فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
حه‌ڕامی ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تى نامه‌حره‌م ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تى نامه‌حره‌م يه‌كێك له‌و داب و نه‌ريته كۆمهڵايهتيانهى كه بێ شهرعيه و سنورى شه‌ريعه‌تى خوداى تێدا ده‌شكێنرێ ته‌وقه‌كردنه له‌گه‌ڵ ئافره‌تى نامه‌حره‌م، خه‌ڵكى ئه‌م داب و نه‌ريته ناڕه‌واو پوچانهى كه خوويان پێوه‌گرتوو به به‌رزترو باشترى داده‌نێن له حكم و شه‌ريعه‌تى خوا، بۆيه ئاماده‌ن شه‌رعى خوا ببه‌زێن به‌ڵام ئاماده‌نين كه داب و نه‌ريتى كۆمه‌ڵگا بشكێنن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر يه‌كێك له‌وانه بدوێنی و حوكمى شه‌رعى بۆ باس بكه‌ى ده‌رباره‌ى ته‌وقه‌كردن و به‌ڵگه‌ى بۆ بهێنيته‌وه و بۆى بسهلمێنى كه ته‌وقه‌كردن بێ شهرعيه وتاوان و حه‌رام و سهرپێچيه،ئه‌وا به دواكه‌وتوو ووشك و دڵ پيس تاوانبارت ده‌كات و بوهتان و درۆ‌و دهلهسهت بۆ هه‌ڵده‌به‌ستێ . ته‌نانه‌ت له كۆمه‌ڵگه‌دا واى لێ هاتووه ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ پورزاو ئامۆزا‌و خاڵۆزاو براژن و مامۆژن و خاڵۆژن سادهترو ئاسان تر بووه له خواردنه‌وه‌ى ئاو. خۆ ئه‌گه‌ر به چاوى دڵ ته‌ماشاى ترسناكى و سامناكى ئه‌م تاوانهيان بكردايه له شه‌رع دا، ئه‌وا هه‌رگيز كارى وايان نهدهكردو توخنى نه‌ده‌كه‌وتن. پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: ( لأَنْ يُطْعَنَ في رَأْسِ أَحَدِكُمْ بِمِخْيَطٍ من حَدِيدٍ خَيْرٌ له من أَنْ يَمَسَّ امْرَأَةً لا تَحِلُّ له). واته: ( هه‌ريه‌ك له ئێوه ئه‌گه‌ر نهقيزهيهكى ئاسن دابكوترێ به‌سه‌ريدا زۆر باشتره بۆى له‌وه‌ى ده‌ستى بهرئافرهتێك بكه‌وێت كه بۆى حه‌ڵاڵ نه‌بێ ) رواه الطبراني 20/212 وهو في صحيح الجامع 4921 . وه گومانى تێدانى يه ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تى نامه‌حره‌م زيناى ده‌سته . هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێ : ( الْعَيْنَانِ تَزْنِيَانِ ، وَالْيَدَانِ تَزْنِيَانِ ، وَالرِّجْلاَنِ تَزْنِيَانِ ، وَالْفَرْجُ يَزْنِي). واته: ( هه‌ردوو چاو زينادهكهن كه تێڕوانينى حه‌رامه، وه دهستهكانيش زينادهكهن كه ده‌ست بردن و ته‌وقه‌كردنه، وه قاچهكايش زينادهكهن كه هه‌نگاو نانه بۆی، وه عهورهتيش زينادهكات) رواه الإمام أحمد 1/412 وهو في صحيح الجامع 4126 هه‌ندێ ئه‌وه ده‌كه‌نه بيانوو ده‌ڵێن دڵمان پاكه، به‌ڵام ئايا هيچ دڵێك هه‌يه له دڵى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) پاكترو پيرۆزتربوو بێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌فه‌رمووێ : ( إِنِّي لَا أُصَافِحُ النِّسَاءَ). واته: ( من ته‌وقه له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا ناكه‌م ) رواه الإمام أحمد 6/357 وهو في صحيح الجامع 2509 وه هه‌روه‌ها ده‌فه‌مووێ :- ( إني لا أمس أيدي النساء) واته: ( من ده‌ست له ده‌ستى ئافره‌ت ناده‌م) رواه الطبراني في الكبير 24/342 وهو في صحيح الجامع 7054 وانظر الإصابة 4/354 ط.342. وه عائشه ده‌فه‌رموێ: ( وَلَا وَاللَّهِ مَا مَسَّتْ يَدُ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَدَ امْرَأَةٍ قَطُّ غَيْرَ أَنَّهُ يُبَايِعُهُنَّ بِالْكَلَامِ). واته: ( نه‌خێر سوێند به‌خوا هه‌رگيز ده‌ستى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نه‌كه‌وتووه به ده‌ستى هيچ ئافره‌تێك،به‌ڵام به‌يعه‌تى لێ وه‌رده‌گرتن ته‌نها به قسهوگفتوگۆ ) رواه مسلم 3/1489. بۆيه ئه‌و پياوانه‌ى كه خێزانى ديندارى خۆيان ده‌ترسێنن و هه‌ڕشه وگوڕهشهى تهڵاقيان لێ ده‌كه‌ن به بيانوى ئه‌وه‌ى كه له‌گه‌ڵ براى مێردهكانيان تهوقهناكهن، با له خوا بترسن و خێزانيان به‌ره‌و تاوان و سه‌رپێچى په‌لكێش نه‌كه‌ن. وه پێويسته ئه‌وه‌ش بزاندرێ ته‌وقه‌كردنى نێوان پياو ئافره‌تى نامه‌حره‌م حه‌رامه ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ست و په‌رده‌ش له نێوان ده‌ستان دا هه‌بێ، بۆيه دانانى به‌ربه‌ست و پهردهيهك يان ته‌وقه‌كردن له‌سه‌ر جله‌وه بێ سوده‌و هيچ له مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێ و له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا هه‌ر حه‌رامه . (سه‌رچاوه کتاب حــهرامكـراوهكـان ) |