فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چه‌ند نيشانه‌يه‌كى كه‌سى دووڕوو له قورئان وسوننــــــهتـــدا چه‌ند نيشانه‌يه‌كى كه‌سى دووڕوو له قورئان وسوننــــــهتـــدا 1- سوێند خواردن به خواى گه‌وره به درۆ له‌كاتى ئاشكرا بوونى مه‌به‌ست و هه‌ڵوێستيان له لاى خه‌ڵكى: خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:( وَيَحْلِفُونَ عَلَى الْكَذِبِ وَهُمْ يَعْلَمُونَ ) المجادلة 14 *** 2- به كه‌مى زيكرى خواى گه‌وره ده‌كه‌ن: په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێت : ( يُرَاؤُونَ النَّاسَ وَلا يَذْكُرُونَ اللَّهَ إِلَّا قَلِيلاً) (سورة النساء:142). واته مونافيقهكان ڕووپارمايى ده‌كه‌ن ،و زيكر و يادى خوا ناكه‌ن كه‌مێك نه‌بێت.. 3- به‌ڕاستى ئيمان ناهێنن ، چونكه ئه‌وان شوێنكه‌وتوانى ئه‌م دينه به بێ عه‌قڵ و نه‌زانن ده‌زانن. خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:( وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ آَمِنُوا كَمَا آَمَنَ النَّاسُ قَالُوا أَنُؤْمِنُ كَمَا آَمَنَ السُّفَهَاءُ أَلَا إِنَّهُمْ هُمُ السُّفَهَاءُ وَلَكِنْ لَا يَعْلَمُونَ ) البقرة 13 *** به حسابى خۆيان ئيمانداران به بێعهقڵا ده‌زانن, به‌ڵام به به‌ڵگه‌ى قورئان خۆيان بێعه‌قڵن, له‌مه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ركه‌سێك مه‌نهه‌جى هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) به كه‌م بزانێت ئه‌وا يه‌كێك له سيفهتهكانى دووڕويى تيايه. 4، 5، 6- ئه‌مانه‌ت ناپارێزن ، درۆ ده‌كه‌ن ، پهيمان ده‌شكێنن : (اية المنافق ثلاث اذا حدث كذب واذا وعد اخلف واذا اؤتمن خان ) متفق علية.اخرج البخاري 33,2682.ومسلم 59 7- به‌رده‌وامى له دواخستنى نوێژه‌كان به‌تايبه‌تى نوێژى عه‌سر:پێغه‌مبه‌رمان(ﷺ)ده‌فه‌رموێت((الا اخبركم بصلاة المنافق؟ ان يؤخر العصر حتى اذا كان الشمس كثر بالبقرة)) صحيح.... البانى في السراج المنير 1745 8- زۆربڵێيى و وتنى قسه‌ى زۆر تاكو ناحهقييهكهى خۆى پێ بكات به حه‌ق لاى خه‌ڵكى: ئيمامى ئهوزاعى ده‌فه‌رموێت:(ان المؤمن يقول قليلا و يفعل كثيرا وان المنافق يقول كثيرا و يفعل قليلا) وه سه‌ره‌ڕاى زۆربڵێييهكهى قسه‌كانيشى بريقه‌دار ده‌كات و به‌و زمان لوسيهى سيحر له خه‌ڵكى ده‌كات. 9- ڕيابازى له هه‌موو كردارهكانيدا ده‌رده‌كه‌وێ وه‌ك له هاتنياندا بۆ نوێژى جه‌ماعه‌ت, يان له خێركردندا, په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێت ( يُرَاؤُونَ النَّاسَ وَلا يَذْكُرُونَ اللَّهَ إِلَّا قَلِيلاً) (سورة النساء:142). 10- تێنه‌گه‌يشتن له دين وبێ ده‌نگ نه‌بوون: پێغه‌مبه‌ر(ﷺ)ده‌فه‌رموێت (خصلتان لا يجتمعان في المنافق حسن سمت و لا فيقه في الدين ) الالباني في سلسلة صحيحة برقم 278. له كۆتاييدا ئه‌ڵێين ڕه‌حمه‌ت له شاعير كه ده‌ڵێت : ولا خير في ود امـــرئ متــــلون إذا الريح مالت،مال حيـــــث تميل وما أكثر الاخوان حين تعـــدهم ولــــــــكنـهم في النائبات قليل چاكه له خۆشويستنى مرۆڤێكى هه‌ميشه گۆڕاودا نى يه.كه با به هه‌ر لايه‌كدا لايدا ئه‌ويش به‌و لايهدا لابدات ( با له‌هه‌ر شوێنێكه‌وه هات ئه‌و شه‌نى خۆى بكات) .ئاى كه هاوڕێ زۆره كاتێك كه ده‌يان ژمێرين. به‌ڵام له‌كاتى پێويستى دا كه‌من. (سه‌رچاوه گۆڤاری ڕه‌وه‌شت ) |