فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
هێرشى كه‌ناڵه ئاسمانيه‌كان زه‌نگێكى ئاگادار كه‌ره‌وه‌يه بۆ لاوان هێرشى كه‌ناڵه ئاسمانيه‌كان زه‌نگێكى ئاگادار كه‌ره‌وه‌يه بۆ لاوان كه‌ناڵه‌ئاسمانيه‌كان الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه اجمعين . به‌ڕێزان/ دياره لاى هه‌مووان ئاشكرايه كه‌ئيسلام به‌هيچ شێوه‌يه‌ك دژى زانست و پێشكه‌وتن و ته‌كنه‌لۆژيا نه‌بوه به‌ڵكو هانده‌رێتى وه‌چه‌نده‌هائايه‌ت وفه‌رموده له‌و باره‌يه‌وه هه‌يه ... ڕۆژ له‌دواى ڕۆژ زانست پێشكه‌وتنى هه‌مه‌جۆر به‌خۆيه‌وه ده‌بينێ كه‌مرۆڤ له‌به‌رده‌مياندا هه‌ندێ جار سودمه‌ندو هه‌ندێ جاريش زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بێت واته:مه‌رج نيه هه‌ر شتێك به‌رهه‌مى زانستێك بێت سودمه‌ند بێت به‌ماناى ته‌واو دياره له‌مه‌شدا مه‌به‌ستم ئه‌وه نى يه خودى شته‌كه زه‌ره‌ره به‌ڵكو به‌كارهێنانى له‌ڕێگه‌و ڕێڕه‌وى خراپ ئاقاره‌كه‌ده‌گۆڕێت . نمونه‌ى هه‌روه‌كو چه‌قۆيه‌ك وايه هه‌ندێ جار ميوه‌ى پێ قاژ ده‌كرێت وه‌هه‌ندێ جار ده‌ستى خۆتى پێ ده‌بڕى . يه‌كێك له‌وبه‌رهه‌مه زانستيانه‌ى كه‌زۆربه‌ى ماڵه‌كانى داگير كردوه (سه‌ته‌لايت)ه دياره سه‌ته‌لايت وه‌كو ئامێرێك سودى مرۆڤى تێدايه كه‌لاى هه‌مووان ئاشكرايه به‌ڵام نه‌بوونى به‌رنامه‌ى ته‌واو له‌به‌كارهێنانيدا وه‌به‌ڕچاو كردنى هه‌مه‌لايه‌نه له‌لايه‌ن بينه‌ره‌وه زۆر جار توشى كێشه‌و ده‌رئه‌نجامى خراپ ده‌بێت كه په‌شيمانى به‌دواوه ده‌بێ . جاخۆێنه‌رى به‌ڕێز :گرنگترين شتێك له‌م دونياايه‌دا هه‌بێت واقيع بينانه‌يه واته تۆى ڕۆشنبير پێويسته پێوه‌رێك له‌لاى خۆت دروست بكه‌يت بۆ جيا كردنه‌وه‌ى شتى دروست و به‌سود له‌شتى نادروست و خوارو خێچ و خراپ له‌هه‌موو بواره‌كانى ژياندا ئه‌گه‌ر پێوه‌رت لا نه‌بێت گومانى تێدا نيه له‌بازنه‌ى مرۆڤايه‌تى ده‌ر ده‌چيت و به‌ره‌وئاقارێكى خراپ مل ده‌نێت ده‌رئه‌نجام گيژاوى نه‌زانى وماڵوێرانى مه‌دالياو ناونيشانى ژيانت لێ ئه‌سێنن . ئه‌ى لاوى به‌ڕێز/گومانى تێدا نيه كه‌تۆى به‌ڕێزگه‌ر وورد بينانه‌و واقعيانه‌وبابه‌تيانه له‌گه‌ڵم وورد بيته‌وه دوور له‌هه‌موو حه‌زوو ئاره‌زويه‌كى خۆت حه‌زده‌كه‌م به‌گوێ دڵ گوێم بۆ ڕادێرى بۆ ئه‌وه‌ى بزانين زانا‌و دانا ئه‌وروپيه‌كان و دروست كه‌رى ئه‌م ئامێرى (سه‌ته‌لايت)ه خۆيان بيروبۆچونيان چۆنه له‌سه‌رى ئه‌و جاربه‌خۆماندا بچينه‌وه‌و بزانين ئه‌گه‌ر ئێمه ڕۆشنبيرين ئه‌وه به‌يه‌كه‌وه بچينه لاى هه‌ندێك له‌وڕۆشنبيرانه بۆ ئه‌وه‌ى بزانين وته‌كانيان گوزارشت له‌چى ده‌كه‌ن . جه‌نگى كه‌ناڵه ئاسمانيه‌كان خراپترين جه‌نگێك كه ئه‌مڕۆ ڕوبه‌ڕوى موسڵمانان بۆته‌وه ئه‌و هێرشه فيكريه‌يه كه‌له‌ڕێگه‌ى كه‌ناڵه ئاسمانيه‌كانه‌وه دێته نێوماڵه‌كانيان . بۆسه‌يه‌كى تازه‌و ڕێگه‌يه‌كى شاراوه‌يه... كه‌چه‌نده‌ها لاو تێێدا ده‌بنه قوربانى ده‌ستى كه‌ناڵه‌ئاسمانيه‌كان كه‌له‌م جه‌نگه دوژمن هيچ ئامێرێگى قورسى تێدا به‌كار ناهێنێت وه‌كو تۆپ و ته‌ياره به‌ڵكوئه‌م جنگه گره‌وى بردنه‌وه‌ى شه‌ره‌فى لاوه‌كانمانه به‌گره‌وى بردنه‌وه‌ى ئابڕ‌وى موسڵمانانه كه‌له‌ڕێگه‌ى ئافره‌تى داوێن پيسه‌وه كه‌ناڵه‌كانيان كردۆته شانۆى به‌د ڕه‌وشتى و نه‌زانى له‌ڕێگه‌ى زنجيره ته‌له‌فزيۆنيه‌كانه‌وه ... له‌ڕێگه‌ى گۆرانى و سه‌ما و خۆبادانه‌وه له‌ڕێگه‌ى ماده سڕكه‌رو بێهۆش كه‌ره‌كانه‌وه ... له‌ڕێگه‌ى توند‌و تيژيه‌وه كه‌ئه‌مانه هه‌موى باسم كرد لاى بينه‌ر ڕۆژانه له‌مامۆستاى ماڵه‌كه‌يه‌وه وه‌رى ده‌گرێت كه‌ئه‌ويش(سه‌ته‌لايت)ه . ئه‌ى خوێنه‌رى به‌ڕێز/ ئه‌مه‌وێ سه‌رنجت بۆلاى يه‌كێك له‌پياوه به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌وروپا ڕابكێشم ئه‌ويش(صموئيل زومير)ه كه‌ده‌ڵێت :ئه‌گه‌رئێمه كۆمه‌ڵه لاۆێك دروست بكه‌ين نه‌زانن خوا واتاى چى يه و ماناى به‌ته‌واوه‌تى نه‌زانن واته په‌يوه‌نديان له‌گه‌ڵ خوا نه‌بێت ونه‌يناسن ئه‌و كاته ئێمه ئه‌توانين موسڵمانان له‌بازنه‌ى ئيسلامه‌وه بهێنينه ده‌ره‌وه به‌شێوه‌يه‌ك كه‌بايه‌خ به‌دروشمى ئيسلام نه‌ده‌ن و حه‌ز له‌ته‌مه‌ڵى و ته‌وه‌زه‌لى بكه‌ن ,وه‌هه‌وڵ بده‌ن ئاره‌زوه‌كانيان به‌ده‌ست بهێنن به‌هه‌ر ڕێگه‌و نرخێك بێت . به‌شێوه‌يه‌ك كه‌ئاره‌زوه‌كانيان ده‌بێته ئامانجيان بۆيه ئه‌وكاتيش هه‌رچى فێربن له‌زانست ته‌نهابۆ ئاره‌زوه‌كانيانه وه‌هه‌روه‌ها هه‌رچيش كۆبكه‌نه‌وه له‌ماڵ و له سامان له‌پێناو ئاره‌زوه‌كانيان ده‌بێت تاوه‌كو وايان لێ دێت هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌نه به‌رزترين پله‌ى ده‌سه‌ڵات ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى به‌مه‌رامه ئاره‌زوه‌كانيان بگه‌ن . ئه‌مه‌يه كه‌سێكى دڕنده كه‌ئامانجێتى لاوه‌كانمان به نه‌زانى و هه‌ڵدێر ئاشنا بكات و به‌ره‌و دۆزه‌خ بيانبات . ئه‌ى لاوى خۆشه‌ويستم /ئه‌گه‌ر باش ئه‌و وته‌يه‌ت خوێندبێته‌وه پاشان هه‌ر خۆت به‌راوردێك بكه‌يت له‌نێوان وته‌كانى ئه‌ودا وه له‌گه‌ڵ دونياى ئه‌مڕۆماندا. لاوى ڕۆشنبير /پێويسته خۆت به‌ئگا بهێنيته‌وه له‌بۆسه‌ى دوژمنان . وه‌نه‌كه‌ويته داويانه‌وه به‌هيچ شێوه‌يه‌ك . چه‌ند خاڵێكى گرنگ : 1-ئيمان‌دار به‌تاوان دڵ خۆش نابێت : ئه‌مه يه‌كێكه‌له خاڵه هه‌ره گرنه‌كان كه‌نابێت مرۆڤ به‌هيچ شيوه‌يه‌ك به‌تاوان دڵ خۆش بيت ڕه‌نگه مرۆڤى ئيمان‌دار تاوان بكات به‌ڵام هه‌رگيز دڵى به‌تاوان خۆش نابێت وه به‌هه‌مان شێوه هه‌موو ده‌م له‌سه‌ر تاوان به‌رده‌وام نابێت به‌ڵكو په‌شيمان ده‌بێته‌وه‌و وازى لێ ده‌هێنێ ئه‌گه‌ر لێره‌دا به‌راورد بكه‌ين له‌نێوان ئه‌م خاڵه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌وا دڵ خۆش ده‌بن به‌بينينى ئافره‌تى به‌دڕه‌وشت وه له‌حاڵتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌م تاوانه‌يان له ده‌ست بچێت بێ زار ده‌بن ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر مردنى دڵى ئه‌و جۆره كه‌سانه . {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَاراً وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ... } (التحريم :6) واته:ئه‌ى ئيمانداران خۆتان و وه چه‌كانتان له‌ئاگر بپارێزن .. {إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولـئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْؤُولاً }الإسرا‌ء36 واته:چاو و دڵ به‌رپرسيارن له‌به‌رامبه‌ر خودا . پێغه‌مبه‌ريش(صلى الله عليه وسلم )ده‌فه‌رموێت(فاتقوا الدنيا واتقوا النساء فان أول فتنة بني إسرائيل كانت في النساء) (رواه المسلم) واته: خۆتان له‌دونياوئافره‌ت بپارێزن يه‌كه‌مين تاقى كردنه‌وه‌يه‌ك له‌به‌نى ئيسرائيل دا ئافره‌ت بوو . پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم )ده‌فه‌رموێت:(ما تركت بعدي فتنة اضر على الرجال من النساء)(متفق عليه) واته:دواى خۆم هيچ شتێكم جێنه‌هێشتوه له‌تاقى كردنه‌وه‌دا گه‌وره‌ره‌ترو زه‌ره‌ر مه‌ند بێت له‌سه‌ر پياوان گه‌وره‌تر بێت له‌تاقى كردنه‌وه‌ى ئافره‌ت . پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت(العينان تزينان وزناهما النظر) (متفق عليه) واته:هه‌ردوو چاو زينا ده‌كه‌ن زيناكه‌يان تێڕوانينى حه‌رامه). شاعيريش ده‌ڵێت : إذا ماخلوت بريبةِ في ظلمةِ والنفس داعية الى الطغيان فاّستحي من النظر الاله وقل لها إن الذي خلق الظلام يراني. واته : ئه‌گه‌ر خۆت به‌ته‌نها بوويت له‌تاريكى دا ده‌رونت بانگى ده‌كردى بۆ سه‌رپێچى شه‌رم بكه له‌بينينى خوا به‌ده‌رونت بڵێ . ئه‌وه‌ى تاريكى دروست كردووه ده‌مبينێ واته:مردوو سێ شت دواى ئه‌كه‌وێت دوانيان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دونيا به‌س ته‌نها يه‌كێكيان ده‌باته نێو گۆڕ,وه‌چه‌كانى و ماڵى و كرده‌وه‌كانى , مناڵه‌كانى و ماڵه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه ته‌نها كرده‌وه‌كانى لاى ده‌مێنێته‌وه . 2- بتى نێو دڵت تێك بشكێنه : خۆێنه‌رى به‌ڕێز/ باوه‌ڕت ساغ وسه‌لامه‌ت نابێت تاوه‌كو بتى ئاره‌زو په‌رستى نێو دڵت تێك ئه‌شكێنى ئه‌مه‌ش به‌دى نايه‌ت تا وه‌كو ئه‌م ئامێره له‌نێو دڵ و ماڵ و ده‌رونت دوور نه‌خه‌يته‌وه يان هيچ نه‌بێت كه‌ناڵه خراپه‌كانى بسڕيته‌وه بۆيه هه‌ر ئێستا گۆڕان كارى له خۆتدا بكه و به‌شێوه‌يه‌كى نه‌رم و نيانيش له گه‌ڵ ماڵه‌وه‌تدا چونكه پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) ده‌فه‌رموێت:( حفت الجنة بالمكاره,وحفت النار بالشهوات) (متفق عليه) . واته:چوارده‌ورى به‌هه‌شت ناڕه‌حه‌تى هه‌يه ,وه‌چوارده‌ورى دۆزه‌خيش ئاره‌زوو په‌رستيه) . پێويسته خاوه‌نى بڕيارى خۆت بيت وه‌خاوه‌نى هه‌ستێكى به‌رز بيت بۆ ئه‌وه‌ى دڵت له‌به‌ندايه‌تى جگه له‌خودا ڕزگار بكه‌يت و به‌ره‌و به‌ندايه‌تى بۆ خوا هه‌نگاو هه‌ڵنێى . چونكه ته‌نها به‌به‌ندايه‌تى كردنى په‌روه‌ردگار سودمه‌ند و سه‌رفراز ئه‌بيت. چه‌ند ڕاوه‌ستانێك ئه‌ى خوێنه‌رى به‌ڕێز/ گومانى تێدا نيه كه زۆربه‌ى موسڵمانان ئه‌م ئامێره (سه‌ته‌لايت) له‌ماڵه‌كانياندا ده‌بينرێ بۆيه حه‌ز ده‌كه‌م له‌م ڕوه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند ئايه‌ت و فه‌رموده‌يه‌كدا ڕاوه‌ستان و تێڕامان بكه‌ين . {قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ }النور30 واته:ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خودا به‌ئيمانداران بڵێ كه‌وا چاوه‌كانيان له‌گه‌ڵ داوێنياندا بپارێزن . 3- كاريگه‌رى شوێن كه‌وتنى هه‌واو ئاره‌زو له‌سه‌ر دڵ : ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه له‌به‌رامبه‌ر كه‌ناڵه ئاسمانيه‌كاندا داده‌نيشيت و به‌گه‌ڕان به‌دواى كه‌ناڵه خراپه‌كاندا خۆت ماندو ده‌كه‌يت . به‌مه‌به‌ستى چێژوه‌رگرتن له‌ئاره‌زوه‌كانت كه ئاره‌زويه‌كى ئاژه‌ڵيانه‌يه وه‌خۆشى و چێژ وه‌رگرتنێكى بێ ناوه‌ڕۆك و كاتى يه له به‌رنامه به‌دڕه‌وشتيه‌كان وه‌كو(گۆرانى و خۆبادان و قومار كردن و ماده سڕكه‌ره‌كان) خۆى ده‌بينێته‌وه . ئايا ڕۆچونت له‌نێو ئه‌م شێوه بابه‌تانه‌ى باسم كردن دووركه‌وتنه‌وه نيه له‌په‌روه‌ردگار وپه‌رسشته‌كانى ؟ ئايا له‌بير چونى مردن نيه؟ ئايا ئه‌مه له‌بيركردنى تاريكى گۆڕت نيه؟ ئايا ئه‌مه له‌بيركردنى ڕۆژى مه‌حشه‌رت نيه؟ ئايا ئه‌مه مل دانه‌واندن نيه بۆ ئاره‌زوه‌كانت ؟ ئايا ئه‌مه له‌بيركردنى ساته‌كانى سه‌ره‌مه‌رگ نيه ؟ كه‌ده‌ڵێت :((په‌روه‌ردگار بمگه‌ڕێنه‌وه بۆدونيابۆ ئه‌وه‌ى كرده‌وه‌ى باش بكه‌م )) ئه‌ى خۆێنه‌رى ئازيز : چيت ئاماده‌كردوه بۆ ڕۆژى دوايى و وه‌ستان له‌به‌رده‌ست په‌روه‌ردگارت ؟ چى تێشويه‌كت له توره‌كه‌ى كرده‌وه‌كانت ئاماده كردوه بۆ لێپرسينه‌وه ؟ باشه خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئه‌و ڕۆژه به‌كرده‌وه‌ى چاكه ده‌بێت يان به‌سه‌يركردنى فليم و گۆرانى و سه‌ماكردن ... پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم )ده‌فه‌رموێت(يتبع الميت ثلاث فيرجع اثنان ويتبقى واحد ,يتبعه اهله وماله وعمله,فيرجع اهله وماله ويبقى عمله)) (متفق عليه) به‌رهه‌مه‌خراپه‌كانى كه‌ناڵه ئاسمانيه‌كان 1- بڵاوكردنه‌وه‌ى بيرو باوه‌ڕى كافران : كه‌بانگه‌شه‌كردن بۆ بيرو باوه‌ڕى پێچه‌وانه‌ى بيروباوه‌ڕى موسڵمانان ئه‌وه‌ش له‌زۆربه‌ى كه‌ناڵه‌كاندا به‌دى ده‌كرێت و به‌چه‌نده‌ها شێوه پيشانى بينه‌ر ده‌درێت . وه‌كو بت په‌رستى و كوفركردن به‌خودا و چه‌نده‌ها شێوه‌ى تر ... هتد . 2-شه‌هوه‌ت بازى : ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه له‌چه‌نده‌ها شێوه‌ى ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و هه‌مه‌جۆر خۆى ده‌بينێته‌وه كه‌لاوه‌كانى خستۆته نێو گێژاوى شه‌هوه‌ت و ئاره‌زوو بازيه‌وه . د. بلومه‌ر ده‌ڵێت : فيلمه به‌ناوبانگه‌كان كه‌له‌دنياى ئه‌مڕۆدا خۆى ده‌بينێته‌وه و بازاڕێكى گه‌رمى هه‌يه ناوه‌ڕۆكه‌كانيان جه‌خت كردنه‌وه‌يه له‌سه‌ر بابه‌تى ئاره‌زووبازى وله‌ش فرۆشى هه‌روه‌كو چۆن كوڕ‌و كچه لاوه‌كانمان فێرى چه‌نده‌ها خوڕه‌وشتى ناشرين ده‌كات كه‌ئه‌مانه‌ش بێگومان له‌ڕێگه‌ى كه‌ناڵه ئاسمانيه‌كانه‌وه پێيان ده‌گات . بڕوانه ئه‌م كتێبه ((نصيحات الى ولدي)) 3- تاوانكارى : د. سبول ده‌ڵێت: ((ژماره‌يه‌كى زۆر له پياوانى دادگا‌و شيكاره ده‌رونيه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن زۆربه‌ى لاوه‌كان فێربوونى تاوانكارى له‌كه‌ناڵه ئاسمانيه‌كانه‌وه وه‌رده‌گرن)) ((ابناؤنا بين وسائل الاعلام واظلام الاسلام )) . 4- نه‌زانى : مارغرێت سميث ده‌ڵێت : ((زۆربه‌ى قوتابيه‌كان ته‌نها بير له سۆز‌و ئاره‌زووه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه 60%ى قوتابيان كاتێك سه‌رناكه‌ون له‌خوێندن هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بير كردنه‌وه له‌ئاره‌زووبازى و بايه‌خدان به‌لايه‌نى سۆزدارێتى )) بڕوانه كتێبى ((صوت المكرمات )) وأخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين ئاماده‌كردنى پشتيوان محمد |