حوكمى حه‌ج و عومره‌

حوكمى حه ج و عومره

حه ج و عومره هه ردووكيان واجبن يه ك جار له ژياندا له سه ر هه موو موسڵمانێكى باڵغ بووى عاقڵى ئازادى به توانا له لاشه و ماڵ، كه ڕێگه شى پێ بدرێت و ئه مين بێت، خواى گه وره فه رموويه تى: ( وَلِلّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلاً) (سورة آل عمران: 102). واته : حه جى ماڵى خوا واجبه و حه قێكى خوايى يه له سه ر هه موو ئه و كه سانه ى توانايان هه بێت. وه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: ( إن العمرة قد دخلت في الحج إلى يوم القيامة)( صحيح مسلم) واته : عومره ش هاتۆته ناو حه ج كردنه وه تا رَۆژى قيامه ت، كه واته عومره ش واجب بووه و پێويسته هه ردوكيان بكرێن. وه عائيشه (ڕه زاى خواى لێ بێت) پرسيارى كرد له پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) : ( هل على النساء الجهاد ؟ ). واته : ئايا ئافره تان جيهاد كردنيان له سه ره ؟ فه رمووى: ( نعم عليهن جهاد لا قتال فيه, الحج والعمرة )( رواه أحمد والنسائي صحيح على شرط مسلم). واته : به ڵێ جيهادێكيان له سه ر واجبه جه نگى تێدا نيه كه ئه و جيهاده ش حه ج و عومره يه . كه واته ئافره تيش وه كو پياو حه جى له سه ره ، به ڵام له گه ڵ ئه و مه رجانه ى پێشودا پێويسته مه رجێكى تريشى تێدا بێت كه ئه ويش بريتيه له : ( له گه ڵ بوونى مێرده كه ى يان پياوێكى مه حره م بۆى ) بۆ ئه وه ى بتوانێت سه فه ر بكات بۆ حه ج. عبدالله ى كوڕى عه باس (ره زاى خواى لێ بێت) ووتى : گوێم لێ بوو پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده يفه رموو (لا يخلو رجلٌ بامرأة إلاّ ومعها ذو محرم، ولا تسافر المرأة إلاّ مع ذي محرم )( رواه مسلم/ 1341). واته : با هيچ پياوێك له گه ڵ ئافره تێكى بێگانه دا ته نها نه بێت، ئيللا مه گه ر ئافره ته كه مه حره مێكى خۆى له گه ڵ بێت، وه باهيچ ئافره تێكيش سه فه ر نه كات ئيللا به مه حره مه وه نه بێت. پياوێكيش كه ئه و فه رموده يه ى بيست هه ستاو ووتى: ئه ى پێغه مبه رى خوا خێزانم خۆى ده رچووه به ره و حه ج، وه منيش به نيازى فڵانه غه زوه م كه بۆ جيهاد بچم، پێغه مبه ريش (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى: (انطلق فحُجَّ مع امرأتك). واته : بڕۆ ده رچۆو بگه به خێزانت و له گه ڵ ئه ودا حه ج بكه .

( سه‌رچاوه‌ فه‌رمووده‌ ڕاسته‌کان )

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )