فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
مامناوهندێتى له ئيسلام‌دا مامناوهندێتى له ئيسلام‌دا بسم الله الرحمن الرحيم الحمد لله وحده والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه أجمعين، أما بعد: خوێنه‌رى به‌رێز: ئه‌م بابه‌ته‌ى به‌رده‌ستت بريتييه له‌وه‌رگێڕان وكورت كردنه‌وه‌ى كۆرێكى زاناى پايهبهرزو فه‌رمووده‌ناس شێخ ربيع بن هادى المدخلى (خوا بيپارێزێت) كه‌باس له‌مام ناوه‌ندێتى ئايينى پيرۆزى ئسلام ده‌كات وله‌به‌ر گرنگى بابه‌ته‌كه به‌باشم زانى وه‌رى بگێڕمه سه‌ر زمانى شيرينى كوردى بۆ ئه‌وه‌ى سودو كه‌ڵك و زانيارييه‌كانى زياترو فراوانتر بێت به پشتيوانى خواى گه‌وره. لهتايبهتمهندييهكانى ئيسلام يه‌كێك لهتايبهتمهندييهكانى ئيسلام كه له‌ژماره نايه‌ن و ناژمێردرێن بريتييه له(مام ناوه‌ندێتى) له‌هه‌موو كاروبارێكدا، وهتايبهتمهندييهكانى تريش وه‌ك سۆز‌و به‌زه‌يى و كاربهجێيى و دانايى و ئارام گرتن و گشت ره‌وشته جوانه‌كانى تر كه له هه‌موو پهيامهكانى تريشدا هه‌ن كه پێغه‌مبه‌ريش (ﷺ) نێردراوه بۆ تهواوكردنيان وه‌ك ده‌فه‌رمێت: (إنما بعثت لأتم مكارم الأخلاق) (رواه البيهقي في السنن: 10/191، والشهاب في المسند: 2/192، وصححه الشيخ الألباني في: سلسلة الأحاديث الصحيحة: 45). واته: نێردراوم بۆ ته‌واو كردنى ره‌وشته به‌رزو جوانه‌كان. له ئيسلام‌دا مام ناوه‌ندێتى هه‌يه لهبيروباوهڕو مه‌نهه‌ج و شه‌ريعه‌ت و حوكمهكانيدا، وه مام ناوه‌ندى له‌نێوان دوو بهرهدايه، به‌ره‌ى زيادهڕهوى و تێپه‌ڕاندن، وهبهرهى كورتڕهوى كه‌م ته‌رخه‌مى، وه هه‌ر بابهتێكيش كه موسڵمان لێى ورد بێته‌وه له بيروباوه‌ڕو عيبادهت و حوكم و .... هتد، ئه‌وا بێگومان و به‌دڵنياييه‌وه مام ناوه‌ندى تێدايه دوور له‌هه‌موو زيادڕهوى و كورت ڕهوييهك، وه خواى گه‌وره ده‌رباره‌ى پله‌و پايهى ئه‌م ئوممه‌ته ده‌فه‌رمێت: (وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا لِتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ وَيَكُونَ الرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًا) [البقرة: 243] . واته: ئێوه‌مان كردووه به ئوممه‌تێكى وه‌سه‌ت و مامناوه‌ند له‌هه‌موو بوار‌و كاروبارێكدا، وه‌بۆ ئه‌وه‌ى به‌هۆى ئه‌م مام ناوه‌ندييه‌وه ببن به شاهيد به‌سه‌ر خه‌ڵكييه‌وه و پێغه‌مبه‌ريش (ﷺ) شاهيد بێت به‌سه‌رتانه‌وه. به‌م شێوه‌يه خواى گه‌وره ئه‌م ئوممهتهى هه‌ڵبژاردو شاهيدى بۆدان به‌وه‌ى كه مام ناوه‌ندن. وه پێغه‌مبه‌ريش (ﷺ) ئوممه‌ته‌كه‌ى په‌روه‌رده ده‌كرد له‌سه‌ر ئه‌م مام ناوهندێتييهو دورى ده‌خسته‌وه له هه‌موو توندوتيژى و زيادهڕهوى له هه‌موو كاروبارێكدا به‌تايبه‌ت له عيبادهت كردن‌دا. نمونه‌يه‌ك له‌مام ناوه‌ندێتى چه‌ند كه‌سێك هاتن بۆ ماڵ خێزانه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(ﷺ) وپرسياريان كرد ده‌رباره‌ى كار‌و كرده‌وه وعيبادهتى پێغه‌مبه‌ر(ﷺ)، ئه‌وانيش هه‌واڵيان پێدان به‌وه‌ى كه پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) شه‌ونوێژ ده‌كات و ده‌شخه‌وێت، وه‌هه‌ندێ ڕۆژ به‌ڕۆژو ده‌بێت و هه‌ندێ ڕۆژ به‌ڕۆژو نابێت، وه‌هه‌روه‌ها ژنيش ده‌هێنێت، (وه‌يه‌كێك له‌و كه‌سانه ووتى: (من هه‌موو شه‌وێك شه‌ونوێژ ده‌كه‌م و هه‌رگيز ناخه‌وم، يه‌كێكى تر ووتى: وه‌من به‌رده‌وام به‌رۆژو ده‌بم و هه‌رگيز ڕۆژو ناشكێنم، وه سێيه‌ميان ووتى: وه‌من هه‌رگيز ژن ناهێنم) ئينجا پێغه‌مبه‌ر(ﷺ) هات بۆلايان و، پێى وتن: (ئايا ئێوه ئاواتان ووتوه؟) وتيان به‌ڵێ. پاشان پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) فه‌رمووى: (أما أنا فأقوم وأنام، وأصوم وأفطر، وأتزوج النساء، فمن رغب عن سنتي فليس مني) (أخرجه البخاري: 5063، ومسلم: 1401، والنسائي: 3217، وأحمد: 6441). واته: به‌ڵام من شه‌و نوێژ ده‌كه‌م و ده‌شخه‌وم و هه‌ندێ رۆژ به‌رۆژ ده‌بم و هه‌ندێ رۆژ به‌رۆژو نابم، وهژنيش ده‌هێنم وه‌هه‌ر كه‌سێك پشت لهسوننهتهكهى من بكات و لێ ى لابدات ئه‌وا له‌من نييه. پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) توندوتيژى به پێچه‌وانه‌ى سوننه‌تى خۆى دانا، وه‌هه‌روه‌ها نه‌بوونى مام ناوه‌ندى به‌پشت كردن بهسوننهتهكهى دانا، وه به‌رى بوونى خۆى ده‌ربڕى ده‌رباره‌ى ئه‌وانه‌ى كه‌پشت له سوننه‌ته‌كه‌ى ده‌كه‌ن، هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ريش(ﷺ)، ئه‌وانه‌ى كهفێرى كردن و ئه‌م وانه گه‌وره‌يه‌ى پێ به‌خشين، سوديان لێ بينى، به‌ڵام ئه‌هلى بيدهع و بيدعهچييهكان وئه‌وانه‌ى شوێن هه‌واو ئارهزوهكانيان كه‌وتوون هيچ سودێك له‌م په‌ندو ئامۆژگاريانه وه‌رناگرن. زيادهڕهوى له‌ناو ئوممهتاندا زۆره ئه‌گه‌ر سه‌يرى زيادهڕهوى بكه‌ين له‌ناو ئوممهتاندا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌زۆر كۆنه‌و تارۆژى دوايى درێژ ده‌بێته‌وه، وه يه‌كه‌م زيادهڕهويش لهقهومى (نوح) (ﷺ) سه‌رى هه‌ڵدا كهزيادهڕهويانكرد له پياوچاكانياندا، وهشهيتانيش له‌وه‌دا پێشه‌وايه‌تى كردن به‌وه‌ى كهپهيكهريان بۆ دروست بكه‌ن، ئه‌وانيش دروستيان كرد، وه كاتێكيش ئه‌م نه‌وه‌يه مردن نه‌وه‌كانى دواى ئه‌وان هاتن و ئه‌م پهيكهرانهيان په‌رست، پاشان (نوح) (ﷺ) هات وبانگى كردن بۆ ئه‌وه‌ى به‌ته‌نها خوا بپه‌رستن، وه تێكۆشاو هه‌وڵيدا بۆ ئه‌وه‌ى وازبهێنن له‌و زيادهڕهويهو په‌رستنى ئه‌و پهيكهرانه كه‌به‌رهه‌مى زيادهڕهوييه، وه نۆسه‌دو په‌نجا ساڵ بانگه‌وازى كردن كه‌چى ئه‌وان پشتيان هه‌ڵكردو خۆيان به‌گه‌وره ده‌زانى وسهرپێچيان ده‌كرد. وه‌هه‌روه‌ها يه‌كێكى تر له زيادهڕهويهكانيان بريتى بوو له زيادهڕهوى كردن له باو‌و باپيرانيان، خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت: (مَا سَمِعْنَا بِهَذَا فِي آَبَائِنَا الْأَوَّلِينَ) [المؤمنون: 24]. واته: ئێمه له‌باوو باپيرانمان گوێ بيستى شتى وانهبووين. وه‌باو باپيرانيان و ئه‌وانه‌ش كه‌له‌دواى خۆيان جێيان هێشتون بهپيرۆزيان دادهناو زيادهڕهويان تيادا ده‌كرد. وه‌هه‌ر بهوشێوهيهش قه‌ومى هودو صاڵح وگشت ئوممه‌تانى تر گومڕابوون و لايان دابوو، وه خواى گه‌وره‌ش پێغه‌مبه‌رانى بۆ ناردن بۆ دژايهتى كردنى لادان و زيادهڕهوييهكانيان له‌دروست كردنى په‌يكه‌رى پياوچاكان ولاسايى كردنه‌وه‌ى عاده‌تى خراپى باو‌و باپيرانيان.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: ( بَلْ قَالُوا إِنَّا وَجَدْنَا آَبَاءَنَا عَلَى أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَى آَثَارِهِمْ مُهْتَدُونَ) [الزخرف: 22] . واته: به‌ڵكو ئێمه باوك و باپيرانمان له‌سه‌ر شێوازه په‌رستنێك بينييه‌وه، وه ئێَمهيش شوێنى شوێنه‌وارى ئه‌وان ده‌كه‌وين. كهزيادهڕهوى و شانازيان ده‌كرد به‌و كاره خراپانه‌ى كهباوو باپيرانيان له‌سه‌رى بوون دژايهتى پێغه‌مبه‌رانيان پێ ده‌كردن و ده‌يان ووت: باو‌و باپيرانمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوون ئێمه‌ش له‌سه‌ر ڕى و شوێنى ئه‌وان ده‌ڕۆين، خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (قَالَ أَوَلَوْ جِئْتُكُمْ بِأَهْدَى مِمَّا وَجَدْتُمْ عَلَيْهِ آَبَاءَكُمْ قَالُوا إِنَّا بِمَا أُرْسِلْتُمْ بِهِ كَافِرُونَ) [الزخرف: 24]. واته: پێغهمبهرهكهيش(ﷺ) پێ ى ده‌وتن: ئايا ئه‌وه‌ى كه من له لايه‌ن خواى گه‌وره‌وه به سروش بۆتانم هێناوه باشتر‌و هيدايه‌ت دهرتر نييه له‌وه‌ى كه باوك و باپيرانتان له‌سه‌رى بينيوه؟! ئه‌وانيش له‌وه‌ڵامدا ده‌يانووت: زۆرى له‌سه‌ر مه‌ڕۆ ئه‌وه‌ى كه ئێوه‌ى پى نێردراون ئێمه پێى بێ باوه‌ڕو كافرين و نكوڵى ده‌كه‌ين . وه‌هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت: (وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنْزَلَ اللَّهُ قَالُوا بَلْ نَتَّبِعُ مَا أَلْفَيْنَا عَلَيْهِ آَبَاءَنَا أَوَلَوْ كَانَ آَبَاؤُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ شَيْئًا وَلَا يَهْتَدُونَ)[البقرة: 170] . واته: وه ئه‌گه‌ر له لايه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه (ﷺ) پێيان بوترايه شوێنى ئه‌و سروشه بكه‌ون كه خواى گه‌وره بۆى ناردونه‌ته خواره‌وه، ئه‌وان ده‌يان ووت: به‌ڵكو شوێنى ئه‌وه ده‌كه‌وين كه باوك و باپيرانمان له‌سه‌رى بينيوه، خواى گه‌وره‌يش ده‌فه‌رمێت: ئايا نازانن كه باوك و باپرانيان هيچ شتێكيان نه‌ده‌زانى و له‌سه‌ر رێگاى هيدايهتيش نه‌بوون. ئه‌وان شانازيان ده‌كرد به بيروباوه‌ڕى خراپ و خوڕه‌وشتى سوك و ناشرين وئه‌و عاده‌ته كۆنانه‌ى كه له‌ناو ئوممهتاندا بڵاوبوون و دژايهتى پێغه‌مبه‌رانيان پێ ده‌كرد (سه‌لامى خوايان لێ بێت)، هه‌ر بۆيه خواى گه‌وره له‌ناوى بردن به‌هۆى ئه‌و زيادهڕهوييهى كه دهيانكرد له پياوچاكان وئه‌و عاده‌ت وبيروباوهڕهى كه باوباپيرانيان له‌سه‌رى بوون . وه خواى گه‌وره كردنى بهپهندو عيبره‌ت بۆ ئه‌وانه‌ى كهپهندو عيبره‌ت وه‌رده‌گرن . به‌ڵام ئه‌وانه‌ى زيادهڕهوى ده‌كه‌ن له‌هيچ كات و سه‌رده‌مێكدا په‌ند وه‌رناگرن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌رشتێك ببيستن وببينن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و سزا‌و تۆڵه سه‌ندنه به‌چاوى خۆشيان ببينن كه توشيان ده‌بێت، وه‌ك ئه‌و لافاوه‌ى كه قه‌ومى (نوح)ى(ﷺ) پێ له‌ناوبرد، يان ئه‌و بايهى كهقهومى (هود)ى(ﷺ) پێ تێك شكاند، يان ئه‌و ده‌نگه‌ى كهقهومى (صالح)ى(ﷺ) پێ له‌ناوبرد، وه‌هه‌موو ئه‌و سزايانه‌ى كه‌خواى گه‌وره ئوممه‌تانى تر‌ى پێ له‌ناوبردون. هاتنه ناوه‌وه‌ى زيادهڕهوى بۆ ناو ئه‌م ئوممه‌ته. زيادهڕهوى كردن هاته ناو ئه‌م ئوممه‌ته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قورئانى پيرۆز زۆر وريايى و هۆشيارى ده‌دا ده‌رباره‌ى زيادهڕهوى، وه پێغه‌مبه‌ريش(ﷺ) له‌سوننه‌تى صهحيحيدا به‌هه‌مان شێوه هۆشيارييه‌كى زۆرى داوه له‌سه‌رى، خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَا تَغْلُوا فِي دِينِكُمْ وَلَا تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ إِلَّا الْحَقَّ) [النساء: 171]. واته: ئه‌ى خاوه‌ن په‌رتوكه ئاسمانييه‌كان (جوله‌كه‌و گاور) زيادهڕهوى مه‌كه‌ن له دينهكهتانداو جگه له حه‌ق و راستى بۆ خواى گه‌وره مه‌ڵێن. وه ئه‌مه ده‌رباره‌ى ئه‌هلى كيتابه به‌ڵام موسڵمانانيش ده‌گرێته‌وه، وه ئه‌گه‌ر نه‌هى له‌ئه‌هلى كيتاب بكات ده‌رباره‌ى زيادهڕهوى ئه‌وا ئه‌م ئوممه‌ته زۆر له‌پێشتره كهنههى لێ بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زيادهڕهوى پێچه‌وانه‌ى حه‌قه، وه مرۆڤى بڕوادارو مام ناوه‌ند ته‌نها حه‌ق ده‌ڵێن و زيادهڕهوى و كورتڕهوى ناكات. هۆشيارى دان ده‌رباره‌ى زيادهڕهوى. پێغه‌مبه‌ر(ﷺ) ده‌فه‌رمووێت: (اياكم والغو في الدين، فإنما أهلك من كان قبلكم الغلو في الدين) (أخرجه النسائى وابن ماجة وأحمد، وصححه الشيخ الألباني في: صحيح سنن النسائي: 3057، وصحيح سنن ابن ماجة: 3029، وسلسلة الأحاديث الصحيحة: 2144). واته: وريابن و خۆتان بپارێزن لهزيادهڕهوى كردن، چونكه به‌ڕاستى خه‌ڵكانى پێش ئێوه به‌هۆى زيادهڕهوييهوه به هيلاك چوون. بۆيه پێغه‌مبه‌ر(ﷺ) وريايى و هۆشيارييه‌كى زۆرى داوه ده‌رباره‌ى زيادهڕهوى، ته‌نانه‌ت له‌كاتى حه‌جى ماڵئاواييداو له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى له‌عه‌ره‌فات و موزده‌ليفه داواى له(فضل) كرد كه چه‌ند ورده به‌ردێكى پێ بدات بۆ ئه‌وه‌ى شه‌يتانى پێ ره‌جم بكات، ئه‌ويش چه‌ند ورده به‌ردێكى پێداو دانه‌يه‌كى به‌رزكرده‌وه‌و فه‌رمووى: (بمثل هذا فارموا وإياكم) بۆيه ده‌بێت له‌م ورده بهردانهشدا مام ناوه‌ند بين و شوێن پێغه‌مبه‌ر(ﷺ) بكه‌وين و زيادهڕهوى تيادا نه‌كه‌ين، چونكه كه‌م كردن تيايدا كه‌م ڕهوييه و زيادكردنيش زيادهڕهوييه. دينى خواى گه‌وره حه‌ق ومام ناوه‌نده قورئانى پيرۆزو سوننه‌ت و ژيانى پێغه‌مبه‌ر(ﷺ) بۆئه‌م ئوممهتهيان روون كردۆته‌وه كه‌ده‌بێت مامناوهندبن و دووربن لهزيادڕهوى و كورتڕهوى، وه‌به‌هه‌مان شێوه سيرهو ژيانى پێشينى چاك (سلف الصالح) هه‌مان ئامۆژگارى و داواكاريان هه‌يه له‌م ئوممه‌ته، به‌ڵام ئه‌م ئوممه‌ته پارچه پارچه بوون و بوون به‌چه‌ندين گروپ و پارچه‌ى گومڕاو جياوازه‌وه، كۆمه‌ڵێكيان زيادهڕهويان كرد‌و كۆمهڵێكيشيان كورتڕهوييان كرد. وهمهنههجى سه‌له‌ف له‌نێوان هه‌موو پارچه‌و گروپه‌كاندا هه‌ڵگرى مه‌نهه‌جى مام ناوهندێتييه كه‌هه‌ر كه‌سێك به‌وپه‌ڕى تێگه‌يشتنه‌وه لێى تێگهيشتبێت، وه‌هه‌ر كه‌سێك له‌و مه‌نهه‌جه بگات له‌قورئانى پيرۆزو سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر(ﷺ) و سيرهو ژيانى پێشينه چاكه‌كان ئه‌وا ده‌زانێ وبۆى روون ده‌بێته‌وه كه‌ته‌نها مه‌نهه‌جى سه‌له‌ف مه‌نهه‌ج و دينى حه‌قه وته‌نها ئه‌ويش دينى مام ناوه‌ندێتى يه و هه‌ر ئه‌ويش رێگاى راسته، وهپێشهواو رێ نيشاندهره بۆ حه‌ق و راستى لهعهقيدهو بيروباوه‌ڕو مه‌نهه‌ج و په‌روه‌رده‌و بانگه‌وازدا، له‌كاتێكدا هه‌موو مه‌نهه‌ج و رێبازه‌كانى تر له‌نێوان زيادڕهوى و كورت ڕه‌وى دان. مه‌نهه‌جى سه‌له‌ف مام ناوه‌نده له‌نێوان هه‌موو مهنههجهكانى تردا وه‌ك مام ناوه‌ندى ئيسلام له‌نێوان هه‌موو دين و ئايينى نه‌ته‌وه‌كان پێشودا. زيادهڕهوى كردنى خهواريج يه‌كێك له‌و زيادهڕهويانهى كه موسڵمانان گيرۆده‌ى بوون، زيادهڕهوى كردنى خه‌واريجه‌كان بوو كه له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر(ﷺ) سه‌رى هه‌ڵدا له‌لايه‌ن (ذوالخويصره)، ئه‌وه‌ش كاتێك كه جه‌نگى (حنين) ته‌واو بوو پێغه‌مبه‌ر(ﷺ) غهنيمهتى دابه‌شكرد، به‌شى زياترى دا به‌كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك ئه‌ويش بۆ به‌رژه‌وه‌ندييه‌كى گه‌وره‌تر، سه‌د وشترى دابهئهم و، سه‌دى تر‌ى دا به‌ئه‌و...و....وكه‌چى هێنده‌ى ئه‌وانى نه‌دا به‌هه‌ندێكى تريان ئه‌وه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ئيسلام بوو، چونكه كاتێك ئه‌وه‌نده‌ى ده‌دا به‌م كه‌سانه ئه‌وا زياتر دڵيان بهئيسلام خۆش ده‌بوو دامه‌زراوتر ده‌بوون له‌سه‌ر ئيمان و ئيسلام، وه عه‌شيره‌ت و هۆزهكانيشيان شوێنيان ده‌كه‌وتن، پێغه‌مبه‌ريش(ﷺ) دووربين بووه و له هه‌موو كه‌سيش دادپه‌روه‌رتر بووه. دواى ئه‌م دابه‌شكردنه (ذوالخويصرة) ووتى: (والله ئه‌م دابه‌شكردنه ره‌زامه‌ندى خواى له‌سه‌ر نييه، يان دادپه‌روه‌ر نه‌بوو تيايدا) پێغه‌مبه‌ريش(ﷺ) توڕه بوو فه‌رمووى: (كێ دادپه‌روه‌ره كه‌من دادپه‌روه‌ر نه‌بم؟) پاشان فه‌رمووى: (له وه‌چه‌كانى ئه‌مه‌دا قه‌ومێك ده‌رده‌چن كه ئێوه نوێژ‌و قورئان خوێندن و ڕۆژو گرتنى خۆتان له‌به‌رامبه‌ر نوێژ‌و قورئان خوێندن و ڕۆژو گرتنى ئه‌واندا زۆر به‌كه‌م ده‌زانن، وه ئه‌وان لهدين ده‌رده‌چن هه‌روه‌ك چۆن تير لهنيشانهكهوه ده‌رده‌چێت) (البخاري: 3610). زيادهڕهويان له ديندا كرد بۆ داواكردنى يه‌كسانى، وهكهوتنه ئه‌و هيلاك چوونه‌ى كه توشى بوون و ئه‌م ئوممهتهيشيان توشى به‌هيلاك چوون كرد وه له نه‌وه‌كانيان قه‌ومێك ده‌رچوون كه‌وه‌ك پێغه‌مبه‌ر(ﷺ) وه‌سفى كردن به‌وه‌ى كه كه‌م ته‌مه‌ن و كه‌م بيروهۆشن، وه(على) وهاوهڵانيان شه‌هيد كردن (ره‌زاى خوايان لێ بێت). وهنهوهى ئه‌مانه‌ش ماون تاسه‌رده‌مى ئه‌مڕۆش زيادهڕهويان كردووه له‌سياسه‌ت و حاكميهت و پشت گوێ خستنى عه‌قيده و مه‌نهه‌ج و لايه‌نه گرنگه‌كانى تر‌ى ئه‌م دينه مام ناوه‌نده، بۆيه له‌سه‌ر گه‌نجانى ئه‌م ئوممه‌ته پێوسته كه ڕوو بكه‌نه قورئانى پيرۆز و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر(ﷺ) كه باشترينى ئوممه‌تى په‌روه‌رده كرد له‌ناو خه‌ڵكيدا كه فه‌رمانيان به‌چاكه دهكردو نههيان له‌خراپه دهكردو باوه‌ڕيان به‌خواى گه‌وره هێنابوو، وه خواى گه‌وره‌ش كردنى بهچاكترين و به‌خته‌وه‌رترين ئوممه‌ت و رزگارى كردن لهگومڕايى و كوفر و شيرك و رزگارى كردن له‌ئاگر. وه‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه ئه‌وان ئوممه‌تێكى مام ناوه‌ند بوون و باش‌ترين ئوممه‌ت بوون له‌ناو خه‌ڵكيدا. وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين نوسینی : زاناى پايهبهرزو فه‌رمووده ناس شێخ ربيع بن هادى المدخلي وه‌رگێڕان وكورت كردنه‌وه‌ى: مامۆستا .عبدالغفور عبدالله |