فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئه‌وشتانه‌ى نوێژ به‌تاڵ ده‌كاته‌وه ئه‌وشتانه‌ى نوێژ به‌تاڵ ده‌كاته‌وه 1- پێكه‌نين (الضَّحِك): زانايان كۆڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پێكه‌نين نوێژ به‌تاڵ ده‌كاته‌وه، به‌ڵام زه‌رده‌خه‌نه نوێژ به‌تاڵ ناكاته‌وه، وه زانايان ده‌فه‌رموون: زه‌رده‌خه‌نه‌ش (مَكْرُوه)، چونكه جوان نييه بۆ كه‌سێك له‌به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگاردا بێت و پێبكه‌نێ، شيخ: مُحَمَّد بْن صَالِح الْعُثيمين) ده‌فه‌رمووێ: ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێكه‌نين زۆرى بۆ هێناو له‌تواناى خۆي‌دا نه‌بوو خۆى پێنهدهگيرا يان حوكمه‌كه‌ى نه‌زانێت، ئه‌وا نوێژه‌كه‌ى به‌تاڵ نابێته‌وه، به‌مه‌رجێك زۆر نه‌بێت(بڕوانه: مجموع فتاوى العلامة ابن باز(29/344) و الجامع الاحكام فقه السنة، للشيخ/ مُحَمَّد بْن صَالِح الْعُثيمين) (1/389). ). 2- ئه‌نجام نه‌دانى پايهيهكى نوێژ: بێگومان نوێژ پايهى هه‌يه، وهبهئهنجام نه‌دانى پايه‌كانى نوێژ به‌تاڵ ده‌بێته‌وه، وه‌ك نه‌خوێندنى سوره‌تى( فاتحا)يان ئه‌نجام نه‌دانى ڕوكوع و سوژده) وه جارێكيان كابرايهك هاته ناو مزگه‌وته‌وه نوێژ بكات جا به‌په‌له نوێژى كرد‌و ڕوكوع وسوژدهى به‌جوانى ئه‌نجام نه‌ئه‌دا پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) كاتێ بينيى فه‌رمووى: نوێژه‌كه‌ت دووباره بكه‌ره‌وه چونكه تۆ نوێژت نه‌كردووه(أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (757) ومُسْلِمٌ (883) ). 3- قسه‌كردن (الكَلاَم): قسه‌كردن نوێژ به‌تاڵ ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر به‌ئه‌نقه‌ست بێت، هاوه‌ڵى خۆشه‌ويست (مُعَاوِيَة بْن الْحَكَم(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێ، جارێكيان نوێژم ده‌كرد وهكابرايهك لهتهنيشتمهوه بوو جا كابراكه پژمی، منيش پێم ووت (يَرْحَمُكَ اللَّهُ) خه‌ڵكى ناو مزگه‌وته‌كه هه‌موو سه‌يريان ده‌كردم، منيش ووتم ئه‌و خه‌ڵكه بۆچى واسهيرم ده‌كه‌ن، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) پێمى فه‌رموو: (إِنَّ هَذِهِ الصَّلاَةَ لاَ يَصْلُحُ فِيهَا شَىْءٌ مِنْ كَلاَمِ النَّاسِ إِنَّمَا هُوَ التَّسْبِيحُ وَالتَّكْبِيرُ وَقِرَاءَةُ الْقُرْآنِ)( أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ (1227) . ) واته: ئه‌م نوێژه قسه‌كردنى خه‌ڵكى تێدا دروست نييه، به‌ڵكو(سُبْحَانَ اللَّه)كردنء (اللَّهُ أَكْبَرُ) كردنء قورئان خوێندنه، پێشه‌وا (النَّوَوِيّ) ده‌فه‌رمووێت: قه‌ده‌غه‌كراوه له‌نوێژدا قسه‌كردن جائه‌گه‌ر ئه‌و قسه‌كردنه بۆ پێويستيش بێت، وه‌ده‌فه‌رمووێت: ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌نوێژدا بوو وهدهيويست كه‌سێك ئاگادار بكاته‌وه ئه‌وا(سُبْحَانَ اللَّه)ده‌كات ئه‌گه‌ر پياو بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بێت ئه‌وا لهناولهپى ده‌ستى خۆى ئه‌دات، له‌كۆتايدا ده‌فه‌رمووێت: ئه‌مه بۆچونى هه‌موو(سَلَف وخَلَف)ة(بڕوانه: (شَرْح النَّوَوِيّ عَلى مُسْلِم (5/21) وة (نَيْل الأَوْطَار (2/364). ) به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌زانێت وه ئاگادارى حوكمه‌كه‌ى نه‌بێت ئه‌وا نوێژه‌كه‌ى به‌تاڵ نابێته‌وه.( الجامع الاحكام فقه السنة، للشيخ/ مُحَمَّد بْن صَالِح الْعُثيمين) (1/389). ) 4. تێپه‌ڕ بوونى گوێ درێژ به‌به‌رده‌م نوێژدا: هاوه‌ڵى خۆشه‌ويست (أَبُو ذَرٍّ الْغِفَارِىِّ(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێ: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: (تُعادُ الصَّلاَةُ مِنْ مَمَرِّ... الحِمَارِ)( صَحِيح: أَخْرَجَهُ اِبْن خُزَيْمَة(831) اِبْن حِبَّانَ(2391) وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني وفِي السِلسِلة الصَحِيحَة(3323). ) واته: نوێژ دووباره ده‌كاته‌وه ئه‌و كه‌سه‌ى كه گوێ درێژ بهبهردهميدا تێده‌په‌ڕێت. 5. تێپه‌ڕ بوونى ئافره‌تى باڵغ به‌به‌رده‌م نوێژدا: هاوه‌ڵى خۆشه‌ويست (أَبُو ذَرٍّ الْغِفَارِىِّ(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێ: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: (تُعادُ الصَّلاَةُ مِنْ مَمَرِّ... وَالمرْأةِ)( صَحِيح: أَخْرَجَهُ اِبْن خُزَيْمَة(831) اِبْن حِبَّانَ(2391) وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني وفِي السِلسِلة الصَحِيحَة(3323). ) واته: نوێژ دووباره ده‌كاته‌وه ئه‌و كه‌سه‌ى كه ئافره‌تى بالغ بهبهردهميدا تێده‌په‌ڕێت. 6. تێپه‌ڕ بوونى سه‌گى ڕه‌ش به‌به‌رده‌م نوێژدا: هاوه‌ڵى خۆشه‌ويست (أَبُو ذَرٍّ الْغِفَارِىّ(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێ: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: (تُعادُ الصَّلاَةُ مِنْ مَمَرِّ... وَالكَلْبِ الأسْوَدِ)( صَحِيح: أَخْرَجَهُ اِبْن خُزَيْمَة(831) اِبْن حِبَّانَ(2391) وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني وفِي السِلسِلة الصَحِيحَة(3323). ). واته: نوێژ دووباره ده‌كاته‌وه ئه‌و كه‌سه‌ى كه سه‌گى ڕه‌ش بهبهردهميدا تێده‌په‌ڕێت، پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم)فه‌رموويه‌تى: (الْكَلْب الْأَسْوَد شَيْطَان). واته: سه‌گى ڕه‌ش شه‌يتانه. ( ئاماده کردنی: مامۆستا ابوبکر احمد) |