فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
حه‌ڕاميه‌تى قوربانى و سه‌ربڕين بۆ غه‌يرى خواى گه‌وره حه‌ڕاميه‌تى قوربانى و سه‌ربڕين بۆ غه‌يرى خواى گه‌وره سه‌ربڕينى ئاژه‌ڵ يان په‌له‌وه‌ڕ به مه‌به‌ستى
عيبادهت ، عيبادهتێكه له عيباده‌ته‌كان ، بۆيه ده‌بێت ئه‌م عيبادهتهش ته‌نها
بۆ خواى گه‌وره ئه‌نجام بدرێت به پێچه‌وانه‌وه به هيچ شێوه‌يه‌ك نابێت بۆ هيچ كه‌سێك
و شتێك جگه له خواى گه‌وره ئه‌نجام بدرێت ، جا ئه‌و كه‌سه چ پێغه‌مبه‌رێك بێت له
پێغه‌مبه‌ران (سه‌ڵات وسهلامى خواى گه‌وره‌يان له‌سه‌ر بێت) ، يان پياوچاكێك بێت له
پياو چاكان (ڕه‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌يان لێبێت) ، يان جنۆكهيهك بێت ، يان دارێك يان
به‌ردێك يان گۆڕێك بيت هيچ جياوازييه‌كى نيه له حهڕاميهتيدا . به‌ڵگه‌كانى قورئانى پيرۆز له سه‌ر حه‌ڕاميه‌تى
سه‌ربڕين بۆ غه‌يرى خوا. به‌ڵگه‌ى يه‌كه‌م قال تعالي:{قُلْ إِنَّ صَلاتِى وَنُسُكِى
وَمَحْيَاىَ وَمَمَاتِى لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ لا شَرِيكَ لَهُ وَبِذَلِكَ أُمِرْتُ
وَأَنَا أَوَّلُ الْمُسْلِمِينَ} سورة الأنعام آية: 162-163. واته : ئه‌ى محمد ( صلی الله علیه وسلم ) پێيان بڵێ به‌ڕاستى نوێژ
و قوربانى (سه‌ربڕين) و ژيان و مردنم ته‌نها بۆ په‌روه‌ردگارى هه‌موو جيهانيانه ،
هيچ هاوه‌ڵێكى نيه و به‌و شێوه‌يه فرمانم پێكراوه كه بيپهرستم ، وه من يه‌كه‌مين
كه‌سم لهموسوڵمانانى ئوممه‌ته‌كه‌م . ـ له‌م ئايه‌ته پيرۆزه‌دا ده‌بينين خواى
گه‌وره فه‌رمان به پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌كات به‌وه‌ى سه‌ربڕين
و قوربانى ته‌نها له‌پێناو خواى گه‌وره بێت ، نابێت بۆ غه‌يرى خواى گه‌وره هيچ شتێك
سه‌ر ببڕدرێت به مه‌به‌ستى عيبادهت ئه‌گه‌رچى ئه‌م سه‌ر بڕاوه مێشێكيش بێت . به‌ڵگه‌ى دووه‌م قال تعالى :{فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ}
سورة الكوثر آية: 2. واته : بۆ په‌روه‌ردگارت نوێژ بكه ، وه
قوربانى و سهربڕينيشى بۆ بكه . ـ لەم ئايه‌ته پيرۆزهشدا
ده‌بينين خواى گه‌وره فه‌رمانى سه‌ربڕين و قوربانى له پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه
وسلم ) ده‌كات به تايبه‌تى له ڕۆژى جه‌ژنى قوربان دا ، يان له هه‌ر كاتێكى تر به
مه‌به‌ستى سه‌ده‌قه ، يان نه‌زركردن له پێناو خواى گه‌وره ، يان عهقيقه كردن بۆ
منداڵ ، بێگومان پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌ستاوه به به‌جێگه‌ياندنى
فه‌رمانى خواى گه‌وره به سه‌ربڕين و قوربانى ئاژه‌ڵ له‌پێناو وه‌رگرتنى پاداشت و
نزيك بوونه‌وه له خواى گه‌وره . به‌ڵگه‌ى سێيه‌م قال تعالي: {حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ
وَالدَّمُ وَلَحْمُ الْخِنْزِيرِ وَمَا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ بِهِ وَالْمُنْخَنِقَةُ
وَالْمَوْقُوذَةُ وَالْمُتَرَدِّيَةُ وَالنَّطِيحَةُ وَمَا أَكَلَ السَّبُعُ إِلَّا
مَا ذَكَّيْتُمْ وَمَا ذُبِحَ عَلَى النُّصُبِ وَأَنْ تَسْتَقْسِمُوا بِالْأَزْلَامِ
ذَلِكُمْ فِسْقٌ} [المائدة: 3]. واته : له‌سه‌رتان حه‌ڕام كراوه خواردنى
مرداره‌وه بوو ، وه خوێنى رژاوو كۆكراوه ، وه گۆشتى به‌راز ، وه گۆشتى ئه‌و (ئاژه‌ڵ
و پهلهوهڕانهى) له‌كاتى سهربڕيندا ناوى غه‌يرى خواى له‌سه‌ر هێندراوه (واته
بۆ غه‌يرى خوا سه‌ر بڕاوه ) ، وه ئاژه‌ڵ و پهلهوهڕى خنكاو ، وه لێدراوى مرداره‌وه
بوو ، وه هه‌ڵدێر و له‌شاخ به‌ره‌وه بوو ، وه مرداره‌وه بووى له‌شه‌ڕه قۆچدا ،
وه ئه‌وه‌ى دڕنده په‌لامارى دابێت مرداره‌وه بوو بێت ، ئيلا ئه‌و ئاژه‌ڵانه نه‌بێت
كه چه‌قۆيان بهملداهێنرابێت و سهربرابن پێش گيان ده‌رچوونيان ، وه هه‌رشێك بۆ بت
و گۆرو غه‌يرى خوا سه‌ربڕابێت حه‌ڕامه ، وه هه‌ر شتێكيش له‌سه قومارى تير دابه‌ش
بكرێت حه‌ڕامه ، كردنى هه‌ركارێك له‌م كاره ناشهرعيانه ده‌رچوونه له گوێڕايه‌ڵى
خوا‌و سزاى به‌دواوه‌يه . ـ ئه‌وه‌ى مه‌به‌سته له‌و ئايه‌ته پيرۆزه‌دا
ئه‌م بڕگه‌يه يه (وَمَا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ بِهِ) ، واته : حەڕام كراوه له
سه‌رتان خواردنى گۆشتى ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ى له
كاتى سهربڕيندا ناوى غه‌يرى خواى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر هاتووه ، وه‌كو به‌ناوى خوا‌و پێغه‌مبه‌رى
خوا ، يان به‌ناوى فڵان پياوچاك ، يان ناوى
هه‌ركه‌س وشتێكى تر بێت له جگه له خواى گه‌وره . به‌ڵگه‌كانى فه‌رمووده سهحيحهكان له‌سه‌ر
حه‌ڕاميه‌تى سه‌ر بڕين بۆ غه‌يرى خوا به‌ڵگه‌ى يه‌كه‌م قال أَبُو الطُّفَيْلِ عَامِرُ بْنُ وَاثِلَةَ
قَالَ كُنْتُ عِنْدَ عَلِيِّ بْنِ أَبِى طَالِبٍ فَأَتَاهُ رَجُلٌ فَقَالَ مَا كَانَ
النَّبِيُّ ( صلی الله علیه وسلم ) يُسِرُّ إِلَيْكَ قَالَ فَغَضِبَ وَقَالَ مَا
كَانَ النَّبِيُّ ( صلی الله علیه وسلم ) يُسِرُّ إِلَيَّ شَيْئًا يَكْتُمُهُ النَّاسَ
غَيْرَ أَنَّهُ قَدْ حَدَّثَنِى بِكَلِمَاتٍ أَرْبَعٍ. قَالَ فَقَالَ مَا هُنَّ يَا
أَمِيرَ الْمُؤْمِنِينَ قَالَ قَالَ « لَعَنَ اللَّهُ مَنْ لَعَنَ وَالِدَهُ وَلَعَنَ
اللَّهُ مَنْ ذَبَحَ لِغَيْرِ اللَّهِ وَلَعَنَ اللَّهُ مَنْ آوَى مُحْدِثًا وَلَعَنَ
اللَّهُ مَنْ غَيَّرَ مَنَارَ الأَرْضِ ».صحيح مسلم : 5239 . واته : ئه‌بو توفه‌يل عامرى كوڕى واسيلهى فه‌رمووى : من له لاى عه‌لى
كوڕى ئه‌بى تاليب بووم (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێبێت ) پياوێك هاته لاى ووتى : ئه‌ى
ئه‌ميرى باوه‌ڕداران چ شتێك هه‌يه پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به نهێنى
ته‌نها له لاى تۆى باس كردبێت ؟ ئيمامى عه‌لى ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى ليبێبێت تووڕه‌بوو ، فه‌رمووى : هيچ شتێك نيه پێغه‌مبه‌رى
خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به نهێنى له لاى من باسى كردبێت و له خه‌ڵكى شاردبێته‌وه
، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت باسى چوار شتى بۆ كردووم ، پياوه‌كه ووتى : ئه‌م چوار شته
چين ئه‌ى ئه‌ميرى ئيمامانداران ؟ ئيمامى عه‌لى (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێبێت ) فه‌رمووى
: پێهمبهرى خوا ( صلی الله علیه وسلم )
فه‌رمووى : لهعنهتى خوا له‌و كه‌سه‌ى له‌عنه‌ت له‌دايك وباوكى خۆى ده‌كات
، وه لهعنهتى خوا له‌و كه‌سه‌ى شتێك سه‌ر ببڕێت بۆ غه‌يرى خواى گه‌وره ، وه لهعنهتى
خوا له‌و كه‌سه‌ى تاوانبارێك يا بيدعه‌چيه‌ك بپارێزێت و به‌رگرى لێبكات بۆ ئه‌وه‌ى
حوكمى شه‌رعى به‌سه‌دا جێ بهجێنهكرێت ، وه له عنهتى خوا له‌وكه‌سه‌ى سنوورى نێوان
زهوييهكان ده‌گۆڕێت . به‌ڵگه‌ى دووه‌م وَعَن ثَابت بن الضَّحَّاك قَالَ: نَذَرَ
رَجُلٌ عَلَى عَهْدِ رَسُولِ اللَّهِ ( صلی الله علیه وسلم ) أَنْ يَنْحَرَ إِبِلًا
بِبُوَانَةَ فَأَتَى رَسُولَ اللَّهِ ( صلی الله علیه وسلم ) فَأَخْبَرَهُ فَقَالَ
رَسُولُ اللَّهِ ( صلی الله علیه وسلم ): «هَلْ كَانَ فِيهَا وَثَنٌ مِنْ أَوْثَانِ
الْجَاهِلِيَّةِ يُعْبَدُ؟» قَالُوا: لَا قَالَ: «فَهَلْ كَانَ فِيهِ عِيدٌ مِنْ أَعْيَادِهِمْ؟»
قَالُوا: لَا فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ ( صلی الله علیه وسلم ): «أوف بِنَذْرِك فَإِنَّهُ
لَا وَفَاءَ لِنَذْرٍ فِى مَعْصِيَةِ اللَّهِ وَلَا فِيمَا لَا يَمْلِكُ ابْنُ آدَمَ
» . (صَحِيح) مشكاة المصابيح : 3437 . واته : لەثابت ى كوڕى ثحّاك ه‌وه ، فه‌رمووى : پياوێك له سه‌رده‌مى
پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌سه‌ر خۆى نه‌زر كرد كه وشترێك سه‌ر ببڕێت له شوێنێك كه ناوى (بُوانَة)
بوو ، ئه‌م پياوه هاته لاى پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) و ووتى : ئه‌ى
پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) من له‌سه‌ر خۆم نه‌زر كردووه كه وشترێك
سه‌ر ببڕم له (بُوانَة) ، پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه وسلم ) پێى فه‌رموو
ئايا ئه‌م شوێنه هيچ بتێك له بته‌كانى سه‌رده‌مى جاهلى لێيه بپه‌رسترێت؟ ، ووتيان
نه‌خێر ، پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووى : ئايا له‌م شوێنه هيچ
جه‌ژنێك له جه‌ژنه‌كانى جاهلى لێى ئه‌نجام ده‌درێت ؟ ووتيان : نه‌خێر ، پێغه‌مبه‌رى
خودا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووى : كه‌واته نه‌زره‌كه‌ى خۆت له‌م شوێنه بۆ
خواى په‌روه‌ردگار جێ به‌جێ بكه ، چونكه نه‌زر جێ به‌جێ ناكرێت له‌سه‌ر پێچى كردنى
خواى په‌روه‌ردگار دا ، وه هه‌روه‌ها ئه‌و جۆره نهزرهش جێ به‌جێ ناكرێت كه مرۆڤ
شتێك له‌سه‌ر خۆى واجب بكات موڵكى خۆى نه‌بێت . ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌يى |