فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
حه‌رامیه‌تی ره‌ش بينى و به شوم زانينى شته‌كان ره‌ش بينى و به شوم زانينى شته‌كان «الطيرة» بريتيه له‌ڕه‌ش بينى كردن و به‌خراپ و نه‌گبه‌ت ته‌ماشاكردنى هه‌ندێ شت . خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ :( فَإِذَا جَاءَتْهُمُ الْحَسَنَةُ قَالُوا لَنَا هَذِهِ وَإِنْ تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌ يَطَّيَّرُوا بِمُوسَى وَمَنْ مَعَهُ أَلَا إِنَّمَا طَائِرُهُمْ عِنْدَ اللَّهِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ) الأعراف: ١٣١ واته: خواى گه‌وره باسى دار‌و ده‌سته‌ى (فيرعون) ده‌كات و ده‌فه‌رمووێ: هه‌ركاتێ خۆش گوزه‌رانى و نيعمهت و چاكهيان بۆهاتبا له باتى شوكرانه بژێرى ده‌يان ووت: ئه‌مه له‌به‌ر شان و شكۆى خۆمانه. وه‌ئه‌گه‌ر دووچارى قات و قڕی و به‌ڵاو موسيبهتێك هاتبان له (موسى)و شوێن كه‌وتوانى ڕه‌شبين ده‌بوون و ده‌يان گووت: ئه‌مه له شومى (موسى)و داروده‌سته‌كه‌ى يه‌تى و نه‌گبه‌تى ئه‌وانه ئێمه‌ش دووچارى بووينه، جا دواى ئه‌وه خودا ده‌فه‌رمووێ : هۆشياربن ئه‌وه‌ى له قازانج وزيان بێ هه‌ر به بڕيارى خودايه، نه‌ك له‌به‌ر شومى «موسي» و ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵى بوون، به‌ڵام زۆربه‌يان ئه‌م بيرو باوه‌ڕه ڕاسته نازانن بۆيه ئاوا ره‌ش بينن» . - كاتى خۆى(عه‌ره‌ب)، يه‌كێكيان ئه‌گه‌ر ويستباى سه‌فه‌رێك بكات يان هه‌ركارێكى تر ئه‌نجامدات، ده‌هات باڵنده‌يه‌كى ده‌گرت و هه‌ڵى ده‌دا، جا ئه‌گه‌ر باڵنده‌كه به‌لاى ڕاست بفڕيايه گه‌شبين ده‌بوون و كارهكهيان جێ به‌جێ ده‌كرد و سهفهرهكهيان ده‌كرد. به‌ڵام ئه‌گه‌ر باڵنده‌كه به‌لاى چه‌پدا بفڕيايه ڕه‌ش بين ده‌بوون و له كارهكهيان پاش گهزدهبونهوهو نهيان ده‌كرد . وه‌پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) حوكمى ئه‌م كاره‌ى بۆمان ڕوون كردۆته‌وه و ده‌فه‌رمووێ : « الطِّيَرَةُ شِرْكٌ».واته « ڕه‌ش بينى له هه‌ركارو فه‌رمانێكدا بێ، ئه‌وا شيرك وهاوبه‌ش دانانه بۆخوا»( رواه الامام احمد1/389 وهو في صحيح الجامع 3955 ).وه ئه‌وه‌ى ده‌چێته ژێر ئه‌م باس و بيروباوه‌ڕه حه‌ڕامه‌وه كه (ته‌وحيد) نابوت ده‌كات: ئه‌مانه‌ن:- ڕه‌ش بينى لهمانگهكاندا، وه‌كو وازهێنان له‌ژن هێنان و ژن ماره‌كردن له‌مانگى(صفر)دا . وه ڕه‌ش بينى له ڕۆژه‌كاندا، وه‌كو باوه‌ڕبوون به‌وه‌ى چوارشه‌مه‌ى كۆتايى هه‌موو مانگێك ڕۆژى به‌ڵاو نهگبهتيه، وه ڕه‌ش بينى له ژماره‌دا وه‌كو به‌خراپ ته‌ماشاكردنى ژماره (13). وهيان ڕِهش بينن بوون له(ناو)دا، وهيان ڕه‌ش بينى كردن به‌رامبه‌ر هه‌ندێ كه‌سى خاوه‌ن عه‌يب، وه‌كو كه‌سێك ده‌ڕوات بۆ ئه‌وه‌ى دوكانه‌كه‌ى بكاته‌وه‌و له ڕيگا كه‌سێكى كوێر ده‌بينێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه و له چونهكهى ڕه‌ش بين ده‌بێ . جا ئه‌مانه هه‌مووى حه‌رامه‌و شه‌ريك و هاوبه‌ش دانانه بۆ خوا. وه‌پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) خۆى به‌دوور گرتووه له‌و كه‌سانه‌ى به‌م كاره هه‌ڵده‌سن، هه‌روه‌كو «عمران»ى كوڕي«حصين» له پێغه‌مبه‌ره‌وه(صلی الله علیه وسلم) دهيگێرێتهوه كه فه‌رموويه‌تى: « لَيْسَ مِنَّا مَنْ تَطَيَّرَ ، أَوْ تُطِيَّرَ لَهُ أَوْ تَكَهَّنَ ، أَوْ تُكِهِّنَ لَهُ أَوْ سَحَرَ ، أَوْ سُحِرَ لَهُ». واته « له ئێمه نى يه ئه‌وكه‌سه‌ى باڵنده هه‌ڵبدات يان بۆى هه‌ڵده‌ن وه‌له ئێمه نى يه ئه‌وكه‌سه‌ى فاڵبگرێتهوه يان بۆى بگرنه‌وه ،يان جادوو بكات يان جادووى بۆبكرێ»( رواه الطبراني في الكبير18/162النظر صحيح الجامع5435. ). - وه‌هه‌ر كه‌س ڕهشبينيهك كه‌وته دڵيه‌وه به‌رامبه‌ر شتێك، ئه‌وا كه فارهتهكهى ئه‌وه‌يه كه له‌م (حديث)هدا هاتووه: «عبدالله»ى كوڕي«عمر» له پێغه‌مبه‌ره‌وه(صلی الله علیه وسلم) دهيگێرێتهوه كه فه‌رموويه‌تى:« مَنْ رَدَّتْهُ الطِّيَرَةُ مِنْ حَاجَةٍ فَقَدْ أَشْرَكَ، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، مَا كَفَّارَةُ ذَلِكَ؟ قَالَ: أَنْ يَقُولَ أَحَدُهُمُ اللَّهُمَّ لاَ خَيْرَ إِلاَّ خَيْرُكَ، وَلاَ طَيْرَ إِلاَّ طَيْرُكَ، وَلاَ إِلَهَ غَيْرُكَ». واته « هه‌ر كهسيك له‌كارێكى خۆى واز بهێنێ به‌هۆى ڕه‌ش بينى يهوه، ئه‌وا شه‌ريك وهاوبه‌شى بۆ خوا داناوه. وتيان كه‌فاره‌تى ئهوهچى يه ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ؟ فه‌رموي، ئه‌م دوعايه:- ((خوايه هيچ خێر وچاكهيك نى يه توشمان بێ ته‌نها ئه‌و خێر وچاكهيه نه‌بێ كه تۆ ده‌ته‌وێ ، وه‌هيچ زهروزيانێك نى يه كه‌ڕێ مان لێ بگرێ ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه‌تۆ ده‌ته‌وه‌ێ ،وه‌هيچ په‌رستراوێكى شياو به‌په‌رستن نيه ته‌نها تۆ نه‌بێ »( رواه الامام احمد2/220 السلسه الصحيحه1065ز] [هذالحديث فيه ضعف].). ڕه‌ش بينى شتێكى ده‌رونى يه و له‌دڵدا كه‌م و زياد ده‌كات، باش‌ترين و گرينگترين چاره‌سه‌ر پشت به‌ستنه به‌خواى په‌روه‌ردگار .«عبدالله»ى كوڕي«مسعود» ده‌فه‌رمووێ :-« وَمَا مِنَّا إِلَّا وَلَكِنَّ اللَّهَ يُذْهِبُهُ بِالتَّوَكُّلِ». واته « هيچ كه‌س نه‌بوو له‌ئێمه ئيلا كه‌م تا زۆر شتێك له‌وه له‌دڵى دا دروست ده‌بوو ،به‌ڵام خواى گه‌وره نه‌يده‌هێشت ولاى ده‌برد به به‌پشت به‌ستن به خوا »( رواه ابوداود3910وهو في السلسه الصحيحه430ٍ). (سه‌رچاوه کتاب حــهرامكـراوهكـان ) |