فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
نه‌هاتنى ئافره‌ت بۆسه‌ر جێى پياوهكهى به‌بێ هيچ عوزرێكى شه‌رعى نه‌هاتنى ئافره‌ت بۆسه‌ر جێى پياوهكهى
به‌بێ هيچ عوزرێكى شه‌رعى (أبوهريره) له پێغه‌مبه‌ره‌وه( صلی الله
علیه وسلم ) دهيگێرێتهوه كه فه‌رموويه‌تى: « إِذَا دَعَا الرَّجُلُ امْرَأَتَهُ إِلَى فِرَاشِهِ فَأَبَتْ فَبَاتَ
غَضْبَانَ عَلَيْهَا لَعَنَتْهَا الْمَلَائِكَةُ حَتَّى تُصْبِحَ». واته: «هه‌ركات پياو داواى سه‌رجێى له خێزانه‌كه‌ى كرد‌و ئه‌ويش پشتى
تێكردو وه‌ڵامى نه‌دايه‌وه، وه ئه‌و پياوه
ئه‌و شه‌وه به توڕه‌يى سه‌ر بنێته‌وه به‌رامبه‌ر به خێزانی، ئه‌وا (ملائكه)
له‌عنه‌ت له‌و ئافره‌ته ده‌كه‌ن تا به‌يانى » رواه البخارى انڤر الفتح 6/314 زۆرێك له ئافره‌تان كاتێك كێشهيهك له نێوان خۆی و مێرده‌كه‌يدا دروست ده‌بێ،
به گومانى خۆى ده‌يه‌وێ تۆڵه‌ى خۆى بكاته‌وه، بۆيه خۆى ده‌گرێته‌وه له‌سه‌ر جێى
كردن له‌گه‌ڵ پياوهكهى، جا ئه‌م كاره‌ى كه ئافره‌تان ده‌يكه‌ن مهفسهدهو خراپه‌ى
زۆرى لێ ده‌كه‌وێته‌وه، له‌وانه پێ ده‌چێ پياوهكهى بكه‌وێته حه‌رامه‌وه‌و، زۆرجار
له‌وانه ئيشهكه به خراپتر به‌سه‌ر ئافره‌ته‌كه‌دا بشكێته‌وه، كه پياوهكهى بير
له خێزانێكى تر بكاته‌وه‌و به‌سه‌ر ئه‌م دابيهێنێ
. وه پێويسته له‌سه‌ر ئافره‌ت گورج بێ له
وه‌ڵام دانه‌وه‌ى داواكارى مێرده‌كه‌ى هه‌ركات داواى لێ كرد، تاوه‌كو ئه‌م فه‌رمانى
پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) جێبه‌جێ بكات كه ده‌فه‌رمووێ: « إذا دعا الرجلُ امرأتَه إلى فراشِهِ فلتُجِبْ وإن كانتْ على ظهرِ قَتَبٍ». واته: « هه‌ركات پياو داواى سه‌ر جێى له خێزانه‌كه‌ى كرد، ئه‌وا با
ده‌ست به‌جێ وه‌ڵامى بداته‌وه،ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر كۆچ و بارى حوشترهكهشى
بێ با دابه‌زێ » انظر زوائد البزار 2/181 وهو في صحيح الجامع 547 وه پێويستيشه له‌سه‌ر پياو به‌ته‌نگ خێزانيهوهى بێء ڕه‌چاوى حاڵى خێزانى بكات، كاتێك نه‌خۆشه يان دووگيانه يان بێ تاقهتهء خه‌فه‌تبارو دڵته‌نگه، بۆئه‌وه‌ى كۆكء تهباييء خۆشه‌ويستيان به‌رده‌وام بێء دژايهتىء تێگيران له‌نێوانيان دروست نه‌بێ . (سه‌رچاوه کتاب حــهرامكـراوهكـان ) |