنشى تاوانه جگه‌ره‌كێشان حه‌رامه و كڕين و فرۆشتنشى تاوانه الـحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على محمد وعلى آله وصحبه أجمعين ، وبعد .. پرسيار / ئايا جگه‌ره‌كێشان حه‌رامه ؟ وه ئه‌گه‌ر جگه‌ره‌كێشان حه‌رام بێت ئايا كڕين و فرۆشتنيشى حه‌رامه ؟ وه ئايا باركردن و هێنان و بردنيشى حه‌رامه ؟ وه به كرێ دانى دوكان به كه‌سانى جگه‌ره فرۆش حه‌رامه ؟ وه ئايا ئه‌و پارانه‌ى كه به كڕين و فرۆشتن و باركردن و هێنان و بردنى جگه‌ره ده‌ستت ده‌كه‌ون حه‌رامه ؟ 1 / به‌ڵـێ جگه‌ره‌كێشان حه‌رامه ، به‌ڵگه به هێز و ڕاسته‌كان كه‌وا حه‌رامێتى جگه‌ره‌كێشان ده‌سه‌لمێنن ئه‌مانه‌ن : به‌ڵگه‌ى يه‌كه‌م : خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ ) [الأعراف 157 ] . واته: خواى گه‌وره شته پاك و به‌سوده‌كانى بۆ حه‌ڵاڵ كردوون و شته پيس و زيان به‌خشه‌كانى لێ قه‌ده‌غه و حه‌رام كردوون . گومانى تێدا نى يه جگه‌ره‌كێشان يه‌كێكه له شته زيان به‌خشه‌كان كه‌زه‌ره‌ر و زيانيانى بۆ لاشه‌ى ئادهميزاد هه‌يه و له هه‌مان كاتدا بۆنێكى ناخۆشى هه‌يه كه خه‌ڵك ئازار ده‌دات . به‌ڵگه‌ى دووه‌م : خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:( وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ ) [البقرة 195] ، واته: به‌ده‌ستى خۆتان خۆتان مه‌خه‌نه مهترسييهوه . وه به‌بێ هيچ شك و گومانێك جگه‌ره كێشان مرۆڤــ دوچارى گه‌لێك نه‌خۆشى له‌ناوبه‌ر ده‌كات له‌وانه : سه‌ره‌تان و سيل و نه‌خۆشى يهكانى دڵ و ئه‌و نه‌خۆشيانه‌ى دوچارى گه‌ده ده‌بن ، ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ى كه ڕوو ناشيرن ده‌كات و ددانه‌كان زه‌رد و تێك ده‌دات . به‌ڵگه‌ى سێ يهم : خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:( وَلَا تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ ) [النساء 29 ] ، واته: خۆتان نه‌فسى خۆتان مه‌كوژن. هه‌روه‌ها جگه‌ره‌كێشان ده‌بێته هۆى ورده‌ورده كوشتن و له‌ناو بردنى جگه‌ره كێش كه ئه‌مه‌ش له ئيسلام‌دا به {ئينتحار} و خۆكوشتن ناوى هاتووه. به‌ڵگه‌ى چواره‌م : خواى گه‌وره ده‌رباره‌ى عه‌ره‌ق وقومار ده‌فه‌رموێت:( وَإِثْمُهُمَا أَكْبَرُ مِنْ نَفْعِهِمَا ) [البقرة 219 ] ، واته: زيانيان زۆرتره له سوديان . گومانى تێدا نى يه كه زه‌ره‌ر و زيانى جگه‌ره‌ش له سوده‌كه‌ى زۆرتر و كاريگه‌رتره، و به‌ڵكو خـۆى زيانه . به‌ڵگه‌ى پێنجه‌م : خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:( وَلَا تُبَذِّرْ تَبْذِيرًا إِنَّ الْمُبَذِّرِينَ كَانُوا إِخْوَانَ الشَّيَاطِينِ وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِرَبِّهِ كَفُورًا ) [الإسرا‌ء 26 - 27] . واته: ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانتان له حه‌رام و سه‌رپێچى خواى باڵاده‌ستدا خه‌رج و به‌فيڕۆ مه‌ده‌ن، چونكه به‌ڕاستى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌وا ماڵ و سهروهتيان له حه‌رامدا خه‌رج ده‌كات ئه‌وانه برا و دۆستى شهيتانهكانن . وه هه‌روه‌ها براى گوێڕايهڵم بزانه كه‌وا جگه‌ره‌كێشان ماڵ خه‌رج (سه‌رف) كردنه له تاوان ، و سه‌رپێچى كردنه له فه‌رمانى خواى گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره ئازيزهكهى (ﷺ) وه جێ به‌جێكردنى فه‌رمانى شه‌يتانه و لهكردهوهكانى شه‌يتانه . به‌ڵگه‌ى شه‌شه‌م : پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) ده‌فه‌رموێت : ((لاَ ضَرَرَ وَلاَ ضِرَارَ)) صحيح سنن ابن ماجه رقم : (2341) وسلسلة الأحاديث الصحيحة رقم : (250) . واته: زه‌ره‌ر به كه‌س مهگهيهنن به مه‌به‌ستى سوود گه‌ياندن به خۆتان ، وه زهرهريش به كه‌س مهگهيهنن به بێ سوود گه‌ياندن به خۆتان . براى ئازيزم با بزانين جگه‌ره‌كێشان هيچ زيانێكى هه‌يه بۆ خۆت و بۆ خه‌ڵكى و بۆ خێزانت و بۆ منداڵت و بۆ هاوڕێكانت و بۆ ... بۆ .... هتد؟ بێ گومان هه‌موومان ده‌زانين و ئاشكرايه كه جگه‌ره‌كێشان زه‌ره‌ر و زيان له جگه‌ره‌كێشه‌كه ده‌دات و ده‌بێته مايه‌ى ئازار و ناڕه‌حه‌تى بۆ كه‌سانى ده‌ور و به‌رو هاوڕێ و هاوسێ ، جگه له‌م زيانه سه‌ختانه جگه‌ره‌كێشان ده‌بێته هۆى له‌ناوبردنى ماڵ و پول و سامانى مرۆڤــ . به‌ڵگه‌ى حه‌وته‌م : پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) ده‌فه‌رموێت: ((إِنَّ اللَّهَ كَرِهَ لَكُمْ ثَلاَثَاً : ... وَإِضَاعَةَ الْمَالِ ...)) صحيح البخاري رقم : (1477) وصحيح مسلم رقم : (4461) . واته: خواى گه‌وره سێ شتى پێ ى ناخۆشه بۆتان : ... وه ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانتان له شتى بێ سود و بێ نرخ دا به‌فيڕۆ بده‌ن . براى به‌ڕێزم با سه‌يرێكى كردارى جگه‌ره‌كێشان بكه‌ين كه به‌ڕاستى له ناوبه‌ر و بهفيڕۆدهرى ماڵ و كونكهرى ڕاسته‌قينه‌ى گيرفانى مرۆڤه بێ ئه‌وه‌ى هيچ پێويستىيهكى ژيانى مرۆڤـ پڕبكاته‌وه، كه‌واته خواى گه‌وره جگه‌ره‌كێشانى قه‌ده‌غه كردووه و به حه‌رامى داناوه له‌سه‌ر به‌نده‌كانى . به‌ڵگه‌ى هه‌شته‌م : پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) ده‌فه‌رموێت: ((مَثَلُ الْجَلِيسِ الصَّالِحِ وَالْجَلِيسِ السَّوْءِ كَمَثَلِ صَاحِبِ الْمِسْكِ وَكِيرِ الْحَدَّادِ ، لاَ يَعْدَمُكَ مِنْ صَاحِبِ الْمِسْكِ : إِمَّا تَشْتَرِيهِ ، أَوْ تَجِدُ رِيحَهُ ، وَكِيرُ الْحَدَّادِ : يُحْرِقُ بَدَنَكَ أَوْ ثَوْبَكَ أَوْ تَجِدُ مِنْهُ رِيـْحَاً خَبِيثَةً)) صحيح البخاري رقم : (2101) . واته : نموونه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه دانيشتن و هه‌ڵس و كه‌وت له‌گه‌ڵ پياو چاكدا ده‌كات ، و ئه‌و كه‌سه‌ى كه دانيشتن و هه‌ڵس و كه‌وت له‌گه‌ڵ پياو خراپ‌دا ده‌كات وه‌كو ميسك فرۆشێك و كوره‌ى ئاسنگه‌رێك وايه ، چونكه پياو چاك وه‌كو ميسك فرۆشه‌كه وايه ، يان لـێ ى ده‌كڕيت ، وه يان بۆنێكى خۆشت به‌سه‌ردا دێت ، وه نموونه‌ى پياو خراپيش وه‌كو كوره‌ى ئاسنگه‌ر وايه ، لـێى ڕزگار نابيت يان له‌شت ده‌سوتێنێت ، وه يان جله‌كانت ده‌سوتێنێت ، وه يان بۆنێكى ناخۆشت لـێ يهوه به‌سه‌ردادێت . جگهرهكێشانيش بۆنێكى ئێجگار ناخۆش و بێزاركه‌رى هه‌يه ته‌نانه‌ت له سير و پيازيش بۆنى ناخۆشتره و ده‌بێته هۆى ئازاردانى كه‌سانى هاوڕێ و هاوسێ و خزم و كه‌س وكارت. به‌ڵگه‌ى نۆيه‌م : پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) ده‌فه‌رموێت : ((كُلُّ أُمَّتِي مُعَافًى إِلاَّ الْمُجَاهِرِينَ ...)) صحيح البخاري رقم : (6069) وصحيح رقم : (7410) . واته : هه‌موو ئوممه‌ته‌كه‌م عه‌فو ده‌كرێن و چاوپۆشيان لێده‌كرێت ئيللا ئه‌وانه نه‌بێت كه تاوانه‌كانيان ئاشكرا ده‌كه‌ن و به به‌رچاوى خه‌ڵكه‌وه تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن . لێكدانه‌وه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌يه وايه كه هه‌موو تاوانه ناديار و شاراوه‌كانى موسڵمان ئومێد ده‌كرێت كه خواى گه‌وره لێيان خۆش بێت و سزايان نه‌دات به‌ڵام ئه‌مه ئه‌و تاوان و سه‌رپێچيانه ناگرێته‌وه كه‌وا به‌ئاشكراو به به‌ر چاوى خه‌ڵكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن وه‌كو جگه‌ره‌كێشه‌كان كاتێك كه جگه‌ره ده‌كێشن، چونكه جگه‌ره‌كێشان به‌ئاشكرا هانى كه‌سانى ديكه ده‌دات بۆ ئه‌م تاوانه ڕوون و ئاشكرايه . به‌ڵگه‌ى ده‌يه‌م : پێغه‌مبه‌ر (ﷺ)ده‌فه‌رموێت : ((مَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ فَلاَ يُؤْذِ جَارَهُ)) صحيح البخاري رقم : (6475) و (6019) والزيادة له برقم : (6138) وصحيح مسلم رقم : (171) . واته : هه‌ر كه‌سێك كه‌وا بڕواى به خوا‌و ڕۆژى دواى هه‌يه ئه‌وا با زه‌ره‌ر و زيان له دراوسێكه‌ى نه‌دات و ئازاريان پێ نه‌گه‌يه‌نێت . وه جگه‌ره‌كێش پێويسته ئه‌وه بزانێت كه جگه‌ره‌كێشان به بۆنه‌كه‌ى ئازارى خێزان و منداڵ و دراوسێكانى پێ ده‌درێت ، به تايبه‌ت برا نوێژخوێنه‌كان له‌ڕيزى نوێژى جه‌ماعه‌تدا . وه هه‌روه‌ها مه‌لائيكه نزيكهكانيش بێزار ده‌بن به بۆنى جگه‌ره‌كێش .. چونكه مهلائيكهكانيش به‌و شتانه بێزرا ده‌بن و ئازار ده‌بينن كه‌وا لاى موسڵمانانى پێ بێزرا ده‌بێت وه‌كو جگه‌ره‌ى ئه‌مڕۆ : عَنْ جَابِڕ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ ((ڕه‌زای خوای لێبێت)) عَنِ النَّبِيِّ (ﷺ) قَالَ : ((مَنْ أَكَلَ الْبَصَلَ وَالثُّومَ وَالْكُرَّاثَ فَلاَ يَقْرَبَنَّ مَسْجِدَنَا فَإِنَّ الْمَلاَئِكَةَ تَتَأَذَّى مِمَّا يَتَأَذَّى مِنْهُ بَنُو آدَمَ)) صحيح مسلم رقم : (1254) . واته : هه‌ركه‌سێك پياز و سـيـر و كه‌وه‌رى خوارد ئه‌وا با نزيكى مزگه‌وته‌كه‌مان نه‌كه‌وێته‌وه چونكه فريشته‌كان بێزرا ده‌بن و ئازار ده‌بينن به‌وه‌ى كه ئادهميزاد ئازارى پێ ده‌بينێت و بێزارى ده‌كات . فه‌تواى زانايان ده‌رباره‌ى جگه‌ره‌كێشان : 1 ـ زاناى پايه به‌رزى ئيسلام (الشيخ عبدالله عبدالعزيز بن باز رحمة الله) ده‌فه‌رموێت : (جگه‌ره‌كێشان حه‌رامه و كڕين و فرۆشتنى حه‌رامه وه هه‌روه‌ها دوكان به‌كرێ دان بۆ جگه‌ره فرۆشتن حه‌رامه، وه هاوڕێيه‌تى كردنى كهسانــى جگهرهكێشيش له‌كاتى كێشانى جگه‌ره‌دا دروست نى يه) الفتاوى الإسلامية : (2 / 162) . 2 ـ به هه‌مان شێوه زاناى ناودار و پايه به‌رز و شه‌رع زان (محمد بن صالح العثيمين رحمه الله) فه‌تواى داوه به حه‌رام بوونى جگه‌ره‌كێشان مـجموعة فتوى ورسائل الشيخ ابن العثيمين : (11 / 248) .3 ـ وه هه‌روه‌ها زانايانى (اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء) فهتوايان داوه به حه‌رامێتى جگه‌ره‌كێشان الفتاوى الإسلامية : (2 / 176) . * كڕين و فرۆشتن و باركردن و هێنان و بردن و پاره‌ى جگرهش حه‌رامه : وه كڕين و فرۆشتنى جگه‌ره حه‌رامه : چونكه خواى گه‌وره خواردن و به‌كارهێنانى هه‌ر شتێكى حه‌رام كرد ئه‌وا بێ گومان كڕين و فرۆشتنيشى حه‌رامه . وه به هه‌مان شێوه باركردن و هێنان و بردنيشى حه‌رامه .. وه به كرێ دانى دوكان به كه‌سانى جگه‌ره فرۆش حه‌رامه .. وه ئه‌و پارانهيش كه به كڕين و فرۆشتن و باركردن و هێنان و بردنى جگه‌ره ده‌ستت ده‌كه‌ون حه‌رامه : چونكه خواى گه‌وره خواردن و به‌كارهێنانى هه‌ر شتێكى حه‌رام كرد ئه‌وا بێ گومان نـرخ و پاره‌كه‌شى حه‌رام ده‌كات چ پاره‌ى خوودى جگه‌ره‌كه بێت يان هى كڕين و فرۆشتنى بێت يان هى كرێى باركردن و هێنان و بردنى بێت يان هى دوكانێك بێت كه جگه‌ره‌ى تێدا ده‌فرۆشرێت ، چونكه هه‌موو هاوكارى كردنن له‌سه‌ر تاوان و خراپه كردن : به‌ڵگه‌ى هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌م ئايهت و فهرموودانهيه : خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى :( وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ) [الـمائدة 2 ] . واته : هاوكارى يه‌كتر بكه‌ن له‌سه‌ر خێر و چاكه و خۆپاراستن له تاوان و خراپه ، وه هاوكارى يه‌كتر مــهكهن له‌سه‌ر تاوان و خراپه و ده‌ست درێژى كردن به‌ڕاستى خوا سزاى زۆر تونده . وه پێغه‌مبه‌رى خوا (ﷺ) ده‌فه‌رموێت : ((لَعَنَ اللَّهُ الْخَمْرَ وَلَعَنَ شَارِبَهَا وَسَاقِيَهَا وَعَاصِرَهَا وَمُعْتَصِرَهَا وَبَائِعَهَا وَمُبْتَاعَهَا وَحَامِلَهَا وَالْمَحْمُولَةَ إِلَيْهِ وَآكِلَ ثَمَنِهَا)) مسند الإمام أحمد رقم : (5849) . واته : خواى گه‌وره له‌عنه‌ت و نه‌فره‌تى كردووه له : (خواردنه‌وه بێ هــۆشكـهرهكــان) ، وه لهعــنهت و نهفرهتيـشى كـردووه لــه ئه‌و كهسهيـش كه ده‌يخواته‌وه ، وه ئه‌وه‌يش كه ده‌يگێڕێت بۆ خواردنه‌وه‌ى ، وه ئه‌وه‌يش كه ده‌يگرێته‌وه ، وه ئه‌وه‌يش كه داوا ده‌كات بۆى بگرنه‌وه ، وه ئه‌وه‌يش كه ده‌يفرۆشێت ، وه ئه‌وه‌يش كه ده‌يكڕێت ، وه ئه‌وه‌يش كه هه‌ڵيده‌گرێت و بارى ده‌كات ، وه ئه‌وه‌يش كه بۆى هه‌ڵده‌گرن ، وه ئه‌وه‌يش كه نرخ و پاره‌كه‌ى ده‌خوات . وَعَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ (ڕه‌زای خوای لێبێت) قَالَ : ((أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) لَعَنَ آكِلَ الرِّبَا وَمُوكِلَهُ وَشَاهِدَيْهِ وَكَاتِبَهُ ، وَقَالَ : هُمْ سَوَاءٌ)) صحيح مسلم واته : پێغه‌مبه‌رى خوا (ﷺ) له‌عنه‌ت و نه‌فره‌تى كردووه له ئه‌و كه‌سه‌ى كه ريبا ده‌خوات ، وه له ئه‌و كه‌سيش كه دهيدات به دهرخوارديدا ، وه له ئه‌و دوو كهسهيش كه ده‌بن به شايه‌ت له نێوانياندا ، وه له ئه‌و كه‌سيش كه ئه‌و مامه‌ڵه‌يه ده‌نووسێت بۆيان ، وه فه‌رمووى : ئه‌مانه هه‌موويان يه‌كسانن له تاوانه‌كه‌دا . له‌و دوو فهرموودهيهى سه‌ره‌وه روون و ئاشكرايه كه‌وا هه‌ركه‌سێك نزيك و دوور .. ڕاسته‌وخۆ و نــاڕاستهوخۆ : په‌يوه‌ندى به ئه‌نجامدانى هه‌ر كارێكى حه‌رام و هه‌ر تاوانيهكهوه هه‌بێت ئه‌وا ئه‌ويش به‌شداره له‌و خراپ و تاوانه‌دا .. كه‌واته هه‌ركه‌سێك نزيك و دوور .. ڕاسته‌وخۆ و نــاڕاستهوخۆ ده‌ستى هه‌بێت له جگه‌ره‌كێشاندا ئه‌ويش تاوانبار و حهرامكاره و هه‌ر پارهيهكيش به هۆى جگه‌ره‌وه ده‌ستى هه‌ر كه‌سێك بكه‌وێت ئه‌وا ئه‌و پارهيهيش و پيس و حه‌رامه . پێغه‌مبه‌رى خوا (ﷺ) ده‌فه‌رموێت : ((إِنَّ اللَّهَ عَزَّ وَجَلَّ إِذَا حَرَّمَ أَكْلَ شَيْءٍ حَرَّمَ ثَمَنَهُ)) مسند الإمام أحمد رقم : (2730) . واته : به‌ڕاستى خواى گه‌وره ئه‌گه‌ر خواردنى شتێكى حه‌رام كرد ئه‌وا نرخ و پاره‌كه‌شى حه‌رام ده‌كات . ئاماده‌كردنى : مامۆستا : محمد عبدالرحمن / بهكالۆريوس له زانسته شهرعىيهكاندا |