فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
حه‌ڕامی به‌ته‌نها مانه‌وه له‌گه‌ڵ نامه‌حره‌مدا به‌ته‌نها مانه‌وه له‌گه‌ڵ نامه‌حره‌مدا شه‌يتان سووره له‌سه‌ر فريودان و له خشته بردنى خه‌ڵكی وتوش كردنيان به‌تاوان و تێوهگلاندنيان به حه‌رام، جا له‌به‌ر ئه‌وه خواى گه‌وره ورياى كردوينهتهوهو ده‌فه‌رمووێ :- ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ وَمَنْ يَتَّبِعْ خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ فَإِنَّهُ يَأْمُرُ بِالْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ ) النور: ٢١ واته: ( ئه‌ى ئه‌وانه وا باوه‌ڕتان هێناوه به‌دواى نه‌خشه وههنگاوهكانى شه‌يتان دا مه‌ڕۆن، چونكه شه‌يتان هه‌ميشه فه‌رمان ده‌كات به‌كارى زۆر خراپ له زيناو تاوان ). وه شه‌يتان به‌ناو ده‌مارو موولوهكانى خوێنى مرۆڤدا هاتوچۆده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى توشى تاوان و خراپه‌ى بكات، جا يه‌كێك له‌و ڕێگاو ڕێچكانهى كه شه‌يتان به هۆيه‌وه مرۆڤ ده‌خاته تاوانه‌وه‌و له داوێن پيسى دا دهيگهوزێنێ، بريتيه‌له به تهنهامانهوه له‌گه‌ڵ ئافره‌تى نامه‌حره‌مدا . جا له‌به‌ر ئه‌وه شه‌ريعه‌تى ئيسلام ئه‌م ڕێگايهشى داخستووه‌و به تهنهامانهوهى له‌گه‌ڵ ئافره‌تى نامه‌حره‌مدا حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كردووه. وه‌كو پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم )ده‌فه‌رمووێ : ( لَا يَخْلُوَنَّ رَجُلٌ بِامْرَأَةٍ إِلَّا كَانَ ثَالِثَهُمَا الشَّيْطَانُ ). واته: ( هيچ پياوئافرهتێك به ته‌نها كۆنابنه‌وه ئيلا شه‌يتان سێ يهميانه ) رواه الترمذي 3/474 انظر مشكاة المصابيح 3118. وه فه‌رموويه‌تى: ( لَا يَدْخُلَنَّ رَجُلٌ بَعْدَ يَوْمِي هَذَا عَلَى مُغِيبَةٍ إِلَّا وَمَعَهُ رَجُلٌ أَوْ اثْنَانِ ). واته: ( له ئه‌مڕۆ به‌دواوه، با هيچ پياوێك نه‌چێته ماڵى ئافره‌تێكه‌وه كه پياوهكهى له ماڵ نه‌بێ، مه‌گه‌ر كه‌سێكى تر يان دوانى له‌گه‌ڵ بێ ) رواه مسلم 4/1711 . جا بۆيه دروست نى يه بۆ پياو به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ ئافره‌تى نامه‌حره‌مدا بمێنێته‌وه له ماڵێكدا، يان له ژورێكدا، يان له سهيارهيهكدا، وه‌كو مانه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ برا ژنى يان خزمه‌تكارى، يان تهنهابونهوهى نه‌خۆشێكى ئافره‌ت له‌گه‌ڵ دكتۆرێكدا. زۆركه‌س كه‌م ته‌رخه‌من له‌م كاره‌داو به‌ئاسان و ساده ته‌ماشاى ده‌كه‌ن و گوێى پێ ناده‌ن، ئه‌ويش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سيقهو متمانه‌ى به خۆى هه‌يه يان به به‌رامبه‌ره‌كه‌ى، كه‌چى تاوان و خراپه‌ى زۆرى لێ ده‌كه‌وێته‌وه و ده‌كه‌ونه ناولێشاوى داوێن پيسى و پێشهكيهكانيهوه . مهينهتى ودهردهسهرى زياتر له وهدايه كه ده‌بێته هۆى تێكه‌ڵ وپێكه‌ڵ بوونى نهژادو ڕه‌چه‌ڵه‌كى يهكترو په‌يدابوونى منداڵى حه‌رام و ناشه‌رعى. (سه‌رچاوه کتاب حــهرامكـراوهكـان ) |