فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
داواى لێ‌خۆش بوون كردن و گه‌ڕانه‌وه بۆ لاى خواى گه‌وره داواى لێ‌خۆش بوون كردن و گه‌ڕانه‌وه بۆ لاى خواى گه‌وره (الإستِغفار والتَّوبةَ) 1- پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (( وَاللهِ إنّي لأستَغفِرُاللهَ وَأتوبُ إلَيهِ في اليَومِ أكثَرَ مِنْ سَبعينَ مَرَّة )).( البخاري مع الفتح 11/101) واته: سوێند به‌خوا من له ڕۆژێكدا زياد له حه‌فتا جار داواى لێ‌خۆش بوون ده‌كه‌م له خواى گه‌وره‌و ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆلاى. 2- وه چاك وايه له ڕۆژێك دا(سه‌د) جار بوترێ:(( أستَغفرُاللهَ وَأتوبُ إليهِ )).( البخاري مع الفتح 11/101 ومسلم 4/2075) واته: داواى لێخۆشبوو‌ن له خواى گه‌وره ده‌كه‌م و ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆلاى. 3- وه دفهرموێت (صلی الله علیه وسلم): (( يا أيُّها النّاسُ تُوبوا إلى الله. فإنّي أتوبُ في اليَومِ إلَيهِ مِائةَ مَرَّةٍ )).( مسلم 4/2076) واته: ئه‌ى خه‌ڵكى بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لاى خوا. به ڕاستى من له ڕۆژێك دا(سه‌د)جار ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆلاى. 4- وه ده‌فه‌رموێت (صلی الله علیه وسلم): (( مَنْ قالَ ( أستغفِرُ اللهَ العَظيمَ الّذي لآ إلهَ إلاّهوَ الحيُّ القيوم وَأتوبُ إليهِ) غَفَرَ اللهُ لَهُ وإن كانَ فَرَّ مِنَ الزَّحفِ )).( أخرجه أبوداود 2/85 والترمذي 5/569) واته: هه‌ركه‌سێك بڵێ: داواى لێخۆشبوو‌ن ده‌كه‌م له‌و خودا مه‌زنه‌ى كه هيچ په‌رستراوێك نى يه به‌هه‌ق جگه له‌و، وه زيندووى هه‌ڵسووڕێنه‌رى بوونه‌وه‌ره‌و ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ لاى. ئه‌وا خواى گه‌وره لێى خۆش ده‌بێ ئه‌گه‌ر چى له كاتى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دوژمن پشتى هه‌ڵكردبێ و ڕاى كردبێ. 5- وه ده‌فه‌رموێت (صلی الله علیه وسلم): (( طُوبَى لِمَنْ وُجِدَ في صَحيفَتهِ إستِغفارَاً كَثيراً )) (رواه ابن ماجه (3818) والنَّسائي في عمل اليوم والليلة 455 وصحّحَهُ الألباني في صحيح الجامع 3930) واته: خۆش به‌ختى( يان گوبا كه دارێكه له به‌هه‌شت دا) بۆ كه‌سێك كه له نامه‌ى كردهوهكانىدا داواى لێ‌خۆش بوون كردنى له خواى گه‌وره زۆر تێدا بێت. 6- وه ده‌فه‌رموێت (صلی الله علیه وسلم): (( أقرَبُ ما يَكونُ الرَّبُّ مِنَ العَبدِ في جَوفِ اللّيلِ الآخِرِ.فإنِ استَطَعْتَ أن تَكونَ مِمَّن يَذكُراللهَ في تِلكَ السّاعةِ فَكُنْ )). (أخرجه الترمذي والنسائي 1/279 والحاكم و انظر صحيح الترمذي 3/183وجامع الاصول بتحقيق الأرناؤوط 4/144) واته: نزيك ترين كاتێك كه په‌روه‌ردگار له بهندهكهيهوه نزيك بێت له ناوه‌ڕاستى كۆتايى شهودايه. ئه‌گه‌ر توانيت له‌و كه‌سانه‌بێت كه يادى خواى گه‌وره ده‌كه‌ن له‌و كاته‌دا ئه‌وا ببه. 7- وه ده‌فه‌رموێت (صلی الله علیه وسلم): (( أقرَبُ ما يكونُ العَبْدُ مِن رَبِّهِ وَهوَ ساجِدٌ فأكثِروا الدُّعآءَ )). (مسلم 1/350) واته: نزيكترين كات كه به‌نده له پهروهردگارىيهوه نزيكه له كاتى كوڕنووش بردنىدايه. ده‌سا له‌و كاته‌دا زۆر بپاڕێنه‌وه تيايدا. 8- وه ده‌فه‌رموێت (صلی الله علیه وسلم): (( إنَّهُ لَيُغانُ عَلى قَلبـي وإنّي لأَستَغفِرُاللهَ في اليَومِ مِائةَ مَرَّةٍ )). (1) واته:تارمايى دێت به‌سه‌ر دڵم دا‌و بيرم ده‌چێ.وه من له ڕۆژێك دا (سه‌د)جار داواى لێخۆشبوو‌ن له خواى گه‌وره ده‌كه‌م. (1)(أخرجه مسلم 4/2075. ابن الاثير ده‌فه‌رموێت: (لَيُغانُ عَلَى قَلْبـي) واته: دايدهگرێتهوهو دايدهپۆشێ. وه مه‌به‌ست پێى (بيرچونهوهيه). چونكه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) به‌رده‌وام له زياده ژيكركردن و نزيك بوونه‌وه‌و به‌رده‌وامێتى چاودێرى خۆكردن دا بووه. به‌ڵام كاتێ ئاگاى لـێ نه‌مايه له هه‌ندێ كاتهكانىدا يان بير‌ى بچوايه ئه‌وا به گوناه حسابى ده‌كرد له‌سه‌ر خۆى و يهكسهر داواى لـێ خۆشبوونى ده‌كرد له‌خواى گه‌وره/ بڕوانه جامع الأصول 4/386). سه‌رچاوه دوعاکان له فه‌رمووده ڕاسته‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم |