فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
داواى ئافره‌ت بۆتهڵاق له‌مێرده‌كه‌ى به‌بێ هيچ هۆيهكى شه‌رعی داواى ئافره‌ت بۆتهڵاق له‌مێرده‌كه‌ى به‌بێ هيچ هۆيهكى شه‌رعی زۆريك له ئافره‌تان پهلهوههڵهشهن
له داواكردنى ته‌ڵاق له مێردهكانيان و مێرد ناچار ده‌كه‌ن كه خێزانيان به ته‌ڵاق
دان بده‌ن . بۆ نمونه كاتێك كێشه‌يه‌كى بچوك دروست
ده‌بێ، يان كاتێك ئه‌و پاره‌و ماڵه‌ى كه ده‌يه‌وێ پياوهكهى پێ ى نه‌داو بۆى دابين
نه‌كات، ئه‌وا ده‌ست به‌جێ داواى ته‌ڵاق ده‌كات. وه زۆرجار پێ ده‌چێ له لايه‌ن كه‌سوكارى
ئافره‌ته‌كه‌وه هانبدرێ و پاڵى پێوهنبرێ
. وه زۆرجار ئافره‌ت له ڕووى پياودا ده‌وه‌ستێ
و به‌رامبه‌رى لێ ده‌گرێ و لێى ڕاست ده‌بێته‌وه
به كۆمهڵيك ووته‌و قسه‌ى كاريگهرو هه‌ستيار كه ده‌مارى پياو ده‌گرێ و توڕه‌ى ده‌كات
وه‌كو ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر پياوى ته‌ڵاقم بده. وه شتێكى زانراوه كه ته‌ڵاق و جيابونهوه و لێكدابڕانى پياو وئافره‌ت
به‌ڵاو نه‌گبه‌تى زۆرى لێ ده‌كه‌وێته‌وه، شيرازهى خێزان ده‌پچڕێ و ئه‌تك ده‌بێ و،
وه منداڵ په‌رته‌وازه و بێ سه‌روبه‌ر ده‌بێ, وه زۆر جار پهشيمانى لهدوادێ، به‌ڵام
پهشيمانى سودێك نابه‌خشێ . ئا ئه‌مانه و چهندههاى تريش حيكمه‌ت
و كار له‌جێى شه‌رع ده‌رده‌خات، كاتێك كه داواكردنى ته‌ڵاقى حه‌رام كردووه. «ثوبان» له پێغه‌مبه‌ره‌وه( صلی الله
علیه وسلم ) دهيگێرێتهوه كه فه‌رموويه‌تى: « أَيُّمَا امْرَأَةٍ سَأَلَتْ زَوْجَهَا الطَّلَاقَ مِنْ غَيْرِ مَا
بَأْسٍ فَحَرَامٌ عَلَيْهَا رَائِحَةُ الْجَنَّةِ». واته: « هه‌ر ئافره‌تێك داواى
ته‌ڵاق له مێرده‌كه‌ى خۆى بكات به‌بێ بيانويهكى شهرعي، ئه‌وا بۆنى به‌هه‌شتى له‌سه‌ر
حه‌رامه » رواه أحمد 5/277 وهو في صحيح الجامع 2703 . «عقبه»ى كوڕي«عامر» له پێغه‌مبه‌ره‌وه(
صلی الله علیه وسلم ) دهيگێرێتهوه كه فه‌رموويه‌تى: « إنَّ الْمُخْتَلِعَاتِ الْمُنْتَزِعَاتِ هُنَّ الْمُنَافِقَاتُ». واته:
« ئه‌و ئافره‌تانه‌ى داواى (خلع) جيابونهوه ده‌كه‌ن به‌بێ بيانوى شه‌رعى ئه‌وانه
مونافقن» رواه الطبراني في الكبير 17/339 وهو في صحيح الجامع 1934. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هۆكارێكى شه‌رعى هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى ئافره‌ته‌كه داواى
ته‌ڵاق و جيابونهوهبكات، وه‌كو ئه‌وه‌ى پياوهكهى وازى له نوێژ هێنابێ، يان عاره‌ق
خۆربێ، يان بيه‌وێ به زۆر خێزانه‌كه‌ى توشى كارى حه‌رام بكات، يان زوڵم و سته‌مى لێ
بكات به لێدان و ئازاردان يان ئافره‌ته‌كه له‌مافه شهرعيهكانى خۆى بێبه‌ش بكات،
وه نهسيحهت و ئامۆژگاريش سودى نه‌بوو، وه هيچ ڕێگه‌يه‌ك نهئهبينرا بۆ چاك بوونى،
ئه‌وا ئافره‌ته‌كه هيچ تاوانى له‌سه‌ر نى يه و گوناهبار نابێ كه داواى ته‌ڵاق له
مێرده‌كه‌ى بكات، بۆ ئه‌وى خۆى و دينهكهى سه‌لامه‌ت بێ و دوچارى تاوان و خراپه نه‌بێ
. ئاماده‌کردنی : مامۆستا کاوه اکرم سنگاوی |