فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
بێ ده‌نگ بوونى پياو له‌ئاست داوێن پيسى خێزان و منداڵی بێ ده‌نگ بوونى پياو له‌ئاست داوێن پيسى خێزان و منداڵی «عبدالله»ى كوڕي«عمر» له پێغه‌مبه‌ره‌وه(ﷺ) دهيگێرێتهوه كه فه‌رموويه‌تى: « ثَلَاثَةٌ قَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ الْجَنَّةَ مُدْمِنُ الْخَمْرِ وَالْعَاقُّ وَالدَّيُّوثُ الَّذِي يُقِرُّ فِي أَهْلِهِ الْخَبَثَ». واته: « سێ كۆمه‌ڵ خه‌ڵك خودا به‌هه‌شتى له‌سه‌ر حه‌رام كردوون ، ئه‌وكه‌سه‌ى لهسهرئارهق خواردنه‌وه به‌رده‌وام بێ ، وه ئه‌وه‌ى ئازاردهرى دايك وباوكى بێ ، وه گه‌وادێك كه بێ ده‌نگ بێ له داوێن پيسى خێزان ومنداڵى» رواه الإمام أحمد 2/69 وهو في صحيح الجامع 304 له‌شێوه‌كانى ((الديوث))ى ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌وه‌يه: چاوپۆشى كردن و بێ ده‌نگ بوون له ئاست كچ وئافره‌ت له ماڵه‌وه كهپهيوهندى ده‌كه‌ن به پياوى بێگانه‌وه و گفتوگۆ ده‌كه‌ن به ناوى خۆشه‌ويستی و دڵدارى و عيشق بازيهوه . وه‌هه‌روه‌ها ڕ‌ازى بوون و قه‌بوڵ كردنى مانه‌وه‌ى ئافره‌تێك به‌ته‌نها له ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ پياوێكى بێگانه، وه هه‌روه‌ها به‌جێ هێشتنى ئافره‌ت به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ بێگانهيهك سوارى سه‌ياره ببێ، وه‌كو ته‌نها بونى له‌گه‌ڵ شۆفێر. وه هه‌روه‌ها ڕ‌ازى بێ كه خێزان و منداڵى به‌بێ پۆشاكى شه‌رعى له‌ماڵه‌وه ده‌رچن، به‌وه‌ش ڕێگه‌ى خراپه‌ى بۆيان كردۆته‌وه و ده‌رگاى به‌دڕه‌وشتى بۆ خستونه‌ته سه‌رپشت ، هه‌روه‌ها هێنانه ماڵه‌وه‌ى ئه‌و فليم وگۆڤارانهى كه خراپه و به‌دڕه‌وشتی و بێ ئابڕ‌وى تێدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.ئه‌مانه نمونه‌ن له دهيوسى. (سه‌رچاوه کتاب حــهرامكـراوهكـان ) |