فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
زيكر و يادى خوداى گه‌وره بكه له‌كاتى خۆشى و ناخۆشيدا له په‌نهانى و ئاشكرايدا زيكر و يادى خوداى گه‌وره بكه له‌كاتى خۆشى و ناخۆشيدا له په‌نهانى و ئاشكرايدا خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ( فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ وَاشْكُرُوا لِي وَلَا تَكْفُرُونِ ) (البقرة 152)واته: يادم بكه‌ن تامنيش له‌بيرتان نه‌كه‌م وه سوپاسم بكه‌ن و پێ نه‌زان و ناسوپاسيم مه‌كه‌ن. وه له شوێنێكى تر‌ى قورئاندا فرمانمان پێ ده‌كرێت زيكر و يادى خواى گه‌وره زۆر بكه‌ين كه ده‌فه‌رموێت: ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا اذْكُرُوا اللَّهَ ذِكْرًا وَسَبِّحُوهُ بُكْرَةً وَأَصِيلًا ) ( الأحزاب 42) واته: ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه زۆر يادى خوا بكه‌ن، بهپاكى يادى خوا بكه‌ن به‌يانيان و ئێواران. هه‌ركه‌سێك زۆر يادى په‌روه‌ردگار بكات ، ئه‌وا په‌روه‌ردگار لێى خۆش ده‌بێت و پاداشتى گه‌وره‌ى ده‌داته‌وه ( وَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُمْ مَغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا ) ( الأحزاب 35) واته: پياوانێ كه زۆر يادى خوداى گه‌وره ده‌كه‌ن ئافره‌تانێ كه زۆر يادى خودا ده‌كه‌ن خودا ئاماده‌ى كردووه بۆ هه‌موويان لێخۆشبوو‌ن و پاداشتى گه‌وره. پێغه‌مبه‌رى خوا )ﷺ( سه‌باره‌ت به‌وانه‌ى يادى خودا ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ى يادى خودا ناكه‌ن ده‌فه‌رموێت: ((الذي يَذْكُرُ رَبَّهُ والّذي لا يَذْكُرُ رَبَّهُ مَثَلُ الحَيِّ والْمَيِّت)) (رواه البخاري) واته: نمونه‌ى كه‌سێك يادى خوداى گه‌وره ده‌كات و كه‌سێك كه يادى خودا ناكات وه‌كو نمونه‌ى زيندوو و مردوو وايه. يادى خوداى گه‌وره ده‌بێته هۆى لابردنى خه‌م و خه‌فه‌ت خودا ده‌فه‌موێت: ( الَّذِينَ آَمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُمْ بِذِكْرِ اللَّهِ أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ ) ( الرعد 28) واته: ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕيان هێناوه دڵ و دهرونيان ئارام ده‌بێت به يادى خوا ئاگاداربن دڵه‌كان هه‌ر به يادى خوا ئارام ده‌بێت و ده‌حه‌وێته‌وه. وه گومانيشى تێدانييه كه نابێت دوعا و پاڕانه‌وه له هيچ كه‌سێكى تر بكه‌ين جگه له خوداى گه‌وره ( فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَدًا ) ( الجن 18) واته: داوا له هيچ كه‌س مه‌كه له‌گه‌ڵ خودا. بۆيه زۆر پێويسته له‌سه‌ر ئێمه‌ى ههڵهكارو كه‌مته‌رخه‌م كه زۆر يادى خودا بكه‌ين بۆئه‌وه‌ى خۆشه‌ويستى خواى په‌روه‌ردگار به‌ده‌ست بهێنين و لێمان خۆشبێ وه ده‌بێت زۆر سوپاسى خودا بكه‌ين له‌سه‌ر ئه‌و نيعمهتانهى پێى بهخشيوين خودا ده‌فه‌رموێت: ( وَآَتَاكُمْ مِنْ كُلِّ مَا سَأَلْتُمُوهُ وَإِنْ تَعُدُّوا نِعْمَةَ اللَّهِ لَا تُحْصُوهَا ) (إبراهيم:34) واته: له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كه داواتان كردووه پێى به‌خشيون خۆ ئه‌گه‌ر بتانه‌وێت به‌هره و نيعمه‌ته‌كانى خودا بژمێرن بۆتان ناژمێردرێت. له كۆتايشدا ده‌ڵێم: خودايه دڵێكى سوپاس گوزار و زمانێكى به زيكر و جه‌سته‌يه‌كى ئارامگرمان پێ ببه‌خشى له‌سه‌ر به‌ڵاو ناڕهحهتيهكان.آمين. (سه‌رچاوه گۆڤاری ڕه‌وشت ... نوسینی : فرياد عمر) . |