فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
په‌له كردن له به‌ربانگ كاركردنه به پێچه‌وانه‌ى جوله‌كه و گاوره‌كان په‌له كردن له به‌ربانگ كاركردنه به پێچه‌وانه‌ى جوله‌كه و گاوره‌كان : ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى له چاكه‌دا بن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ڕێبازى پێغهمبهرهكهيان گرتبێته به‌رو پارێزگاريان له‌سه‌ر سوننه‌ته‌كانى كردبێت ، كه‌واته ئاينى ئيسلام به ئاشكرايى و به‌توانايى ئه‌مێنێته‌وه هيچ زيانێكى پێ ناگات له‌لايه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه كه پێچه‌وانه‌ى ده‌بن ، له‌و كاته‌شدا ئوممه‌تى ئيسلامى وه‌كو چرايهكى ڕووناك ده‌بێت له تاريكى شه‌وه زه‌نگ دا ده‌دره‌وشێته‌وه و پێشه‌وايه‌كى چاكيش ده‌بێ بۆ لاساى كردنى ، چونكه ئه‌و كاته نابێته كلك و شوێنكه‌وته‌ى هيچ ئوممه‌تێكى ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاواش ، و ناشبێته سێبه‌ره‌ى هيچ بانگه‌وازێك له‌گه‌ڵ بادا بێت و بڕوات . له ( أبو هريره ) وه (ڕه‌زای خوا ی لێبێت ) ده‌گێڕنه‌وه فه‌رموويه‌تى : پێغه‌مبه‌ى خوا (ﷺ) دةفةرموويَت : " لا يَزَالُ الدِّينُ ظَاهِراً مَا عَجَّلَ النَّاسُ الفِطْرَ ، لأنَّ اليَهُودَ وَالنَّصَارَى يُؤَخِّرُونَ " (أخرجه أبو داود : ( 2 / 305 ) ، وابن حبان رقم : ( 224 ) وسنده حسن ) . واته : به‌رده‌وام ئايينى ئيسلام ئاشكرا و سه‌ركه‌وتووه به‌سه‌ر هه‌موو ئايينه‌كان تا ئه‌و كاته‌ى كه خه‌ڵكى په‌له بكه‌ن له بهرانگ كردنياندا چونكه جوله‌كه گاوره‌كان به‌ربانگ دوا ده‌خه‌ن . له‌و كۆمه‌ڵه فه‌رموودانه‌ى كه باسكران كۆمه‌ڵێك سوود و پهنديان لێ به‌دى ده‌كرێت ، ئه‌وه‌ش به‌م پێيه‌ى خواره‌وه : يه‌كه‌م : مانه‌وه‌ى ئيسلام و شهكاندنى ئاڵاكه‌ى به شێوه‌يه‌كى ئاشكرا ، به‌ستراوه به پێچه‌وانه كردنى ئه‌و ئومهتانهى كه له پێش ئيسلام دا هه‌بوون و هه‌ن له‌وانه‌ى كه كتێبى ئاسمانيان بۆ نێردراوه ( أهل الكتاب ) ، وه له‌وه‌شدا ئه‌وه ئاشكرا ده‌بێ بۆ ئوممه‌تى ئيسلامى كه له خێردا ده‌بێ ئه‌گه‌ر هاتوو ئوممه‌تێكى خواوه‌ندى ( ڕه‌بانى ) و جياواز بوو ، واته نه ڕۆژهه‌ڵاتى و نه‌ش ڕۆژئاوايى بن ، وه ئه‌وه‌ش ڕه‌ت بكه‌نه‌وه كه له ئاسمانى ( كرملن ) دا بسورێنه‌وه ، يان ئارامى و خۆشيان ده‌سكه‌وێت له باخچه‌كانى ( كۆشكى سپى ) دا ـ خواى په‌روه‌ردگار ڕه‌شى به‌سه‌ردا برێژێت ـ ، يان ڕوويان وه‌ربگێڕن به‌ره‌و ( لندن ) ـ خواى په‌روه‌ردگار بيكات به كه‌لاوه و چۆڵه‌وانى ـ ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه‌ى كرد ئه‌و كاته وه‌كو خاڵێكى دره‌وشا و ده‌مێنێته‌وه له‌ناو ئوممهتاندا و هه‌موو خه‌ڵكى چاوى لێ ده‌بێ ، دڵهكانيش ڕووى تێ ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش هه‌رگيز نابێت جگه له‌و كاته نه‌بێت كه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاى قورئانى پيرۆز و سوننه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) له بيرو باوه‌ڕ و پڕۆگراميشدا . دووه‌م : پابه‌ند بوون به ئيسلام ده‌بێ پابه‌ند بوون بێ بهوردوو درشتى ئيسلام ، به‌ڵگه‌ش ووته‌ى خواى په‌روه‌ردگاره كه ده‌فه‌رمووێ : [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ ادْخُلُواْ فِي السِّلْمِ كَآفَّةً ] [البقرة : 208] ، واته : ئه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه باوه‌ڕدارن ئايينى ئيسلام وه‌رگرن به گشتى . له‌سه‌ر ئه‌م بنهوايهش دابه‌شكردنى ئايين بۆ ناوهڕك و ڕوكه‌ش بيدعهيه و تازهگهريهكى نه‌فامانه‌ى سه‌رده‌مه ، مه‌به‌ست لێى تێكدانى بير‌ى موسوڵمانانه و موسوڵمانان ده‌خاته گێژاوهى گرنگى دان به هه‌ندێك شت كه هيچ بنهوايهكى نىيه له ئايينى ئيسلام‌دا ، به‌ڵكو ڕه‌گه‌كه‌ى درێژ ده‌بێته‌وه تا ده‌گاته سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ى كه خواى په‌روه‌ردگار غه‌زه‌بى لێ گرتن و توڕه بوو لێيان ( واته : جوله‌كه‌كان ) ئه‌وانه‌ى كه باوه‌ڕيان به به‌شێك له كتێبه‌كه‌يان هه‌بوو كوفريشيان به به‌شه‌كه‌ى تر‌ى ده‌كرد ، ئه‌وانه‌ى فه‌رمانمان پێ كراوه پێچه‌وانه‌يان بين له وردوو درشتماندا ، ئه‌وه‌شت زانى كه به‌رهه‌مى پێچه‌وانه بوونى جولوكه و گاوره‌كان مانه‌وه‌ى ئايينه به ئاشكرا و به ده‌سه‌ڵات دارێتى . سێيه‌م : بانگه‌واز كردن بۆ لاى خواى په‌روه‌ردگار و بيرخستنه‌وه‌ى باوه‌ڕداران ، بنهواكانيان له يه‌كتر جيا نابێته‌وه ، وه ئه‌و ڕوداوه گه‌ورانه‌ى كه هاتۆته سه‌ر ئوممه‌تى ئيسلامى وامان لێ ناكات جياوازى بكه‌ين له نێوان دروشمه‌كانى خواى په‌روه‌ردگار ، واشمان لێ ناكات به شێكى به باشتر بزانين له به‌شه‌كه‌ى تر‌ى ، به مه‌به‌ستى به كه‌م زانينى هه‌ندێك له‌و به‌شانه وه بڵێين هه‌روه‌كو زۆر كه‌س هه‌ن ده‌ڵێن : ئه‌م شتانه‌ى ڕوكهشين و لاوكين و خيلافين و هان له په‌راوێزى بابهتهكان وپێويسته وازيان لێ بێنين و تواناكنمان يهكخهين له‌سه‌ر بابه‌ته سه‌ره‌كيه‌كان كه هۆكارى تێكدانى ڕيزى موسوڵمانانن و په‌رش و بڵاوى كردووين !! كه‌واته ، ئه‌ى موسوڵمانى بانگه‌وازكار بۆ لاى خواى په‌روه‌دگار له‌سه‌ر بينايى و زانست . ئه‌وه‌ت زانى له‌م فه‌رمووده پيرۆزانهوه كه مانه‌وه‌ى ئايين به ئاشكرايى به‌ستراوه به په‌له‌كردن له به‌ربانگ كردن و ئه‌وه‌ش به ئاوا بوونى بازنه‌ى خۆر ده‌بێت ، جا با له خواى په‌روه‌ردگار بترسن ئه‌و كه‌سانه‌ى گومانى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌ربانگ كردن له كاتى ئاوابوونى بازنه‌ى خۆر هۆى ئاشوبه ، وه بانگه‌واز كردن بۆ زيندو كردنه‌وه‌ى ئه‌م سوننه‌ته بانگه‌وازه بۆ گومڕايى و نه‌زانين و دور خستنه‌وه‌ى موسوڵمانان له ئاينه‌كه‌يان ، يان ئه‌و كاره بانگه‌شه‌يه كه هيچ نرخێكى نىيه و هه‌رگيز موسوڵمانانى له‌سه‌ر كۆ نابێته‌وه ، چونكه به‌شێكه له كرده‌وه لاوه‌كيه خيلافيهكان يان به‌شێكه له ڕوكه‌ش !! وه ( لا حول ولا قوة إلا بالله ) . (سه‌رچاوه چۆنیه‌تی ڕۆژووی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) له‌قورئان و فه‌رمووده) |