فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
نامه‌ى دايكێك بۆ ڕۆڵه‌كه‌ی نامه‌ى دايكێك بۆ ڕۆڵه‌كه‌ی إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِيْنُهُ
وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْرِ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا
مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِىَ لَهُ ... وَأَشْهَدُ
أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ ... وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً
عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ ... وه پاشان : يه‌كه‌م : جێگا‌و شوێنى خۆت له كاروانى
ژيان و له نێو هاوڕێ و برا و دۆستانت بزانه ، ئه‌وه‌شت له‌ياد بێت بوون و سه‌ركه‌وتنت
په‌يوه‌سته به بوونى ئه‌وانه‌وه ، و ڕاستگۆييت له‌گه‌ڵ هاوڕێ و دۆستانت له زۆرێك
له ڕێگره‌كانى خۆشبه‌ختى ده‌ربازت ئه‌كات ، و ئه‌تخاته سه‌ر ڕێگاى خۆشبه‌ختى وه
بۆ ئه‌م كاره‌ش هه‌وڵ بده هاوڕێى باش و سود به‌خش و دين دار هه‌ڵبژێره ، چونكه پێغه‌مه‌رى
خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموويه‌تى : " المر‌ء على دين خليله " (
حسنه العلامة الألبانى و فى مشكاة المصابيح ، برقم : 5019 ) . دووه‌م : كه‌مته‌رخه‌مى مه‌كه له ئه‌نجامدانى
نوێژه‌كانت و له‌كاتى خۆيان‌دا ئه‌نجاميان بده ، واته هه‌ركه گوێت له‌بانگ بوو هه‌سته
بۆ نوێژه‌كانت و دوايان مه‌خه ، چونكه به‌م كاره‌ت دهچيته دۆزه‌خ هه‌روه‌ك خواى
په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێت : ( فَوَيْلٌ لِّلْمُصَلِّينَ الَّذِينَ هُمْ عَن صَلَاتِهِمْ
سَاهُونَ ) ( الماعون : 4 ـ 5 ) ، واته : پاشان سزاى سه‌خت له دۆزه‌خدا بۆ نوێژگه‌ران
هه‌يه ، ئه‌وانه‌ى كه له نوێژهكانيان غافڵ و بێ‌ئاگان ، واته : به‌دڵ ئه‌نجامى
ناده‌ن و هه‌ر لهكۆڵى ئه‌كه‌نه‌وه ، وه هه‌رگيز كار و كاسبى و به‌رژه‌وه‌ندى دونيا
وات لێنه‌كات كه‌مته‌رخه‌مى بكه‌ى لهنوێژهكانت ، بۆيه خۆت ئاماده بكه بۆ ڕۆژێك
(مَالٌ وَلَا بَنُونَ ) : نه سه‌رمايه و نه نه‌وه ش ) سوديان نيه . بۆ ئه‌م كاره‌ش
باش‌ترين كرده‌وه ئه‌وه‌يه دڵت په‌يوه‌ست بكه‌ى به مزگه‌وته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ى له
قيامهتدا له‌و كۆمه‌ڵه بيت كه له سێبه‌رى عه‌رشى په‌روه‌ردگاريان ده‌بن له ڕۆژێكدا
سێبەر نيه جگه له‌سێبه‌رى عه‌رشى ئه‌و نه‌بێت ، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی
الله علیه وسلم ) فه‌رمويه‌تى و پێى ڕاگهياندووين له فه‌رمووده ( صحيح ) هكانيدا
. سێ يهم : بڕوادار به‌هارێكى ههميشهيى
و دووانههات و هه‌ميشه‌ييه ، هه‌روه‌كو بارانى ڕه‌حه‌مه‌ت وايه له‌هه‌ر شوێنێك دابارێت
سودبه‌خش ده‌بێت . هه‌وڵ بده هه‌ميشه كه‌سێكى سود به‌خش بيت بۆ كه‌س و كار و برا
و دۆستانت ، وه ئه‌گه‌ر ڕوت له‌هه‌ر شوێنێك كرد درێغى مه‌كه له درێژكردنى ده‌ستى
يارمه‌تى و ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى چاك و سود
به‌خش ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به ووشهيهكى جوانيش بێت ، يان به‌بزه پێكهنينێكيش بێت
كه دڵى برا موسڵمانه‌كه‌ت خۆش ده‌كات ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه
وسلم ) فه‌رمويه‌تى ( ئه‌و كاره صهدقهيه ) ( الصحيحة ، برقم : 572 ) . چواره‌م : هه‌وڵ بده نرخى كات بزانيت و
به‌باشى به‌كارى بهێًنه ، ئه‌وه‌ش بزانه كات دراوێكى زۆر به‌نرخه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
خه‌ڵكانێكى زۆر له‌م ڕاستيه بێ‌ئاگان ، بێئاگاش نه‌بن خۆيانى لێ گێل ئه‌كه‌ن ، وه‌ك
وتراويشه : (( كات وه‌كو شمشێر وايه ئه‌گه‌ر نهيبڕيت ده‌تبڕێت )) ، كاتيش دياريهكى
به‌نرخى په‌روه‌ردگاره بۆ به‌نده‌كانى بۆيه تۆش هه‌وڵ بده سود له‌م دياريه وه‌ربگريت
و كاته‌كانت بۆ كرده‌وه‌ى چاك و نوێژ و قورئان خوێندن و بانگه‌شه كردن بۆ ئاينى ئيسلام
ته‌رخان بكه ، و به‌شتى لاوه‌كى و كارى دونيايى كاته‌كانت به‌فيڕۆ مه‌ده . پێنجه‌م : ڕۆڵه‌ى ئازيزم بزانه له رۆژگار
و زه‌مانى وه‌ك ئه‌مڕۆ كه به‌سه‌ر خه‌ڵكدا هاتووه ، له‌سێ شت به‌نرخ تر‌ى تێدا به‌دى
ناكرێت كه ئه‌وانه‌ش : برا و هاوڕێيه‌كى جێى متمانه كه خۆشحاڵيت پێببه‌خشێت ، و
درهه‌مێك بهڕێگايهكى شه‌رعى په‌يدا كرابێت ، واته : ( به‌ده‌ست هێنانى ڕۆزى بهڕێگايهكى
شه‌رعى و دور له‌حه‌رام ) و سوننه‌تێك كارى پێبكرێ ، ئه‌وه‌ش له به‌ر زۆرى براده‌رى
خراپ و كه‌مبوونى متمانه له نێو مرۆڤه‌كان ، و گوێنهدانيان به ڕزق و ڕۆزى حه‌ڵاڵا
، و دووركه‌وتنه‌وه‌يان له سوننه‌تى پێغهمبهرهكهيان ( صلی الله علیه وسلم )
. بۆيه هه‌وڵ بده كه‌سى دين‌دار و به‌ڕه‌وشت
به‌رز هه‌ڵبژێره بۆ هاوڕێيه‌تى كردن ، و كارێكى حه‌ڵاڵ بكه با خێريشى كه‌م بێت لهخێرى
زۆرى حه‌رام باشتره ، پاشان خۆت په‌يوه‌ست كه به‌ئه‌نجامدانى سوننه‌ته‌كان شه‌شه‌م : هه‌وڵ و كۆششى خۆت بخه گڕ له‌پێناو
ئه‌وه‌ى كه بتوانى له‌پاش خۆت چاكه‌يه‌ك يان كردوهيهك بهجێبهێڵيت كه پاداشته‌كه‌ى
تا ڕۆژى دوايى به‌رده‌وام بێت ، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم
) فه‌رمويه‌تى : " إلا من ثلاث صدقة جارية أو علم ينتفع به أو ولد صالح يدعو له
" ( رواه مسلم ) . حه‌وته‌م : تێبكۆشه له‌پێناو په‌روه‌رده‌كردنى
خودى خۆت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه به‌رده‌وام ئاماده‌بيت بۆ تێكۆشان له‌پێناو په‌روه‌ردگار
، ئه‌مه‌ش به‌م چوار خاڵه دێته به‌رهه‌م : أ ـ ده‌بێت يهقينت هه‌بێ كه تێكۆشان له‌پێناو
خواى په‌روه‌ردگار يه‌كێكه له‌به‌رزترين پله‌كانى ئه‌م ئاينه پيرۆزه ، بۆيه هه‌ر
له‌دێر زه‌مانه‌وه هه‌ر ميلهتێك ده‌ست به‌ردارى ئه‌م پايه به‌رزه بوبێت خواى په‌روه‌ردگار
سه‌رشۆڕ و لاوازى كردون ، و دوژمنانى به‌سه‌رياندا زاڵ كردوه ، بۆيه ده‌بێت ئه‌وه
بزانيت كه ترس و دڵه ڕاوكێ شايه‌نى ئه‌و كه‌سه موسڵمانه نيه كه ئاينه‌كه‌ى په‌روه‌رده‌ى
كردوه له‌سه‌ر پێشوازى كردن و ته‌حه‌مول كردنى گيروگرفت و ناخۆشيه‌كانى ژيان . ب ـ ده‌بێت ئه‌وه‌ت له‌ياد بێت كه تۆ ئه‌و
كه‌سه‌ى كه پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) وه‌صفى كردوه به‌وه‌ى كه ڕێبوارى
ڕێگايه‌كى ، و زۆر نامێنيتهوه و زۆريش ناخايهنێ تاكو ده‌گه‌يته جێگا و شوێنى ڕاسته‌قينه‌ى
خۆت ، كه ژيانى پاش مردنه ، و له‌پاش ئه‌وه‌ش تامى مردن ناچێژيت ، جا نازانم مرۆڤى
ئه‌م سه‌رده‌مه چ دڵخۆشيهكيان به‌م دونيايه هه‌يه كه به‌و شێوه‌يه توند باوه‌شيان
كردوه بهدونيايهك كه ئه‌گه‌ر نرخى هه‌بوايه و هه‌تاهه‌تايى بوايه پێغه‌مبه‌رى
خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌باره‌يه‌وه نهيدهفهرموو : " دونيا بهنديخانهى
باوه‌ڕداران و به‌هه‌شتى كافرانه " ( صحيح الجامع الصغير ، برقم : 4312 ) . ج ـ ده‌بێت خۆت له هه‌موو تاوانه‌كان پاك
بكه‌يته‌وه ، به‌تايبه‌تى تاوانه گه‌وره‌كان ئه‌گه‌ر هه‌تبوو ، ئه‌مه‌ش به وازهێنانى
يه‌كجارى له‌تاوان و په‌شيمان بوونه‌وه له‌وه‌ى كردوته و سور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى
نهگهڕێيتهوه سه‌ريان ، بيريشت نه‌چێت كه سه‌فه‌رێكى ئێجگار دور و درێژ و سه‌ختت
لهپێشدايه ده‌بێت به‌باشى خۆتى بۆ ئاماده بكه‌يت ، و تێشوى باشى بۆ هه‌ڵگرى ، چونكه
هيچ ڕێبوارێكى ئه‌م ڕێگا سه‌خته به‌بێ تێشوو
ناگاته ئه‌و شوێنه‌ى هه‌وڵى بۆ ئه‌دات ، بۆيه باش‌ترين تێشوش بۆ ئه‌م سه‌فه‌ره‌ت له
خواترسان و چاكه‌كردنه ، هه‌روه‌ك په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێت : ( وَتَزَوَّدُواْ فَإِنَّ
خَيْرَ الزَّادِ التَّقْوَى وَاتَّقُونِ يَا أُوْلِى الأَلْبَابِ ) ( البقرة :
197) ، واته : وه توێشوو هه‌ڵبگرن وه بشزانن كه باش‌ترين تێشوو له خواترسانه ،
وه له من بترسن ئه‌ى هۆشمه‌ندان . هه‌روه‌ها ئه‌نجام دانى ئه‌وه‌ى خوا پێى خۆشه
له‌گه‌ڵ دوركه‌وتنه‌وه له‌وه‌ى خوا پێى ناخۆشه . د ـ ڕ‌ازى كردنى په‌روه‌ردگار و نزيك بوونه‌وه
لێى به‌دڵێكى پاك و خۆشحاڵى يهوه ، ئه‌مه‌ش بهگوێڕايهڵى كردنى فه‌رمانه‌كانى و
زيندوو كردنه‌وه‌ى ڕێبازى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ( صلی الله علیه وسلم ) و پشت هه‌ڵكردن
له دنيا كه زۆر بێ نرخ سه‌يرى بكه‌يت ، ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر هه‌موو خۆشيهكانيشى له‌ژێر ده‌ستى تۆدا بێت . وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ
رَبِّ الْعَالَمِينَ ئامادەكردنی : گەژبین احمد ---- پێداچونەوەی مامۆستا عدنان بارام |