فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ڕۆژووان چى ده‌ڵێن له كاتى به‌ربانگ كردن‌دا ؟ ڕۆژووان چى ده‌ڵێن له كاتى به‌ربانگ كردن‌دا ؟ براى ڕۆژووان بزانه ـ خواى په‌روه‌ردگار ئێمه و تۆش سه‌ركه‌وتوو بكات بۆ شوێنكه‌وتنى سوننه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌ركه‌مان (ﷺ) ـ كه پاڕانهوهيهكت بۆ هه‌يه و وه‌ڵاميش ده‌درێته‌وه ، جا به ده‌ستى بێنه وه‌كو هه‌لێك ، بشپاڕێرهوه و دڵنيابه به وه‌ڵام دانه‌وه‌ى ، ئه‌وه‌ش بزانه خواى په‌روه‌ردگار وه‌ڵامى پاڕانه‌وه‌ى دڵى بێ ئاگا و دڵ ڕۆيشتوو ناداته‌وه ، وه لێى بپاڕێره‌وه ئه‌وه‌ى ئه‌ته‌وێ له پاڕانه‌وه‌ى چاك ، به‌ڵكو چاكه‌ى دونيا و دواڕۆژيشت به ده‌ست بێنى . له (أبو هريره) وه (ڕه‌زای خوای لێبێت ) ده‌گێڕنه‌وه فه‌رموويه‌تى : پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) ده‌فه‌رمووێ : " ثَلاثُ دَعَواتٍ مُسْتَجَابَاتٍ : دَعْوَةُ الصَّائِمِ ، وَدَعْوَةُ المَظْلُومِ ، وَدَعْوَةُ المُسَافِرِ " (أخرجه العقيلي في (الضعفاء) : (1/72) ، وأبو مسلم الكَّجي في (جزئ) ومن طريقه ابن ماسي في (جزء الأنصاري) : (ق9/ب) وسنده صحيح له لا عنعنة يحيي ابن أبي كثير . وله شاهد : وهو الآتي بعده ). واته : سێ پاڕانه‌وه هه‌ن وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه : پاڕانه‌وه‌ى ڕۆژووان و پاڕانه‌وه‌ى سته‌م لێكروا و پاڕانه‌وه‌ى رێبوار. ئه‌و پاڕانه‌وه‌ى كه ڕه‌ت ناكرێته‌وه له كاتى به‌ربانگ دايه له‌به‌ر فه‌رمووده‌ى (أبو هريره) (ڕه‌زای خوای لێبێت) له پێغه‌مبه‌ره‌وه (ﷺ) كه ده‌فه‌رمووێ : " ثَلاثٌ لا تُرَدُّ دَعْوَتَهُم : الصَّائِمُ حِيْنَ يُفْطِرُ ، وَالإمَامُ العَادِلُ ، وَدَعْوَةُ المَظْلُومِ " (أخرجه الترمذي رقم : ( 2528 ) ، وابن ماجه رقم : ( 1752 ) ، وابن حبان رقم : ( 2407 ) . وفيه جهالة أبي مدله ) . واته : سێ كه‌س پاڕانهوهكانيان ڕه‌ت ناكرێته‌وه : ڕۆژووان له كاتى به‌ربانگ كردنياندا ، و پێشه‌واى دادپه‌روه‌ر ، و پاڕانه‌وه‌ى سته‌م لێكراو . وه له ( عبد الله ) ى كوڕى ( عمر ) ى كوڕى ( عاص) ه‌وه (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌گێڕنه‌وه فه‌رموويه‌تى : پێغه‌مبه‌رى خوا (ﷺ) فه‌رموويه‌تى : " إِنَّ لِلصَّائِمِ عِنْدَ فِطْرِهِ لَدَعْوَةٌ مَا تُرَدُّ " (أخرجه ابن ماجه : (1/ 557) ، والحاكم : (1 / 422) ، وابن السني رقم : (128) ، والطيالسي رقم : ( 299 ) من طريقين عنه . وقال البوصري ( 2 / 81 ) : ( هذا إسناد صحيح رجاله ثقات ... ) ) . واته : ڕۆژووان له كاتى بهربانگيدا پاڕانهوهيهكى هه‌يه ، هه‌رگيز ڕه‌ت ناگرێته‌وه . وه باش‌ترين پاڕانه‌وه‌ش ، ئه‌و پاڕانه‌وه‌يه كه له پێغه‌مبه‌ره‌وه (ﷺ) له كاتى به‌ربانگ دا دهيفهرموو : " ذَهَبَ الظَّمَأ وَابْتَلَّت العُرُوقُ ، وَثَبَتَ الأَجْرُ إِنْ شَاءَ اللهُ " (أخرجه أبو داود : (2/306) ، والبيهقي : (4/239) ، والحاكم : (1/422) ، وابن السني رقم : (128) والنسائي في (عمل اليوم والليلة) رقم : (269) ، والبيهقي : (2/185) وقال : (إسناده حسن).قلنا : وهو كما قال) .واته : تيونوێتى نه‌ما قورگ ته‌ڕ بوو ، پاشان پاداشتيشمان جێ‌گير بوو به‌ويستى خوا . (سه‌رچاوه چۆنیه‌تی ڕۆژووی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) له‌قورئان و فه‌رمووده) |