فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ديمه‌نێك له به‌هه‌شت وهه‌وڵێك بۆ به‌ده‌ست هێنانى ديمه‌نێك له به‌هه‌شت وهه‌وڵێك بۆ به‌ده‌ست هێنانى پێغه‌مبه‌رى خوا )ﷺ( ئه‌فه‌رموێت «كل الناس يغدو فبائعٌ نفسه فمعتقها أو موبقها ».الجمع بين الصحيحين البخاري ومسلم - (ج 3 / ص 356)، هه‌موو خه‌ڵكى ڕۆژى خۆيان ده‌كه‌نه‌وه و ژيانى ڕۆژانه‌ى خۆيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن ، جا نه‌فسى خۆيان ده‌فرۆشن ،ئه‌ويش يان ڕزگارى ده‌كه‌ن ( به‌فرۆشتنى به خوا وگوێڕايه‌ڵى كردنى فه‌رمانه‌كانى) يان به‌هيلاكى دا ده‌به‌ن.... سه‌ربه‌رزى بۆ كه‌سێك كه خواى خۆى بناسێت و ڕۆژێك زووتر بگه‌ڕێته‌وه و خۆى ته‌سليمى خواكه‌ى بكات و هه‌نگاو به‌ره‌و به‌هه‌شتى نه‌بڕاوه هه‌ڵبنێت.... به‌هه‌شت ئه‌و شوێنه بێ هاوتايه‌يه كه هه‌موو هه‌وڵ و تێكۆشان و په‌رستنه‌كان بۆ به‌ده‌ست هێنانى ڕه‌زامه‌ندى خودا پاشان به‌ده‌ست هێنانى ئه‌م دياريه به‌نرخه‌ى خواى په‌روه‌ردگاره... له‌ئيمامى أحمديان پرسى : : چى كاتێك مرۆڤ تام و چێژى خۆشى و ئاسوده‌يى ده‌چێژێت ؟ فه‌رمووى : له‌كاتى يه‌كه‌م هه‌نگاويه‌وه كه هه‌ڵيده‌هێنێت بۆ ناو به‌هه‌شت... بۆيه به‌ڕێزان..ئه‌گه‌ر پاداشتى هه‌ره گه‌وره‌تان ده‌وێت ؟نيعه‌مه‌تى ئاماده‌كراو و نه‌بڕاوه‌تان ده‌وێت .؟ ناگه‌ن پێى مه‌گه‌ر له‌به‌هه‌شت دا نه‌بێت.... ئايا ژيانى بێ مردنتان ده‌وێت ؟ گه‌نجێتى بێ پير بوون ؟ تام و چێژى بێ كه‌م وكوڕى ؟ له‌هيچ كوێيه‌ك نايبينيت له‌به‌هه‌شتدا نه‌بێت.... ئايا ئاره‌زووى خواردنه‌وه ده‌كه‌يت له ڕووباره‌كانى شير و هه‌نگوين و خه‌مر ، كه به‌س ناوه‌كانيان وه‌ك ئه‌وانه‌ى دونياوان ئه‌گينا زۆر جياوازن له‌تام و چێژدا.. ئايا به‌هيواى بگه‌ى به ميوه‌ى جوان و پاك ، باڵنده‌ى ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ،بيناى به‌رزى ڕازاوه ،ئافره‌تانى پاك و خاوێن و حۆرى بێ وێنه له جوانيدا ؟ ده‌ى ئه‌مانه هه‌موو چاوه‌ڕێتن له به‌هه‌شتدا.... ئايا پێغه‌مبه‌رى خوا )ﷺ( و هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانيت خۆشده‌وێت له پياوان و ئافره‌تان ؟ نابيت به‌هاوڕێ و دراوسێيان له‌به‌هه‌شتدا نه‌بێت ... ئايا موشتاقى بينينى ڕووى پيرۆزى په‌روه‌ردگار نيت، ئايا چاوه‌ڕێى ڕ‌ازى بوونى ئه‌و و گه‌شتن به‌و نيت ؟ ده‌ى خواى گه‌وره نابينيت ته‌نها له‌به‌هه‌شتدا نه‌بێت... برايانى ئازيز ، خوشكانى به‌ڕێز.. گومانتان چۆنه به جێگه‌يه‌ك كه خواى باڵاده‌ستى ده‌وڵه‌مه‌ند خۆى ئاماده‌ى كردووه بۆ ميوانانى هه‌تاهه‌تايى به‌ده‌ستى موباره‌كى خۆى ، په‌روه‌ردگار له‌فه‌رمووده‌يه‌كى قودسى دا ئه‌فه‌رموێت (( ئاماده‌م كردووه بۆ به‌نده چاكه‌كانم به‌هه‌شتانێك كه چاوه‌كان شتى وايان نه‌بينيووه ،وه گوێيه‌كان نه‌يانبيستووه ، وه به دڵى هيچ كه‌سێكدا نه‌هاتووه ) البخارى... ... شاعير ده‌ڵێت يارب لقد صمت عن لذات ده‌رى كلها ويوم لقاك ذاك فطر صيامى ئه‌ى په‌روه‌ردگار... له‌هه‌موو خۆشى و ڕابواردنه‌كانى ژيانم به‌ڕۆژوو بووم و خۆم گرته‌وه...وه ڕۆژه‌ى گه‌شتن به ليقاى تۆ ئه‌وه كاتى ڕۆژوشكاندنه‌كه‌مه... (سه‌رچاوه گۆفاری ڕه‌وشت) |