فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
تاوان و حه‌ڕامی نێربازى قه‌ومى (لوط) تاوان و حه‌ڕامی نێربازى قه‌ومى (لوط) تاوانه‌كه‌ى قه‌ومى «لوط» ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ نێرينهكاندا جووت دهبوونء نێربازيان ده‌كرد. وه‌كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ :- ( وَلُوطًا إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ أَتَأْتُونَ الْفَاحِشَةَ مَا سَبَقَكُمْ بِهَا مِنْ أَحَدٍ مِنَ الْعَالَمِينَ ) الأعراف [80] ـ واته ««لوط» مان كرده پێغه‌مبه‌رو به‌گه‌له‌كه‌ى خۆى ووت: به‌ڕاستى ئێوه تاوانێكى خراپ و ناشرينى وا ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ڕووى داوێن پيسی وه كه هيچ كه‌سێك له خه‌ڵكانى جيهان پێش ئێوه كارى وه‌ها شهرمهزارانهى نه‌كردووه، ئه‌ويش ئه وه‌يه ئێوه ده‌چنه لاى پياوان و نێربازى ده‌كه‌ن ». وه له‌به‌ر ناشيرينی و ناقۆڵايی و ترسناكى ئه‌م تاوان و خراپه‌يه خواى په‌روه‌ردگار سزاى ئهوكهسانهى داوه كه ئه‌نجامى ده‌ده‌ن به چوارجۆر له سزا و تۆڵه، كه ئه‌م چوارجۆره به‌سه‌ر هيچ گه‌لێكى تردا كۆنه‌بۆته‌وه، ئه‌وانيش بريتين له كوێر بوونى چاوهكانيان و، ژێروبان بوونيان و، به‌رده‌باران كردنيان له‌ئاسمانه‌وه به‌به‌ردى سوره‌وه‌بوو، وه ناردنى هاوار و قيژهيهكى سامناك به‌سه‌رياندا. وه لهشهريعهتى ئيسلاميش دا هه‌ر كه‌سێك ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات يان ئه‌و كاره‌ى له‌سه‌ر بكرێ بهڕازى بوونى خۆى و زۆرى لێ نه‌كرابێ ، ئه‌وا تۆڵه‌و سزاكه‌يان ئه‌وه‌يه كه‌ده‌بێ به شمشێر بكوژرێن. «عبدالله»ى كوڕي«عباس» له پێغه‌مبه‌ره‌وه (ﷺ) دهيگێرێتهوه كه فهرموءيهتى: « مَنْ وَجَدْتُمُوهُ يَعْمَلُ عَمَلَ قَوْمِ لُوطٍ فَاقْتُلُوا الْفَاعِلَ وَالْمَفْعُولَ بِهِ». واته«هه‌ركه‌سێكتان بينى كارى قه‌ومه‌كه‌ى «لوط»ى ده‌كرد (واته نێربازى، ئه‌وا هه‌ردووكيان بكوژن، ئه‌وه‌ى كاره‌كه ده‌كات و ئه‌وه‌ش وا كاره‌كه‌ى له‌سه‌ر ده‌كرێ ». رواه الإمام أحمد 1/300 وهو في صحيح الجامع 6565 وه ئه‌و نه‌خۆشی و تاعونانهى كه ئه‌مڕۆ له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌ركه‌وتوون وله سه‌رده‌مانى پێشوودا نه‌بوون، هه‌مووى هۆكارى داوێن پيسيه، وه‌كو نه‌خۆشى ئايدزى كوشنده .ئه‌مانه هه‌مووى به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر كارلهجێى شه‌ريعه‌ت كه ئه‌و جۆره سزا‌و تۆڵانهى داناوه. (سه‌رچاوه کتاب حــهرامكـراوهكـان ) |