فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئيمانداران ده‌بێت ئاوه‌ها بــن به‌رامبه‌ر به يه‌كتر ئيمانداران ده‌بێت ئاوه‌ها بــن به‌رامبه‌ر به يه‌كتر 1 - عَنِ النُّعْمَانِ بْنِ بَشِيرٍ (ڕه‌زای خوای لێبێت) قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) : ((مَثَلُ الْمُؤْمِنِينَ فِي تَوَادِّهِمْ وَتَرَاحُمِهِمْ وَتَعَاطُفِهِمْ مَثَلُ الْجَسَدِ إِذَا اشْتَكَى مِنْهُ عُضْوٌ تَدَاعَى لَهُ سَائِرُ الْجَسَدِ بِالسَّهَرِ وَالْحُمَّى)) صحيح مسلم رقم : (6529) . واته : نموونه‌ى ئيمانداران له دۆستايه‌تى و به به‌زه‌يى بوون و خۆشه‌ويستيان بۆ يه‌كتر وه‌ك نموونه‌ى لاشهيهك وايه ، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكى ئێش و ئازارى هه‌بێت ئه‌وا هه‌موو ئه‌و لاشهيه له پێناويدا بێ خه‌و ده‌بێت و تــــــا ده‌يگرێت . 2 - عَنْ أَبِي مُوسَى الأَشْعَرِيِّ (ڕه‌زای خوای لێبێت) قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) : ((الْمُؤْمِنُ لِلْمُؤْمِنِ كَالْبُنْيَانِ يَشُدُّ بَعْضُهُ بَعْضَاً ، وَشَبَّكَ بَيْنَ أَصَابِعِهِ)) صحيح البخاري رقم : (481) وصحيح مسلم رقم : (6528) . واته : ئيمان‌دار بۆ ئيمان‌دار وه‌ك خان‌و وايه هه‌ندێكى هه‌ندێكى تر‌ى توند و قايم ده‌كات ، وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) په‌نجه‌كانى هه‌ردوو ده‌ستى كرد به يه‌كدا . وه‌رگێڕانى : مامۆستا محمد عبد الرحمن لطيف |