فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چۆنێتی ناسینه‌وه‌ی حزبیه‌کان چۆنێتی ناسینه‌وه‌ی حزبیه‌کان الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن اتبع هداه ... أما بعد : له به‌ر بوونى به‌ربه‌ستێكى زۆر له ڕێگه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى لاوان بۆ سه‌ر رێبازى سهلهفيهت ، كه ڕێگه‌ى ڕه‌سه‌نى پيرۆزى ئيسلامهتيه ، نه‌ك ڕێگه‌يه‌كى داهێنراو وحيزبى ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا حيزبايه‌تى هۆكارى په‌رته‌وازه بوونى موسلمانان ونانهوهى دووبه‌ره‌كى يه له‌نێواندا ، وهۆى لاوازيشيانه ، هه‌روه‌كو خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموويه‌تى : ( وَاعْتَصِمُواْ بِحَبْلِ اللّهِ جَمِيعًا وَلاَ تَفَرَّقُواْ) ( سورة آل عمران : 103 ) ، وهفهرموويهتى : ( وَأَطِيعُواْ اللّهَ وَرَسُولَهُ وَلاَ تَنَازَعُواْ فَتَفْشَلُواْ وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ ) ( سورة الأنفال : 46 ) ، وهفهرموويهتى :( وَلَا تَكُونُوا مِنَ الْمُشْرِكِينَ مِنَ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ ) ( سورة الروم :31 ـ32 ) . بۆيه پرسيار ده‌كرێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه چۆن حيزبيه‌كان بناسينهوه وجيايان بكه‌ينه‌وه له‌و كه‌سانه‌ى كه سهلهفين و هيچ پهيوهنديهكيان به حيزبه‌وه نيه ؟ له‌وه‌ڵامدا به پشتيوانى خواى په‌روه‌ردگار ده‌وترێت : موسڵمان يه‌كخوا په‌رست ئه‌مه‌ى كه له به‌ر دهستددايه و باس ده‌كرێت چه‌ند ڕێگهيهكن بۆ ناسين و چياكردنهوهى حزبيهكان : حزبيهكان چه‌ند نيشانه‌و سيفه‌تێكى ئاشكرايان هه‌يه به هۆيانه‌وه ده‌توانيت بياناسيتهوه ، له‌و نيشانه‌و سيفهتانهش : 1 ـ په‌رته‌وازه و كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵن له ئايين دا ، و بانگه‌واز و ده‌عوه يش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و كاره له ژێر ناونيشانى ( تعدد الجماعات الإسلاميه ) ، و ده‌شڵێن : ئه‌م حزب و كۆمه‌ڵانه يه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن !!! جێى خۆيه‌تى لێره‌دا ووته‌يه‌كى ( أبو المظفر السمعاني ) باس بكرێت كه فه‌رموويه‌تى : " ومما يدل على أن أهل الحديث هم على الحق ، أنك لو طالعت جميع كتبهم المصنفة من أولهم إلى آخرهم ، قديمهم وحديثهم ، مع اختلاف بلدانهم وزمانهم ، وتباعد ما بينهم من الديار وسكون كل واحد منهم قطراً من الأقطار، وجدَتهم في بيان الإعتقاد على وتيرةٍ واحدة ، ونمطٍ واحد يجرُون فيه على طريقٍ لا يحيدون عنها ولا يميلون فيها . وأما إذا نظرتَ إلى أهل الأهواء والبدع رأيتهم متفرقين مختلفين شيعاً وأحزاباً لا تكاد تجد اثنين منهم على طريقةٍ واحدةٍ في الإعتقاد ، يبدّع بعضهم بعضا بل يرتقون إلى التكفير ، يكفّر الابن أباه ، والرجل أخاه ، والجار جاره ، تراهم أبدا في تنازع وتباغض واختلاف ، تنقضي أعمارهم ولم تتفق كلماتهم : ( تَحْسَبُهُمْ جَمِيعًا وَقُلُوبُهُمْ شَتَّى ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَّا يَعْقِلُونَ ) " . واته : له‌و شتانه‌ى كه به‌ڵگه‌ن له سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ( أهل الحديث ) له سه‌ر حه‌قن ، ئه‌وه‌يه ئه‌گه‌ر بڕوانيته هه‌موو پهرتۆكهكانيا كه نووسيويانه له يهكهميانهوه تاكو كۆتايييان ، كۆن تازه‌يان ، له گه‌ڵ جياوازى وڵات و سه‌رده‌مى ژيانيان ، و ئه‌و مه‌ودا زۆره‌ى كه له نێوان شوينى نيشته‌جێ بوونيان هه‌يه ، و جێ‌گير بوونى هه‌ريه‌كه‌يان له وڵاتێك له ولاتاندا ، ده‌بينيت له ڕوونكردنه‌وه‌ى بيروباوهردا له‌سه‌ر يه‌ك ئاست ، و شێوازن ، به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌و شێوه‌يه و لێ ى لاناده‌ن . به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕوانيته په‌رتۆك نووسراوهكانى ئه‌هلى بيدهع ده‌بينيت په‌رته‌وازه‌و جياوازن له بۆچونه‌كانيان ، و كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ و حيزب حيزبن ، به‌ده‌گمه‌ن دووكهسيان تيا ده‌دۆزيته‌وه له سه‌ر ڕێگه‌يه‌ك بن لهبيروباوڕدا ، حوكمى بيدعهچێتى ده‌ده‌ن به سه‌ر يه‌كدا ، بگره ده‌گه‌نه ئه‌وه‌ى يه‌كتر به‌كافر بزانن ، كوڕ باوكى خۆى به‌كافر ده‌زانێت ، پياويش براكه‌ى ، هاوسێش هاوسيهكهى ، به‌به‌رده‌وامى دهيانبينيت له دووبهرهكانێدان ڕق له يه‌ك و جياوازن ،ته‌مه‌نيان به‌سه‌رده‌چێت و ووتهيان يه‌ك نابێت ، واده‌زانى يه‌كن له ڕواڵه‌تدا به‌ڵام له دڵه‌وه جياوازن . واقيع پێمان ده‌ڵێت : ئه‌مه‌ى كه ( أبو المظفر السمعاني ) ده‌يڵێت حاڵا و بارى حزبيهكانه له‌م سه‌رده‌مه خۆماندا ، چونكه نابينيت ههگيز هاوده‌نگ بن ، ئه‌مه‌يان تهبليغيه ، و يه‌كێكى تريان ئيخوانيهكى ( قطب ) يه ئهويتريان بهنناويه ، و چوارهميشان له جه‌ماعه‌تى هيجرهو تهكفيره.. هتد ، بۆيه ووته‌ى خواى په‌روه‌ردگاريان له سه‌ر جێگر ده‌بێت كه فه‌رموويه‌تى :رة( إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُواْ دِينَهُمْ وَكَانُواْ شِيَعًا لَّسْتَ مِنْهُمْ فِي شَيْ ) ( سو الأنعام : 159 ) . 2 ـ ڕه‌ت كردنه‌وه‌ى ڕه‌واو شوێنكه‌وتنى ئارهزۆكان . 3 ـ گه‌وره كردنه‌وه‌ى كه‌سايه‌تيه‌كان ( وه‌ك : سه‌رۆك حيزبهكانيان ) ، و زياد ڕه‌وى تياياندا ( به ڕاده‌يه‌ك هه‌ندێك جار به هاوشانى ( ئه‌لبانى و ابن باز و ابن عثيمين ) يان ده‌زانن ! ئه‌گه‌ر له‌وان بهزياتريان نه‌زانن ! ) ، و حيزبايه‌تى كردن له سه‌ر ووتهكانيان و ده‌مارگيرى بۆيان . 4 ـ به‌ڵگه هێنانه‌وه به مه‌نسوخ ( ئه‌و ئايهت ، و فهرموودوه ، و ووتانهيه كه حوكمه‌كه‌ى گۆڕاوه بۆ حوكمێكى تر ) و وازهێنان له ناسخ ( ئه‌و ئايهت ، و فهرموودوه ، و ووتانهيه كه حوكمى يه‌كه‌ميان گۆڕيوه بۆ حوكمێكى تر ) له ئايته پيرۆزه‌كانى قورئان ، و فهرموودهكانى پێغه‌مبه‌رى خوا (ﷺ) ، و ووته‌ى زانايانى ئه‌هلى سوننه ، بۆ نموونه : به‌ڵگه به ووته‌ى شێخ ( ابن باز ) ده‌هێننه‌وه له به‌باش باسكردنى ( سلمان بن فهد العودة ) پێش ئاشكرابوونى حاڵى سلمان له لاى شێخ ( ابن باز ) ، واز ئه‌هێنن له ووته دوايينهكانى شێخ كه موسڵمانانى له خراپه‌ى ئه‌و پياوه ئاگادار ده‌كرده‌وه ، يان له ڕاگرتنى ئه‌و پياوه له لاين شێخه‌وه دواى ئه‌وه‌ى كه بۆ شێخ ده‌ركه‌وت لايداوه له مه‌نهه‌جى سهلهفيهت . 5 ـ ڕقبوونيان له ( إهل الحديث ) و سه‌له‌فيه‌كان ، با ئه‌وه‌ش ده‌رنه‌خه‌ن . 6 ـ دوورگرتن وازهێنان له پهرتۆكهكانى پێشينه ( السلف ) ، وبانگه‌شه كردنى لاوان بۆ پهتۆكى حيزبى وحهرهكيهكان ، كه هيچ جۆره زانياريه‌كى به سوودى تێدا نىيه وپڕيشه له بيدهع وگومڕايى بيرو باوه‌ڕى خوار و خێچ. 7 ـ په‌يڕه‌وى قورئانى پيرۆز و فهرموودهكانى ( صحيح ) ه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (ﷺ) ناكه‌ن به تيًگهيشتنى پێشينه پياو چاكانى ئه‌م ئوممه‌ته ( الكتاب والسنة بفهم السلف الصالح ) ، جگه له‌و شتانه نه‌بێت كه له گه‌ڵ ئارهزووهكانيان ده‌گونجێت ، به‌ڵكو هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن بۆچوونێكى نوێ بهێننه كايهوه له گه‌ڵ سه‌رده‌مدا ـ به گومانى خۆيان ـ بگونجێت !! به ناوى ميانڕه‌وى ( الوسطية ) و فيقهى ئاسانكارى ( فقه التيسير ) ، و فيقهى شوێنه‌وار و بار‌و دۆخ ( فقه الواقع ) ، له بيريان چوه يان له بير‌ى خۆيانيان بردۆته‌وه كه پێشه‌وا ( مالك ) ـ به‌ڕه‌حمه‌ت بێت ـ فه‌رموويه‌تى : " لا يُصلح آخر هذا الأمر إلا ما أصلحَ أوله " ، واته : كۆتايى ئه‌م ئوممه‌ته چاك ناكرێته‌وه به‌وه نه‌بێت كه پێشهكهى پێ چاك كراوه . 8 ـ ناو و ناتۆره نان له ( أهــــــل السنة ) سه‌له‌فيه‌كان ، وه‌كو ئه‌وه‌ى كه ده‌ڵێن : ( جاميهكــــان ، و مهدخهليهكــــان ، و عهميلهكــــان ، يان عهميلى سوڵته‌ن ، و مورجيئهن ، و لا جمــــاعهن ... و هتد ) پێشهواشيان له‌و كاره‌دا ئه‌هلى بيدهعهيه كه به ئه‌هلى سوننه له كاتى خۆي‌دا ده‌يانووت : ( حشويه ، و مجسِّمه... و هتد ) له هاوشێوه‌ى ئه‌م ناو و ناتۆرانه . 9 ـ په‌له كردن و زيادڕهوى له بهكافركردنى موسڵمانان ، ( أبو العالية ) ـ به‌ڕه‌حمه‌ت بێت ـ فه‌رموويه‌تى : " قد أنعم الله علي بنعمتين لا أدري أيهما أفضل أن هداني للإسلام ولم يجعلني حرورياً " ، واته : خواى په‌روه‌ردگار دوو نيعمهتى پێ داوم نازانم كامهيان له وى تريان گه‌وره تره : ئه‌وه‌ى كه هيدايه‌تى داوم بۆ ئيسلام يان ئه‌وه‌ى كه نهيكردووم به حهروورى ( واته : الخوارج ) . 10 ـ تانه دان له زانايانى ئه‌هلى سوننه ، و درۆدان به‌ده‌ميانه‌وه ، ولهكهداركردنى سومعهتيان ، به باسكردنيان به‌وه‌ى كه تووند ڕه‌ون ( التشدد ) ، و په‌له ده‌كه‌ن ( التسرع ) ، وچهوره ده‌كه‌ن بۆ كاربه‌ده‌ستان ( المداهنه ) ، وبێ ئاگان له بار‌و دۆخ و ده‌ورو بهريان ( عدم الفهم بالواقع ) !! و مورجيئةن ، يان ( غولاتى مهرجهئهن !! ) (1)(1) ئه‌م ووشهيه به‌م شێوه ووتراوه له لايه‌ن بێژهرهكهيهوه ئاشكراشه كه گۆكرنهكهى هه‌ڵه‌يه! جاتۆ بڵێت كه‌سێك ووشهكه به هه‌ڵه گۆ بكات له ناوه ڕۆكى ووشهكه چى ده‌ڵێت ؟! ) . و جگه له‌م ووشانه‌ش . 11 ـ هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌ى ڕاستيه‌كان و چه‌واشه‌كردنى موسڵمانان لێيان . 12 ـ ( الأُلفـة ) ، واته : ناسينهوهيان به هۆى هاوده‌م برادهرهكانيانهوه ، ئه‌م پێوه‌ره زێڕينه پێشينه بۆ ئاشكرا كردنى ئه‌هلى بيدهع له كاتى خۆي‌دا به‌كاريان هێناوه ، ئه‌هلى سوننه‌ش له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا بۆ ئاشكرا كردنى حيزبيه‌كان به كارى ئه‌هێنن ، ئه‌وانه‌ى كه حيزبيهتيهكهيان ده‌شارنه‌وه ، جا ئه‌گه گومانت هه‌بوو په‌يڕه‌و و بۆچونى كه‌سێكت ، نه‌زانى چيه ؟ ته‌نها سه‌يرى هاودهمهكانى بكه ئه‌و كاته ده‌زانيت حه‌قيقه‌تى چيه ، ئه‌گه‌ر هاودهمهكانى ئه‌هلى سوننه بوون ئه‌وا ئه‌هلى سهننهيه ، وه ئه‌گه‌ر جگه له‌وان بوون ئه‌وا بيدهپاڵيان ، پێشه‌وا ( اڵاوزاعى ) ـ به ڕه‌حمه‌ت بێت ـ فه‌رموويه‌تى : " من سَـتر عنا بدعته لم تخفَ علينا ألفته " ، واته : ئه‌و كه‌سه‌ى كه بيدعهكهيمان لێ بشارێته‌وه،ئه‌وا ناتوانێت هاوده‌م و برادهرهكانيمان لێ بشارێته‌وه . وه ( معاذ ) ى كورى ( معاذ ) ـ به‌ڕه‌حمه‌ت بێت ـ فه‌رموويه‌تى : " الرجل وان كتم رأيه لم يخفَ ذاك في ابنه ولا صديقه ولا في جليسه " ، واته : پياو ئه‌گه‌ر بۆچونه‌كانى بشارێته‌وه ، ناتوانێت له كوڕ و هاوڕێ و هاودهمهكانيدا بيشارێته‌وه . 13 ـ ورووژاندن و به‌رپاكردنى ئاشووب دژ به كاربه‌ده‌ستان ، كاتى فيتنه‌و تێكچونى بارودۆخ ده‌كه‌ن به هه‌ل و ده‌يقۆزنه‌وه بۆ مه‌به‌سته‌كانى خۆيان ، به ناوى فه‌رمانكردن به چاكه‌و نه‌هى كردن له خراپه ، هه‌روه‌كو چۆن پيشه‌ى پێشينه خهواريجهكانيان بووه له كۆندا . 14 ـ پڕ‌و پاگه‌نده‌كردن بۆ پهرتۆكهكانى ئه‌هلى بيدهع ، و كاسێتهكانيان ، له گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى ، له‌م باره‌شه‌وه پرسيار كرا له زاناى پايه‌به‌رز شێخ ( عبدالعزيز بن باز ) ـ به‌ڕه‌حمه‌ت بێت ـ له يه‌كێك له‌و كاسێتانهى كه تياياندا شه‌رحى پهرتۆكى (فضل الإسلام) ى تێدا ده‌كرد ، ده‌قى پرسياره‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو كه : " السؤال : الذي يثني على أهل البدع ويمدحهم هل يأخذ حكمهم ؟ فأجاب : نعم ما فيه شك ، من أثنى عليهم ومدحهم هو داعٍ له‌م ، يدعو له‌م ، هذا من دعاتهم نسأل الله العافية " . واته : پرسيار : ئه‌و كه‌سه‌ى كه به چاكه باسى ئه‌هلى بيدهع ده‌كات و وه‌سفيان ده‌داته‌وه ، هه‌مان حوكمى ئه‌وان وه‌رده‌گرێت ؟ وه‌ڵام : به‌ڵێ هه‌مان حوكمى ئه‌وان وه‌رده‌گرێت ، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ى كه به چاكه باسى ئه‌هلى بيدهع ده‌كات و وه‌سفيان ده‌داته‌وه ، بانگه‌شه‌يان بۆ ده‌كات ، ئه‌و كه‌سه بانگه‌شه كاره بۆيان ، داواكارين له خواى په‌روه‌ردگار له‌و كرداره بمانپارێزێت . 15 ـ التجميع : واته : خه‌ڵك كۆكردنه‌وه له ده‌ورى خۆ ، مه‌به‌ستيش لێره له‌و كرداره ئه‌وه‌يه كه خه‌ڵكێكى زۆر كۆده‌كه‌نه‌وه له ده‌ورى خۆيان ، بى ئه‌وه‌ى هيچ بايهخيك بده‌ن به چاككردنه‌وه‌ى بير و باوه‌ريان ، يان چاككردنه‌وه‌ى ده‌روونيان ، ئه‌م پهيڕهوهش په‌يڕه‌وى كومه‌ڵى ( الإخوان المسلمين ) ، و ( التبليغ ) ة ، ئه‌و بنهوايهش كه لێره‌دا كۆيان ده‌كاته‌وه : ( نتعاون فيما اتفقنا عليه ويعذر بعضنا بعضا فيما اختلفنا فيه ) ، يان بنه‌واى : ( وحدة الصف لا وحدة الرأي ) ، ههردوكيشيان دوو بنه‌واى بيدعهچيانهن وهيچ بهڵگهيهكيشيان له سه‌ر نيه له قورئانى پيرۆز وسوننهتهكانى پێغه‌مبه‌رى خوا (ﷺ) . چونكه مه‌به‌ست له لاى ئه‌وان زۆريه نه‌ك جۆر ( واته : زۆر و بۆر ) . 16 ـ هه‌موو هه‌وڵێكيان پله‌و پايه‌يه و گه‌يشتنه به‌و مهبهستهيان ، بۆيه ده‌بينيت له‌م حيزبه‌وه بۆ ئه‌و حيزب ، و له‌م كۆمه‌ڵه‌وه بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵ ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌م ڕۆ ئهوشتهيان پێ حه‌رامه دواتر كه حيزب و كومهڵكهى گۆڕا پێى حه‌ڵاله ئه‌وه‌ش نه‌ك له ڕاستى‌و پته‌وى به‌ڵگه ، به‌ڵكو ته‌نها له كورسى و ده‌سه‌ڵات !!! . 17 ـ چهواشهكاريكردن له گه‌ڵ خه‌ڵك دا به‌ناوى ئايين و سوننه‌ته‌وه ، به‌ڵام كه كردارهكانيان بپێوين به پێوه‌رى قورئانى پيرۆز و سوننه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (ﷺ) ، دووريهك و جياوازيهكى زۆر ده‌بينيت ، ئه‌م كردانهشيان بۆ به‌ڕێكردن كردارهكانيانه به ناو ئايينه‌وه . يه‌كێك له سه‌رانى گرۆى ( الإخوان المسلمين ) ده‌ڵێت : ( المنهج العقدي والفقهي عند الأخوان هو منهج سلفي صرف لا غُبار عليه ) !!! به‌ڵام له ڕاستيدا مه‌نهه‌جى ئه‌م كۆمه‌ڵه گومڕايه له گه‌ڵ مه‌نهه‌جى سهلهفيهت دا وه‌ك ئاسمان و ڕێسمان جياوازن . پرسيار كرا له زاناى پايه‌به‌رز شێخ ( عبدالعزيز بن باز ) ـ به‌ڕه‌حمه‌ت بێت ـ سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵه‌يه كه ئايا له كۆمه‌ڵى ڕزگار بووه ؟ يان له حه‌فتاو دوو كۆمه‌ڵه گومڕاكهيه ؟ ئه‌ويش له ولامدا فه‌رمووى : به‌ڵكو له حه‌فتاو دوو كۆمه‌ڵه گومڕاكهيه نه‌ك له ئه‌هلى سوننه و جه‌ماعه . 18 ـ درۆدان : ڕێگه به‌و تاوانه ده‌ده‌ن به بيانووى ( مصلحة الدعوة !! ) ، يان ( الحرب خدعة !! ) ، زۆريشيان تاقى كراونه‌ته‌وه بينراوه به‌و شێوهيهن ـ خواى په‌روه‌ردگار په‌نامان دات ـ . 19 ـ السِّرية والتكتم : واته : كاركردنيان به‌نهێنى و له پهنهانيهوه ، پێشه‌وا ( عمر بن عبدالعزيز ) ـ به‌ڕه‌حمه‌ت بێت ـ فه‌رموويه‌تى : " إذا رأيتَ قوماً يتناجون في دينهم دون العامة فاعلم أنهم على تأسيسِ ضَلالة " ، واته : ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكت بينى به‌نهێنى و له پهنهانيهوه دوور له چاوى خه‌ڵك باسى دينداريان ده‌كرد ، ئه‌وا بزانه خه‌ريكى بنيات نانى گومڕاييهكن ، چونكه دينى ئيسلام ئاشكرايه . 20 ـ هه‌موو كات وه‌سفى ڕێگه ناڕه‌واو ناشهرعيهكان ده‌كه‌نه‌وه له بانگه‌شه‌دا ، و به‌ڵگه‌كانى قورئانى پيرۆزو سوننه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌رى خواى (ﷺ) بۆ ده‌گونجێنن ، بڕواشيان به‌وه نيه كه پهيڕهوهكانى بانگه‌شه تهوقيفيه ، واته : به پێى ئايهتهكانى قورئانى پيرۆزو سوننه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوايه (ﷺ) نه‌ك به پێى ئارهزوهكانى ئه‌وان ، له‌و ڕێگا ناڕه‌واو ناشهرعيانهش : خۆ ته‌قاندنه‌وه ، و ته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمۆبيل و شوێنه خزمه‌تگوزاريه‌كان ، و كوشتنى كه‌سانى بێ تاوان ، ڕفاندنى فڕۆكه ، و به‌بارمته گرتن ( با بهبارامته گيراوهكانيش منداڵى قوتابخانه‌يه‌كى سهرهتايش بێت ! ) ، و گڕتێبه‌ردان و سوتاندنى داريهكانى وڵات ، و خۆپيشاندان ، و توانجدان له‌م له‌و له سه‌ر مينبهرهكانيانهوه... هتد كه هه‌موو هۆكارى ئاشووبن و ههڵگيرسێنهرى فيتنهن ، بۆ زانينى حوكمى ئه‌مانه‌ى كه باسكرا بڕوانه پهرتۆكى : الفتاوى المهمة في تبصير الأمة : للحارثي ، وة : الفتاوى الجلية عن المناهج الدعوية ، للنجمي ، وة : كيف نعالج واقعنا الأليم ) . ئه‌مانه كۆمه‌ڵه ڕێگه‌يه‌ك بوون له چۆنێتى جياكردنهوهى ئه‌و كه‌سانى كه حيزبين ، و بانگه‌شه بۆ ئه‌و كاره قه‌ده‌غه‌كراو و بيزراوه ده‌كه‌ن ، داواكارم له خواى په‌روه‌ردگار كارپێكرنيمان پێكهرهمكات ، و بهردهواميشمان كات له سه‌ر په‌يڕه‌و كردنى بۆچوونى سهلفى صالح تاكو مردن ، دووريشمان كاته‌وه له هه‌موو بيرو باوه‌ڕێكى حيزبى و گومڕايى . وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم وه‌رگێڕانی به‌ده‌ستکاریه‌وه مامۆستا عدنان بارام |