فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چـــل فهرموودهكهى نه‌وه‌وى فه‌رمووده‌ى سى و شه‌شه‌م ( فه‌زڵى كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر قورئان خوێندن و له‌سه‌ر زيكر كردن ) چـــل فهرموودهكهى نه‌وه‌وى
فه‌رمووده‌ى سى و شه‌شه‌م فه‌زڵى كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر قورئان خوێندن و له‌سه‌ر زيكر كردن عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ ( ڕه‌زای
خوای لێبێت ) قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ( صلی الله علیه وسلم ) : ((مَنْ نَفَّسَ
عَنْ مُؤْمِنٍ كُرْبَةً مِنْ كُرَبِ الدُّنْيَا نَفَّسَ اللَّهُ عَنْهُ كُرْبَةً مِنْ
كُرَبِ يَوْمِ الْقِيَامَةِ ، وَمَنْ يَسَّرَ عَلَى مُعْسِرٍ يَسَّرَ اللَّهُ عَلَيْهِ
فِى الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ ، وَمَنْ سَتَرَ مُسْلِمَاً سَتَرَهُ اللَّهُ فِى الدُّنْيَا
وَالآخِرَةِ ، وَاللَّهُ فِى عَوْنِ الْعَبْدِ مَا كَانَ الْعَبْدُ فِى عَوْنِ أَخِيهِ
، وَمَنْ سَلَكَ طَرِيقَاً يَلْتَمِسُ فِيهِ عِلْمَاً سَهَّلَ اللَّهُ لَهُ بِهِ طَرِيقَاً
إِلَى الْجَنَّةِ ، وَمَا اجْتَمَعَ قَوْمٌ فِى بَيْتٍ مِنْ بُيُوتِ اللَّهِ يَتْلُونَ
كِتَابَ اللَّهِ وَيَتَدَارَسُونَهُ بَيْنَهُمْ إِلاَّ نَزَلَتْ عَلَيْهِمُ السَّكِينَةُ
وَغَشِيَتْهُمُ الرَّحْمَةُ وَحَفَّتْهُمُ الْمَلاَئِكَةُ وَذَكَرَهُمُ اللَّهُ فِيمَنْ
عِنْدَهُ ، وَمَنْ بَطَّأَ بِهِ عَمَلُهُ لَمْ يُسْرِعْ بِهِ نَسَبُهُ)) صحيح مسلم
رقم : (6793) . واته : هه‌ركه‌سێك ناڕه‌حه‌تى و تهنگانهيهك له‌سه‌ر موسڵمانێك سوك
و ئاسان بكات ئه‌وا خوا ناڕه‌حه‌تى و تهنگانهيهك له ناڕه‌حه‌تى و تهنگانهكانى
ڕۆژى قيامه‌تى له‌سه‌ر سوك و ئاسان ده‌كات ، وه هه‌ركه‌سێك كارئاسانى له‌سه‌ر قهرزارێكى
نه‌دار بكات ئه‌وا خوا كارئاسانى بۆ ده‌كات له دونيا و دواڕۆژدا ، وه هه‌ركه‌سێك
كه‌م و كوڕى و عه‌يبه و تاوانى موسڵمانێك بپۆشێت ئه‌وا خوا كه‌م و كوڕى و عه‌يبه
و تاوانه‌كانى بۆ ده‌پۆشێت له دونيا و دواڕۆژدا ، وه خوا له هاوكارى بهندهكهيدايه
ئه‌وه‌نده‌ى كه به‌نده له هاوكارى براكه‌يدا بێت ، وه هه‌ركه‌سێك رێگايهك بگرێته‌به‌ر
بۆ به‌ده‌ست خستنى زانستى شه‌رعى ئه‌وا خوا به‌وه رێگاى به‌هه‌شتى بۆ ئاسان ده‌كات
، وه هيچ كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك نييه له ماڵێك له ماڵه‌كانى خوادا كۆببنه‌وه كتێبه‌كه‌ى
خوا بخوێننه‌وه و لێكۆڵينه‌وه‌ى تێدا بكه‌ن له نێوان خۆيان‌دا ئيللا ئارامى و ئاسووده‌يى
داده‌به‌زێته سه‌ر سه‌ريان و ڕه‌حمه‌تى خوا ده‌يانگرێته‌وه و فريشتهكـان دهوريان
ده‌گرن و خواى گــه‌وره باسيان ده‌كات لاى ئه‌وانه‌ى كه له لاى خۆيدان ، وه هه‌ركه‌سێك
كرده‌وه‌كه‌ى دواى بخات ئه‌وا ڕه‌چه‌ڵه‌كى پێشى ناخات . تأليف : الإمام : مُحيى الدين النووى : وه‌رگێڕانى : محمد عبد الرحمن
لطيف |