فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ڕۆژووان به چى به‌ربانگ ده‌كاته‌وه ؟ ڕۆژووان به چى به‌ربانگ ده‌كاته‌وه ؟ پێغه‌مبه‌رى خوا (ﷺ) هانى ڕۆژوووانان ده‌دات به خورما به‌ربانگ بكه‌ن ، ئه‌گه‌ر خورمايان ده‌ست نه‌كه‌وت به ئاو ، ئه‌مه‌ش له ته‌واوى به‌زه‌يى و سور بوونيه‌تى (ﷺ) له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌ى و ئامۆژگارى كردنيان . په‌روه‌ردگارى هه‌موو عاله‌م ئه‌و زاته‌ى ( محمد )ى (ﷺ) ناردووه ، وه‌ك ڕه‌حمه‌تێك بۆ خه‌ڵك ده‌فه‌رمووێ : ( لَقَدْ جَاءكُمْ رَسُولٌ مِّنْ أَنفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ حَرِيصٌ عَلَيْكُم بِالْمُؤْمِنِينَ رَؤُوفٌ رَّحِيمٌ ) [التوبة : 128] ، چونكه به پێدانى شتێكى شيرين به‌له‌ش له‌كاتى به‌تاڵ بوونى گه‌ده ، زياتر واى لێ ده‌كات ئه‌و خواردنه وه‌ربگرێت و ئه‌ندامه‌كانى سودى لێ وه‌ربگرن ، به تايبه‌ت له‌شى ساغ ، پێ ى به‌هێز ده‌بێت به‌ڵام سه‌باره‌ت به ئاو : له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ش تووشى جۆرێك له ووشكى ده‌بێت به‌هۆى ڕۆژووه‌وه ، ئه‌گه‌ر به ئاو ته‌ڕ بێت زياتر سوود وه‌رده‌گرێت له خواردنه‌كه . ئه‌وه‌ش بزانه ئه‌ى به‌نده‌ى گوێڕايه‌ڵ كه خورما به‌ره‌كه‌ت و تايبه‌تمه‌ندى هه‌يه . هه‌روه‌ها ئاويش . له كاركردنه سه‌ر دڵه‌كان و پاك كردنهوهيان ، ئه‌وه‌ش جگه له‌و كه‌سانه نه‌بێ كه شوێن كه‌وتووى سوننه‌تن كه‌سى تر نايزانێت .له ( أنس ) ى كوڕى ( مالك ) ه‌وه (ڕه‌زای خوا ی لێبێت ) ده‌گێڕنه‌وه ده‌فه‌رمووێ : " كَانَ النَّبيُّ (ﷺ) يُفْطِرُ عَلَي رَطِابَاتٍ قَبْلَ أنْ يُصَلي ، فَإنْ لم يَكُنْ رَطِابَاتٍ ، فَتَمْراتٍ ، فَإِنْ لم يَكُنْ تَمْرَاتٍ حَسَا حَسَواتٍ مِنْ مَاء " (أخرجه أحمد : ( 3 / 163 ) ، وأبو داود : ( 2 / 306 ) ، و ابن خزيمة : ( 3 / 277 ـ 278 ) ، والترمذي : ( 3 / 70 ) من طريقين عن أنس (ڕه‌زای خوای لێبێت ) ، وسنده صحيح ) .واته : پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) به‌ر بانگى ده‌كرد به چه‌ند خورمايهكى ته‌ڕ پێش ئه‌وه‌ى نوێژ بكات ، جا ئه‌گه‌ر خورماى ته‌ڕ نهبووايه ، به هه‌ر خورمايهكى تر به‌ربانگى ده‌كرد ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خورماى هه‌ر ده‌ست نهكهوتبايه چه‌ند قومێك ئاوى ده‌خوارده‌وه . (سه‌رچاوه چۆنیه‌تی ڕۆژووی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) له‌قورئان و فه‌رمووده) |