فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ناسينى زيادكارى له دين و دوائاشنابوون به ئافاته‌كانى له ڕوانگه‌ى قورئان و سوننه‌ته‌وه ناسينى زيادكارى له دين و دوائاشنابوون به ئافاته‌كانى له ڕوانگه‌ى قورئان و سوننه‌ته‌وه سه‌لامى خواتان لێبێت براو خوشكه سهربهرزهكانم ،ئه‌وانه‌ى له عهفافيهت وپاكى و به‌ره‌كه‌تى ئيسلامه‌وه شه‌ره‌ف مه‌ندى خوداناسى و شوێن هيدايه‌ت كهوتنتان پێ بڕاوه و بهنيهتێكى پاك وبێگه‌رده‌وه ده‌ستتان به شرعى خوداوه‌وه گرتوه و هه‌ق ويست و ده‌رگاى دڵتان كراوه‌يه بۆ هه‌ر فه‌رمانێكى خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى(ﷺ) . ته‌مه‌نا ئه‌كه‌م له‌خواى باڵاده‌ست (ڕه‌وشت) ببێته هاوڕێيه‌كى باش و ڕۆح سوكتان، وه‌ببێته هۆكارێ له‌و هۆكارانه‌ى ڕووسورى دين ودونياتان پێ پيشان بدات(إن شا‌ء الله) وه داوا له(الله) ى باڵاده‌ست ئه‌كه‌م گشت لايه‌كمان له‌ژێر سێبه‌رى عه‌رشى خۆي‌دا كۆ بكاته‌وه له‌و ڕۆَژهى كه هيچ سێبه‌رێك نيه جگه له‌سێبه‌رى عهشى خوا(جل جلاله)،(يوم لا ضل إلا ضله) وله ئاگرى دۆزه‌خ بمان پارێزێت ونهمانكاته خۆراكى ئاگرو جه‌نات النعيم بكاته كۆتا مه‌نزڵمان، آمين يارب. خوشك وبراكانم هه‌روه‌ك دياره له ڕۆژگارى ئه‌مڕۆماندا بڕێك ئافات ڕووى له موسڵمانان كردوه كه(سبحان الله) گشت موسڵمانێك هۆكاره‌كانى نازانێت و لێ ى تێناگات وه زۆر كهميشن ئه‌وانه‌ى كه به‌ڕاستى خه‌مخۆرى ڕاسته قينهى دينى ئوممه‌تن ، يه‌ك له‌و ئافاتانه كه ڕووى له موسڵمانان كردوه و مێژوويه‌كى هه‌يه له ناو ئه‌م ئومه‌ته‌دا بريتييه له: تازه‌گه‌رى وزياد كردن وكهمكردن له‌دينى خوادا له‌لايه‌ن موسڵمانانه‌وه كه به‌ڕاستى زۆرێك لهموسڵمانانى مايه پوچ كردوه و له‌نێوانياندا گه‌نجانيش پشكى خۆيان به‌ركه‌وتووه لهزيانى ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌يه، جا با پێناسێكى زيادهكارى(البدعه) بكه‌ين له‌شه‌رعى خوادا پاشان بزانين پێغه‌مبه‌رى خوا(ﷺ) چۆن ئامۆژگاريمان ده‌كات.. له زمانه‌وانيدا (بدعه) به دوو واتادێت: 1ـــ به‌واتاى هيلاكى و ماندووبون دێت بۆنمونه كاتێك ده‌وترێت (ابدعت الأبل) واته ووشتره‌كه ماندوو بوو برسى بوو... 2ــــ به‌واتاى شتێكى داهێنراو كه پێشتر هاوشێوه‌ى نه‌بووبێت ،وه‌ك خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێت (قُلْ مَا كُنْتُ بِدْعاً مِنَ الرُّسُلِ) (الاحقاف: 9) واته پێيان بڵێ خۆ من پێغه‌مبه‌رێك نيم كه پێش من پێغه‌مبه‌ر نه‌بووبێت يان من شتێكى نوێ (تازه داهێنراو)نيم ). واتاى (بدعه) له زمانه‌وانى عه‌ره‌بى دا ئه‌وه‌يه و له‌و دووه ده‌رناچێت. به‌ڵام پێناسه وماناى (بيدعه) له‌شه‌رعى خوادا ئه‌وه‌يه : هه‌ر كردارێكه يا گوفتارێكه ، شاراوه‌بێت يان ئاشكرا به‌مه‌به‌ستى خواپه‌رستى بكرێت، به‌ڵام به‌شێوازێك بێت كه به‌ڵگه‌ى قورئان و فه‌رمووده‌ى صه‌حيحى پێغه‌مبه‌رى(ﷺ) له‌سه‌ر نه‌بێت يان له‌سه‌رى بێت به‌ڵام جياوازبێت له‌گه‌ڵ چۆنييه‌تى ئه‌نجام دانى پێغه‌مبه‌ر(ﷺ) بۆ ئه‌و په‌رستنه، له ڕووى كات كردنى ئه‌و په‌رستنه‌وه ،يان شێوازى كردنى ئه‌و په‌رستنه‌وه ،يان شوێنى كردنى ئه‌و په‌رستنه‌وه.وه ئه‌گه‌ر سه‌يرێكى فهرموودهكانى پێغه‌مبه‌ر(ﷺ) بكه‌ين ئه‌بينين حوكم و ده‌رئه‌نجامى داهێنان وبيدعهكارى له ديندا چييه؟ ، ديارترينيان حهديسهكهى عيرباضى كوڕى سارييهيه(ڕه‌زای خوا لێبێت )ده‌گرێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر(ﷺ) ئه‌فه‌رموێت( وإياكم و محدثات الأمور، فإن كل محدثة بدعة وكل بدعة ضلالة) مسلم(13/38ـــ31) واته وريابن ئامان لهتازهداهێنراوهكان لهديندا ، هه‌موو تازهگهرييهك له(دين)دا بيدهعهيهوداهێنراوه وه‌هه‌موو داهێنراوێك له(دين)دا گومڕايى يه. له‌ڕيوايه‌تێكى تردا فه‌رمووى(هه‌موو گومڕاييهكيش سهرئهنجامهكهى له ئاگرى دۆزه‌خدايه) رواه نسائى وحسننه 3/188. وه عائيشه(ڕه‌زای خوا لێبێت ) ئه‌فه‌رمووێت:پێغه‌مبه‌ر(ﷺ) فه‌رمووى (من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد ) رواه البخاري ومسلم،واته هه‌ركه‌سێك شتێك له دين دا دابهێنێت وه ئه‌و شته لهديندا نه‌بێت ئه‌وه به‌سه‌رى خاوهنهكهيدا ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه و لێى وه‌رناگيرێت.وه پێغه‌مبه‌ر(ﷺ) ئه‌فه‌رموێت ( من عمل عملا ليس عليه أمرنا فهو رد )رواه مسلم.واته هه‌ركه‌سێك ههركردهوهيهك بكات به‌مه‌به‌ستى خوا په‌رستى وه ئه‌و كرده‌وه فه‌رمانى ئێمه ( خوا و پێغه‌مبه‌رى خوا(ﷺ))ى له‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وه كرده‌وه‌كه‌ى ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه. كه‌واته هه‌ركه‌سێك كارێك ئه‌نجام بدات ونيسبهتى بدات بۆ لاى دينى خوا و ئه‌و كاره پێغه‌مبه‌ر(ﷺ) نهى كردبێت و فه‌رمانى پێ نه‌كردبێت ئه‌وه به‌ناو چاوانى خاوهنهكهيدا ده‌درێته‌وه و كرده‌وه‌كه‌ى لێ وه‌رناگيرێت ، به پشتيوانى خواى گه‌وره له باسه‌كانى تردا زياتر باسى حوكم و زيانه‌كانى و قسه‌ى زانايان و ڕه‌دى هه‌ندێك له‌و گومانانه ئهدهينهوه كه له سه‌ر ئه‌م باسه هه‌ن. تێبينييه‌كى گرنگ :براى خۆشه‌ويستم خوشكى موسڵمانم كاتێك كه ئه‌وترێت بيدعه وداهێنان خراپه و تاوانێكى گه‌وره‌يه و خواى گه‌وره سزاى بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى داناوه مه‌به‌ست لێى بيدعه‌و داهێنانه له بوارى ديندا نه‌ك له بوارى دونيايى دا ،ئێمه باس له داهێنانى ئۆتۆمبيل و ته‌ياره و كۆمپيته‌ر و...ئه‌وانه ناكه‌ين ئه‌وانه كارى داهێنانى دوينايى باشن و ئيسلام هانمان ده‌دات كه داهێنه‌ر بين له‌بوارى دونيادا به‌ڵام قه‌ده‌غه‌مان لێ ده‌كات وسزاشى داناوه بۆ كه‌سێك كه داهێنان له ديندا ده‌كات و شتى تازه دێنێته ناو دينه‌وه يان شتى لێ كه‌م ده‌كات. (سه‌رچاوه گۆڤاری ڕه‌وشت) |