بێئاگای كوشندە

بێئاگای كوشندە

بسم اللە الرحمن لارحیم

الحمد لله وحده، والصلاة والسلام على من لا نبى بعده ، وبعد :

خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:  ) اقْتَرَبَ لِلنَّاسِ حِسَابُهُمْ وَهُمْ فِى غَفْلَةٍ مَّعْرِضُونَ ( ( الأنبياء : 1 ) واته‌ : لێپرسينه‌وه‌ى خه‌ڵكى نزيك بووه‌ته‌وه‌ له‌ كاتێكدا ( زۆربه‌ى ) ئه‌وان بێئاگان وپشتيان له‌ ئايينى خوا كردووه‌ . ئه‌وه‌ى بيربكاته‌وه‌ له‌ حاڵى خه‌ڵكى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ئه‌وا ده‌بينێت ئه‌م ئايه‌ته‌ به‌ته‌واوى جێبه‌جێ ده‌بێت به‌سه‌ر زۆرينه‌ى زۆرى خه‌ڵكيدا ، ئه‌مه‌ش به‌ هۆى پشتكردن له‌ ئايينى خوا و بێئاگابوون له‌ دواڕۆژ و بێئاگابوون و له‌ بيركردنى ئه‌و ئامانج و مه‌به‌سته‌ى كه‌ مرۆڤ له‌ پێناويدا درووست كراوه‌ ، وه‌كو ئه‌وه‌ى كه‌ درووست نه‌كرابن بۆ خواپه‌رستى به‌ڵكو درووست كرابن بۆ دونيا و ئاره‌زووه‌كانى!!!

ئه‌وانه‌ ئه‌گه‌ر بيربكه‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌ هه‌ر بير له‌ دونيا ده‌كه‌نه‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك يان شتێكيان خۆش بوێت ئه‌وا هه‌ر له‌به‌ر دونيايه‌ ، ئه‌گه‌ر كاربكه‌ن هه‌ر بۆ دونيايه‌ ، له‌ پێناو دونيادا شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێ ده‌كه‌ن ، وه‌ به‌هۆى دونياوه‌ كه‌مته‌رخه‌مى ده‌كه‌ن يان به‌شێكى زۆر له‌ فه‌رمانه‌كانى خوا وازلێ ده‌هێنن ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكيان ئاماده‌ن له‌به‌ر كۆبوونه‌وه‌يه‌كى دونيايى يان ياريه‌كى تۆپێن يان هتد ... نوێژه‌كه‌ى ئه‌نجام نه‌دات يان دواى بخات و له‌ كاتى خۆيدا ئه‌نجامى نه‌دات !! هه‌موو شتێك شوێنى خۆى هه‌يه‌ له‌ ژيانيدا ، كار ، وه‌زيفه‌ ، وه‌رزش ، بازرگانى ، گه‌شتكردن ، خه‌وتن ، خواردن ، خواردنه‌وه‌ ، جگه‌ له‌ قورئان و فه‌رمانه‌ ئاينه‌كان نه‌بێت كه‌ بێ جێگايه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌يه‌ !!!

ده‌بينيت كه‌سى وايان تێدايه‌ كه‌ له‌ كاروبارى دونياييدا زۆر عاقڵا و زيره‌كه‌ كه‌چى هيچ سوودێكى له‌م عاقڵى و زيره‌كيه‌ى خۆى وه‌رنه‌گرتووه‌ له‌ بوارى ئاينيدا به‌ڵكو وه‌كو كه‌سێكى نه‌زان و نه‌خوێنده‌وار هه‌ندێك له‌ فه‌رمانه‌ ئايينيه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات ( ئه‌ويش ئه‌گه‌ر بيكات ) !!! خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : ) يَعْلَمُونَ ظَاهِرًا مِّنَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَهُمْ عَنِ الْآخِرَةِ هُمْ غَافِلُونَ ( ( الروم : 7 ) واته‌ : ئه‌وان هه‌ر ڕواڵه‌ت له‌ ژيانى دونيا به‌دى ده‌كه‌ن له‌ به‌رامبه‌ر قيامه‌تيش بێئاگان . كه‌سێك ته‌ماشاى ئه‌و كه‌سانه‌ بكات كه‌ چه‌ند به‌ بوێريه‌وه‌ سنوره‌كانى خوا ده‌به‌زێنن و تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌وانه‌يه‌ بڵێت: ئه‌وانه‌ بڕوايان به‌ دۆزه‌خ نيه‌ يان ئاگرى دۆزه‌خ بۆ ئه‌وان درووست نه‌كراوه‌ !!! سه‌رقاڵن به‌ گرنگيدان به‌ ته‌ندرووستى لاشه‌ و به‌خته‌وه‌ركردنى به‌ڵام وازيان هێناوه‌ له‌ ڕووح و به‌خته‌وه‌ركردنى !!!

يا متعب الجسم كم تسعى لراحته        أتعبت جسمك فيما فيه خسران

أقبل على الروح واستكمل فضائلها      فأنت بالروح لا بالجسم إنسان

لاى كه‌سى خواناسيش ئاشكرايه‌ كه‌ به‌خته‌وه‌ركردنى ڕووح ته‌نها به‌ خواپه‌رستى ده‌بێت ) أَلاَ بِذِكْرِ اللّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ ( .

ئه‌و كه‌سانه‌ كاته‌كانيان به‌ كارى خراپه‌ و سه‌رپێچى به‌ فيڕۆ ده‌ده‌ن ، هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ هۆكارى بێتاقه‌تبوونيان له‌ ژيان بۆيه‌ نه‌ك به‌خته‌وه‌رنه‌بوون به‌هۆى ئه‌و كارانه‌وه‌ ( وه‌كو پێيان وابوو ) به‌ڵكو زياتر تووشى دڵه‌ڕاوكێ و بێتاقه‌تى كردن !!!

خواى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تى: ) وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِى فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى ( ( طه : 124 ) واته‌ : ئه‌وه‌يش ڕوو وه‌ربگێڕێت له‌ به‌رنامه‌ و يادى من و پشتى تێ بكات بێگومان بۆ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ ژيانێكى ترش و تاڵ و ناخۆش پێش دێت له‌ ڕۆژى قيامه‌تيشدا به‌ كوێرى حه‌شر ده‌كرێن .

شاعيريش ده‌ڵێ :

نهارك يا مغرور سهو وغفلة           وليلك نوم والردى لك لازم

وشغلك فيما سوف تكره غبّه        كذلك فى الدنيا تعيش البهائم

ئه‌و كه‌سانه‌ زۆرێكيان هه‌ست به‌تاوانكردن ( شعور بالذنب ) يان تێدا نه‌ماوه‌ ته‌نانه‌ت هه‌ندێكيان پێشيان وايه‌ له‌سه‌ر خێر و چاكه‌ن و داكۆكى له‌ كاره‌ پووچه‌كانيان ده‌كه‌ن و پێيان وايه‌ به‌هه‌شت پێش كه‌سانى تر ده‌رگاكانى بۆ ئه‌وان واڵاكراوه‌!!!

له‌بيريان چووه‌ يان ڕاستتر بڵێين له‌ بيرى خۆيان بردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان ڕۆژانه‌ ده‌يه‌ها و سه‌ده‌ها تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ درۆ و بوهتان و غه‌يبه‌ت و ته‌ماشاكردنى نامه‌حره‌م و ڕيش تاشين و ئازاردانى دايك و باوك و دراوسێ و دواخستنى نوێژ و نه‌گرتنى ڕۆژووى ڕه‌مه‌زان و چه‌نده‌ها تاوانى تريش كه‌ لاى خوا زۆر گه‌وره‌ن به‌ڵام ئه‌وان به‌ سووك سه‌يرى ده‌كه‌ن و به‌ بچوكى داده‌نێن بێئاگا له‌و فه‌رمووده‌ به‌نرخه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی اللە علیە وسلم) كه‌ فه‌رموويه‌تى:  " إياكم ومحقرات الذنوب فإنها إذا اجتمعت على العبد أهلكته " ( السلسلة الصحيحة : 389 ) .

به‌ ڕاستى مرۆڤى خواناس و ژير له‌و كه‌سانه‌ سه‌رسام ده‌بێت :

ئايا ئه‌وانه‌ له‌و ژيانه‌ پڕ له‌ تاوانه‌ بێزار نه‌بوون ؟! ئايا پرسيار له‌ نه‌فسى خۆيان ناكه‌ن ؟! ئايا ئه‌و كه‌سانه‌ بێئاگان له‌وه‌ى چى له‌ پاش ئه‌و تاوان و گوناهانه‌وه‌ هه‌يه‌ ؟!

مردن پاشان گۆڕ پاشان زيندووبوونه‌وه‌ پاشان حه‌شر و حيساب پاشان يان سزاى به‌ ئێشى خوايى يان خۆشى نه‌بڕاوه‌ى ناو به‌هه‌شت .

ئايا بۆ چێژ و خۆشيه‌كى كه‌م ئه‌و شتانه‌ت له‌ بيركردووه‌ ؟

به‌ڕاستى ئه‌گه‌ر حاڵه‌كه‌ت وابێت ئه‌وا پێويسته‌ بگريه‌يت بۆ مردنى دڵت دڵێك كه‌ له‌ به‌رد ڕه‌قتره‌ چونكه‌ ) وَإِنَّ مِنْهَا لَمَا يَشَّقَّقُ فَيَخْرُجُ مِنْهُ الْمَاء ( ( البقرة : 74 ) وه‌ له‌ ئاسنيش ڕه‌قتره‌ چونكه‌ ئاسن له‌ به‌رد ڕه‌قيه‌كه‌ى كه‌متره‌ و به‌ئاگر ده‌توێته‌وه‌ به‌ڵام به‌رد كه‌ ئاگرت لێدا په‌رت ده‌بێت و ناتوێته‌وه‌ !! ئاى بۆ كه‌سێكى ژير بيربكاته‌وه‌ و په‌ند وه‌ربگرێت و خۆى ئاماده‌بكات بۆ ڕۆژێك كه‌ چاوه‌كان تيايدا ئه‌بڵه‌ق ده‌بن ، كوڕ له‌ باوك ، دايك له‌ منداڵ هه‌ڵدێت خه‌ڵكى له‌ ترسدا وه‌كو سه‌رخۆش وان ئه‌زانيت بۆ ؟ چونكه‌ له‌و ڕۆژه‌دا هه‌موو ڕاستيه‌ك ڕوون ده‌بێته‌وه‌ وگوێيان له‌ سزا و نركه‌ و ناڵه‌ى دۆزه‌خ ده‌بێت بۆيه‌ له‌ ترسدا نازانن بۆ كوێ بچن، ئاى له‌و ڕۆژه‌ سه‌خته‌ ( خوايه‌ په‌نامان بده‌ و بمان پارێزه‌ ).

تالله لو عاش الفتى فى عمره         ألفــا من الأعوام ما لك أمره

متلـــذذا فيهـــا بكل نعيم         متنعمــا فيهــا بنعمى عصره

ما كان ذلك كله فى أن يفى        بمبيت أول ليلــــــة فى قبره

خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ) ذَرْهُمْ يَأْكُلُواْ وَيَتَمَتَّعُواْ وَيُلْهِهِمُ الأَمَلُ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ ( ( الحجر : 3 ) ، واته‌: وازيان لێ بهێنه‌ با بخۆن و ڕابوێرن و هيوا و ئاواتيان سه‌رگه‌رم و بێئاگايان بكات ، سه‌ره‌نجامى خۆيان ده‌بيننه‌وه‌ ( چيان به‌سه‌ردێت ) .

ئايا كاتى ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ هه‌موو موسڵمانێك حه‌قيقه‌تى ژيان و ئه‌و ئامانج و مه‌به‌سته‌ بزانێت كه‌ له‌ پێناويدا درووستكراوه‌ ؟

أمـا والله لـو علم الأنام       لمـا خلقوا لما غفلوا وناموا

لقد خلقوا لما لو أبصرته      عيون قلوبهم تاهوا وهاموا

ممـــات ثم قبر ثم حشر      وتوبيخ وأهـــــوال عظام

بڕوادارى خۆشه‌ويستم : ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌م نوسراوه‌ ده‌خوێنيته‌وه‌ كه‌مێك له‌سه‌ر دێڕه‌كانى بوه‌سته‌ و پرسيار له‌ نه‌فسى خۆت بكه‌ و بڕوانه‌ بزانه‌ تۆ چۆنيت له‌م ژيانه‌دا ئايا تۆ له‌و كه‌سه‌ بێئاگايانه‌يت كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ باسمان كردن يان نا ؟ وه‌ ئايا تۆ له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگا ڕاسته‌يت كه‌ گه‌يه‌نه‌رته‌ به‌ ڕه‌زامه‌ندى خوا و به‌هه‌شته‌كه‌ى؟ ياخود به‌ پێ ى ئاره‌زووه‌كانت هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌يت و فه‌رمانه‌ ئاينيه‌كانت به‌ لاوه‌ گرنگ نيه‌؟ وا نازانم شتێكت هه‌بێ له‌ نه‌فست گرنگتر و به‌نرختر بێت بۆيه‌ خه‌مى بخۆ و هه‌وڵى ڕزگاركردنى بده‌ له‌ ئاگرى دۆزه‌خ و تووڕه‌يى خواى به‌ده‌سه‌ڵات .

بڕوادارى خۆشه‌ويستم : ئايينى خوا ئاينێكى ته‌واو و بێ كه‌م و كورتيه‌ و نابێ به‌ش به‌ش بكرێت ، بۆيه‌ پابه‌ندبوون به‌ به‌شێك له‌ دين و وه‌لانانى به‌شێكى ترى نادرووسته‌ و هه‌ڕه‌شه‌ى توندى خوايى له‌سه‌ره‌ ، وه‌كو فه‌رموويه‌تى: ) أَفَتُؤْمِنُونَ بِبَعْضِ الْكِتَابِ وَتَكْفُرُونَ بِبَعْضٍ فَمَا جَزَاء مَن يَفْعَلُ ذَلِكَ مِنكُمْ إِلاَّ خِزْيٌ فِى الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يُرَدُّونَ إِلَى أَشَدِّ الْعَذَابِ وَمَا اللّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ ( ( البقرة : 85 ) .

موسڵمانى ڕاسته‌قينه‌ له‌ هه‌موو كاتێكدا خواى له‌ بيره‌ و په‌رستشى بۆ ئه‌نجام ده‌دات به‌ تاك و ته‌نهايى به‌ پێچه‌وانه‌ى كه‌سانى بێئاگا و نه‌فامه‌وه‌ كه‌ هه‌ر له‌سه‌ر به‌رماڵا يان له‌ ناو مزگه‌وتدا خوايان له‌ بيره‌ و كاته‌كانى تر له‌ ناو بێئاگاييدا ده‌ژين ، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌يه‌ له‌سه‌ر كاڵفامى و خراپ تێگه‌يشتووى ئه‌و كه‌سانه‌ ( خواى گه‌وره‌ له‌وانه‌ به‌دوورمان بگرێت ) .

بڕوادارى خۆشه‌ويستم : ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى سه‌رپێچى خوا ده‌كه‌يت تا كه‌ى ئه‌م بێئاگايى و سه‌رپێچيه‌ ؟! تاكه‌ى پشتكردن له‌ ئايينى خوا ؟! ئايا كاتى ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ دڵه‌ به‌ردينه‌كه‌ت نه‌رم ببێت و له‌ په‌روه‌ردگارى جيهانه‌كان بترسێت ؟!

) أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ آمَنُوا أَن تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ اللَّهِ وَمَــا نَزَلَ مِـــنَ الْحَقِّ ( ( الحديد : 16 ) واته‌ : ئايا ئيتر كاتى ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ بۆ ئه‌وانه‌ى كه‌ باوه‌ڕيان هێناوه‌ دڵه‌كانيان به‌ نوورى ئيمان ملكه‌چ و ڕووناك ببێته‌وه‌ و ترسى خواى تێدا بڕوێنن به‌ هۆى يادى به‌رده‌وامى خوا و ئه‌و قورئانه‌ى كه‌ ڕه‌وانه‌كراوه‌ . ئايا كاتى ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ بگه‌يت به‌ كاروانى ته‌وبه‌كاران ؟! ئايا تۆ له‌وان كه‌متريت؟! نه‌خێر . ئايا ئه‌وه‌ت ناوێت كه‌ ئه‌وان ده‌يانه‌وێت ؟! ئايا ئه‌وان پێويستيان به‌ پاداشتى خوايه‌ و تۆ پێويستت پێى نيه‌ ؟! ئايا ئه‌وان له‌ خوا ده‌ترسن و تۆ به‌هێزيت و له‌ خوا ناترسيت ؟! ئايا به‌هه‌شتت ناوێت ؟! بيربكه‌ره‌وه‌ له‌ بينينى خواى گه‌وره‌ له‌ به‌هه‌شتدا . بيربكه‌ره‌وه‌ كه‌ تۆ له‌به‌هه‌شتدا ته‌وقه‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی اللە علیە وسلم) و هاوه‌ڵه‌كانيدا ده‌كه‌يت ( رضى الله عنهم ) . ) وَمَن يُطِعِ اللّهَ وَالرَّسُولَ فَأُوْلَئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللّهُ عَلَيْهِم مِّنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاء وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَئِكَ رَفِيقًا ( ( النساء : 69 ) واته‌ : ئه‌وه‌ى گوێڕايه‌ڵى خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى بكات جا ئه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌بن كه‌ خوا ناز و نيعمه‌تى ڕژاندووه‌ به‌سه‌رياندا له‌ پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆيان و شه‌هيدان و پياوچاكان ، ئاى كه‌ ئه‌وانه‌ هاوڕێ و هاوده‌مێكى چاك و بێ وێنه‌ن ! خه‌ياڵى ئه‌وه‌ بكه‌ كه‌ تۆ له‌ ناو باخه‌كانى به‌هه‌شتدايت ، ئه‌و به‌هه‌شته‌ى كه‌ ڕووبارى ئاوو ڕووبارى شير و ڕووبارى مه‌ى و ڕووبارى هه‌نگوينى پاڵفته‌كراو و چه‌ندين ڕووبارى ترى تێدا هه‌يه‌ ، هه‌ر له‌و به‌هه‌شته‌دا حۆرى چاوگه‌شى تازه‌ سنگ كردووى سپى هه‌ميشه‌ كچى تێدايه‌ . بير له‌وه‌ش بكه‌ره‌وه‌ كه‌ دۆزه‌خێك هه‌يه‌ خواى گه‌وره‌ بۆ تاوانبارانى ئاماده‌كردووه‌ كه‌ پڕه‌ له‌ ناڕه‌حه‌تى و ئێش و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ ( خوا په‌نامان بدات ) . ( كُلَّمَا أَرَادُوا أَن يَخْرُجُوا مِنْهَا مِنْ غَمّ أُعِيدُوا فِيهَا وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ ( ( الحج : 22 ) واته‌ : هه‌ر كه‌ هه‌وڵ بده‌ن و بيانه‌وێت خۆيان ڕزگار بكه‌ن و له‌و سزايه‌ هه‌ڵبێن ( به‌ قامچى و تێهه‌ڵدان ) ده‌گێڕدرێنه‌وه‌ ناوى و پێيان ده‌وترێت : بچێژن سزاى سووتان و ئاگر . وريابه‌ نه‌كه‌ى به‌ دونيا و خۆشيه‌ كاتيه‌كانى هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێيت چونكه‌ دونيا هه‌ر به‌و شێوه‌يه‌يه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ له‌م ئايه‌ته‌دا باسى كردووه‌ : ( وَاضْرِبْ لَهُم مَّثَلَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا كَمَاء أَنزَلْنَاهُ مِنَ السَّمَاء فَاخْتَلَطَ بِهِ نَبَاتُ الْأَرْضِ فَأَصْبَحَ هَشِيمًا تَذْرُوهُ الرِّيَاحُ وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ مُّقْتَدِرًا ) ( الكهف : 45 ) واته‌ : ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) نموونه‌يان بۆ بهێنه‌ره‌وه‌ كه‌ ژيانى دونيا وه‌ك ئه‌و ئاوى بارانه‌ وايه‌ كه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌يبارێنين و ڕووه‌كى زه‌وى به‌ هۆيه‌وه‌ به‌يه‌كدا دێن ، له‌دواى ماوه‌يه‌كى كه‌م ( هه‌ر ئه‌و ڕووه‌ك و گژوگيايه‌ ) ده‌بێته‌ پووش و په‌ڵاشێكى ورد و خاش ، ڕه‌شه‌با به‌م لاولادا بڵاوى ده‌كاته‌وه‌ ، خواى گه‌وره‌ هه‌ميشه‌ و به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌يه‌ .

سوێند به‌ خوا بۆ كه‌سى ژير شياو نيه‌ خه‌ريكى گاڵته‌ و گه‌پى دونيايى بێت له‌ كاتێكدا ئه‌و هه‌موو ناڕه‌حه‌تيه‌ى قه‌بر و قيامه‌ت چاوه‌ڕێى بێت ، بير له‌و كه‌سانه‌ بكه‌ره‌وه‌ كه‌ مردن و دونيايان به‌جێ هێشت ، سوێند به‌ خوا تۆش وه‌كو ئه‌وان دونيا به‌ جێ ده‌هێڵيت ، بۆيه‌ وريابه‌ و هه‌ڵه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ دووباره‌ مه‌كه‌ره‌وه‌ كه‌ به‌ خراپى دونيايان به‌ جێ هێشت ، چونكه‌ دوايى ئه‌و سزايه‌ى ئه‌وان ده‌يچه‌ژن هه‌مان سزاش بۆ تۆ هه‌يه‌، خۆت ڕزگاربكه‌ پێش ئه‌وه‌ى بڵێيت : ( قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ لَعَلِّى أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ ) ( المؤمنون : 99 ـ 100 ) واته‌ : په‌روه‌ردگارا بمگێڕه‌وه‌ بۆ دونيا به‌ڵكو چاكه‌ ئه‌نجام بده‌م و ئه‌و هه‌لانه‌ى له‌ ده‌ستم چووه‌ له‌مه‌ودوا له‌ ده‌ستى نه‌ده‌م .

كۆتايی

ئه‌ى بڕوادارى خۆشه‌ويست : زيره‌كبه‌ و بڕيارى ته‌وبه‌يه‌كى ڕاسته‌قينه‌ بده‌، ته‌وبه‌يه‌ك كه‌ فرمێسكى چاو و كوڵه‌ى دڵ و چه‌كه‌ره‌كردنى تۆوى ئيمان و كرده‌وه‌ى چاكى ئه‌ندامه‌كانى له‌شت ڕاستيه‌كه‌ى بسه‌لمێنن ، ئاى چه‌ند خۆشه‌ ئه‌و فێنكييه‌ى له‌ كاتى ته‌وبه‌كردندا به‌ دڵى مرۆڤدا دێت ، له‌ پاش ته‌وبه‌كردنێكى ڕاسته‌قينه‌ ژيانێكى نوێ ده‌ست پێده‌كات ، دڵه‌كه‌ت به‌رگێكى سپى ده‌پۆشێت ، و نه‌رم و ناسك ده‌بێت ، كاتێك منداڵێكى هه‌تيو ببينيت فرمێسكى بآ باوكى له‌ چاو ده‌بارێت ، ئه‌و كاته‌ دڵه‌ ناسكه‌كه‌ت هانت ده‌دات به‌ده‌ستت يارمه‌تى بده‌يت و به‌زمانت دڵنه‌وايى بكه‌يت و به‌ چاوت فرمێسكى ميهره‌بانى بۆ هه‌ڵبڕێژيت و به‌دڵيشت خۆشت بوێت، ئه‌مه‌يه‌ ئيمان ، ئيمان هـه‌ر ئه‌وه‌نيه‌ تۆ نــوێژ بكه‌يت ( هه‌رچه‌نده‌ نوێژ زۆر گرنگه‌ ) به‌ڵكو ئيمان ده‌يه‌ها به‌شى هه‌يه‌، وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی اللە علیە وسلم) فه‌رموويه‌تى : " الإيمان بضع وستون شعبة والحياء شعبة من الإيمان " ( رواه البخارى ) ، بۆيه‌ با له‌ پاڵ ئه‌وه‌ى نوێژيش ده‌كه‌ين با يارمه‌تى هه‌تيو و بێوه‌ژن و هه‌ژار و نه‌خۆشه‌كانمان له‌ بيرنه‌چێت ئه‌گه‌ر به‌ له‌ته‌ خورمايه‌كيش بێت ، كۆتا ڕسته‌شم ئه‌وه‌يه‌ :

إذا مـا نهاك امرؤ نـاصح       عن الفاحشات انزجر وانتهي

لا تساوى حبة مـن خردل       أو تساوى ريشة مـن جانحي

وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ

                                             وه‌رگێڕان به‌ده‌ستكاريه‌وه‌ : مامۆستا إدريس محمود