فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چەند خاڵێك لەبارەی غه‌يبه‌تى زانايان و پياو چاكان غه‌يبه‌تى زانايان و پياو چاكان بزانهبراى موسوڵمان كه باس كردن و غه‌يبه‌ت كردنى زانايان وپياوچاكان
وه‌كو غه‌يبه‌ت كردنى كه‌سانى ساده و نه‌شاره‌زا نييه، چونكه گه‌ر تۆ غه‌يبه‌تى
خه‌ڵكى ئاسايى و ساده بكه‌يت ته‌نها خراپه‌ت به‌رامبه‌ر خودى ئه‌و كه‌سه كردووه،
به‌ڵام گه‌ر تۆ باسى زانايان وپياوچاكان بكه‌يت، ئه‌وه خراپه‌ت به‌رامبه‌ر خۆى كردووه
وه‌ك سه‌رجه‌م موسوڵمانى تر، وه خراپه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌و عيلم وزانيارى و شه‌رعه
كردووه كه لايهتى و شاره‌زايه تێيدا, به‌ڵى كاتێك باسى زانايه‌كى شاره‌زا له شه‌رع
ده‌كه‌يت به خراپه و غه‌يبه‌تى ده‌كه‌يت (كه پێ ده‌چێت واش نه‌بێت) له به‌ر چاوى
خه‌ڵكى ده‌خه‌يت و سووكى ده‌كه‌يت، ئه‌و خه‌ڵكه‌ش به چاوى رێزه‌وه سه‌يرى ناكه‌ن
و قسه‌ى لێ وه‌رناگرن، به‌ڵكو بگره بۆ پرسيارو وه‌رگرتنى فه‌تواش ناگه‌رێنه‌وه لاي،
وه هه‌ندێ جار ئه‌وه‌شى خه‌ڵكى گوێى لێده‌گرێت و پرسيارى لێ ده‌كات گومانى تێيدايه،
چونكه تۆى موسوڵمان به خراپه باست كردووه و غهيبهتت كردووه، ئه‌و كاته تاوانێكى
گه‌وره‌ت به‌رامبه‌ر شه‌ريعه‌ت ئه‌نجام داوه. ئه‌وه‌ى گومانى تێدا نييه ئه‌وه‌يه كه زانايان بۆچوونى ڕاست و ههڵهشيان هه‌يه وه هيچ كه‌س له وان و له
ئێمه‌ش بێ كه‌م و كوڕى و بێ هه‌ڵه‌و بێ تاوان نييه، بۆيه نابێت و دروست نييه ئێمه
هه‌ڵه‌ى زانايان بكه‌ينه ڕێ‌خۆش كه‌رێك بۆ غه‌يبه‌ت كردن و كه‌م كردنه‌وه‌ى زانيارى
و شان و شهوكهتيان، له‌به‌رئه‌وه‌ى له سروشتى هه‌موو مرۆڤێكه كه كه‌م و كوڕى هه‌ڵه‌ى
هه‌بێت، بۆيه پێويسته له سه‌رمان هه‌ركاتێك ههڵهيهكمان له زانايه‌ك يان بانگه‌وازكارێك
يان پێش نوێژ‌و ووتار خوێنى مزگه‌وتێك بينى نهكهوينه باس كردن و غه‌يبه‌ت كردنيان،
به‌ڵكو په‌يوه‌ندى پێوه بكه‌ين تا ئه‌و ههڵهيهمان بۆ ڕوون ببێته‌وه، چونكه جارى
وا هه‌يه كاتێك كه‌سێك شتێكت بۆ ده‌گێڕێته‌وه له فڵان كه‌سه‌وه به‌هه‌ڵه بۆت ده‌گێڕێته‌وه،
يان له‌و قسه‌يه‌ى كه بۆتۆى ده‌گێڕێته‌وه جوان لێى تێنه‌گه‌يشتووه، يان جارى واهه‌يه
ئه‌و كه‌سه‌ى قسه‌كه‌ت بۆدێنێت نييه‌تى خراپه‌و مه‌به‌ستى شكاندنه‌وه‌و ناشرين كردنى
ئه‌و زانا‌و مامۆستا‌و وتار بێژهيه. بۆيه داواكارم له گه‌نجانى تازه پێگه‌يشتوو و فيرخوازانى زانستى شه‌رعى
له خواى گه‌وره بترسن و باس كردنى زانايان نه‌كه‌نه كاغه‌زێكى سپى چـــۆن بيانه‌وێت
هه‌ڵى بده‌نه‌وه له‌سه‌رى بنوسن، بهههوهسى خۆيان باسى ئه‌م زانا‌و ئه‌و زانا بكه‌ن
و قسه‌يان له‌سه‌ر بكه‌ن، توخوا گه‌ر غه‌يبه‌تى خه‌ڵكى تاوانێكى گه‌وره بێت، ئه‌بێت
غه‌يبه‌ت كردنى زانايان چه‌ندێك گه‌وتره تر‌و تاوانتربێت؟ موسڵمان خۆشه‌ويست به گشتى غه‌يبه‌ت كردنى زانايان چه‌ندين ئاكامى خراپى
لێده‌كه‌وێته‌وه له‌وانه: 1. غه‌يبه‌ت كردن و ناشرين كردنى زانايان ده‌بێته وه‌رنه‌گرتنى ئه‌و
حه‌ق و ڕاستيه‌ى كه دهيڵين، له‌كه‌داركردن و غه‌يبه‌ت كردنى زانايان وه‌ك له‌كه‌داركردنى
كه‌سێكى ئاسايى نييه، به‌ڵكو كاريگه‌رى زياترو زۆرتره وه ناشرين كردن و له‌كه‌داركردنى
ئه‌و حه‌ق و ڕاستيهيه كه لايهتى. زانايان ميرات گرى پێغه‌مبه‌رى خوان ( صلی الله علیه وسلم ) بۆيه له‌كه‌دار
كردن و غه‌يبه‌ت كردنيان له‌كه‌دار كردن و بێ ڕێزييه به‌رامبه‌ر به‌و زانيارييه‌ى
كه له پێغه‌مبه‌رى خواوه وه‌ريان گرتووه، وه ئازاردانى پێغه‌مبه‌رى خوايه ( صلی
الله علیه وسلم ) هه‌روه‌ك ابن عباس (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێبێت) فه‌رمويه‌تى:
((مَن آذَى فَقيهَاً فَقَد آذَى رَسولَ اللهَ ( صلی الله علیه وسلم )، وَمَن آذَى
رَسولَ اللهَ ( صلی الله علیه وسلم ) فَقَد آذى اللهَ عَزَّ وَجَلَّ)) الترغيب فى
فضآئل الأعمال وثواب ذلك 1/316 ، الفقيه والمتفقه للبغدادى 1/140. 2. واته: هه‌ركه‌سێك ئازارى زانايه‌ك بدات ئه‌وه ئازارى پێغه‌مبه‌رى
خواى ( صلی الله علیه وسلم )داوه، وه‌هه‌ركه‌سێك ئازارى پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله
علیه وسلم ) بدات ئه‌وه ئازارى خوا گه‌وره‌ى
داوه، كارێكى واى كردووه كه خواى په‌روه‌ردگار پێى ڕ‌ازى نييه و پێى ناخۆشه. 3. غه‌يبه‌ت كردن و باس كرنى زانايان به خراپه ده‌بێته هۆى دوور كه‌وتنه‌وه‌ى
فێرخوازانى زانستى شه‌ريعه‌ت لێيان، بۆيه له‌و كاته‌دا قوتابيانى زانست خواز به‌رده‌وام
ده‌به‌ن له‌سه‌ر ڕێگه‌ى خۆيان بێ ڕێنمونى كه‌رێكى دڵسۆز‌و خه‌مخۆر، وه تووشى چه‌نده‌ها
هه‌ڵه‌و پێ ههڵخليسكان ده‌بن، بــــۆ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌سانێك به نه‌شاره‌زايى
و ڕق و كينهيان به‌رامبه‌ر بهزانايان هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ريان و لهكهداريان ده‌كه‌ن
و له‌به‌رچاوى خه‌ڵكيان ده‌خه‌ن، ئه‌وكاته خه‌ڵكى وه‌كو ڕانه مه‌ڕى بێ شوان په‌رت
و بڵاو ده‌بن و چه‌نده‌ها بۆچوونى جياواز دروست ده‌بێت، هه‌مووى به قسه‌و له خوانهترسانى
كه‌سانێكى سه‌ر گه‌رم و تازه پێگه‌يشتوو، كه هه‌ندێك جار قسه‌ى وا ده‌كات و فه‌تواى
وا ده‌دات زانايان نا‌وێرن به‌و بوێرييه فه‌توا بده‌ن، كه‌سانێك سوێند به خواى گه‌وره
پێ ده‌چێت شارهزاييان نه‌بێت له ماناى (لا إله إلاّ الله) كه بنه‌ڕه‌ت و بنچينهى
ئيمانه، وه شارهزاييان نه‌بێت له زمانى عه‌ره‌بى كه گه‌وره‌ترين هۆكاره بۆ تێگه‌يشتن
له قورئان و سوننه‌ت به شێوه‌ى ڕاست و دروست كه‌چى هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر زانايان و
له خوا ترسان و غهيبهتيان ده‌كه‌ن و لهكهداريان ده‌كه‌ن ، زانايه‌ك كه ده‌يان
ساڵ بگره زياتر تێكۆشاوهو شه‌و نخونى و ماندوو بونى بينيوه، تا بگاتهڕادهيهك
خه‌مخۆرى تۆ بێت و له گه‌وره‌يى خواى گه‌وره و سزاى دۆزه‌خ ئاگادارت بكاته‌وه، كاتێك
غه‌يبه‌تى ده‌كه‌يت، ئايا تۆ شاره‌زا تر‌ى له‌و؟ نــــا، سوێند به خواى گه‌وره، تۆ
له‌و خهمخۆرترى بۆ موسوڵمانان؟ به گومانى خۆت به‌ڵێ، به‌ڵام سوێند به خواى گه‌وره
نه‌خێر، بۆيه موسوڵمانى خۆشه‌ويست گۆشتى زانايان مه‌خۆن (غهيبهتيان مه‌كه‌ن)، چونكه
(لحوم العلما‌ء مسمومة) واته: خواردنى گۆشتى زانايان ژه‌هراوييه، بۆيه هه‌ركه‌سێك
به‌ر ببێته گيان زانايانى ڕاستهقينهو غهيبهتيان بكات و تانه‌و تهشهرهيان لێ
بدات با بێ گومان بێت وه‌كو كه‌سێكه خۆى ژه‌هر خواردوو كردوه‌و خۆى له ناو بردووه. به‌ڵام لێره‌دا پرسيارێك دێته پێشه‌وه‌و ده‌كرێت: ئه‌گه‌ر زانايه‌ك هه‌ڵه‌يه‌كى
كردبوو يان زياتر ئايا باس كرنى غهيبهته يان نا؟ وه‌ڵام: موسوڵمانى خۆشه‌ويست خواى گه‌وره فه‌رمانى پێ كردووين كه قسه‌ى
هيچ كه‌سێك نهخهينه پێش قسه‌ى خوا‌و پێغه‌مبه‌رى خواوه ( صلی الله علیه وسلم
)، هه‌ر وه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا تُقَدِّمُوا
بَيْنَ يَدَيِ اللَّهِ وَرَسُولِهِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ
) (الحجرات:1) واته: ئه‌ى ئيمانداران قسه‌ى
هيچ كه‌سێك مه‌خه‌نه پێش قسه‌ى خوا‌و پێغه‌مبه‌رى خواوه ( صلی الله علیه وسلم )،
ته‌قواى خواتان هه‌بێت و له خواى گه‌وره بترسن ، خواى گه‌وره بيسه‌رو زانايه. دروست نييه به هيچ شێوه‌يه‌ك بۆچوون و قسه‌ى هيچ كه‌سێك بخه‌يته پێش
قسه‌ى خوا‌و پێغه‌مبه‌رى خواوه ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌گه‌ر خۆت به ئيمان‌دار
ئهزانيت, بۆيه كاتێك فه‌تواى زانايهكت بينى پێچه‌وانه‌ى فه‌رموده‌ى خواى گه‌وره
و پێغه‌مبه‌رى خوايه ( صلی الله علیه وسلم ) وه‌رى ناگريت و كارى پێناكهيت، به‌ڵكو
له هه‌مان كاتدا نه‌ك غه‌يبه‌ت نييه به‌ڵكو پێويست و واجبه كه خه‌ڵكى ئاگادار بكه‌يته‌وه
له‌و هه‌ڵه‌يه به لێزانى و لهسهرخۆيي، چونكه گه‌ر هه‌ر بڵيين فڵان كه‌س ئاوها
و ئاوها زانا‌و شارهزايهو چاو پۆشى له هه‌ڵه‌كانى بكرێت ئه‌و كاته به‌ته‌واوى شه‌رعى
خواى گه‌وره ده‌گۆرێت، له جياتى يه‌كخوا په‌رستى هاوه‌ڵ برياردان بۆ خواى گه‌وره
بڵاو ده‌بێته‌وه، چونكه له‌ناو به‌ناو زانايان و مامۆستايان هه‌يه هاواركردن بۆ
جگه له خواى گه‌وره به دروست ده‌زانێت له كاتێكدا گه‌وره‌ترين تاوان و شيركه،
گه‌ر لايه‌نى هه‌ڵه‌ى ئه‌و كه‌سانه ڕوون نه‌كرێته‌وه ئه‌وه بێگومان خه‌ڵكى به هۆى
به‌ناو زانا‌و مامۆستاوه شوێنيان ده‌كه‌ون وسهريان لێ ده‌شێوێت، يان گه‌ر لايه‌نى
هه‌ڵه‌ى ئه‌و كه‌سانه ڕوون نه‌كرێته‌وه ئه‌و كاته له شوێنى سوننه‌ت بيدعه‌و شتى
خراپ بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌ڵى كه‌سانێك هه‌رچه‌نده پێيان بوترێت زانا‌و شاره‌زا گه‌ر
بنه‌ماى جيا كرنه‌وه‌ى سوننهتيان له بيدعه نه‌بێت، ئه‌وه بێ گومان بيدعه ده‌كه‌ن
و خه‌ڵكيش له سوننه‌ت دوور ده‌خه‌نه‌وه‌و له‌سه‌ر بيدعه په‌روه‌رده‌يان ده‌كه‌ن،
بۆيه زانايه‌ك ئيجتيهادى كردووه‌و حه‌قى نه‌پێكاوه تێيدا ده‌بێت هه‌ڵه‌كه‌ى ڕوون
بكرێته‌وه به دڵسۆزى و رێز گرتنى ته‌واو له زاناكه، به‌ڵام كه‌سانى نه‌شاره‌زاو
بيدعه‌چى پێويسته باس بكرێن و په‌رده له ڕووى بيدعهكانيان ههڵبماڵدرێت، تا دينى
خواى گه‌وره به پوخت و پاكى و دوور له شتى پڕ‌و پوچ له ناو خه‌ڵكيدا بڵاو ببێته‌وه،
وه كه‌سانێك بهنهزانى يان كه‌سانێك به مه‌به‌ستى خراپيان نه‌توانن سوننه‌تى پاك
و پيرۆزى پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) بگۆرن. 4. له‌كه‌داركردنى زانايان و غه‌يبه‌ت كردنيان بێ نرخ كردنيانه له‌به‌ر
چاوى خه‌ڵكي، وه نه‌مانى شان و شه‌وكه‌ت و ڕێزيانه له دڵياندا، كه ئه‌مه‌ش دوژمنانى
ئيسلام دڵخۆش ده‌كات، هه‌ر بۆيه له‌زۆربه‌ى ووڵاته ئيسلاميه‌كاندا زانايان بێ ڕێز‌و
بێ نرخ كراون، چونكه كه‌سانى نا شايسته زانايانيان بێ ڕێز‌و بێ نرخ كردووه له‌به‌ر
چاوى خه‌ڵكى (خواى گه‌وره ئه‌و كه‌سانه زياتر بێ ڕێز‌و بێ نرختر بكات كه ده‌يانه‌وێت
سووكايه‌تى به زانايان و پياوچاكان و بانگه‌وازخوازان بكه‌ن، آمين). 5. هاتنه‌دى ئاواته‌كانى دوژمن
هه‌ر هه‌مووى به هۆى بێ ڕێز كردنى زانايان و غه‌يبه‌ت كردنيانه. به‌ڵام لێره‌دا ده‌بێت ئاگادارى خاڵێك بين كه زانايان قسه‌يان له‌سه‌ر
كردووه و موسوڵمانانيان لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه كاتێك ده‌وترێت
غه‌يبه‌ت كردنى زانايان تاوانى زياتره له غه‌يبه‌تى كه‌سانى ساده, ئايا زانايان گه‌ر ههڵهشيان هه‌بێت نابێت باسى
هه‌ڵه‌كانيان بكرێت؟ يان باس كردنى هه‌ڵه‌كانيان پێويسته و ده‌بێت ڕوون بكرێته‌وه؟
ئيمامى البَربَهارى (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: بزانه كه
پێ ههڵخليسكان و ده‌ر چوون له ڕێگاى ڕاست به دوو شێوه‌يه: يه‌كه‌م: پياوێك (زانايه‌ك) ڕێگاى ڕاستى هه‌ڵه كردووه، له كاتێكدا
ته‌نها مه‌به‌ستى حه‌ق بووه، له‌م كاته‌دا چه‌ندێك ئه‌و زانا‌و پياوچاكه هيچ مه‌به‌ستێكى
نه‌بووه ته‌نها خيرو چاكه نه‌بێت، بۆيه نابێت شوێنى هه‌ڵه‌كه‌ى بكه‌وين، چونكه
ئه‌و كه‌سه‌ى شوێنى هه‌ڵه‌ى زانايان ده‌كه‌وێت و ده‌ش زانێت هه‌ڵه‌يه كه‌سێكى له
ناو چووه. دووه‌م: كه‌سێك نكۆڵى له حه‌ق و ڕاستى ده‌كات و پێچه‌وانه‌ى زانايان
و پياو چاكانى له خوا ترسى پێشينى خۆى ده‌جولێته‌وه، ئه‌وه كه‌سێكى گومڕاو سه‌رلێشێواوه‌و
سه‌ر له خه‌ڵكيش ده‌شێوێنێت، شه‌يتانێكى له رێ ده‌رچووى ئه‌م ئوممهتهيه، بۆيه
هه‌ركه‌سێك بيناسێ و شاره‌زاى حاڵى بێت پێويسته خه‌ڵكى لێ ئاگادار بكاته‌وه‌و باسى
حاڵى بكات بۆيان، تا خه‌ڵكى نه‌كه‌ونه بيدعه‌و سه‌ر لێشێواويهكهيهو له ناو بچن
(شرح السنة للعلامة المحدث الإمام البربهارى (ص 2)) . بزانه (ڕه‌حمه‌تى خوات لێبێت) ئيسلامهتى هيچ به‌نده‌يه‌ك ته‌واوو دروست
نييه تا كه‌سێكى شوێن كهوتيوى ڕاسته‌قينه‌ى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم )نه‌بێت
و ڕاستگۆ‌و موسوڵمانێكى ته‌واو نه‌بێت، وه هه‌ركه‌سێك گومانى وابێت شتێك ماوه له
ئيسلامداو هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم )پێيان نهگهياندووين، ئه‌وه
كه‌سێكه هاوهڵانى پێغه‌مبه‌رى ( صلی الله علیه وسلم ) به‌درۆ خستۆته‌وه، به‌سه به‌و قسه‌يه‌ى كه ده‌يكات
ببێته مايه‌ى پارچه پارچهيى و تانه‌و ته‌شه‌نه دانى له هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر
( صلی الله علیه وسلم )، ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌وا ده‌لێت كه‌سێكى گومڕاو سه‌رلێشێواوه‌و
سه‌ر له خه‌ڵكيش ده‌شێوێنێت، كارێكى هێناوه‌ته ناو ئاينى پيرۆزى ئيسلامه‌وه كه
خۆى تێيدا نه‌بووه(جامع بيان العلم لإبن عبدالبر (ص 1810)). وه بڕوانهو سه‌ير بكه هه‌موو ئه‌و قسانه‌ى كه دهيبيستيت له كه‌سانى
سه‌رده‌مى خۆت، په‌له مه‌كه‌و هيچ كارێك مه‌كه له خۆته‌وه، تا پرسيار ده‌كه‌يت
و سه‌ير ده‌كه‌يت: ئه‌وه‌ى كه ده‌وترێت و دهيبيستيت له كه‌سانى سه‌رده‌مى خۆت، ئايا
هاوهلانى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم )، يان يه‌كێك له زانايان ووتويانه؟
ئه‌گه‌ر شتێكت به‌دى كرد له بۆ چوون و قسه‌ى هاوهلانى پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه
وسلم ) و زاناياندا ده‌ستى پێوه بگره‌و لێى ده‌رمه‌چۆ، وه هيچ قسه‌و بۆ چــوونێك
مه‌ده به‌سه‌ر قسهكانياندا، چونكه ئاگرى دۆزه‌خ ده‌تگرێت (شرح السنة للعلامة المحدث
الإمام البربهارى (ص 2)). وه بزانه ئه‌وه‌ى كه كۆمه‌ڵى موسوڵمانانى
له‌سه‌ر بنيات بنرێت ته‌نها هاوهلانى پێغه‌مبه‌رن ( صلی الله علیه وسلم ) كه ئه‌وان
به ڕاستى ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه بوون، بۆيه هه‌ركه‌سێك دينيان لێوه‌رنه‌گرێت بێ
گومان كه‌سێكى سه‌ر لێشێواو بيدعهچييه ، وه هه‌موو بيدعه‌و تازه داهێنراوێك له
ديندا سه‌ر لێشێواوييه، وه هه‌موو گومڕاو سه‌ر لێشێواوێك له ئاگرى دۆزه‌خدايه،
هه‌روه‌ك ئيمامى عومه‌ر (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: ((هيچ كه‌سێك عوزرى
نييه تا شوێنى گومڕايى و سه‌رلێشێواوى بكه‌وێت
وابزانێت ڕێنمونى و خێرى تێدايه، هيچ كه‌سێك عوزرى نييه تا واز له سوننه‌ت و ڕێنمونى
بهێنێت و واگومان به‌رێت كهسهرلێشێواوى تێدايه، هه‌موو كارێك ڕوون بۆته‌وه‌و حوججه‌و
به‌ڵگه جێ‌گير بووه، وه عوزر بۆ هيچ كه‌سێك نه‌ماوه. پرسيارێك: ئايا كاتێك باسى هه‌ڵه‌ى (بيدعه‌ى) هه‌ر كه‌سێك ده‌كرێت ده‌بێت
باسى چاكهكانيشى بكرێت؟ وه‌ڵام: براى موسوڵمان گه‌ر به ووردى چاوى ڕاستگۆيى بڕوانيته كتاب و
نوسراو‌و فه‌تواكانى (إبن تيميه) (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه شێخى
ئيسلام (إبن تيميه) (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) كاتێك باسى هه‌ر كۆمه‌ڵێكى سه‌رلێشێواو
ده‌رچوو له ڕێگاى ڕاستى كردبێت، نابينيت باسى عيلم و چاكه‌و له خوا ترسيانى كردبێت،
چونكه گه‌ر باسى عيلم و چاكهيان بكرێت ئه‌و كات ده‌بێته ده‌عوه كردن بۆيان، به‌ڵكو
له چه‌ندين نوسراو كتابيدا زۆر به تووندى ڕه‌ددى ئه‌هلى بيدهع و سهرلێشێواوانى
داوه‌ته‌وه، بۆيه زۆرى لهسهريان نوسيوه، وه‌ك له‌م كتابانهيدا به‌رچاوت ده‌كه‌وێت:
(درأ تعارض العقل والنقل )، (بيان تلبيس الجهمية)، (منهاج السنة النبوية) كه‌وا زياتر
ڕه‌ددى شيعهيه، (الحموية)، (الواسطية)، (التدمرية)، (التوسل والوسيلة)، (الرد على
البكري)، (الرد على الأخنائي)، وه جگه له‌مانه‌ش كه جيهادى گه‌وره‌ى (إبن تيميه)
(ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) بريتى بووه له ڕهددانهوهى ئه‌هلى بيدهع، له گه‌ڵ كردنى
جيهاد به ده‌ست و لاشه‌ى. هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت: ئه‌و كه‌سه‌ى ڕه‌ددى ئه‌هلى بيدهع و سهرلێشێواوان
ده‌داته‌وه كه‌سێكى موجاهيدو تێكۆشه‌ره، هه‌تا (يحيى كوڕى يحيى) فه‌رموويه‌تى: پارێزگارى
كردنى سوننه‌ت و ديفاع كردن لێى گه‌لێك باشتره
له جيهاد ( نقض المنطق لشيخ الإسلام إبن تيمية (رحمه الله) ص12) . وه هه‌روه‌ها گه‌ر بڕوانيته فه‌تواى گه‌وره زانايانى وه‌ك (شێخ ئيبن
باز، شێخ ئه‌لباني، شێخ صالح الفوزان، شێخ عبدالعزيز المحمد السلمان) و زاناياتى تر‌ى
شوێن كه‌وتووى مه‌نهه‌جى سه‌له‌فى ساڵح، بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك باسى بيدعه‌ى كه‌سانى
بيدعهچــيان كردووه باسى عيلم و چاكهيانيان نه‌كردووه، چونكه باس كردنى چاكهكانيان
بانگه‌واز كردنه بۆ بيدعهكهيان وه پێويست ناكات (منهج الموازنة) واته: (واتا كاتێك
باسى بيدعه و خراپه‌يان بكرێت باسى چاكهكانيشيان بكرێت) به‌كاربهێنرێت ) بڕوانه
پێشه‌كى كتابى (منهج أهل السنة والجماعة فى نقد الرّجال والكتب والطوائف)، كه دانراوى
شێخ ربيع بن هادى عمير المدخلى ). وه‌رگێڕانى بهدهستكاريهوه: مامۆستا . شاخه‌وان جه‌واد ئه‌حمه‌د |