فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئه‌و خاكه‌ى كه ئادهميزادى له‌سه‌ر ده‌مرێت و ده‌نێژرێت ئه‌و خاكه‌ى كه ئادهميزادى له‌سه‌ر ده‌مرێت و ده‌نێژرێت بێ گومان خواى گه‌وره شاردوێتى
يهوه له ئادهميزاد و خستوێتى يه يه‌كێ له‌و شتانه‌ى كه نادياره ((غيب)) وه
خوا خۆى نه‌بێت كه‌س نايزانێت:(... وَمَا تَدْرِى نَفْسٌ مَاذَا تَكْسِبُ غَدًا وَمَا تَدْرِى نَفْسٌ بِأَيِّ أَرْضٍ تَمُوتُ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ ) (لقمان: ٣٤)
واته: هيچ كه‌سێك نازانێت له چ زه‌وى
و خاكێك ده‌مرێت وه ده‌بێت بچێته ناو چ گۆڕێكه‌وه ؟ . پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم )
ده‌فه‌رموێت : (خواى گه‌وره پێنج شتى بۆ به‌نده كه‌ى بڕاندۆته‌وه ((من أجلهِ
ومن عمله ومن رزقه ومن أثره ومن مضجعه)) أخرجه : أحمد في((المسند)) (5/197) ، وإبن
أبى عاصم فى ((السنة)) (303) ، وقال محققه الشيخ الألباني: حديث صحيح . واته:كاتى مردنى و كرده‌وه‌كانى و ڕزقهكهى و دوا جێگه كه ده‌بێت
پێى بگات و كام خاكيش كه ده‌بێت لاشه‌كه‌ى تيايدا بنێژرێت… بۆيه پێغه‌مبه‌ر( صلی
الله علیه وسلم ) بۆمان ڕوون ده‌كاته‌وه
، گه‌ر خواى گه‌وره ويستى ڕۆحى ئاده‌ميزادێك بكێشێت شتێكى بۆ ده‌ڕه‌خسێنێ له‌و شوێنه‌دا
بۆ ئه‌وه‌ى بگاته ئه‌وێ و ڕۆحى تيادا بكێشێت ، پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم
) ده‌فه‌رموێت: ((إذا كان أجل أحدكم بأرض أثبت الله له إليها حاجة ((فإذا بلغ اقضى
أثره)) قبضه الله اليه ، فتقول الارض يوم القيامة: يارب هذا ما أستودعتني…)) أخرجه
: إبن ماجه فى ((السنن)) (4263)) ، والطبرانى
فى ((الكبير)) (10403) ، واته : گه‌ر دواماوهى
ته‌مه‌نى يه‌كێك له ئێوه له جێگهيهكدا بێت خواى گه‌وره كارێكى زۆر پێويستى بۆ
ده‌خاته ئه‌و جێگه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێ ڕۆحى بكێشێت ، ئه‌گه‌ر گه‌يشته ئه‌وێ ڕۆحى
ده‌كێشێت و له ڕۆژى قيامهتدا خواى گه‌وره ئه‌و خاكه ده‌يهێنێته وه‌ڵام و به‌رامبه‌ر
به‌خواى گه‌وره ده‌ڵێت: خوايه ئائه‌مه بوو كه به‌منت سپاردبوو ، وه له كوێدا
مردبوو هه‌ر له‌وێدا زيندوو ده‌بێته‌وه له قيامهتدا وه‌ك پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله
علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : ((........ حتى
يبعثه الله من مضجعهِ ذلك)) أخرجه : ابن حبان (( الصحيح )) (3117) وقال محققه : اسناده
قوى ، وحسنه الشيخ الألبانى فى ((صحيح الجامع)) (724).. واته: تا خواى گه‌وره هه‌ر
له‌وێدا زيندووى ده‌كاته‌وه. گرنگى (بأى أرض تموت) ئه‌بێ نهێنى ئه‌م مهسهلهيه
له كوێدا بێت ؟ كه ئێمه نه‌زانين كام خاك به نسيبمان ده‌بێت هۆكه‌شى ئه‌وه‌يه
كه پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت
: ((دفن فى الطينة التى خُلق منها)) أخرجه: الحاكم (1/367) وصححه ووافقه الذهبى ، وحسنه
الشيخ الألبانى فى (( الصحيحة)) (1858). . واته: (هه‌موو كه‌س ده‌بێت بچێته‌وه ئه‌و خاكه‌ى كه يه‌كه‌م جار
ئه‌و لاشهيهى لێ ى درووست كراوه)... له‌ئه‌بو سهعيدهوه (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێبێت) ده‌فه‌رموێت: (پێغه‌مبه‌ر(
صلی الله علیه وسلم ) به‌لاى جهنازهيهك لاى گۆڕێكه‌وه دانرابوو تێپه‌ڕى ، و فه‌رمووى
((ئه‌مه گۆڕى كێ يه؟)) ووتيان ئه‌وه فڵان كه‌سى خه‌ڵكى حهبهشهيه ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله
علیه وسلم ) ، پاشان پێغه‌مبه‌ريش ( صلی الله
علیه وسلم ) فه‌رمووى : (لاإله إلا الله) (وه كو سه‌ر سوڕمانێك) (( سيق من أرضيه وسمائه
إلى تربته التى منها خُلق )) واته :خواى گه‌وره له‌ژێر په‌رده‌ى ئاسمانه‌كه‌ى و له‌سه‌ر
ڕووى زهويهكهى هێناى بۆ ئه‌و جێگه‌يه‌ى كه يه‌كه‌م جار ئه‌و لاشهيهى ئه‌وى لێ
دروست كراوه و(كرايه ناويه‌وه) أخرجه : الحاكم فى ((المستدرك)) (1/367) و صححه ووافقه
الذهبى ، والبيهقى في((شعب الإيمان)) (9891)، وحسنه الشيخ الألبانى لطرقه فى ((السلسلة
الصحيحة)) (1858). كه‌واته : ئه‌گه‌ر لاشه‌ى هه‌ر موسوڵمانێكى به‌ڕێز له خۆڵى هه‌ر دۆڵێكدا
دروست كرابێت، ده‌بێت بچێته‌وه ناو ئه‌و دۆڵه . (ابن عباس)يش (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى
لێبێت) ده‌فه‌رموێت : " يُدفَنُ كل إنسان فى التربة التى خُلق منها " أخرجه
: عبد الرزاق (( المصنف))(653). واته: هه‌موو كه‌سێك ده‌نێژرێت له‌و خاكه‌ى
كه لێى دروست كراوه. وه‌هه‌روه‌ها دوور كه‌وتنه‌وه‌مان و بهغهريبى مردنمان و دوا
جێگه كه خوا به نسيبمان بكات به‌ڵكو ئه‌ويش هه‌ر ڕه‌حم و به‌ره‌كه‌ت بێت بۆمان
. له عه‌بدوڵاى كوڕى عهمروه (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێبێت) ده‌فه‌رموێت
: پياوێك له ئه‌نصاره به‌ڕێزه‌كانى خه‌ڵكى
مه‌دينه كه هه‌ر له‌وێ له دايك بووبوو هه‌ر له‌و شاره مرد ، پێغه‌مبه‌ر( صلی الله
علیه وسلم ) نوێژى له‌سه‌ر كرد و فه‌رمووى
((ياليته مات فى غير مولده)) خۆزگه له‌و شوێنه‌ى كه تيايدا له دايك بوو له‌وێ نه‌ده‌مرد
، يه‌كێك له هاوه‌ڵه‌كان فه‌رمووى بۆچى ؟ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله علیه وسلم
) ، پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم
) فه‌رمووى ((إن الرجل إذا مات فى غير مولده
قيُسَّ له من مولده الى منقطع أثره فى الجنة))
أخرجه : إبن ماجه فى ((السنن)) (1614) ، واته: ئه‌گه‌ر ئادهميزاد له‌و جێگه‌يه‌دا بمرێت
كه دووره له‌و جێگه‌يه‌ى كه تێيدا يه‌كه‌م جار له دايك بووه ، ئه‌وا له‌وێوه
تا دوا شوێنى كه پێى گه‌يشتووه بۆى ده‌پێورێت له به‌هه‌شت دا . كه‌واته تا دوورتر
بمرين له‌و جێگه‌يه‌ى كه لێ ى له دايك بووين ده‌بێته خێر و پداشت و ڕه‌حمه‌ت بۆمان
. مردن و ژيانى ناو گۆڕ له قورئان
و فه‌رمووده صهحيحهكاندا |