چـــل فه‌رمووده‌كه‌ى نه‌وه‌وى فه‌رمووده‌ى بيست و هه‌شته‌م ( پێويستى په‌يوه‌ست بوون به‌ سوننه‌ته‌وه‌ )

چـــل فه‌رمووده‌كه‌ى نه‌وه‌وى فه‌رمووده‌ى بيست و هه‌شته‌م

پێويستى په‌يوه‌ست بوون به‌ سوننه‌ته‌وه‌

عَنْ أَبِى نَجِيحٍ الْعِرْبَاضِ بْنِ سَارِيَةَ (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێبێت) قَالَ : وَعَظَنَا رَسُولُ اللَّهِ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) مَوْعِظَةً [ بَلِيغَةً ] وَجِلَتْ مِنْهَا الْقُلُوبُ وَذَرَفَتْ مِنْهَا الْعُيُونُ ، فَقُلْنَا : يَا رَسُولَ اللَّهِ كَأَنَّهَا مَوْعِظَةُ مُوَدِّعٍ فَأَوْصِنَا .

قَالَ : ((أُوصِيكُمْ بِتَقْوَى اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ ، وَالسَّمْعِ وَالطَّاعَةِ وَإِنْ تَأَمَّرَ عَلَيْكُمْ عَبْدٌ [حَبَشِيٌّ] ، فَإِنَّهُ مَنْ يَعِشْ مِنْكُمْ بَعْدِى فَسَيَرَى اخْتِلاَفَاً كَثِيرَاً ، فَعَلَيْكُمْ بِسُنَّتِى وَسُنَّةِ الْخُلَفَاءِ الرَّاشِدِينَ الْمَهْدِيِّينَ [تَمَسَّكُوا بِهَا] وَعَضُّوا عَلَيْهَا بِالنَّوَاجِذِ ، وَإِيَّاكُمْ وَمُحْدَثَاتِ الأُمُورِ ، [فَإِنَّ كُلَّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَةٌ] ، وَكُلَّ بِدْعَةٍ ضَلاَلَةٌ)) صحيح أبـى داود رقم : (4607) وصحيح سنن الترمذى رقم : (2676) .

واته‌ : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ئامۆژگارى كردين ئامۆژگاريه‌كى كاريگه‌ر كه‌ به‌ هۆيه‌وه‌ دڵه‌كانمان ترسا و چاوه‌كانمانيش فرمێسكى پێدا هاته‌ خواره‌وه‌ ، بۆيه‌ وتمان : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا وه‌كو بڵـێى ئه‌مه‌ ئامۆژگارى كه‌سێكه‌ كه‌ ماڵئاوايى بكات و بڕوات بۆيه‌ ئامۆژگاريمان بكه‌ .

فه‌رمووى : ئامۆژگاريتان ده‌كه‌م به‌ ترسان له‌ خواى گه‌روه‌ ، وه‌ به‌ گوێگرتن و گوێڕايه‌ڵى كردن بۆ فه‌رمانڕه‌وايان ئه‌گه‌ر چى كۆيله‌يه‌كى حه‌به‌شيش ببێته‌ فه‌رمانڕه‌واتان ، چونكه‌ به‌ڕاستى هه‌ركه‌سێك له‌ ئێوه‌ له‌ پاش من بژێت ئه‌وا له‌ داهاتويه‌كى نزيكدا جياوازى و ناكۆكيه‌كى زۆر ده‌بينێت ، له‌و كاته‌دا په‌يوه‌ست ببـن به‌ ڕێبازى من و ڕێبازى جێ نيشينه‌ ژير و ڕێنماييكراوه‌كانه‌وه‌ ده‌ستى پێوه‌بگرن و قه‌پى پێدابگرن به‌ كاكيله‌كانتان ، وه‌ وريا بن له‌ شته‌ داهێنراوه‌كان ، چونكه‌ هه‌موو داهێنراوێك بيدعه‌يه‌ ، وه‌ هه‌موو بيدعه‌يه‌كيش گومڕاييه‌ .

تأليف : الإمام : مُحيى الدين النووى : وه‌رگێڕانى : محمد عبد الرحمن لطيف