فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
به‌ڵگه‌كانى حه‌ڕاميه‌تى هانا بردن و هاواركردنه غه‌يرى خوا به‌ڵگه‌كانى حه‌ڕاميه‌تى هانا بردن و هاواركردنه غه‌يرى خوا به‌ڵگه‌كانى قورئانى پيرۆز به‌ڵگه‌ى يه‌كه‌م قال تعالي: {وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنْ يَدْعُو مِنْ دُونِ اللَّهِ مَنْ
لَا يَسْتَجِيبُ لَهُ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ وَهُمْ عَنْ دُعَائِهِمْ غَافِلُونَ وَإِذَا حُشِرَ النَّاسُ كَانُوا لَهُمْ أَعْدَاءً
وَكَانُوا بِعِبَادَتِهِمْ كَافِرِينَ}[الأحقاف: 5 - 6] . واته: كئ له‌وكه‌سه گومڕا تره كه هاوار ده‌كاته غه‌يرى خوا‌و لێى
ده‌پاڕێته‌وه له‌كاتێكدا وه‌ڵامى ناداته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌تا ڕۆژى قيامه‌تيش لێى بپاڕێته‌وه
، ئه‌وان له پاڕانه‌وه‌و داواكاريه‌كانيان بێ ئاگان ، وه كاتێك خه‌ڵكى كۆ كرايه‌وه
بۆ لێپرسينه‌وه لێيان ده‌بن به دوژمن و به‌و عيباده‌تانه‌ش بێ باوه‌ڕ ده‌بن كه‌بۆيان
كراوه. ـ ووشه‌ى (من دون الله) به‌ماناى جگه له‌خواى گه‌وره دێت ، بۆيه شركه
و حه‌ڕامه داوا له‌هيچ شتێك بكرێت جگه له (الله) ، جا ئه‌م شته چ داربێت يان بت
و سه‌نه‌م بێت ، يان پێغه‌مبه‌ران و پياوچاكان بێت . به‌ڵگه‌ى دووه‌م قال تعالي: {وَالَّذِينَ يَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ لَا يَخْلُقُونَ
شَيْئاً وَهُمْ يُخْلَقُونَ، أَمْوَاتٌ غَيْرُ أَحْيَاءٍ وَمَا يَشْعُرُونَ أَيَّانَ
يُبْعَثُونَ} سُورَة النَّحْل : "20". واته : ئه‌و كه‌سانه‌ى داوا له‌غه‌يرى خوا ده‌كه‌ن – داوالێكراوه‌كان
– هيچ شتێك دروست ناكه‌ن و دروستكار نين ، به‌ڵكو خۆيان دروست كراون ، ئه‌وان مردوون
و زيندوو نين ، وه ناشزانن كه‌ى زيندوو ده‌كرێنه‌وه . به‌ڵگه‌ى سێيه‌م قال تعالي: {يَدْعُو مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لا يَضُرُّهُ وَمَا لا يَنْفَعُهُ
ذَلِكَ هُوَ الضَّلالُ الْبَعِيدُ ، يَدْعُو لَمَنْ ضَرُّهُ أَقْرَبُ مِنْ نَفْعِهِ
لَبِئْسَ الْمَوْلَى وَلَبِئْسَ الْعَشِيرُ} [الحج: 12، 13] . واته : داوا له‌شتێك ده‌كات له غه‌يرى خوا كه نه‌زيانى پێ ده‌گه‌يه‌نێت
، وه نه سووديشى پێده‌گه‌يه‌نێت ، به‌ڕاستى ئه‌م كاره گومڕايى و سه‌رلێشێواوى دوور
له ڕێگاى ڕاسته ، داوا له شتێك ده‌كات زه‌ره‌ر و زيانى نزيكتره له قازانجى ئه‌مه چ پشتيوان و هاوڕێ و هاوده‌مێكى خراپه. به‌ڵگه‌ى چواره‌م قال تعالي: {قُلْ أَنَدْعُو مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَنْفَعُنَا وَلَا
يَضُرُّنَا وَنُرَدُّ عَلَى أَعْقَابِنَا بَعْدَ إِذْ هَدَانَا اللَّهُ} [الأنعام:
71] . واته : پێيان بڵێ ئايه داوا و هانا بۆ
غه‌يرى خوا ببه‌ين كه نه سوودمان پێده‌گه‌يه‌نن
، وه نه زه‌ره‌ريشمان لێده‌ده‌ن ، وه ئايه پشتاو پشت به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێينه‌وه
و واز له‌رێگه ڕاسته‌كه بينين له‌دواى ئه‌وه‌ى كه‌وا خواى گه‌وره هيدايه‌تى داين
. به‌ڵگه‌ى پێنجه‌م قال تعالى : {وَمَنْ يَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ لَا بُرْهَانَ
لَهُ بِهِ فَإِنَّمَا حِسَابُهُ عِنْدَ رَبِّهِ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ}
. [المؤمنون: 117] . واته : هه‌ركه‌سێك له‌گه‌ڵ خوا هاناو هاوار
بۆ په‌رستراوێكى تر ببات هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى به‌ده‌سته‌وه نيه ، به‌راستى
لێپێچينه‌وه‌ى ئه‌وكه‌سه ته‌نها له‌لاى په‌روه‌ردگاريه‌تى كه (الله) يه ، وه هه‌رگيز بێ باوه‌ڕان سه‌رفراز نابن . به‌ڵگه‌ى شه‌شه‌م قال تعالي: {إِنْ تَدْعُوهُمْ لَا يَسْمَعُوا دُعَاءَكُمْ وَلَوْ سَمِعُوا
مَا اسْتَجَابُوا لَكُمْ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكْفُرُونَ بِشِرْكِكُمْ وَلَا يُنَبِّئُكَ
مِثْلُ خَبِيرٍ} . [فاطر:14] . واته : ئه‌گه‌ر هانا و داوايان لێبكه‌ن
داوا‌و هاناكانتان نابيستن ، وه ئه‌گه‌ر بشبيستن وه‌ڵامتان ناده‌نه‌وه ، وه له‌ڕۆژى
دواييدا بێ باوه‌ڕ ده‌بن به‌و هاوه‌ڵ بڕياردانه‌تان ، وه هيچ كه‌سێك وه‌ك خوا ناتوانێ
له‌و كارانه ئاگادارت بكاته‌وه و هه‌واڵت پێبدات . به‌ڵگه‌ى حه‌وته‌م قال عز وجل: {قُلْ إِنَّمَا أَدْعُو رَبِّى وَلَا أُشْرِكُ بِهِ أَحَدًا}
[الجن: 20] . واته : پێيان بڵێ من ته‌نها داوا‌و پاڕانه‌وه
له‌په‌روه‌ردگارم ده‌كه‌م و هيچ كه‌سێكيشى له‌گه‌ڵ ناكه‌مه شه‌ريك . ـ زانايانى زانستى (اصول الفقة) فه‌رموويانه :(النكرة فى سياق النفى
تفيد العموم) ، واته : ئيسمى نه‌كيره - وه‌كو ووشه‌ى (أحدا) له‌م ئايه‌ته پيرۆزه‌دا-
ئه‌گه‌ر له‌ڕسته‌ى نه‌فى هات فايده‌ى گشتيه‌تى
ده‌دات ، واته هه‌روه‌كو چۆن پاڕانه‌وه‌و عيباده‌ت كردن به‌هه‌موو جۆره‌كانيه‌وه
بۆ بت و سه‌نه‌مه‌كان شه‌ريك بۆ خوا دانانه به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ پێغه‌مبه‌ران و پياوچاكان
شه‌ريك بۆ خوا دانانه . به‌ڵگه‌ى هه‌شته‌م قال تعالي: {وَلَا تَدْعُ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَنْفَعُكَ وَلَا
يَضُرُّكَ فَإِنْ فَعَلْتَ فَإِنَّكَ إِذًا مِنَ الظَّالِمِينَ} [يونس: 106] . واته : داوا له‌غه‌يرى خوا مه‌كه كه نه‌سوودت پێده‌گه‌يه‌نێت ، وه
نه‌زيانيشت لێده‌دات ، ئه‌گه‌ر داوا له‌غه‌يرى خوا بكه‌يت به‌ڕاستى له سته‌مكاران
ده‌بيت. به‌ڵگه‌ى نۆيه‌م قال تعالي: {وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ
لِلَّهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَدًا} . [الجن: 18] . واته : مزگه‌وته‌كان ماڵى خوان ، له‌گه‌ڵ خوادا هاوارو هانا بۆ كه‌سى
تر مه‌به‌ن . ـ قاعيده‌يه‌كى ئوصوليمان باسكرد ووتمان زانايانى زانستى (اصول الفقة)
فه‌رموويانه :(النكرة فى سياق النفى تفيد العموم ) ، واته : ئيسمى نه‌كيره ئه‌گه‌ر له‌ڕسته‌ى نه‌فى هات فايده‌ى گشتيه‌تى ده‌دات ، به‌هه‌مان شێوه فه‌رموويانه:
:(النكرة فى سياق النهى تفيد العموم ) ، واته ئيسمى نه‌كيره ئه‌گه‌ر له‌ڕسته‌ى نه‌هى هات فايده‌ى گشتيه‌تى ده‌دات
، وه‌كو ووشه‌ى(أحدا) له‌م ئايه‌ته پيرۆزه‌دا كه ئيسمێكى نه‌كيره‌يه ئه‌ليف و لامى
ته‌عريفى پێوه نيه ، وه له پێشيه‌وه لاى ناهيه هاتووه (فَلَا تَدْعُوا..) بۆيه
هه‌روه‌كو چۆن پاڕانه‌وه‌و عيباده‌ت كردن به‌هه‌موو جۆره‌كانيه‌وه بۆ بت و سه‌نه‌مه‌كان
شه‌ريك بۆ خوا دانانه به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ پێغه‌مبه‌ران و پياوچاكان شه‌ريك بۆ خوا
دانانه ، ووشه‌ى (احدا) هه‌موو شتێك جگه له‌خوا ده‌گرێته‌وه . به‌ڵگه‌ى ده‌يه‌م قال جل وعلا: {فَلَا تَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ فَتَكُونَ مِنَ
الْمُعَذَّبِينَ} [الشعرا‌ء:213] . واته : له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره داوا‌و هانا بۆ په‌رستراوێكى تر مه‌به
(ئه‌گه‌ر وابكه‌ى) له سزادراوان ده‌بيت . به‌ڵگه‌ى يانزه قال سبحانه: {قُلْ إِنِّى نُهِيتُ أَنْ أَعْبُدَ الَّذِينَ تَدْعُونَ
مِنْ دُونِ اللَّهِ} [الأنعام: 56] . واته : بڵێ من نه‌هيم لێكراوه ئه‌وانه بپه‌رستم كه ئێوه داوايان
لێده‌كه‌ن جگه له خوا. به‌ڵگه‌ى دوانزه 12- قال تعالى عن أصحاب الكهف: {لَنْ نَدْعُوَ مِنْ دُونِهِ إِلَهًا لَقَدْ
قُلْنَا إِذًا شَطَطًا} [الكهف: 14] . واته : هاوه‌ڵانى كه‌هف به‌رامبه‌ر به(بێ باوه‌ڕان) فه‌رموويان : هه‌رگيز
ئێمه جگه له خواى گه‌وره هانا و هاوار بۆ په‌رستراوێكى تر نابه‌ين ، ئه‌گه‌ر وابكه‌ين
ئه‌وه قسه‌يه‌كى درۆ و سته‌ممان ووتووه
. به‌ڵگه‌ى سێزده 13- قال جل وعلا: {وَالَّذِينَ
تَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ لَا يَسْتَطِيعُونَ نَصْرَكُمْ وَلَا أَنْفُسَهُمْ يَنْصُرُونَ}
[الأعراف: 197] . واته : ئه‌وانه‌ى ئێوه هاوار و هانايان
بۆ ده‌به‌ن جگه له (الله) ناتوانن سه‌رتان بخه‌ن ، وه ناتوانن خۆشيان سه‌رخه‌ن
. به‌ڵگه‌ى چوارده قال تعالي: {إِنَّ الَّذِينَ
تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ لَنْ يَخْلُقُوا ذُبَابًا وَلَوِ اجْتَمَعُوا لَهُ}
[الحج: 73] . واته : به‌ڕاستى ئه‌وانه‌ى ئێوه هاوار
و هانايان بۆ ده‌به‌ن جگه له (الله) مێشوله‌يه‌كيشيان پێ دروست ناكرێت ئه‌گه‌ر هه‌ر
هه‌مووشيان (بۆ دروست كردنى) كۆ ببنه‌وه هه‌ر ناتوانن. به‌ڵگه‌ى پانزه قال تعالي: {وَالَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ مَا يَمْلِكُونَ مِنْ
قِطْمِيرٍ} [فاطر: 13] . واته : ئه‌وانه‌ى ئێوه هاوار و هانايان
بۆ ده‌به‌ن جگه له (الله) خاوه‌نى توێكڵه سپيه‌كه‌ى ناوكى خورماش نين . به‌ڵگه‌ى شانزه قال جل وعلا: {قُلْ أَرَأَيْتُمْ مَا تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ أَرُونِى
مَاذَا خَلَقُوا مِنَ الْأَرْضِ} [الأحقاف: 4] . واته : ئه‌ى محمد (صلی اللە علیەوسلم) بڵێ پێم بڵێن ئه‌و شتانه‌ى ئێوه
داوايان لێده‌كه‌ن جگه له (الله) نيشانم بده‌ن له‌زه‌ويدا چيان دروست كردووه . ـ له‌م ئايه‌ته‌و چه‌ندين ئايه‌تى تريش بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا ته‌نها
خواى گه‌وره دروست كارى هه‌موو دروست كراوه‌كانه بۆيه ده‌بێت داواكردن و هاناو پاڕانه‌وه‌و
باقى عيباده‌ته‌كانى تريش تايبه‌ت بن به‌خواى گه‌وره و هيچ شتێكى له‌گه‌ڵ نه‌كرێته
شه‌ريك . به‌ڵگه‌ى حه‌ڤده قال عز وجل: {قُلْ أَفَرَأَيْتُم مَّا تَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّهِ إِنْ
أَرَادَنِىَ اللَّهُ بِضُرٍّ هَلْ هُنَّ كَاشِفَاتُ ضُرِّهِ أَوْ أَرَادَنِى بِرَحْمَةٍ
هَلْ هُنَّ مُمْسِكَاتُ رَحْمَتِهِ قُلْ حَسْبِىَ اللَّهُ عَلَيْهِ يَتَوَكَّلُ الْمُتَوَكِّلُونَ}.
[الزمر: 38] . واته : ئه‌ى محمد (صلی اللە علیەوسلم)
بڵێ پێم بڵێن ئه‌و شتانه‌ى ئێوه داوايان لێده‌كه‌ن جگه له (الله) ، ئه‌گه‌ر خواى
گه‌وره ويستى له‌سه‌ر بوو زيانێكم پێ بگه‌يه‌نێت ئايه ئه‌وان ده‌توانن لێم لابده‌ن
، يان ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره ويستى له‌سه‌ر بوو ره‌حه‌ت و نيعمه‌تێكم پێ ببه‌خشێت ئايه
ده‌توانن ره‌حمه‌ت و ميهره‌بانى ئه‌وم لێ مه‌نع بكه‌ن ، پێيان بڵێ خواى
گه‌وره‌م به‌سه پشتيوانم بێت و پشت به‌ستوان ته‌نها پشت به‌خوا ده‌به‌ستن . به‌ڵگه‌ى هه‌ژده قال عز وجل: {وَالَّذِينَ يَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ لَا يَسْتَجِيبُونَ
لَهُمْ بِشَيْءٍ إِلَّا كَبَاسِطِ كَفَّيْهِ إِلَى الْمَاءِ لِيَبْلُغَ فَاهُ وَمَا
هُوَ بِبَالِغِهِ وَمَا دُعَاءُ الْكَافِرِينَ إِلَّا فِى ضَلَالٍ} [الرعد: 14] . واته : ئه‌وانه‌ى هاوار و داوا ده‌كه‌ن له‌غه‌يرى خوا ـ داوا لێكراوه‌كانيان
ـ وه‌ڵامى هيچ شتێكيان ناده‌نه‌وه ، وه‌كو كه‌سێكى تێنوو وان كاتێك ده‌ستى درێژ ده‌كات
بۆ ئه‌وه‌ى ئاوه‌كه بگه‌يه‌نێته ده‌مى كه‌چى ناتوانێت و پێى ناگات ، به‌ڕاستى دوعا‌و
نزاى بێ باوه‌ڕان له‌تاريكى و گومڕايى دايه‌و هيچى تر نيه . به‌ڵگه‌ى نۆزده قال جل وعلا: {قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُمْ مِنْ دُونِهِ فَلَا
يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ عَنْكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا} [الإسرا‌ء:56] . واته : ئه‌ى محمد (صلی اللە علیەوسلم) به هاوه‌ڵ بڕيارده‌ران بڵێ ئاده‌ى
هانا و داوا بكه‌ن له‌وانه‌ى ده‌يانپه‌رستن جگه له خوا ئايه داخوه تواناى لادانى
زه‌ره‌رو زيان و گۆڕينى بارودۆخيان هه‌يه ، بێگومان توانايان نيه . به‌ڵگه‌ى بيسته‌م وقال تعالي: {إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ عِبَادٌ أَمْثَالُكُمْ
فَادْعُوهُمْ فَلْيَسْتَجِيبُوا لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ} [الأعراف: 194]
. واته : به‌ڕاستى ئه‌وانه‌ى ئێوه هاوار
و هانايان بۆ ده‌به‌ن جگه له (الله) وه‌كو ئێوه به‌نده‌و دروستكراون ، ده بانگيان
بكه‌ن با وه‌ڵامتان بده‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌كه‌ن ئه‌وانه شتێكيان به‌ده‌سته
. به‌ڵگه‌ى بيست و يه‌ك قال تعالي: {وَإِنْ يَمْسَسْكَ اللَّهُ بِضُرٍّ فَلا كَاشِفَ لَهُ إِلاَّ
هُوَ وَإِنْ يُرِدْكَ بِخَيْرٍ فَلا رَادَّ لِفَضْلِهِ} سورة يونس آية: 107. واته : ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره تووشى زه‌ره‌رو زيانێكت بكات هيچ كه‌سێك
ناتوانێت له‌سه‌رت لابدات ته‌نها (الله) نه‌بێت ، وه ئه‌گه‌ر خێرێكى بۆت بوێت هيچ
كه‌سێك تواناى ڕه‌ددانه‌وه‌ى نيه . به‌ڵگه‌ى بيست و دوو قال تعالي: { أَمَّنْ يُجِيبُ الْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ
السُّوءَ } سورة النمل : 62. واته : ئايه جگه له (الله) كێ وه‌ڵامى
كه‌سى لێقه‌وماو ده‌داته‌وه كاتێك داواى لێده‌كات و به‌ڵاو ناخۆشى له‌سه‌ر لاده‌دات
. به‌ڵگه‌ى بيست و سێ قال تعالى : { وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِى أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ
يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِى سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ }[غافر : 60]
. واته : په‌روه‌ردگارتان فه‌رموويه‌تى هانا
و هاوارم بۆ بێنن وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه ، به‌ڕاستى ئه‌وانه‌ى خۆيان به‌زلده‌زانن
له‌ئاستى په‌رستنى مندا له‌ئايينده‌دا به سه‌رشۆڕى ده‌چنه ناو دۆزه‌خ . ـ ده‌بينين خواى گه‌وره فه‌رمويه‌تى(أدعونى) واته داوا له‌من بكه‌ن
، نه‌يفه‌رمووه (أدعونى والانبياء والصالحين) نه‌يفه‌رمووه داوا له‌من و پێغه‌مبه‌ران
و پياوچاكان بكه‌ن ، ئه‌گه‌ر دروست بايه خواى گه‌وره فرمانى پێده‌كردين كه‌وا داوا
پێغه‌مبه‌ران و پياوچاكانيش بكه‌ين ، به‌ڵام ده‌بينين ده‌فه‌رموێت ته‌نها داوا له‌من
بكه‌ن و داوا له‌هيچ شتێك نه‌كه‌ن جگه له (الله) . به‌ڵگه‌ى بيست و چوار قال تعالي: {وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِى عَنِّى فَإِنِّى قَرِيبٌ أُجِيبُ
دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِى وَلْيُؤْمِنُوا بِى لَعَلَّهُمْ
يَرْشُدُونَ} سورة البقرة: 186. واته : ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانم پرسيارى منيان
لێكردى پێيان بڵى به‌ڕاستى من لێيان نزيكم وه‌ڵامى داواكار ده‌ده‌مه‌وه كاتێك داوام
لێده‌كات ، ده‌با ئه‌وانيش وه‌ڵامم بده‌نه‌وه‌و گوێڕايه‌ڵم بن و باوه‌ڕم پێ‌بێنن بۆ
ئه‌وه‌ى ڕێگاى هۆشيارى و ئاگايى بگرنه‌به‌ر و (سه‌رفرازى دونيا و قيامه‌ت بن ) .
به‌ڵگه له فه‌رمووده سه‌حيحه‌كان به‌ڵگه‌ى يه‌كه‌م عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ قَالَ: كُنْتُ خَلْفَ رَسُولِ اللَّهِ (صلی اللە
علیەوسلم) يَوْمًا فَقَالَ: «يَا غُلَامُ احْفَظِ اللَّهَ يَحْفَظْكَ احْفَظِ اللَّهَ
تَجِدْهُ تُجَاهَكَ وَإِذَا سَأَلْتَ فَاسْأَلِ اللَّهَ وَإِذَا اسْتَعَنْتَ فَاسْتَعِنْ
بِاللَّهِ وَاعْلَمْ أَنَّ الْأُمَّةَ لَوِ اجْتَمَعَتْ عَلَى أَنْ يَنْفَعُوكَ بِشَيْءٍ
لَمْ يَنْفَعُوكَ إِلَّا بِشَيْءٍ قَدْ كَتَبَهُ اللَّهُ لَكَ وَلَوِ اجْتَمَعُوا عَلَى
أَنْ يَضُرُّوكَ بِشَيْءٍ لَمْ يَضُرُّوكَ إِلَّا بِشَيْءٍ قَدْ كَتَبَهُ اللَّهُ عَلَيْكَ
، رُفِعَتِ الأقلام وجفَّت الصُّحُف» . (صَحِيح) مشكاة المصابيح : 5302 . واته: له عبدالله ى كوڕى عه‌باسه‌وه (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێبێت)
فه‌رمووى : ڕۆژێكيان من له دواى پێغه‌مبه‌رى خوا بووم (صلی اللە علیەوسلم) پێى فه‌رمووم
: ئه‌ى منداڵ سنوره‌كانى خواى گه‌وره بپارێزه‌و
گوێڕايه‌لى بكه‌و سه‌رپێچى مه‌كه ، خواى گه‌وره ده‌تپارێزێت ، سنوره‌كانى
خواى گه‌وره بپارێزه يارمه‌تى و سه‌ركه‌وتن
ده‌بينى له لايه‌ن خواى گه‌وره له به‌رده‌م خۆت ، وه هه‌ركاتێك داوات كرد
ته‌نها داوا له خواى گه‌وره بكه ، وه هه‌ركاتێك داواى يارمه‌تى و پشت به‌ستنت كرد
داواى يارمه‌تى ته‌نها له خواى گه‌وره بكه‌و پشت ته‌نها به خواى گه‌وره ببه‌سته
، بزانه گه‌ر هه‌موو خه‌ڵكى (له پێغه‌مبه‌ران و پياوچاكان و غه‌يرى ئه‌وانيش ) كۆببنه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ى سودێكت پێ بگه‌يه‌نن ، سودت پێ ناگه‌يه‌نن ئيللا ئه‌وه نه‌بێت كه خواى
گه‌وره بۆتى نووسيوه ، وه ئه‌گه‌ر كۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى زه‌ره‌رى شتێكت پێ بگه‌يه‌نن
ناتوانن زيانت پێبگه‌يه‌نن ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه خواى گه‌وره له‌سه‌رتى نوسيوه
، پێنوسه‌كان هه‌ڵگيران له نوسينى ته‌قديرات و مه‌ره‌كه‌بى په‌رتووكه‌كانيش وشك بوون
. ـ ئه‌وه‌ى ئێمه له‌و فه‌رمووده‌يه
مه‌به‌ستمان ئه‌و ڕسته‌يه كه ده‌فه‌رمووێت : (وَإِذَا سَأَلْتَ فَاسْأَلِ اللَّهَ
وَإِذَا اسْتَعَنْتَ فَاسْتَعِنْ بِاللَّهِ) . واته : ئه‌گه‌ر داوات كرد ته‌نها داوا
له خواى گه‌وره بكه وه ئه‌گه‌ر داواى يارمه‌تيت كرد ته‌نها داواى يارمه‌تى له
خواى گه‌وره بكه . پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی اللە علیەوسلم) نه‌يفه‌رموو ئه‌گه‌ر داواى يارمه‌تيت كرد داوا له پێغه‌مبه‌ران و پياوچاكانيش بكه‌ن به‌ڵكو ده‌فه‌رموێت و فه‌رمانمان پێده‌كات كه ته‌نها داوا له خواى گه‌وره بكه ، بۆيه ئه‌گه‌ر داواكردن له غه‌يرى خواى گه‌وره كارێكى چاك ودروست بوايه پێغه‌مبه‌ى خوا (صلی اللە علیەوسلم) موسڵمانانى فێر ده‌كرد و ئاگادارى ده‌كردينه‌وه ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی اللە علیەوسلم) بۆ ئه‌وه نێردراوه تا ئوممه‌ته‌كه‌ى فێرى هه‌موو ئه‌و په‌رستش و كار‌و كرده‌وانه بكات كه دروست وچاك و باشه بۆيان . به‌ڵگه‌ى دووه‌م وَعَنْ أَبِى جُرَيٍّ جَابِرِ بْنِ سُلَيْمٍ قَالَ: أَتَيْتُ الْمَدِينَةَ
فَرَأَيْتُ رَجُلًا يَصْدُرُ النَّاسُ عَنْ رَأْيِهِ لَا يَقُولُ شَيْئًا إِلَّا صَدَرُوا
عَنْهُ قُلْتُ مَنْ هَذَا قَالُوا: هَذَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ
وَسَلَّمَ قُلْتُ: عَلَيْكَ السَّلَامُ يَا رَسُولَ اللَّهِ مَرَّتَيْنِ قَالَ: «لَا
تقل عَلَيْك السَّلَام فَإِن عَلَيْكَ السَّلَامُ تَحِيَّةُ الْمَيِّتِ قُلِ السَّلَامُ
عَلَيْكَ» قلت: أَنْت رَسُول الله؟ قَالَ: «أَنا رَسُول الله الَّذِى إِذا أَصَابَكَ
ضُرٌّ فَدَعَوْتَهُ كَشَفَهُ عَنْكَ وَإِنْ أَصَابَكَ عَامُ سَنَةٍ فَدَعَوْتَهُ أَنْبَتَهَا
لَكَ وَإِذَا كُنْتَ بِأَرْض قفراء أَوْ فَلَاةٍ فَضَلَّتْ رَاحِلَتُكَ فَدَعَوْتَهُ رَدَّهَا عَلَيْكَ» . قُلْتُ: اعْهَدْ
إِلَيَّ. قَالَ: «لَا تَسُبَّنَّ أَحَدًا» قَالَ فَمَا سَبَبْتُ بَعْدَهُ حُرًّا وَلَا
عَبْدًا وَلَا بَعِيرًا وَلَا شَاةً. قَالَ: «وَلَا تَحْقِرَنَّ شَيْئًا مِنَ الْمَعْرُوفِ
وَأَنْ تُكَلِّمَ أَخَاكَ وَأَنْتَ مُنْبَسِطٌ إِلَيْهِ وَجْهُكَ إِنَّ ذَلِكَ مِنَ
الْمَعْرُوفِ وَارْفَعْ إِزَاَرَكَ إِلَى نِصْفِ السَّاقِ فَإِنْ أَبَيْتَ فَإِلَى
الْكَعْبَيْنِ وَإِيَّاكَ وَإِسْبَالَ الْإِزَارِ فَإِنَّهَا مِنَ الْمَخِيلَةِ وَإِنَّ
اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمَخِيلَةَ وَإِنِ امْرُؤٌ شَتَمَكَ وَعَيَّرَكَ بِمَا يَعْلَمُ
فِيكَ فَلَا تعيره بِمَا تعلم فِيهِ فَإِنَّمَا وَبَالُ ذَلِكَ عَلَيْهِ» . رَوَاهُ
أَبُو دَاوُدَ وَرَوَى التِّرْمِذِيُّ مِنْهُ حَدِيثَ السَّلَامِ. وَفِى رِوَايَةٍ:
«فَيَكُونَ لَكَ أَجْرُ ذَلِكَ وَوَبَالُهُ
عَلَيْهِ»(صَحِيح) مشكاة المصابيح : 1918 . واته : له باوكى جوره‌ييه‌وه جابرى كوڕى سوله‌يم (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى
لێبێت) فه‌رمووى : هاتمه شارى مه‌دينه پياوێكم بينى خه‌ڵكى كاروبارى خۆيان ته‌نها
بۆ لاى ئه‌و ده‌گه‌ڕانده‌وه ، ئه‌م پياوه هيچ قسه‌يه‌كى نه‌ده‌كرد ئيللا خه‌ڵكه‌كه
جێبه‌جێيان ده‌كرد و گوێڕايه‌ڵيان ده‌كرد ، ووتم ئايه ئه‌م پياوه كێ يه ؟ وتيان
ئه‌وه پێغه‌مبه‌رى خوايه (صلی اللە علیەوسلم) ، وتم : عليك السلام يا رسول الله
(مرتين) دوو جار وتم له سه‌رت بێت سه‌لام
ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی اللە علیەوسلم) ، له وه‌ڵامدا فه‌رمووى : مه‌ڵێ (عليك السلام
) چونكه ئه‌م جۆره سه‌لام كردنه سه‌لام كردنى مردووانه ، به‌ڵكو بڵێ (السلام عليك
) سه‌لامت له‌سه‌ر بێت ، ووتم تۆ نێردراوى خواى ؟ فه‌رمووى به‌ڵێ نێردراوى ئه‌و خوايه‌م
كاتێك كه ناخۆشيه‌كت تووشده‌بێت ، داواى لێبكه‌يت ناخۆشيه‌كه‌ت له سه‌ر لاده‌بات
، وه ئه‌گه‌ر وشكه ساڵيت تووش بوو داواى
لێ بكه‌يت وه‌ڵامت ده‌داته‌وه‌و گژوگيات بۆ سه‌وز ده‌كات ، وه ئه‌گه‌ر له شوێنێكى
چۆڵ و سه‌حراو دوور له ئاوه‌دانى بوويت بار هه‌ڵگره‌كه‌ت بزر بێت داواى لێ بكه‌يت
بۆت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه ، ووتم : ئامۆژگاريم بكه ، فه‌رمووى جنێو به هيچ كه‌س مه‌ده
، جابر وتى : له دواى ئه‌م ئامۆژگارييه‌ى پێغه‌منبه‌رى خوا (صلی اللە علیەوسلم) هيچ جنێوێكم نه‌دا نه به كه‌سێكى ئازاد نه به‌كه‌سێكى
كۆيله وه نه به هيچ وشترێك و نه به هيچ
مه‌ڕێك . وه پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیەوسلم) فه‌رمووى : هيچ شتێك له چاكه به‌كه‌م مه‌زانه
، قسه‌كردنت له گه‌ڵ براكه‌ت به شێوه‌يه‌كى ده‌م وچاوكراوه‌و به ڕوو خۆشى به خێر
بۆت ده‌نوسرێت ، وه پۆ شاكه‌كه‌ت له ژێر گوێزينگ به‌رز بكه‌وه ( با درێژ نه‌بێته‌وه
بۆ ژێر گوێزينگ) به‌رزى بكه‌وه بۆ نيه‌وه‌ى قاچه‌كانت ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش به‌رزى
نه‌كه‌يته‌وه ئه‌وه تا سه‌رووى گوێزينگت به‌رزى بكه‌وه ، ئاگاداربه له پۆشاك درێژى
چونكه پۆشاك درێژى و شۆڕكردنه‌وه‌ى بۆ ژێر گوێزينگ له خۆ به‌گه‌وره زانينه‌وه‌يه
، وه خواى گه‌وره كه‌سى خۆ به زلزان و خۆ به گه‌وره زانى خۆش ناوێت ، وه ئه‌گه‌ر
كه‌سێك قسه‌ى ناشرينى پێ وتى و عه‌يبدارى كردى به شتێك كه ده‌زانيت له تۆدا هه‌يه
ئه‌وه تۆ عه‌يبدارى مه‌كه به‌و عه‌يبه‌ى كه دزانيت تێيدا هه‌يه ، چونكه تاوانى
ئه‌م كرداره‌ى به‌سه‌ر خۆيه‌تى . ـ ئه‌وه‌ى مه‌به‌سته له‌م فه‌رمووده‌يه‌دا
بريتى يه له‌و قسه‌يه‌ى كه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی اللە علیەوسلم) كاتێك وه‌سفى خواى
گه‌وره ده‌كات به جابر ده‌ڵێت «أَنا رَسُول الله الَّذِى إِذا أَصَابَكَ ضُرٌّ فَدَعَوْتَهُ
كَشَفَهُ عَنْكَ وَإِنْ أَصَابَكَ عَامُ سَنَةٍ فَدَعَوْتَهُ أَنْبَتَهَا لَكَ وَإِذَا
كُنْتَ بِأَرْض قفراء أَوْ فَلَاةٍ فَضَلَّتْ رَاحِلَتُكَ فَدَعَوْتَهُ رَدَّهَا عَلَيْكَ» . واته: من نێردراوى ئه‌و خوايه‌م كاتێك كه ناخۆشيه‌كت تووشده‌بێت ، داواى
لێبكه‌يت ناخۆشيه‌كه‌ت له سه‌ر لاده‌بات ، وه ئه‌گه‌ر وشكه ساڵيت تووش بوو داواى لێ بكه‌يت وه‌ڵامت ده‌داته‌وه‌و گژوگيات بۆ
سه‌وز ده‌كات ، وه ئه‌گه‌ر له شوێنێكى چۆڵ و سه‌حراو دوور له ئاوه‌دانى بوويت بار
هه‌ڵگره‌كه‌ت بزر بێت داواى لێ بكه‌يت بۆت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه . ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌يه‌كى ڕوون و ئاشكرايه كه ده‌بێت له‌كاتى خۆشى وناخۆشيدا
ته‌نها داوا له خواى گه‌وره بكه‌ين ، ئه‌گه‌ر داواكردن و پاڕانه‌وه‌و هاواركرنه
پێغه‌مبه‌ران وپياوچاكان و هه‌ر كه‌س وشتێكى
تر دروست بوايه ، ئه‌وه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی اللە علیەوسلم) فێرى جابرى ده‌كرد
كه‌داوا له جگه له خواى گه‌وره ش بكات ، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیەوسلم)
فێرمانده‌كات كه ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى دروستكراوه‌كانى ده‌داته‌وه ته‌نها ته‌نها خواى
گه‌وره‌يه و هيچ كه‌س و شتێك شه‌ريكى خواى گه‌وره نيه له سيفه‌تى وه‌ڵامدانه‌وه‌و
باقى سيفاته‌كانى تريش ، وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داواكاران ته‌نها سيفه‌تى خواى گه‌وره‌يه‌و هيچ كه‌سێك جگه له خواى گه‌وره ئه‌م سيفه‌ته‌ى
بۆ نيه ، چونكه داواكردن عيباده‌ته‌و عيباده‌تيش ده‌بێت ته‌نها بۆ خواى گه‌وره بێت
به پێچه‌وانه‌وه بۆ غه‌يرى خواى گه‌وره ده‌بێته شه‌ريك بۆ خوا دانان . به‌ڵگه‌ى سێيه‌م عَنِ النُّعْمَانِ بْنِ بَشِيرٍ، عَنِ النَّبِيَّ (صلی اللە علیەوسلم)
قَالَ: " إِنَّ الدُّعَاءَ هُوَ الْعِبَادَةُ" ثُمَّ قَرَأَ: {ادْعُونِى
أَسْتَجِبْ لَكُمْ} [غافر: 60] .صحيح الأدب المفرد : 553/714 . واته : له نوعمانى كوڕى به‌شيره‌وه (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێبيت) فه‌رمووى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی اللە علیەوسلم) فه‌رمووى
: داواكردن وپاڕانه‌وه عيباده‌ته ، پاشان ئه‌م ئايه‌ته‌ى خوێنده‌وه : (ادعونى استجيب
لكم ) واته : خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت داوام لێبكه‌ن وه‌ڵامتان ئه‌ده‌مه‌وه . ـ له‌م فه‌رمووده‌يه‌شدا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه داواكردن وپاڕانه‌وه
عيباده‌ته ، كه‌واته كاتێك زانيمان داواكردن وپاڕانه‌وه عيباده‌ته ئيتر ده‌بێت
ئه‌و عيباده‌ته ته‌نها بۆخواى گه‌وره ئه‌نجام بده‌ين و بۆ به‌ده‌ستهێنانى هه‌موو
خۆشيه‌ك و لادانى هه‌ر ناخۆشيه‌ك پێويسته ته‌نها داوا له خواى گه‌وره بكه‌ين . به‌ڵگه‌ى چواره‌م قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی اللە علیەوسلم): " يَخْرُجُ عُنُقٌ مِنَ
النَّارِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ لَهَا عَيْنَانِ تُبْصِرَانِ وَأُذُنَانِ تَسْمَعَانِ
وَلِسَانٌ يَنْطِقُ يَقُولُ: إِنِّى وُكِّلْتُ بِثَلَاثَةٍ: بِكُلِّ جَبَّارٍ عَنِيدٍ
وَكُلِّ مَنْ دَعَا مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخر وبالمصوِّرين ". ( الصحيحة )
2699 . واته: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی اللە علیەوسلم)
فه‌رمووى : له‌ڕۆژى دواييدا ملێك له ناو ئاگرى دۆزه‌خدا دێته ده‌ره‌وه ، دوو چاوى
هه‌يه پێيان ده‌بينێت ، وه دوو گوێچكه‌ى هه‌يه پێيان ده‌بيستێت ، وه زمانێكى هه‌يه
قسه‌ى پێده‌كات و ده‌ڵێت : من كراومه‌ته وه‌كيل بۆ سزادانى سێ كه‌س ، يه‌كه‌م هه‌موو
كه‌سێكى سته‌مكار و خۆ به‌زلزان ، دووه‌م هه‌موو
ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له گه‌ڵ خواى گه‌وره داوا له كه‌سێكى تر ده‌كه‌ن ، سێ يه‌م هه‌موو وێنه‌كێش و وێنه‌گرێك . ـ ئه‌وى مه‌به‌سته له‌م فه‌رمووده‌يه‌دا ڕسته‌ى : (وَكُلِّ مَنْ دَعَا مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخر) واته : هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له گه‌ڵ خواى گه‌وره داوا له په‌رستراوێكى تر ده‌كه‌ن ، جا ئه‌و په‌رستراوه هه‌ر شتێك بێت ، دار بێت ، به‌رد بێت ، په‌ڕۆبێت ، مرۆڤ بێت ، فريشته بێت ، جنۆكه بێت جياوازى نيه . ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌يى |