فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
تاوان و حه‌ڕامی زينـــــاكردن تاوان و حه‌ڕامی زينـــــاكردن يه‌كێك له‌مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانى شه‌ريعه‌تى ئيسلام پاراستنى ناموس و وه‌چه ونهسهبى خه‌ڵكى يه، بۆيه زيناى حه‌رام كردووه . خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ :- ( وَلَا تَقْرَبُوا الزِّنَا إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاءَ سَبِيلًا ) الإسرا‌ء [32] واته « وريابن به‌هيچ شێوه‌يه‌ك توخنى زينا نه‌كه‌ون، چونكه به‌ڕاستى زيناو داوێن پيسى تاوان وكردهوهيهكى زۆر خراپه و ڕێگايه‌كى زۆر ناپه‌سه‌ند وقێزه‌ونه ». شه‌ريعه‌تى پيرۆزى ئيسلام نه‌ك هه‌ر زيناى حه‌رام كردووه، به‌ڵكو هه‌موو ئهوكون و كه‌له‌به‌رو ڕيگا و ڕێچكانهشى داخستووه كه مرۆڤ په‌لكێش ده‌كه‌ن به‌ره‌و زينا، له‌وانه‌ش فه‌رمانى كردووه به داپۆشينى ئافره‌تان و، فه‌رمانى كردووه به پاراستنى چاو له تێڕوانينى حه‌رام و تاك بونه‌وه‌ى پياوو ئافره‌ت و زۆر شتى تريشى له‌و پێناوه‌دا حه‌رام كردووه. پياوى زيناكارى خێزاندارو ئافره‌تى زيناكارى مێرددار، تۆڵه‌ى لێ ده‌سێنرێته‌وه به ترسناكترين وقورس ترين سزا، ئه‌ويش بريتى يه له به‌رده باران كردنى تا ده‌مرێت، تا تۆڵه‌ى گوناهه‌كه‌ى بچێژێت ، بۆئه‌وه‌ى هه‌موو لاشه‌ى ئازار بچێژێت، وه‌ك چۆن گشت لاشه‌ى تێركردووه له حه‌رام . وه پياوى زيناكارو ئافره‌تى زيناكار گه‌ر هاوسه‌ردار نه‌بوون به ڕێگايه‌كى شه‌رعى، ئه‌وا تۆڵه‌ى لێ ده‌سێنرێته‌وه به فهلاقهكردن وجه‌ڵده لێدان ، كه له‌سنوره شهرعيهكاندا ديارى كراوه ئه‌ويش بريتيه له(100) جه‌ڵده .له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا كۆمه‌ڵێك له بڕواداران ئاماده‌بن له‌كاتى جه‌ڵده لێدانه‌كه‌ى تاوه‌كو شه‌رمه‌زارو ناشيرين بێ له ناو خه‌ڵكدا، وه ده‌بێت له‌شاره‌كه‌ى خۆى دوربخرێته‌وه و دوچارى غه‌ريبى بێ بۆماوه‌ى ساڵێك تاوه‌كو سوكى خۆى بۆ ده‌ركه‌وێ . وه سزاى پياوو ئافره‌تى زيناكار له به‌رزه‌خدا: ئه‌وه‌يه به‌ڕوتى ده‌خرێنه ناو تهنورێكهوه كه سه‌ره‌وه‌ى ته‌سكه و خواره‌وه‌ى فراوانه و له‌خواره‌وه‌ش ئاگر ده‌درێ، جا هه‌ركات ئاگره‌كه بڵێسهبدات و زياد بكات هاوارده‌كه‌ن ودهقيژێنن و به‌رزده‌بنه‌وه، هه‌تاوه‌كو نزيكى ده‌رچون ده‌بنه‌وه، به‌ڵام بڵێسه‌ى ئاگره‌كه دائه‌به‌زێت و ئه‌وانيش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆناو ته‌نوره‌كه ، ئابه‌م شێوازه سزاده‌درێن تا ڕۆژى قيامه‌ت . له‌مه‌ش ناشيرين و ناقۆڵاتر ئه‌وه‌يه پياو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى گه‌وره بووبێ و له‌مردن نزيك بووبێته‌وه و چوبێته ساڵه‌وه و خودا‌ش ئه‌وه‌نده مۆله‌تى دابێ و ته‌وبه‌ى نه‌كات و هه‌ر به‌رده‌وام بێ له‌سه‌ر زينا. كه‌وابوو ناشرينترن وچهپهڵترين زيناكار ئه‌و كه‌سه‌يه كه چووبێته ساڵه‌وه و ته‌مه‌نى گه‌وره‌بێ و زينا بكات. له«أبوهريره»ه‌وه، له پێغه‌مبه‌ره‌وه (ﷺ) ده‌فه‌رمووێ: « ثَلاَثَةٌ لاَ يُكَلِّمُهُمُ اللهُ يَوْمَ القِيَامَةِ ، وَلاَ يُزَكِّيهِمْ ، وَلاَ يَنْظُرُ إلَيْهِمْ ، وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ : شَيْخٌ زَانٍ ، وَمَلِكٌ كَذَّابٌ ، وَعَائِلٌ مُسْتَكْبِرٌ». واته « سێ كۆمه‌ڵه خه‌ڵك خواى گه‌وره قسه‌يان له‌گه‌ڵدا ناكات و له‌گوناه پاكيان ناكاته‌وه و، به چاوى ڕه‌حمه‌ت تهماشايان ناكات و، سزايه‌كى سهختيشى بۆ داناون ، پياوێكى به ته‌مه‌نى زيناكار، پاشايهكى درۆزن، هه‌ژارێكى خۆ به‌زلزان » رواه مسلم 1/102-103 . وهخراپترين و پيسترين كاسبى ئه‌و پارهيهيه كه به‌رامبه‌ر زينا وه‌رده‌گيرێ. وه ئه‌و ئافره‌ته‌ى به‌هۆى داوێن پيسى يهوه كاسبى بكات و بژێوى پهيدابكات، بێبه‌ش و مه‌حرومه له قه‌بوڵ بوونى دوعا‌و پاڕانه‌وه، كاتێك كه له نيوهشهودا ده‌رگاكانى ئاسمان ده‌كرێته‌وه (بۆ قبوڵ بوونى دوعاوپاڕانه‌وه ) الحديث في صحيح الجامع 2971 . وه هه‌رگيز فه‌قيرى و هه‌ژارى بيانوى شه‌رعى نين بۆ شكاندن سنوروكانى خواى گه‌وره وئهتك كردنى ناموسى يه‌كتر، وه‌كو پێشينان وتويانه : برسيبهو سهربهرزبه، وه به‌هۆى شيرى مه‌مكى خۆته‌وه نهلهوهڕێى . وه له‌م چه‌رخه‌دا هه‌موو ده‌رگاكان خراونه‌ته سه‌ر پشت بۆ ئه‌نجام دانى كارى خراپ، وه شه‌يتان گشت ڕێگاو ڕێچكه‌كانى خراپه‌كارى ئاسان كردووه به هۆى فڕوفێڵهكانى خۆى و دۆسته‌كانى، وه كه‌سانى تاوانبار‌و خراپه‌كار شوێنى ته‌ڵه‌كانى شه‌يتان كه‌وتوون و بوونه‌ته ده‌سكه‌لاى ده‌ستى شه‌يتان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى فه‌ساد وبێ ئه‌خلاقى ، ئه‌ويش به بڵاوبونه‌وه‌ى سفورى و خۆده‌رخستن و خۆجوان كردنى ئافره‌تان، وه به‌ره‌ڵاكردنى چاوو تێڕوانينى حه‌ڕام و، بڵاوبونه‌وه‌ى تێكه‌ڵى پياوو ئافره‌ت و، گۆڤارى خراپ و فليمى نابه‌جێ و ناپه‌سه‌ند و، گه‌شت و گوزارى زۆر بۆ وڵات و جێگاى به‌دڕه‌وشتان و، دروستكردنى بازاڕى تيجارى بۆ داوێن پيسی و بێ ئابڕوی و، زۆربوونى هه‌تك كردنى ناموس و، زۆر بوونى منداڵى حه‌رام وكوشتنى گۆرپهلهى بێ تاوان . خودايه داوات لێ ده‌كه‌ين به‌ڕه‌حمه‌ت و لوتف و پارێزگارى خۆت بمانپارێزى له داوێن پيسی و، داوات لێ ده‌كه‌ين دڵه‌كانمان پاك بكه‌يته‌وه و داوێنمان پاك ڕابگرى و، له‌نێوان ئێمه و حه‌رام دا به‌ربه‌ستێكى گه‌وره دروستبكهى. (سه‌رچاوه کتاب حــهرامكـراوهكـان ) |