فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
گه‌وره‌یی وپاداشتی ده‌ست نوێژ گه‌وره‌یی وپاداشتی ده‌ست نوێژ بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحيمِ إِنَّ الْحَمْدَ لِلَّهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنَا وَسَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلاَ هَادِىَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ ... باوه‌ڕدارى خۆشه‌ويست: ده‌ست نوێژ به‌خشنده‌يی و نيعمهتى خواى په‌روه‌ردگاره به‌سه‌ر ئه‌م ئوممه‌ته‌وه، وه به‌ئه‌نجامدانى چه‌ندين چاكه‌و خێريان دهستگيرۆ ده‌بێت و چه‌ندين تاوانيشيان ده‌سڕدرێته‌وه‌و پلهشيان پێى به‌رزده‌بێته‌وه, بێگومان فه‌زڵ و گه‌وره‌يى و پاداشتى ده‌ست نوێژ گه‌لێك زۆره، له‌وانه: يه‌كه‌م: نيوه‌ى ئيمانه. پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: (الطُّهُورُ شَطْرُ الإِيمَانِ) رَوَاهُ مُسْلِم (533) . واته: ده‌ست نوێژ شۆرين نيوه‌ى ئيمانه، زاناى پايه‌به‌رز: ابن عُثيمين ده‌فه‌رمووێت: پاك و خاوێنى و ده‌ست نوێژ نيوه‌ى ئيمانه، نيوه‌كه‌ى تر‌ى ئيمان بريتيه لهخۆڕازاندنهوه به‌ڕه‌وشتى جوان و كرده‌وه‌ى چاك . بڕوانه: (شَرح رِيَاض الصَّالِحِينَ (للشَّيْخ ابن عُثيمين) (3/151). دوهه‌م: هۆكاره بۆ سڕينه‌وه‌ى تاوان . پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: (إِنَّ الْوُضُوءَ يُكَفِّرُ مَا قَبْلَهُ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (7156) . واته: به‌ڕاستى ده‌ست نوێژ هۆكاره بۆ سڕينه‌وه‌ى تاوانى ڕابردوو, هه‌روه‌ها فه‌رموويه‌تى: (مَا مِنْ عَبْدٍ يُذْنِبُ ذَنْبًا فَيُحْسِنُ الطُّهُورَ ثُمَّ يَقُومُ فَيُصَلِّى رَكْعَتَيْنِ ثُمَّ يَسْتَغْفِرُ اللَّهَ إِلاَّ غَفَرَ اللَّهُ لَهُ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (5738) واته: هيچ به‌نده‌يه‌ك نييه كه‌تاوان ئه‌نجام بدات، پاشان ده‌ست نوێژ به‌چاكى بشۆرێت و دووڕكات نوێژبكات و داواى لێ‌خۆش بوون له په‌روه‌ردگارى بكات, ئيللا په‌روه‌ردگار له‌و كه‌سه خۆش ده‌بێت و ئه‌و تاوانه‌ى ده‌سڕێته‌وه. سێ يهم: پله‌ى پێ به‌رز ده‌بێته‌وه. پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: ئايا كارێكتان پێ نيشان بده‌م كه به‌هۆيه‌وه په‌روه‌ردگار تاوانه‌كانتان لاببات و بيسڕێتهوهو پله‌تان له‌به‌هه‌شتدا به‌رز بكاته‌وه؟ ووتيان: به‌ڵێ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ويش فه‌رمووى: ( إِسْبَاغُ الْوُضُوءِ عَلَى الْمَكَارِهِ ) رَوَاهُ مُسْلِم (586) . واته: ده‌ست نوێژ شۆرين به چاكى له‌كاتى ناڕهحهتيدا. چواره‌م: هۆكاره بۆ ناسينه‌وه‌ى باوه‌ڕدار له‌ڕۆژى دواييدا. پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: (إِنَّ أُمَّتِى يُدْعَوْنَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ غُرًّا مُحَجَّلِينَ مِنْ آثَارِ الْوُضُوءِ) رَوَاهُ الْبُخَاريّ(136) . واته: به‌ڕاستى ئوممه‌تى من بانگ ده‌كرێن و ده‌ناسرێنه‌وه له‌ڕۆژى دواييدا به‌شوێنه‌وارى ده‌ست نوێژ، شوێنه‌وارى ده‌ست نوێژهكانيان ئه‌دره‌وشێته‌وه (ده‌م و چاوو ده‌ست و قاچ سپين)، هه‌روه‌ها ووترا به پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) چۆن خه ڵكى ئوممه‌ته‌كه‌ت دهناسيتهوه له‌كاتێكدا نهيانت بينيوه؟ ئه‌ويش فه‌رمووى: (غُرًّا مُحَجَّلِينَ مِنْ آثَارِ الْوُضُوءِ) رَوَاهُ مُسْلِم (605) . واته: به شوێنه‌وارى ده‌ست نوێژهكانيان نورانييهو ئه‌دره‌وشێته‌وه ده‌م و چاوو ده‌ست و قاچ سپين . پێنجه‌م: مه‌لائيكه‌ته‌كان داواى لێ خۆشبوون بۆ ئه‌و كهسهدهكهن كه ده‌ست نوێژى هه‌يه. پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: (مَنْ بَاتَ طَاهِرًا بَاتَ فِي شِعَاره مَلَك لا يَسْتَيْقِظ سَاعَة مِنْ اللَّيْلِ إِلاَّ قَالَ الْمَلَك: اللَّهُمَّ اِغْفِرْ لِعَبْدِك فُلان فَإنَّهُ بَاتَ طَاهِراً) الْسِلْسِلة الصَحِيحَة (2539). واته: هه‌ركه‌سێك به ده‌ست نوێژه‌وه بخه‌وێت، ئه‌وا مهلائيكهتێكى له‌گه‌ڵ دايهو هيچ سه‌عاتێك نييه كه ئه‌م ديوه‌و ئه‌و ديو بكات و هه‌ڵ بستێت، ئيللا ئه‌و مهلائيكهته داواى لێ‌خۆش بوونى بۆ ده‌كات و ده‌فه‌رمووێ: خوايه له فڵانه به‌نده‌ت خۆشبه، چونكه به ده‌ست نوێژه‌وه خه‌وتووه. شه‌شه‌م: به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ده‌ست نوێژ نيشانه‌ى باوه‌ڕه. پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: (وَلاَ يُحَافِظُ عَلَى الْوُضُوءِ إِلاَّ مُؤْمِنٌ) صَحِيح الْجَامِع (953) . واته: وه هيچ كه‌سێك به‌رده‌وام نابێت له‌سه‌ر ده‌ست نوێژ جگه له باوه‌ڕدارى ڕاسته‌قينه. حه‌وته‌م: ڕێگايه‌كه به‌ره‌و به‌هه‌شت. پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: هه‌ر كه‌سێك به‌چاكى ده‌ست نوێژ بشۆرێتء بڵێت: (أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَشَرِيكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ اللَّهُمَّ اجْعَلْنِى مِنَ التَّوَّابِينَ وَاجْعَلْنِى مِنَ الْمُتَطَهِّرِينَ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (6167) . ئه‌وا هه‌شت ده‌رگاكه‌ى به‌هه‌شتى بۆ ده‌كرێته‌وه له ههركاميانهوه بيهوهێت دهچێتهژوورهوه. وه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌نوێژى به‌يانيدا بهبيلالى فه‌رموو: ئه‌ى بيلال ئاگادارم بكه‌ره‌وه به‌و كرده‌وانه‌ى كه كردوته له‌ئيسلامدا كه‌له هه‌موويان زياتر ئومێدت پێى هه‌يه، چونكه گوێم له‌خشه‌ى نه‌عله‌كانت بوو له به‌هه‌شتدا، بيلال (ڕه‌زای خوای لێبێت) فه‌رمووى: كرده‌وه‌يه‌كى وام نه‌كردوه، به‌ڵام هه‌ركات له‌شه‌ودا يان له‌ڕۆژدا ده‌ست نوێژم شۆردبێت ئه‌وا نوێژم كردووه به‌و ده‌ست نوێژه‌وه، رَواهُ الْبُخَاريّ (1149) . له‌كۆتايدا... ئه‌مه گوڵبژێرێك بوو له فه‌زڵ و گه‌وره‌يى و پاداشتى ده‌ست نوێژ. لهفهرموودهيهكداپێغهمبهرى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: ئه‌گه‌ر به‌نده‌يه‌كى باوه‌ڕدار ده‌ست نوێژ بشۆرێت، كاتێك ئاو له ده‌مى ڕابدات هه‌رتاوانێك كه به‌ده‌مى كردبێتى له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوه‌دا ده‌رده‌چێت، وه ئه‌گه‌ر ئاوى له‌لوتى ڕادا هه‌ر تاوانێك كهبهلوتى كردبێتى له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوه‌دا ده‌رده‌چێت، وه ئه‌گه‌ر ده‌م و چاوى شۆرى هه‌ر تاوانێك كه به‌چاوى كردبێتى له‌ژێر برۆكانيهوه ده‌رده‌چێت، وه ئه‌گه‌ر دهستهكانيشى شۆرى هه‌ر تاوانێك كه به‌ده‌ستى كردبێتى له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوه‌ى ژێر نينۆكهكانييى دهستهكانييهوه ده‌ڕوات، وه ئه‌گه‌ر مه‌سحى سه‌رى كرد ئه‌وا ئه‌و تاوانه‌ى كه‌به‌سه‌رى كردبێتى له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوه‌دا ده‌ڕوات كه مه‌سحى گوێچكه‌كانى پێده‌كات، وه‌ئه‌گه‌ر پێيه‌كانى شۆرى ئه‌وا ئه‌و تاوانانه‌ى كه به‌پێى كردوويه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوه‌دا ده‌ڕوات كه‌له ژێر نينۆكى پێيهكانيهوه ده‌ڕوات. صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني ( 449). وَآخِرُ دَعْوانا أَنِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ وَ الصَّلاة وَالسَّلامُ عَلَى نَبِيّنَا مُحَمَّد وَعَلَى آلهِ وَصَحْبهِ أَجمَعين. ئاماده‌كردنى مامۆستا
. أبُوبَكْر أحمَـد |