فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
پێشخستن و به‌كارهێنانى لاى ڕاست ته‌نها بۆ كاره ڕێزداره‌كانه وه ئيسلام هه‌موو شتێكى فێر كردووين ته‌نانه‌ت ...! پێشخستن و به‌كارهێنانى لاى ڕاست ته‌نها بۆ كاره ڕێزداره‌كانه وه ئيسلام هه‌موو شتێكى فێر كردووين ته‌نانه‌ت ...! 1- عَنْ عَائِشَةَ (ڕه‌زای خوای لێبێت) قَالَتْ : ((كَانَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) يُحِبُّ التَّيَامُنَ فِي تَنَعُّلِهِ وَتَرَجُّلِهِ وَطُهُورِهِ ، وَفِي شَأْنِهِ كُلِّهِ))( صحيح البخاري رقم : (168) وصحيح مسلم رقم :(616)). واته : پێغه‌مبه‌رى خـوا (صلی الله علیه وسلم) پێشخستنى لاى ڕاستى پێ خـۆش بووه له پێـڵاو له پێ كردنيدا و سه‌ر و ڕيش شانهكردنيدا و ده‌ستنوێژ و خۆشۆردنيدا ، وه له هه‌موو بوارێكيدا . 2 - عَنِ أَبِي قَتَادَةَ (ڕه‌زای خوای لێبێت) قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) : ((إِذَا بَالَ أَحَدُكُمْ فَلاَ يَمَسَّ ذَكَـرَهُ بِيَمِينِهِ ، وَلاَ يَسْتَنْجِ بِيَمِينِهِ)) (صحيح البخاري رقم : (154) وصحيح مسلم رقم : (612) بـنحوه ). واته : ئـه‌گــه‌ر يهكـێـك له ئێوه مـيـزى كرد ئه‌وا با ده‌ستى ڕاستـى نـه‌دات له (زه‌كه‌رى) ، وه با خۆى پاك نه‌كاته‌وه به ده‌ستى ڕاستى . به‌ڵـێ ئيسلام هه‌موو شتێكى فێر كردووين ته‌نانه‌ت ...! 3 - عَنْ سَلْمَانَ الْفَارِسِيِّ (ڕه‌زای خوای لێبێت) أَنَّهُ قِيلَ لَهُ : ((قَدْ عَلَّمَكُمْ نَبِيُّكُمْ ـ (صلی الله علیه وسلم) ـ كُلَّ شَيْءٍ حَتَّى الْخِرَاءَةَ ! فَقَالَ : أَجَلْ ، لَقَدْ نَهَانَا أَنْ نَسْتَقْبِلَ الْقِبْلَةَ لِغَائِطٍ أَوْ بَوْلٍ ، أَوْ أَنْ نَسْتَنْجِيَ بِالْيَمِينِ ، أَوْ أَنْ نَسْتَنْجِيَ بِأَقَلَّ مِنْ ثَلاَثَةِ أَحْجَارٍ ، أَوْ أَنْ نَسْتَنْجِيَ بِرَجِيعٍ أَوْ بِعَظْمٍ))( صحيح مسلم رقم : (605) ). واته : وترا (1) به (سَلْمَان الْفَارِسِي (ڕه‌زای خوای لێبێت)) پێغه‌مبه‌ره‌كه‌تان ـ (صلی الله علیه وسلم) ـ هه‌موو شتێكى فێرتان كردووه ته‌نانه‌ت چۆنێنى چوونه سهرئاويش ! ). ئه‌ويش فه‌رمووى : به‌ڵێ وايه ، بهدڵناييهوه ڕێ گرى ئه‌وه‌ى لـێ كردووين كه‌وا روو له قيبله بكه‌ين بۆ پيسى يان ميز كردن ، يان خۆمان به ده‌ستى ڕاست پاك بكه‌ينه‌وه ، يان خۆمان پاك بكه‌ينه‌وه به كه‌متر له سێ به‌رد ، يان خۆمان پاك بكه‌ينه‌وه به پاشه‌ڕۆ يان به ئێسقان . (1)(موشريكهكان وتيان ، له ريوايه‌تێكى تردا هاتووه : ((قَالَ لَهُ بَعْضُ الْمُشْرِكِينَ وَهُمْ يَسْتَهْزِئُونَ بِهِ ...)) [صحيح ابن ماجه رقم : (316)] واته : هه‌ندێك له هاوبه‌ش ئه‌نجامده‌ره‌كان به سهلمانيان وت له كاتێكدا كه گاڵته‌يان پێ ى ده‌كرد : " پێغه‌مبه‌ره‌كه‌تان هه‌موو شتێكى فێرتان كردووه..." ، ئه‌ويش به شانازيهوه فه‌رمووى : به‌ڵێ وايه ، ... وه‌رگێڕانى : مامۆستا محمد عبد الرحمن لطيف |