فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئيسلام چى له لاوان ده‌وێت ..؟! ئيسلام چى له لاوان ده‌وێت ..؟! بسم الله الرحمن الرحیم ته‌واوى سوپاس و ستايشهكان بۆ په‌روه‌ردگار ، صه‌ڵاواتى زۆر بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رى نازدار (صلی الله علیه وسلم) ، خودايه په‌نات پێده‌گرم له تاوان گه‌ڵێك كه بمكاته خه‌ڵكى دۆزه‌خ ، وه له‌سه‌ر لێشێوانێك كه له رێگه‌ى ڕاست ونم بكات ، وه له خراپى نه‌فس كه سه‌ر شۆڕم بكات ...... وه دواى ستايشى بێ پايان له بۆ خواوه‌ندى به‌ديهێنه‌ر .... السلام عليكم ورحمة الله و بركاته. ئاى .... براكه‌م ... ئاى خوشكه‌كه‌م ... خۆزگه ده‌تزانى ئاهـ ... و ... ئاى .... بۆچى هه‌ڵده‌كێشم ....؟! تكات لێده‌كه‌م گوێ بگره له‌م برا بچوكه‌ى خۆت ..... بۆ ئه‌وه‌ى باست بۆ بكه‌م و له هۆكه‌ى تێبگه‌ى .... و بێته‌وه يادت چونكه دڵنيام كه ئهيزانى ... ته‌نها بيرخستنه‌وه‌يه بۆ تۆى به‌ڕێز.... خوشكه‌كه‌م ..... براكه‌م.... وه‌كو ڕونه لات كه ئاينى پيرۆز ئيسلام ، ئاينێكى گشتگير و هه‌مه لايهنهيه... وه بۆ هه‌موو خه‌ڵك هاتووه... به ڕه‌چاو كردنى هه‌ر چين و توێژێك و هه‌ر ته‌مه‌نێك ..... له ناو هه‌موو لايهنهكانيدا. گرنگترين چينهكان له‌م ئاينه به پێزه‌دا چنيى ئێمه‌ى لاوه.... هه‌ر بۆيه پێغه‌مبه‌رى سه‌روه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئاگادارى كروينهتهوه له گرنگێتى و ناسكى و زوو به‌سه‌رچونى سه‌رده‌مى گه‌نجێتى ...... هه‌ر بۆيه له فهرموودهكانى دا سه‌رنجى ئێمه‌ى گه‌نج ڕاده‌كێشێت و ئاماژه به گرنگى ته‌مه‌نمان ده‌دات وه‌ك ئه‌م فه‌رموده‌يه كه باس له حه‌وت كۆمه‌ڵه‌ى موژده پێدراو به‌وه‌ى كه له رۆژى دواى دا لهسايهى عه‌رشى خوداى گه‌وره‌دا حهشردهكرێن كه له‌و ڕۆژه‌دا هيچ سێبه‌رێك نى يه جگه له‌و سێبه‌ره نه‌بێت ... باسى كردوى له‌به‌ر گرنگى تۆى لاو، له سه‌ره‌تاى ئه‌و حه‌وت كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه‌وه باسى كردوى، دواى حاكمى دادپه‌روه‌ر ..... و كه فه‌رمووده‌كه له‌هه‌ردوو صهحيحهكهدايه ... و ده‌فه‌رموێت (صلی الله علیه وسلم) " وشابٌ نشأ في طاعة الله " ، واته : ئه‌و گه‌نجه‌ى كه گه‌نجێتى به په‌رستنى خوداوه به‌سه‌ر ده‌بات... به‌ڵكو له فه‌رمووده‌يه‌كى تردا كه (حاكم) گێراويهتى يهوه فه‌رموويه‌تى (صلی الله علیه وسلم) " وشاب أفنى شبابه في طاعة الله " .... واتا: لاوێك گهنجيتى له په‌رستنى خودادا ده‌توێنێته‌وه ... وه ئه‌وه‌ش بزانه كه زانايان فه‌رموويانه : جياوازى له نێوان كوڕ و كچ دا نيه له په‌رستشدا ... وه له فه‌رمووده‌يه‌كى ترداكه (حاكم ) ده‌يگێڕێته‌وه ...... پێغه‌به‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى پێنج شت پێش پێنج شت بكه وه له نێوانياندا فه‌رمووى(شبابك قبل هرمك) ، واته : گه‌نجێتيت پێش ئه‌وه‌ى پيريت پێ بگات .... جا برا باشه‌كه‌م ..... خوشكى به‌رێزم .... ده‌ى توخوا با ئه‌م وتانه‌ى سه‌روه‌ر وخۆشهويست و دڵسۆزترينى دڵسۆزان (صلی الله علیه وسلم) له‌به‌ر چاو بگرين..... توخوا بۆ ساتێكيش بێ بير بكه‌ره‌وه پير بووى و تواناى ئه‌وت نه‌ماوه خۆت قۆزبكهى و ده‌ستت ده‌گرن به‌رێگادا ..... يان بيركه‌ره‌وه كه له ناو قه‌بردا به‌ته‌نيا ماويتهتهوه و لێت ئه‌پرسن چيت ئاماده كردووه بۆ ڕزگار بوونت له دۆزخهى كه ته‌نها به بينينى هه‌رچى خۆشى دونياته له بير ئه‌باته‌وه.... ئه‌ى نه‌تزانى كه مردى خه‌ڵك و دۆست و كه‌سه‌كانت ئه‌وپه‌رى په‌له‌ده‌كه‌ن بۆ ناردنت بۆ ئه‌و پرسيار و وه‌ڵامه ترسناكانه‌ى كه لێت ده‌كرێت..... ئه‌ته‌وێ خۆشترين موژده‌ت پێبده‌م بۆ گه‌رانه‌وه‌ت بۆ لاى خواى گه‌وره و بهبهزهيى ...... ها .... ئه‌ته‌وێ بزانى ...؟ ده‌ى ئه‌م ئايه‌ته باش بخوێنه‌وه.... ( قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ) ( سورة الزمر : 53 ) .... ئه‌زانى واتاكه‌ى چيه ...؟؟! واتا: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌و به‌ندانه‌م بڵێ كه زوڵميانكردوه له‌نه‌فسى خۆيان و تاوانيان كردوه، با به‌زه‌يى و ڵێخۆشبوونى خواى گه‌وره له بيرنهكهن ، ئه‌و له‌هه‌موو تاوانه‌كان خۆش ده‌بێت ، ئه‌و لێبورده و به‌خشنده‌يه .... ئه‌ى خۆشهويستهكانم ئه‌تانه‌وێ خواى گه‌ره خۆشى بوێن ....؟ ها...؟! ئه‌ته‌وێ..؟؟ دلنيام ئه‌ڵێى به‌ڵێ.... ده‌ى خواى گه‌ره ده‌فه‌رموێ:( إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ ) ( سورة البقرة 222 ) . واته: خواى گه‌وره ئه‌وانه‌ى كه ( ته‌وبه‌كارن و خۆ پاك راده‌گرن ) ى خۆش ده‌وێت ... ده‌ى چاوه‌رێى چيت ؟! ته‌وبه بكه‌و بگه‌رێوه تا خۆشويستى خواى گه‌وره به‌ده‌ست بهێنى ... جا دواى ئه‌مانه پێت ده‌ڵێم ئه‌م ته‌مه‌نه‌ى گهنجيهمان با به‌فيڕۆ نه‌ده‌ين به تاوانى به‌رده‌وام ...... به‌ڵكو به په‌رستش و ڕه‌وشتى جوان و ئامۆگارى چاكه و ئاگادار كردنه‌وه‌ى ده‌وروبه‌ر له كاره خراپه‌كان ..... ئه‌م ته‌مه‌نه‌ى من و تۆ هه‌مانه له ده‌ست زۆرێك له خه‌ڵكى دا بوو كه به زۆرى چاكه كۆتاييان پێهێنا، ده‌ى با له‌ده‌ستى نه‌ده‌ين بێ ئه‌وه‌ى كه به‌شى قيامه‌تى لێ هه‌ڵگرين ..... دوعا يه‌كێكه له باش‌ترين په‌رستشه‌كان بيرت نه‌چێت ..... دوعا بۆ خۆت و دايك و باوك و موسوڵمانان ، ئێمه‌شت بير نه‌چێت ...... بانگه‌واز بكه به‌پێى زانيارى و تواناى خۆت ، چونكه پێشه‌واى بانگخوازان (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێ : "بلغوا عني و لو آية " ( صحيح جامع الصغير : 2837) واته: ئه‌گه‌ر ئايه‌تێكيش بێت له‌منه‌وه بيگێڕنهوه بۆ خه‌ڵكى تر و بانگه‌وازى پێبكه‌ن بۆ لاى خواى گه‌وره...... ئه‌وه‌شت بيرنهچێ ، پێشه‌واى گه‌نجان فه‌رموويه‌تى (صلی الله علیه وسلم) (إن الدال على الخير كفاعله) ( الصحيحة : 1160 ) ، واته: كه‌سێك ئامۆژگارى بۆ كارى چاكه بكات وه‌ك ئه‌وه وايه كه كردبێتى .... موژده‌ى پاداشت به‌خه‌ڵكى بده و ئاگايان بكه‌ره‌وه له ناره‌حه‌تى سزاى سه‌خت و به‌ئازار....... وه له كۆتاى دا ئه‌ڵێم.... خۆشم ئه‌وێن ته‌نها له‌به‌ر خواى گه‌وره .... بـــــا ئه‌م ژيانه تـــــاڵه نه‌مان خـــــــــــــاته دۆزه‌خى له‌خۆى تاڵتره‌وه ... وآ‌خر دعوانا ان الحمد لله رب العالمين (ئاماده‌كردنى : باوكى ئونهيس) |