فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
گه‌وره‌يى و پاداشتى په‌له كردن له‌سه‌ره‌تاى ڕۆژ دا بۆ چونه نوێژ و ووتارى ڕۆژى هه‌ينی گه‌وره‌يى و پاداشتى په‌له كردن له‌سه‌ره‌تاى ڕۆژ دا بۆ چونه نوێژ و
ووتارى ڕۆژى هه‌ينی قَالَ رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) : ( من اغتسل يوم الجمعة غسل الجنابة ثم راح ، فكأنما قرب بدنة ، ومن راح فى الساعة الثانية
، فكأنما قرب بقرة ، ومن راح فى الساعة الثالثة ، فكأنما قرب كبشا أقرن ، ومن راح ،
فى الساعة الرابعة ، فكأنما قرب دجاجة ، ومن راح فى الساعة الخامسة ، فكأنما قرب بيضة
، فإذا خرج الإمام حضرت الملائكة يستمعون الذكر ) صحيح البخارى (881) . واته : پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووى : هه‌ر كه‌سێك
خۆى بشوات له ڕۆژى هه‌ينى دا وه‌ك خۆ شوشتنى بۆ جه‌نابه‌ت پاشان بڕوات بۆ نوێژ‌و ووتارى
هه‌ينى ، واته په‌له بكات دواى خۆر هه‌ڵاتن و سه‌ره‌تاى ڕۆژه‌كه بڕوات به‌ره‌و مزگه‌وت
، پاداشتى ئه‌و كه‌سه وه‌كو ئه‌وه وايه ووشترێكى له پێناو خودا سه‌ر ببڕێت وه
كردبيهتيه خێر ، وه هه‌ر كه‌سێك بڕوات له كاتى دووه‌م دا ، واته هه‌ندێك دوا بكه‌وێت
له كاتى ئه‌و كه‌سه‌ى پێشتر چوو بوو به‌ره‌و مزگه‌وت ، پاداشتى ئه‌و كه‌سه‌ش وه‌كو
ئه‌وه وايه مانگايهكى كردبێته خێر ، وه هه‌ر كه‌سێك له كاتى سێيه‌م دا بڕوات
واته زياتر دوا بكه‌وێت له‌وه‌ى پێش خۆى پاداشتى ئه‌و كه‌سه‌ش وه‌كو ئه‌وه وايه
مه‌ڕێكى نێرى شاخ دارى كردبێته خێر ، وه هه‌ر كه‌سێك له كاتى چواره‌م دا بڕوات ،
پاداشتى ئه‌و كه‌سه‌ش وه‌كو ئه‌وه وايه مريشكێكى كردبێته خێر ، وه هه‌ر كه‌سێك
له كاتى پێنجه‌م دا بڕوات ، واته نزيكى ده‌ست پێكردنى ووتار ، پاداشتى ئه‌و كه‌سه‌ش
وه‌كو ئه‌وه وايه هێلكه‌يه‌كى كردبێته خێر ، جا هه‌ر كاتێك ئيمام هاته ناو مزگه‌وت
و چوه سه‌ر ميمبهر بۆ ووتار ووتن ، يهكسهر فريشته‌كان دێنه ناو مزگه‌وت و ئاماده
ده‌بن و گوێ ده‌گرن له يادى خودا كه بريتين له قورئان و فه‌رمووده‌و ئامۆژگارى ئيمامهكه
، وه واز دێنن له نوسينى پاداشتى هاتن به‌ره‌و جومعه ، واته هه‌ر كه‌سێك له دواى
ده‌ست پێكردنى ووتارى ئيمام بێته مزگه‌وت پاداشتى په‌له كردن بۆ هاتنه مزگه‌وتى
له ده‌ست ده‌چێت ، به‌ڵام پاداشتى جومعهكهى پێ ده‌گات و بۆى ده‌بێت . ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌يى |