فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چـــل فهرموودهكهى نه‌وه‌وى فه‌رمووده‌ى چواره‌م ( كرده‌وه‌كان به پێى دواينهكانيهتی ) چـــل فهرموودهكهى نه‌وه‌وى فه‌رمووده‌ى
چواره‌م كرده‌وه‌كان به پێى دواينهكانيهتی عَنْ أَبِى عَبْدِ الرَّحْمَنِ عَبْدِ اللَّهِ
بْنِ مَسْعُودٍ (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێبێت)
قَالَ : حَدَّثَنَا رَسُولُ اللَّهِ ( صلی الله علیه وسلم ) وَهُوَ الصَّادِقُ
الْمَصْدُوقُ : ((إِنَّ أَحَدَكُمْ يُجْمَعُ خَلْقُهُ فِى بَطْنِ أُمِّهِ أَرْبَعِينَ
يَوْمَاً نُطْفَةً ، ثُمَّ يَكُونُ عَلَقَةً مِثْلَ ذَلِكَ ، ثُمَّ يَكُونُ مُضْغَةً
مِثْلَ ذَلِكَ ، ثُمَّ يُرْسَلُ إِلَيْهِ الْمَلَكُ فَيَنْفُخُ فِيهِ الرُّوحَ وَيُؤْمَرُ
بِأَرْبَعِ كَلِمَاتٍ : بِكَتْبِ رِزْقِهِ وَأَجَلِهِ وَعَمَلِهِ وَشَقِيٌّ أَوْ سَعِيدٌ
. فَوَاللهِ الَّذِى لاَ إِلَهَ غَيْرُهُ
إِنَّ أَحَدَكُمْ لَيَعْمَلُ بِعَمَلِ أَهْلِ الْجَنَّةِ حَتَّى مَا يَكُونَ بَيْنَهُ
وَبَيْنَهَا إِلاَّ ذِرَاعٌ فَيَسْبِقُ عَلَيْهِ الْكِتَابُ فَيَعْمَلُ بِعَمَلِ أَهْلِ
النَّارِ فَيَدْخُلُهَا ، وَإِنَّ أَحَدَكُمْ لَيَعْمَلُ بِعَمَلِ أَهْلِ النَّارِ
حَتَّى مَا يَكُونَ بَيْنَهُ وَبَيْنَهَا إِلاَّ ذِرَاعٌ فَيَسْبِقُ عَلَيْهِ الْكِتَابُ
فَيَعْمَلُ بِعَمَلِ أَهْلِ الْجَنَّةِ فَيَدْخُلُهَا)) صحيح البخارى رقم : (3208)
وصحيح مسلم رقم : (6665) . واته : به‌ڕاستى هه‌ر يه‌كێكتان ئه‌وه‌ى كه لـێى دروست ده‌بێت چــل رۆژ كۆده‌كرێته‌وه له سكى دايكيدا (نُطْفَة)ية(نُطْفَة) ئاوى پياو و ئاوى ژن ، واته : له چل رۆژى يهكهمدا ئاوى هه‌ردووكيانه . ، ئه‌نجا ده‌بێته (عَلَقَة) (عَلَقَة) خوێنى هه‌ڵواستراو به مناڵدان ، واته : له چل رۆژى دووه‌مدا ده‌بێته ئه‌مه . به وێنه‌ى ئه‌وه ، ئه‌نجا ده‌بێته (مُضْغَة) (مُضْغَة) پارچه گۆشتێك به ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه‌ى كه بجاورێت ، واته : له چل رۆژى سێ يه‌مدا ده‌بێته ئه‌مه . به وێنه‌ى ئه‌وه ، ئه‌نجا فريشته‌يه‌كى بۆ ده‌نرێردرێت و گيانى (رۆحى) تێ ده‌كات و فه‌رمانى پێ ده‌كرێت به چوار وته : به نووسينى ريزقهكهى و ماوه‌ى ته‌مه‌نى و كردهوهكهيى و به‌دبه‌خت ده‌بێت يان به‌خته‌وه‌ر . وه سوێند به‌و خوايهى كه هيچ په‌رستراوێك
نييه شايسته‌ى په‌رستن بێت جگه له ئه‌و نه‌بێت : به‌ڕاستى يه‌كێكتان كرده‌وه ده‌كات
به كرده‌وه‌ى خه‌ڵكى به‌هه‌شت تاوه‌كو ئه‌وه‌نده‌ى كه له نێوان ئه‌م و ئه‌ودايه
ته‌نها باڵێكه نوسراوهكهيى لـێ دێته پێش و كرده‌وه ده‌كات به كرده‌وه‌ى خه‌ڵكى
ئاگر و ده‌چێته ناويهوهوه ، وه به‌ڕاستى يه‌كێكتان كرده‌وه ده‌كات به كرده‌وه‌ى
خه‌ڵكى ئاگر تاوه‌كو ئه‌وه‌نده‌ى كه له نێوان ئه‌م و ئه‌ودايه ته‌نها باڵێكه نوسراوهكهيى
لـێ دێته پێش و كرده‌وه ده‌كات به كرده‌وه‌ى خه‌ڵكى به‌هه‌شت و ده‌چێته ناويهوهوه
. تأليف : الإمام : مُحيى الدين النووى : وه‌رگێڕانى : محمد عبد الرحمن لطيف |