فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
بڵاوكردنه‌وه‌ى سڵاو بڵاوكردنه‌وه‌ى سڵاو 1- پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت: (( لاتَدخُلُوا الجَنّةَ حَتَى لا تُؤمِنُوا. وَلا تُؤمِنوا حَتّى تَحابّوا. أوَلا أدُلّكُم عَلَى شَيءٍ إذا فَعلتموهُ تَحابَبْتم؟ أفشوُا السّلامَ بَينَكُم )). مسلم 1/74 وغيره. واته: ناچنه به‌هه‌شته‌وه هه‌تا بڕواتان نه‌بێ و بڕوا‌و ئيمانى تهواويتان نابێ هه‌تا يهكتريتان خۆش نه‌وێ . ئايا شتێكيان پێ بڵێم ئه‌گه‌ر بيكه‌ن له ناويهكدا خۆشه‌ويست ده‌بن لاى يه‌ك ؟ سڵاو زۆر بڵاو بكه‌نه‌وه له ناو خۆتاندا. 2- وه عه‌ممارى كوڕى ياسر(ڕه‌زاى خوا لێ بێت) ده‌فه‌رموێت: (( ثَلاثٌ مَنْ جَمَعَهُنَّ فَقَد جَمَعَ الإيمانَ: الإنصافُ مِن نَفسِكَ. وَبَذلُ السّلامِ للعالَمِ. وَالإنفاقُ مِنَ الإقتارِ )). البخاري مع الفتح 1/82 عن عَمّار( ڕه‌زای خوای لێبێت ) موقوفاً مُعلقاً. واته: سێ شت هه‌ن هه‌ركه‌س له خۆیدا كۆى بكاته‌وه ئه‌وا ئيمانى كۆكردۆته‌وه: ويژدان هه‌بوون له حوكم دان دا به‌رامبه‌ر خۆت. وه سڵاوكردن له خه‌ڵكى. وه به‌خشين له كه‌م ده‌ستى و هه‌ژارى. 3- وه له عبدالله ى كوڕى عومه‌ره‌وه(ڕه‌زاى خوايان له‌سه‌ر بێت): كه‌وا پياوێك پرسيارى كرد له پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) كه كام ئيسلام بوونه چاكه.فه‌رمووى: (( تُطعِمُ الطّعامَ . وَتَقرَأ السّلامَ عَلَى مَنْ عَرَفْتَ وَمَن لمْ تَعرِف )). البخاري مع الفتح 1/55 ومسلم 1/65. واته: خواردن ببه‌خشه‌و سڵاو بكه له‌و كه‌سه‌ى كه دهيناسى و ئه‌وه‌ش كه نايناسى. وه‌رگێڕانى : مامۆستا محمد عبد الرحمن لطيف |